ڤاڵه‌نتاین، رۆژی
خۆشه‌ویستیی یان کۆنه‌ویستیی؟!
دارا ئه‌حمه‌د
هه‌ر
بزاڤه‌کی پێشڤه‌ڕۆیانه‌ی کۆمه‌ڵ-
که‌هیچ چار نییه‌ته‌نیا یه‌ک هێڵی
یه‌ک ره‌وتی فه‌رهه‌نگیی بنه‌مای سه‌ره‌کیی
دامه‌زران و هه‌ڵسووڕێنه‌ریه‌تی - به‌بێ هیچ
گومان و دوودڵییه‌ک تاسه‌ر و جاویدانیی نییه‌و
رۆژه‌ک له‌رۆژان سه‌رانگرێ ده‌بی و پێویستی
بوونی نامینێ به‌تایبه‌تییش ئه‌و ده‌مه‌ی
که‌بزاڤه‌که‌زۆره‌ک له‌خواست و ئامانجه‌کانی وه‌ده‌ستدێنی
ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی خۆگونجاندن و ئاوێته‌بوونی به‌بزاڤی
تازه‌ی هاوشێوه‌ی خۆی لۆ نه‌ڕه‌خسێ
ئه‌وه‌ده‌رد لێی ده‌دا و هوورده‌هوورده‌بۆگه‌ن ده‌بی و له‌جێی
خۆی گیان ده‌دا.
وه‌لی هێنده‌ک بزاڤی نابابه‌تیی و ده‌ستکرد
هه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زوو رووه‌راسته‌قینه‌که‌یان ده‌رده‌که‌وی
و به‌بنبه‌ست ده‌گه‌ن.. که‌چی له‌لایه‌ن ئافه‌ریده‌که‌رانیان
- که‌شانازیی به‌پێشینه‌ی تێکۆشانیان
ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ سۆزدارانه‌له‌سه‌ری بژین - به‌هاوکاریی
هێنده‌ک سیاسه‌تبازی ده‌رکیی و نێوخۆی
ده‌رێی خۆیان - که‌ئه‌وانیش بزاڤی تازه‌و
نوێ دژ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیانه- به‌ده‌رزیی
و داوده‌رمان له‌سه‌ر پێیانیان راده‌گرن و ته‌مه‌نیان درێژ
ده‌که‌نه‌وه.. ئه‌وه‌رێک وه‌ک ئه‌و نوکتانه‌ی لێدێ که‌ئێستا
له‌ده‌وروبه‌رمان هه‌ن؛ دوو نموونه‌ی دیار و به‌رجه‌سه‌ته‌له‌و باره‌وه‌ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
یه‌که‌م: حیزب یان حکومه‌ت خاوه‌نی زۆربه‌ی
هه‌ره‌زۆری رێکخراوه‌تایبه‌تمه‌ند و پیشه‌یی
و جه‌ماوه‌رییه‌کانه‌له‌سه‌ر ئاستی تێکڕای جیهان
به‌تایبه‌تییش له‌وڵاته‌هه‌ژار و پاشدامایه‌کان..
که‌ده‌بووا‌له‌مێژه‌کۆتایی پێ بهاتبا و وه‌ک بێ
ئابڕوویی سیاسه‌تمه‌دارانی سه‌ده‌که‌ونه‌کان به‌تایبه‌تییش
ئی سه‌ده‌ی بیست ته‌ماشا بکرابا.. که‌چی هێشتا مرۆڤه‌کان
گاڵته‌جاڕییانه‌ده‌ست و په‌نجه‌ی خۆیان
له‌گه‌ڵ ئه‌و خاوه‌ندارییه - که‌به‌دیکۆر و
رتووشکردن شێردرایته‌وه- نه‌رم ده‌که‌ن‌و ئێستاش وه‌ک تانه‌ی
سه‌ر چاوان رۆشناییه‌کان خامۆش ده‌کا.
