یه‌کخستنه‌وه‌ی
هه‌ردوو ئیداره‌هه‌نگاوێکی
ئه‌رێنی بوو،
با خۆمان بۆ
هه‌نگاوه‌کانی
داهاتوو
ئاماده‌بکه‌ین
راگه‌یاندنی
یه‌کخستنه‌وه‌و
تێکه‌ڵاوکردنه‌وه‌ی
هه‌ردوو ئیداره‌ی
سلێمانی و هه‌ولێر
بۆ پێکهێنانی
حکومه‌تی هه‌رێمـی
کوردستان هیواکانی
لای خه‌ڵکی
کوردستانی زیندووکردۆته‌وه.
رێککه‌وتن له‌سه‌ر
پێکهێنانی
حکومه‌تی هه‌رێم
هه‌نگاوێكی
ئه‌رێنی بوو،
به‌ڵام ناکرێ
به‌ده‌ستکه‌وت
و مژدانه‌ی که‌موێنه‌باسی
لێوه‌بکه‌ین .
ده‌ستکه‌وت
ئه‌وه‌یه‌له‌دوژمن
ده‌سه‌ندرێته‌وه‌یان
کارێکی که‌موێنه‌و
شایسته‌یه‌و‌بۆیه‌که‌مین
جار بۆ به‌رژه‌وه‌نی
گه‌ل به‌ڕێوه‌ده‌برێ،
که‌چی
پێشتر
تاکه‌حکومه‌تێکی
هه‌رێمی
کوردستان هه‌بوو،
له‌لایه‌ن هه‌ردوو
هێزی ده‌سته‌ڵاتدار
و له‌ئاکامی
شه‌ڕی نێوه‌خۆوه
دوو له‌ت کراو
دوو ئیداره‌ی
لێکه‌وته‌وه. ئه‌مه‌ش
کتومت وه‌ک
شکاندنی
شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌ک
دێته‌به‌رچاو
، ئه‌وانه‌ی
شکاندوویانه‌ناچار
ده‌بن
به‌سیکۆتین
به‌یه‌که‌وه‌ی
بنووسێننه‌وه،
هه‌ڵبه‌ت به‌یه‌که‌وه‌نووساندنه‌وه‌ی
پارچه‌کانی
ئه‌و په‌نجه‌ره‌شکاوه‌درزی
تێدا به‌جێده‌مێنێ
، ئێستاش ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ر یه‌کخستنه‌وه‌ی
هه‌ردوو ئیداره‌که‌و
پێکهێنانی
حکومه‌تێکی یه‌کگرتوو
رێککه‌وتن
کراوه، هێشتا
ئه‌و درزانه‌له‌دابه‌شکردنی
پۆست و ده‌سته‌ڵاته‌کاندا
ماونه‌ته‌وه‌و
له‌به‌رچاوانن
. له‌وانه‌یه‌هه‌ردوو
لایه‌ن و سیاسه‌تمه‌دارانی
دیکه‌و خه‌ڵکی
کوردستانیش
له‌سه‌ر فیفتی
- فیفتی هاوڕا
نه‌بن و به‌سیاسه‌تێکی
شکست خواردووی
بێ به‌رهه‌می
بزانن، به‌ڵام
دیسانه‌وه‌شێوازی
رێککه‌تن بۆ پێكهێنانی
حکومه‌تی هه‌ێم
زۆر له‌فیفتی-فیفتییه‌وه‌نزیکه.
بۆ ئه‌وه‌ی
رابردوو
دووپات نه‌بێته‌وه‌سه‌رده‌مه‌که‌وا
ده‌خوازێ که‌هه‌ردوو
لایه‌ن سوود
له‌ده‌رس و ئه‌زموونه‌کانی
پێشوو وه‌ربگرن
و هه‌ڵه‌کان
دووباره‌نه‌که‌نه‌وه.
لۆژێکی هاوچه‌رخانه‌و
دیموکراسیانه‌پێڕۆبکه‌ن
و به‌ره‌و
داهاتووێکی
پرشنگدار هه‌نگاو
هه‌ڵبگرنه‌وه.
