شاندێکی رێکخراوی یەسنا سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی دەکات

 کاتژمێر١٢ی رۆژی ٤-١-٢٠١٦ شاندێکی رێکخراوی یەسنا بۆ گەشەی فەلسەفەی زەردەشتی کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان [کاک ئازاد سەعید بەرپرسی ئەنجوومەنی ناوەندی، کاک دەشتی محەمەد مەحمود و کاک ئازاد نەسرەت، ئەندامانی ئەنجوومەن]سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبمان، حزبی رزگاریی کوردستانیان کرد لە شاری هەولێر، شیاوی باسە کە شاندەکە لەلایەن هەڤاڵان [رێکار ئەحمەد، سکرتێری گشتی و ئاکۆ عەبدولمەجید، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکان]ەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.. ئەوسا لە دیدارێکدا دوای بەخێرهێنانیان، شاندی میوان باسی کارو چالاکیەکانی رێکخراوی یەسنایان کرد و جەختیان کردەوە کە ئامانجیان خستنەڕووی راستیەکانی مێژوویی نەتەوەی کورد و خاکی کوردستانە. هەروەها هەڤاڵانی حزبمان، حزبی رزگاریی کوردستان خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەردانەکە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن. هەروەها خوازیاربوون ئەم دیدارانە دێژەیان پێبدرێ و بەهەموو لایەک هەوڵبدرێ راستوێژانە خزمەت بە دۆزی رەوای کوردستان بکرێ.