دووه‌م: باڵاده‌ستیی هزر و ره‌فتاری شۆردراوه‌ی
پیاوسالاریی و چه‌وسێنه‌رانه‌ی سیسته‌می
سه‌رمایه‌داریی و موتوربه‌کردنیان له‌سه‌ر ره‌وتی
بزاڤی یه‌کسانییخوازانه‌ی نێوان ژنان و
پیاوان که‌ژنانه‌ک به‌پاڵپشتی پیاوانی رووکه‌ش
ئازادیی و یه‌کسانیی خۆیان له‌به‌هره‌مه‌ندبوونیان
له(ئازادیی پۆشین و ماکیاژ، چوونه‌ده‌ر و سه‌یران،
یاساگه‌له‌کی یه‌کسانییخوازانه‌که‌له‌به‌رانبه‌ر
دابونه‌ریت و مۆراڵ هێزی یاساییان
نییه، گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات به‌هه‌مان فه‌رهه‌نگی
پیاوسالاریی، د‌ژه‌پیاویی و وه‌سه‌ردابڕینی
هه‌مان چه‌وساندنه‌وه‌ی سه‌ر ژنان وه‌سه‌ر هێنده‌ک پیاوی
گه‌مژه، ئه‌ندێشه‌ی ناسکتربوون و سۆزدارتربوونی ژنان و
هێنده‌ک شتی دیکه‌ی بێ زاخ و رووکه‌شی له‌و
بابه‌تانه) ده‌بیننه‌وه.. که‌ده‌بووا له‌مێژه‌سه‌رله‌به‌ری
جوداکارییه‌ده‌ه‌ستکرده‌چه‌وسێنه‌ره‌کانی نێوان
ژنان و پیاوان که‌پیاوسالاریی و دین و دابونه‌ریته‌داڕزایه‌کان
دروستیان کردییه‌له بنوبۆتکه‌وه‌هه‌ڵکێشرابان..
وه‌لی ئه‌فسووس.
(ڤاڵه‌نتاین)یش
- وه‌ک گوزارشته‌ک له‌سۆز و خۆشه‌ویستیی له‌ئه‌نجامی
هزری ئه‌ندێشه‌مه‌ندانه‌ی بێ پێگه‌و بێ زه‌مینه‌له‌هه‌ناوی
خه‌ون و خولیای ئازادکردنی حه‌ز و ئاره‌زووه‌جه‌سته‌ییه‌کان
سه‌رچاوه‌ی گرتییه- له‌ئێستادا وه‌ک هه‌مان ئه‌و بزووتنه‌وه‌نابابه‌تیی
و ساختانه‌له‌رووکه‌شدا له‌ئه‌نجامی حه‌سره‌ت و کۆسپه‌کانی سه‌ر
رێی خۆشه‌ویستیی هاتیته‌ئارا و هاوکاتیش
به‌به‌رگی بزاڤه‌کی پێشڤه‌ڕۆیانه‌خۆی
ئارایشت کردییه، ئه‌گه‌ر هه‌موومان کۆک بین له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌می سه‌رهات و چیڕۆکه‌جۆراوجۆرکانی
په‌یدابوونی وه‌لا بنێین و له‌سه‌ر ئه‌و چیڕۆکه‌رێک
بکه‌وین که‌گوایه‌به‌هۆی رووداوه‌ک و کاردانه‌وه‌کانی
(ڤاڵه‌نتاین) دروستبووه.. وه‌ک ده‌گێڕنه‌وه:(پتر
له‌هه‌زار و حه‌فت سه‌ت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پاش ئه‌وه‌ی (کلۆدیۆسی
دووه‌م)ی ئیمپراتۆری رۆمانیی له‌پێناو
به‌هێزبوون و مانه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی بڕیاری
قه‌ده‌غه‌کردنی هاوسه‌رگیریی دا، (ڤاله‌نتین)ی
قه‌شه‌به‌رانگژی بڕیاره‌که‌بوویته‌وه‌و چووه‌به‌نهێنیی
گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریی له‌نێوان ئه‌و که‌سانه‌ئه‌نجامداوه‌که‌ویستیتان
خێزان پێکه‌وه‌بنێن، ئیمپراتۆریش له‌سه‌ر ئه‌وه‌قه‌شه‌ی
ده‌ستگیر کردییه‌و له‌نێوی بردییه، ئیدی
ئه‌و رۆژه‌کرایته‌رۆژی خۆشه‌ویستیی
و به ناوی قه‌شه‌که‌یان کردییه.. له‌سه‌رده‌می جۆراوجۆریش
