ئیسماعیل
که‌ریم/ ئه‌ڵمانیا
دروست کردن و
له دایك
بوونی سومبولی
میله‌تێک
شتێک نیه
سانا بێت و هه‌موو
قه‌ده‌رێکی
کۆمه‌ڵگا ئه‌و
شه‌ره‌فه گه‌وره‌یه‌ی
پێ بدرێت... ناو
و شکۆفه‌ی
سومبول بۆ خۆی
ببچڕێت، به
تایبه‌تی بۆ
میله‌تێکی وه‌ك
کورد که له
مێژوی کۆن و
نوێ‌دا ده‌یان
و سه‌دان جار نه‌ك
چاره‌نوسی ئه‌م
میله‌ته ، نه‌ك ته‌نها
گیان و کیانی
سیاسی و شوێنه‌واره
کۆنه‌کانی که‌وتونه‌ته
ڕۆخی ده‌ریای
مه‌رگه‌وه
، به‌ڵکو
سه‌داها جار
هه‌موو کلتور
و پیرۆزیه‌کانیشمان له‌ناو
براون هه‌ر ده‌مه‌و
به بیانویه‌ک
و هه‌ر ساته‌و
له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتێکی
ڕه‌شی
داگیرکه‌ره‌وه،
به‌ڵام ئه‌وه
جێ نیگه‌رانی
ئه‌م جاره‌یه،
ده‌ست و
پلانی
هیچ دو‌ژمنێك
نیه به‌ڵکو
کار‌و کرده‌ی
ده‌سته‌ڵاته
کوردیه‌که‌ی
خۆمانه،
بانگه‌شه‌ی له ناو
بردن و هه‌ڵته‌کاندنی
پیرۆزی
شارێکی پینج
هه‌زار شه‌هیده
فه‌لسه‌فه‌ی
ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ی
کوردی چیه،
له بری ئاوه‌دان
کردنه‌وه‌ی
کوردساتان و
خه‌نده گه‌ڕانه‌وه
بۆ منداڵێکی
باب شه‌هید و له
کۆش کردنی خه‌می
گه‌وره‌ی
کچێکی ڕه‌نج
به‌خه‌سار و
ئارام کردنه‌وه‌ی
دڵی دایکێکی
جه‌رگ
سوتاو
خانۆچکه‌یه‌ک
بۆ خێزانیکی
په‌رته‌وازی
ئه‌نفال و
باخچه‌یه‌کی
پڕ له گوڵ بۆ
دڵخوازان
و....هتدددددددد
دیسانه‌وه
بۆ جاریک و ده‌یه‌ها
جار به‌ده‌ستی
خۆمان و له
ژێر سایه‌ی ده‌سته‌ڵاتی
کوردی خۆمان خه‌ریکه
سونبول و
پیرۆزیه‌کانی
خۆمان گڕ تێ
به‌رده‌ده‌ین،
له کاتیکدا
هه‌موو گه‌لانی
دونیا ڕۆژ له
دوای ڕۆژ
زیاتر و زێده‌تر
خه‌ریکی
پیرۆز ڕاگرتن
و کردنه سه‌ری
تاجی سه‌روه‌رین
له‌سه‌ر
سونبوله نه‌ته‌وه‌یه‌کانیان،
به‌ڵام له‌مه‌ڕ
ئه‌م
کوردستانه‌ی
ئیمه‌دا شتێك
که نرخوو به‌های
نه‌بێت سونبوله
و ڕێز نه
گرتنه له
موعانات و گه‌وره‌یه‌کانی
کۆمه‌ڵگا، ئه‌و
سونبوله‌ی که
ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدا
بێت له‌ناو ته‌وای
میله‌تانی
دونیادا وه‌ك
ڕه‌مزی میله‌تیکی
مه‌زڵوم و به‌ش مه‌ینه‌ت
چاو لێده‌کرێت،
که هه‌رده‌م
گوزارشت بوه
بۆ گیانی به‌رزه
فری پێنج هه‌زار شه‌هیدی
هه‌ڵه‌بجه
که ئه‌ویش په‌یکه‌ری شه‌هید
(عومه‌ری خاوه‌ر
و کۆرپه‌که‌یه‌تی)
به‌ڕاستی
مرۆڤ شه‌رم ده‌یگرێت
له‌م سه‌رده‌می
پێشکه‌وتنه‌ی
دونیادا و
کردنه‌وه‌ی
ده‌رگای
شارستانیه‌کان
به‌ڕووی هه‌موو
گه‌له سته‌مدیده‌کاندا،
له بری
به‌رز
ڕاگرتن و
شانازی کردن
به سونبوله
نه‌ته‌وه‌یه‌کانمانه‌وه،
پاراستنیان
وه‌ك چاوانمان،
که‌چی ده‌سته‌ڵات
له هه‌وڵی
وێران کردن و
فه‌نا کردنی
ئه‌م
سونبولانه
بێت، باشه گه‌ر
میله‌تیك
سونبوله‌کانیان نه‌ماو فه‌نا
کران ده‌توانن
پیمان بڵێن ئه‌و
میله‌ته چی
ده‌مێنێته‌وه‌و
بۆ شانازی
مێژوو
و ئاینده‌ی؟؟؟؟؟؟؟؟
وه‌ک ئه‌وه‌ی
جه‌سته‌ی
هه‌ڵه‌بجه‌مانتان
16 ساڵه به ده‌ردو