دووباره‌نه‌کردنه‌وه‌ی
رابردوو ته‌نیا
به‌قسه‌ی
رووت و به‌به‌ڵینی
سه‌رزاره‌کی
و گره‌نتی ئه‌خلاقی
مسۆگه‌ر نابێ
. ئه‌زموونی سۆز
و به‌ڵێنه‌کانی
رابردوو ئه‌وه‌نده‌خۆش
نه‌بوون تا
هه‌نووکه‌به‌سووک
و ئاسانی پشتیان
پێ ببه‌سترێن
و باوه‌یان پێ
بهێنرێن. ده‌بێ
بوێرانه‌و به‌گیانێکی
وه‌رزشوانی و
وڵاتپارێزییه‌وه‌په‌نجه‌له‌سه‌ر
هه‌ڵه‌و کێماسیه‌کان
دابنرێ و رێگه‌چاره‌بۆ
دووپات نه‌بوونه‌وه‌یان
بدۆزرێته‌وه.
باشترین رێگه‌چاره‌ش
ئه‌وه‌یه له‌ناخی
که‌سه‌کان و
له‌سیاسه‌تی
رۆژانه‌ی به‌رپرس
و حزبه‌کاندا
باوه‌ڕ به چه‌مک
و سیسته‌می دیموکراسی
بهێنرێ و ده‌کار
بکرێ . له‌کارو
کرده‌وه‌کاندا
به‌رانبه‌ر
ره‌ت نه‌کرێنه‌وه‌و
به‌سووک ته‌ماشا
نه‌کرێن ، که‌س
خۆی به‌خاوه‌نی
ره‌های گه‌ل و
نیشتیمان نه‌زانێ
. ئه‌گه‌رچی
هه‌نووکه‌سه‌رداوی
ئه‌و باوه‌ڕبوونه‌به‌باریکی
ده‌بینرێ ، به‌ڵام
دیسانه‌وه‌نیگه‌رانی
و دڵه‌ڕاوکێ و
مقۆمقۆکان کۆتا
نه‌بوونه‌و
خه‌ڵک گوێی بۆ
هه‌واڵه‌کانی
پشتی په‌رده‌کان
هه‌ڵخستووه‌و
نیگای چاوه‌کانیشیان
له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی
داهاتوو گیرکردووه.
له‌وه‌ته‌ی
رێککه‌وتن له‌سه‌ر
یه‌کخستنه‌وه‌و
پێکهێنانی
حکومه‌تی هه‌رێم
کراوه‌ده‌یان
نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار
به‌نووسین
رامان و
پێشنیاری خۆیان
سه‌باره‌ت به‌و
هه‌نگاوه‌ده‌ربڕیوه،
به‌داخه‌وه‌هیچیان
شانسی
ته‌واویان
به‌سه‌رکه‌وتنی
پرۆژه‌که نه‌به‌خشیوه‌و
به‌گومانه‌وه‌ئاماژه‌یان
پێداوه‌و هیوایان
خواستووه‌که‌راسته‌ڕێ
بگرێ و جارێکی
دیکه‌نه‌گلێته‌وه.
هه‌ندێ سیاسه‌تمه‌دار
گلله‌یی له‌وه‌ده‌که‌ن
که‌هه‌ردوو
لایه‌ن
رێککه‌وتوون
و پرسیان به‌لایه‌نه‌کانی
دیکه‌نه‌کردووه
. من له‌لایه‌ن
خۆمه‌وه‌ئه‌و
گلله‌یانه‌ره‌ت
ده‌که‌مه‌وه
و ده‌ستخۆشیش
له‌هه‌ردوو
لایه‌ن ده‌که‌م
. ئه‌و
دوو لایه‌نه‌له
هه‌ڵگیرساندنی
شه‌ڕی نێوه‌خۆ
و دوو له‌تکردنی
حکومه‌تی هه‌رێم
و درێژه‌دان
به‌براکوژی
پرسیان به‌لایه‌نه‌کانی
دیکه‌نه‌کردووه،
ئه‌وانه‌ی
پرسیشیان پێکرابێ
بوونه‌ته‌به‌شێک
له‌هاوکێشه‌که‌و
وه‌ک ئه‌وان تێیدا
سوودبه‌خشبوون
و به‌رپرسیارێتی
له‌تکردنیانیشیان
له‌ئه‌ستۆ که‌وتووه.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا
ئه‌رکی لایه‌نه‌وڵاتپارێزه‌کان گلله‌یی
و ره‌خنه‌گرتن
نیه، ئه‌وه‌یه‌که‌ده‌ستخۆشیان
لێبکه‌ن و هه‌ردوو
لایه‌ن له‌سه‌ر
پته‌وکردنی رێککه‌وتنه‌که‌دڵگه‌رم
بکه‌ن و هانیان
بده‌ن و پشتیان
بگرن و پێشنیازی
باشیان
بۆ گه‌ڵاڵه‌بکه‌ن
و چاویان له‌ده‌ستکه‌وتی
تاکه‌که‌سی و
رێکخراوه‌یی
نه‌بێ و به‌رژه‌وه‌نی
باڵای نیشتیمان
بکه‌نه‌ئامانج
و ده‌سته‌واییان
له‌گه‌ڵدا
بکه‌ن .