به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر یادی کرایته‌وه.)،
پاشانیش بێین به‌بێ رۆچوون و هووربوونه‌وه‌کی
پێویست دانی پێدا بنێین که‌ئه‌رێ ره‌وا
و له‌جێی خۆیدا بووه‌ئه‌و رۆژه‌کرایته‌رۆژی
خۆشه‌ویستیی.. له‌ئێستاشدا ئه‌و گه‌مژه‌ییه‌له‌خۆمان
دانه‌ته‌کێین و هه‌ر به‌رۆژی خۆشه‌ویستیی
ناوی ببه‌ین و یادی بکه‌ینه‌وه.. ئه‌وه‌جگه‌له‌وه‌ی
له‌و دوو نوکته‌ی سه‌رێ زۆر کۆمیدییتره..
ده‌بی فره‌بێ هومێد و ناباوه‌ڕیش بین به‌وه‌ی
که‌له‌راستییدا خۆشه‌ویستیی بوونی هه‌بی
له نێوان ژنان و پیاوان ته‌نانه‌ت ده‌بی له‌وه‌ش به‌گومان بین
که‌ده‌زانین واتای خۆشه‌ویستیی چییه‌و
چ ده‌گه‌یه‌نی به‌ته‌واویی! چونکه:
١- له‌نێوچوونی قه‌شه‌یه‌ک
چ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌خۆشه‌ویستییه‌وه‌هه‌یه؟!
ئه‌وه‌له‌کاته‌کدا‌که‌دینه‌که‌ی ئه‌و‌و هه‌موو دینه‌کانی
دیکه‌و په‌یڕه‌وکاره‌کانیان - به‌تایبه‌تییش
که‌سانه‌کی پله‌به‌رزیی دینیی وه‌ک قه‌شه-
نه‌ک هه‌ر دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆشه‌ویستیی نێوان
ژنان و پیاوانن به‌ڵکه‌هه‌میشه‌رێگر بوونه‌له‌هه‌ڵسوکه‌وتکردنی
حه‌ز و ئاره‌زووه‌جه‌سته‌ییه‌کانی نێوان ژنان و پیاوانیش..
به‌درێژایی هه‌بوون و باڵاده‌ستییشیان
له‌مێژوودا سه‌رله‌به‌ری مرۆڤایه‌تییان
له‌سه‌ر خۆشه‌ویستیی و له‌سه‌ر ئازادیی (به‌ریه‌ک
که‌تن)ی جه‌سته‌کان له‌خین و فرمێسک هه‌ڵکێشایه‌و
تا ئێستاکه‌شی له‌گه‌ڵ دابی به‌پێی ئاستی
پله‌و پایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان چه‌نده‌ی له‌توانایاندا
هه‌بی هه‌ر هه‌مان ره‌فتاری قێزه‌ونانه‌ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دیاره‌به‌رانگژبوونه‌وه‌ی
ئه‌و قه‌شه‌یه‌ش دژ به‌بڕیاری ئیمپراتۆره‌که‌ی
به‌بێ هیچ گومانه‌ک به‌پله‌ی یه‌که‌م له‌پێناو وه‌ده‌ستهینانی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌خۆپه‌رستیی و بیر کلۆلییه‌کانی
خۆی بووه‌وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی دیندار
و به‌پله‌ی دووه‌میش ئارایشتکردنی دینه‌که‌ی
بووه تا دزێوییه‌کانی وه‌شێری و‌بتوانی
له‌جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی دینه‌که‌ی زۆرترین
خه‌ڵک له‌خشته‌ببا و پێگه‌ی دینه‌که‌ی به‌هێز
و به‌هێزتر بکا که‌دووباره‌ده‌بیته‌به‌هێزکردنه‌وه‌ی پێگه‌ی
خۆشی.. نه‌ک له‌پێناو خۆشه‌ویستیی و
ئازادبوونی حه‌ز و ئاره‌زووه‌جه‌سته‌ییه‌کان که‌هه‌بوونی
ئه‌و دووانه‌له‌هه‌ر ده‌م و جێیه‌ک خۆبه‌خۆ دین ده‌پووکێننه‌وه.