خوێن و ئازاره‌وه
هێشتۆته‌وه،
کۆڵان و شه‌قام
و باخچه و
قوتابخانه‌و
سه‌یرانگاو
گۆڕستانی شه‌هیدانو
گوڵان و،، به
وێرانه‌بوویی
حه‌وشه‌ی
پاشا و بێ
ئاوی بی کاره‌بای
و تا ئێستا
بۆتان
هێشتوینه‌ته‌وه،
ده‌سا وازمان
لێبێنن با (
عومه‌ری خاوه‌ریشمان)
وه‌ك خۆی
بمێنێته‌وه، ئه‌و په‌یکه‌ره‌یه
ڕه‌مزی ئیمه‌ی
هه‌ڵه‌بجه‌ی
و هه‌موو
کوردێکی به‌ئه‌مه‌ك
و
مرۆڤ
په‌روه‌ر له‌هه‌ر
شوینێکی ئه‌م
گۆی زه‌ویه‌دا
بن، گه‌نجێکی
ئه‌م شاره‌ی
ئیمه بوو به
بی هیچ یارمه‌تیك
و به‌رانبه‌رێك
به ده‌ستو په‌نجه‌ی
ڕه‌نگینی
توانی هه‌موو
خه‌موو
ئازار‌و
موعاناته‌کانمان
له‌م په‌یکه‌رده
کۆبکاته‌وه
و شانزه ساڵ
بیکات به
سینبوڵی هه‌موو
کوردێك به
گشتی و هه‌موو
هه‌ڵه‌بجهییه‌ك
به تایبه‌تی،،
ئه‌دی خۆ ئێوه
ده‌سته‌ڵاتن
و پاره‌یه‌کی
زۆر و بێ
شوماری ئه‌م
میله‌ته له‌به‌ر
ده‌ستاندایه،
فه‌رموون ئه‌وه
عه‌رزو ئه‌وه
گه‌ز ،
بتوانن
په‌یکه‌رێك
له ناوه‌ڕاستی
شاردا دروست
بکه‌ن، که هه‌مان
پیرۆزی و خۆشه‌ویستی
خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
بۆ خۆی
ڕاكێشێت، خۆ
کیما بارانی
هه‌ڵه‌بجه
ته‌نها (عومه‌ری
خاوه‌ر)ی شه‌هید
نه‌کرد، پێنج
هه‌زار گوڵی
هه‌ڵوه‌راند
که هه‌ریه‌که‌یان
هه‌مان
ئازار‌و
موعاناتی ( ئه‌و
په‌یکه‌ره‌یان)
هه‌یه، ئه‌گه‌ر
ئێوه دڵسۆزی
شه‌هیدانو هه‌ڵه‌بجه
بن
به‌ڵام من دڵنیام
چه‌ندێکی تر
له هه‌وڵ و
کۆششدا بن هه‌رگیز
ئه‌و کاره‌تان
پێ ناکریت،
چونکه
لای خه‌ڵکی
هه‌ڵه‌بجه
ئه‌وه
ئاشکرایه به بێ
هۆ و بێ به‌رامبه‌ر
ئاماده نین
لوقمه‌ی ژه‌میك
نان خواردن
بده‌نه که‌س
، ئه‌گه‌ر سبه‌ی
ڕۆژ شه‌ڕی سه‌وزو
زه‌ردتان بۆ
نه‌کات
بۆیه هینده
ده‌ڵێم ، به
هینده‌ی سه‌رقاڵی خاپور
کردنی
سونبولی نه‌ته‌وه‌و
شارێکن، نیو
هێنده ئه‌رکه‌کانتان
له ئاوه‌دانی
کوردستان به
گشتی و هه‌ڵه‌بجه
به تایبه‌تی
کۆبکه‌نه‌وه‌و
ده‌ست به‌رداری فه‌نا کردن و
خاپور کردن و
جێ گۆڕکی بن
به‌م په‌یکه‌ره
پیرۆزه له‌م
شاره‌دا ،
چونکه په‌یکه‌ری
( عومه‌ری
خاوه‌رو
کۆرپه‌که‌ی)
مێژویه‌کی ئه‌م
شاره‌ن ،
شێواندی
مێژویش کارێکی
سانا نیه
چونکه گه‌ر
ئه‌مڕۆ فیشه‌ک
به ڕابردوه
بنێن، دڵنیا
بن داهاتوو
تۆپتان پێوه
ده‌نێت*ڕه‌سوڵی
هه‌مزه ترۆف
خاکی هه‌ڵه‌بجه
گه‌وره‌یه
وکاره‌ساتی کیما
بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش
گه‌وره‌تره
له‌وه‌ی ته‌نها
یه‌ک په‌یکه‌ر
گوزارشت بکات
له خوینی
پێنج هه‌زار
شه‌هید، گه‌ر
خۆتان به
دڵسۆزی ئه‌م
شاره ده‌زانن
فه‌رموون ئه‌وه
ئاینده و ئه‌وه‌ش
چاوه‌ڕوانی
ئیمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆ وه‌فاداریتان
بۆ گیانی پاکی
شه‌هیدان و خه‌ڵکه
شۆڕش گێڕه
زیندوه‌کانی
ئه‌م شاره به
په‌یکه‌ر و
ئاوادان کردنه‌وه
و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
سیمای
به‌رزو پڕ
شکۆفه‌ی جارانی
هه‌ڵه‌بجه
بۆمان