ئه‌گه‌ر
هه‌ردوو لایه‌نی
ناکۆک ئه‌وێ رۆژێ
له‌دووله‌تکردنی
حکومه‌تی هه‌رێم
قازانجی رێکخراوه‌ییان
کردبێ و زۆرترین
ده‌ستکه‌وتیان
به‌نسیب بووبێ، ئه‌مڕۆش
ئه‌و دوو لایه‌نه‌له‌یه‌کخستنه‌وه‌و
پێکهێنانی
حکومه‌تی هه‌رێم
له‌هه‌مووان
زیاتر سوود مه‌ند
ده‌بن
و قازانجی رێکخراوه‌یی
ده‌که‌ن و له‌ژێر
باری گوشاره‌کانی
ده‌ره‌کی و
ناوه‌خۆییدا
دێنه‌ده‌رێ و
لاپه‌ڕه‌یه‌کی
سپیان بۆ ده‌کرێته‌وه.
ئه‌زموونی ٣
ساڵی رابردووی
ئه‌وان له‌گه‌ڵ
حکومه‌تی عێراق
ئه‌و راستیه‌ی
سه‌ڵماندووه
هه‌رکاتێ ئه‌وان
یه‌کگرتووبووبن
، ده‌ستکه‌وتی
رێكخراوه‌یی
و نه‌ته‌وه‌یی
زۆرتر وه‌ده‌ست
هاتوون . ئه‌گه‌ر
لایه‌نه‌کوردستانیه‌کان
یه‌کگرتوو نه‌بان
نه‌پۆستی سه‌رکۆماری
و وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌به‌کورد
ده‌دران نه‌حکومه‌تی
به‌غدادیش
ناچار ده‌کرا
به‌ڵێنی جێبه‌جێ
کردنی ماده‌ی ٥٨
بدات .
ئه‌مڕۆ سوود و
قازانجه‌کانی
یه‌کڕێزی و
هاوده‌نگی نێوان
لایه‌نه‌کوردستانیه‌کان
له‌سه‌ر هه‌موو
ئاسته‌کاندا
خۆیابووه. ئه‌وه‌ی
له‌ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و بازنه‌یه‌دا
کایه بکات و
هه‌وڵی تاکڕه‌وی
و خۆسه‌پاندن
بدات زیانی لێده‌که‌وێ
و تێکده‌شکێ .
پێکهێنانی
حکومه‌تێکی یه‌کگرتووی
هه‌رێمی
کوردستان هه‌نگاوێکی
ئه‌رێنی یه‌کخستنه‌وه‌ی
نێو ماڵی کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌وارییه،
به‌ڵام به‌ته‌نیا
به‌م هه‌نگاوه‌ش
مسۆگه‌ر نابێ
و پێکنایێ . یه‌کخستنه‌وه‌ی
نێوماڵی
کوردستانیان
له‌یه‌کسانبوونی
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌له‌ئه‌رک
و مافه‌کانیاندا
به‌رجه‌سته‌ده‌بێ
. تا سیاسه‌تی
هاوێرکردن و خۆ
سه‌پاندن و نه‌خوێندنه‌وه‌ی
به‌رانبه‌ر
هه‌بێ ، تا به‌رژه‌وه‌ندی
رێکخراوه‌یی
و تاکه‌که‌سی
بخرێته‌سه‌رووی
به‌رژه‌وه‌نده‌کانی
گه‌ل و نیشتیمانه‌وه
کۆمه‌ڵگه‌له
نێو‌دابڕان و
په‌رته‌وازه‌یی
ده‌تلێته‌وه‌و
ده‌نگی گلله‌یی
و ره‌خنه‌و ناڕازیبوونیش
به‌رزتر ده‌بیسترێن
. ده‌سته‌ڵاتدارانی
کوردستان ده‌بێ
به‌یه‌ک چاو
له‌وڵاتیان بڕوانن
و به‌گوێره‌ی
لێهاتوویی و شیاوییان
ئه‌رکیان پێ‌بسپێرن
و له‌داموده‌زگه‌کانی
ده‌وڵه‌ت دایانبمه‌زرێنن و
پاداشتیان
بده‌نه‌وه. ده‌زگه‌کانی
حکومه‌ت و سه‌رمایه‌کانی
نیشتیمانی هی
تێکڕای مرۆڤه‌کانن
، نابێ
له‌په‌نای بیانۆی
جۆراوجۆره‌وه‌ده‌سته‌و
گروپ و رێکخراوی
دیکه‌ی لێ بێبه‌ش
بکرێن . حکومه‌ت هاوکێشه‌ی
ئه‌رک و مافه‌کانی
خۆی به‌وردی
بخوێنێته‌وه‌و
هه‌نگاوی بۆ
هه‌ڵبگرێته‌وه.