٢- سزای ئه‌وپه‌ڕی
دژه‌مرۆیی له‌سێداره‌دان هه‌رگیز واتای ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێ
که‌که‌سی له‌سێداره‌درا ئه‌رێنیی و مافپه‌روه‌ر بێ،
به‌سه‌دان و به‌هه‌زاران نموونه‌له‌به‌رده‌ستن که‌که‌سی به‌رانگژبۆوه‌له‌ده‌سه‌ڵاتدار
چه‌وسێنه‌رتر بووه‌و ئه‌گه‌ر سه‌ربکه‌تبا ئه‌وه‌کاری زۆر دڕندانه‌تری
له‌ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ئه‌نجام ده‌دا، باشترین نموونه‌ش‌له‌وڕۆدا
که‌زۆر به‌نموونه‌ی ئه‌و قه‌شه‌یه‌ده‌چی.. (نه‌وشێروان
مسته‌فا)یه وه‌ک نموونه‌یه‌کی نه‌رێنیی که‌به‌رانگژی
ده‌سه‌ڵاته‌کی نه‌رێنیی بوویته‌وه، هه‌روه‌ک
ئه‌و قه‌شه‌یه‌که‌توانیبووی له‌به‌رانبه‌ر بڕیاره‌دژه‌مرۆییه‌که‌ی
ئیمپراتۆر - که‌له‌تێڕوانینه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌ی
سه‌ربازگیریی سه‌رچاوه‌ی گرتبوو - سوود له‌نه‌زانین
و پاشدامایی خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ربگری و هانیان
بدا تا هاوسه‌رگیری بکه‌ن ئه‌وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خودی
هاوسه‌رگیریی خۆی کاره‌کی نه‌رێنییه
و له‌نێوبه‌ری خۆشه‌ویستیی نێوان ژنان
و پیاوان بووه‌له‌گشت سه‌رده‌مه‌کاندا، نه‌وشێروانیش کتومت لاسایی
ئه‌وی کردیته‌وه*. جا ئه‌گه‌ر گریمان نه‌وشێروان
له‌نێوبردرا ئه‌وه‌له‌نێوبردنه‌که‌ی دوور و نێزیک هیچ
په‌یوه‌ندییه‌کی به‌وه‌دیهینانی سیسته‌مه‌کی
ئازادیییخواز و یه‌کسانییخوازه‌وه‌نییه..
چونکه‌خودی بوونی خۆی و به‌رنامه‌که‌شی له‌چوارچێوه‌ی
(حیزبی گۆڕان!**) وه‌ک ناوه‌کی رووکه‌ش دوژمنی
سه‌رسه‌ختی سیسته‌مه‌کی له‌و جۆره‌ن، هه‌ر به‌هه‌مان جۆریش
له‌نێوچوونی ئه‌و قه‌شه‌یه‌ش دوور و نێزیک هیچ
په‌یوه‌ندییه‌کی به‌خۆشه‌ویستییه‌وه‌نه‌بووه..
چونکه‌خودی بوونی خۆی و به‌رنامه‌که‌شی له‌چوارچێوه‌ی
(حیزبی مه‌سیحیی!***) وه‌ک ناوه‌کی رووکه‌ش
دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆشه‌ویستیین.