حکومه‌ت بۆ
راژه‌و خزمه‌تکردن
به‌کۆمه‌ڵگه
پێکده‌هێنرێ
، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی
وه‌کو پێویست خزمه‌ت
بکات و وڵات
به‌ره‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و
گه‌شه‌پێدان
به‌رێ ، له‌حکومه‌تی
خزمه‌تگوزاره‌وه‌به‌ره‌و
حکومه‌تێکی خۆسه‌پێنه‌رو
ناحه‌ز به‌جه‌ماوه‌ر
ده‌ڕوا و له‌دوا
وێستگه‌دا تێکده‌شکێ
. مخابن له‌ساڵانی
رابردوودا
حکومه‌ته‌کانی
ئێـمه‌له‌ئاست
ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌دا
نه‌بوون‌که‌گه‌ل
پێی دابوون و
متمانه‌ی پێبه‌خشیبوون .
ده‌سته‌ڵاتداران
کاتێ پڕۆژه‌یه‌کی
خزمه‌تگوزارییان
به‌ڕێوه
بردووه‌به‌ناز
و فیزه‌وه‌به‌سه‌ر
جه‌ماوه‌ریان
فرۆشتۆته‌وه‌و
داوایان
کردووه‌ستایشیان
بکه‌ن و به‌شان
و باڵیاندا هه‌ڵبڵێن
. ئه‌م جۆره‌سیاسه‌ته‌له‌هیچ
شوێنێکی جیهاندا
باوی نه‌ماوه.
به‌کۆنه‌پارێز
و خۆسه‌پێنه‌رو
پاوانکار
ناونراون . ده‌بێ
حکومه‌تی
داهاتوو له‌سه‌ر
سێ کۆڵه‌گه‌ی
( حکومه‌ت بۆ
هه‌مووان ، ریشه‌کێشکردنی
گه‌نده‌ڵی ،
خزمه‌تکردن
له‌به‌رانبه‌ری
متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر)
به‌رنامه‌کانی
خۆی دابڕێژێ و
پڕۆژه‌خزمه‌تگوزاریه‌کانی
خۆی ده‌ستپێبکات . هه‌نگاوی
گرنگ و له‌پێشی
حکومه‌ت ئه‌وه‌یه‌متمانه‌بۆ
جه‌ماوه‌ر و
لایه‌نه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵات
بگێڕێته‌وه و
به‌ره‌و به‌خته‌وه‌رکردنی
کۆمه‌ڵگه‌و پێشخستنی
وڵات هه‌نگاو
هه‌ڵبگرێته‌وه.
ئه‌رکی حکومه‌تی
هه‌رێم
ئه‌وه‌یه‌له‌به‌رانبه‌ر
سیاسه‌ت و
کرده‌وه‌ناحه‌زه‌کانی
حکومه‌تی به‌غداد
هه‌ڵوێست وه‌ربگرێ
و بۆ گێڕانه‌وه‌ی
که‌رکوک و
ناوچه‌دابڕاوه‌کانی
دیکه‌کار
بکات ، تا له‌هه‌ڵبژاردنی
داهاتووی په‌رله‌مان
که‌چاوه‌ڕوان
ده‌کرێ له‌سه‌ره‌تای
٢٠٠٨ به‌ڕێوه‌بچێ
، تێكڕای دانێشتووانی
باشووری کوردستان
ئازادانه‌به‌شداری
تێدا بکه‌ن .
رێکار
ئه‌حمه‌د
22-1-2006