٣- ژیانی پیشڤه‌ڕۆیانه‌ی
ئه‌وڕۆ به‌پشتبه‌ستن به‌زانستی کۆمه‌ڵایه‌تیی
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه‌که‌خۆشه‌ویستیی و هه‌وڵسوکه‌وتکردنی
حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی جه‌سته‌زۆر له‌یه‌ک جودان، ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی
دابونه‌ریت و دینه‌کان وه‌لا بنێین ده‌کرێ ژنه‌ک و
پیاوه‌ک حه‌ز و ئاره‌زووه‌جه‌سته‌ییه‌کانیان به‌یه‌ک
دابمرکێننه‌وه‌و خۆشه‌ویستی یه‌کدیش بن جا
هاوسه‌ری یه‌کدی بن یان نا، هه‌روا ده‌کرێ ده‌کرێ
ژنه‌ک و پیاوه‌ک حه‌ز و ئاره‌زووه‌جه‌سته‌ییه‌کانیان به‌یه‌ک
دابمرکێننه‌وه‌و خۆشه‌ویستی یه‌کدیش نه‌بن جا
هاوسه‌ری یه‌کدی بن یان نا، که‌واته‌له‌هه‌ردوو باردا
جودان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌مرۆڤی سه‌رده‌می ئێستا
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ژیان بگۆڕن و جوانتری
بکه‌ن ئیدی له‌کۆششی ئه‌وه‌دان بتوانن به‌بێ هاوسه‌رگیریی
خۆشه‌ویستیی بکه‌ن و هه‌ڵسوکه‌وتی حه‌ز و
ئاره‌زووه‌جه‌سته‌ییه‌کانیشیان بکه‌ن.. هه‌روا مافی
ئه‌وه‌ش به‌خۆ ده‌ده‌ن و پێیان چاکتر و زانستییانه‌تر
و گونجاتریشه‌که‌جگه‌له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ هاوسه‌رگیریی
له‌فه‌رهه‌نگی خۆیان ره‌ش بکه‌نه‌وه‌بتوانن به‌بێ خۆشه‌ویستییش
جه‌سته‌یان له‌به‌رانبه‌ر یه‌کدا ئازاد بکه‌ن، ره‌تکردنه‌وه‌ی
هاوسه‌رگیریی ئێستا له‌و وڵاتانه‌ی هێنده‌ک
پێشڤه‌ڕۆترن له‌جێه‌کانی دیکه‌ی
جیهان بوویته‌دیارده‌کی باو.. چونکه‌هاوسه‌رگیریی
پێشتر و له‌سه‌رده‌می ئه‌و قه‌شه‌یه‌و زۆر پێشی
ئه‌ویش به‌بێ خواستی مرۆڤه‌کان و به‌تۆبزیی
پیاوسالاریی و دینه‌وه‌داسه‌پابوو، له‌به‌رئه‌وه‌کۆششی
ئه‌و قه‌شه‌یه‌به‌شێوه‌کی گشتیی دژ به‌مرۆڤ
و به‌شێوه‌کی تایبه‌تیی دژ به‌خۆشه‌ویستیی
و ئازادیی هه‌ڵسوکه‌وتکردنی حه‌ز و ئاره‌زووه‌جه‌سته‌ییه‌کان
بووه‌هه‌موو ئامانجه‌که‌ی ئه‌وه‌بوو ئه‌و تۆبزییه‌ی
هاوسه‌رگیریی درێژه‌پێ بدا که‌له‌دینی
مه‌سیحییدا زۆر کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌چونکه‌له‌و
دینه‌دا که‌دوو که‌س له یه‌ک ماره‌ده‌کرێن و ده‌بنه‌هاوسه‌ری
یه‌کدی ئیدی تا ده‌مرن ده‌بی پێکه‌وه‌بن و ئه‌گه‌ر
گه‌وره‌ترین نه‌گونجان و ناکۆکییشیان بکه‌ویته‌نێوان
هه‌ر ناتوانن ده‌ست له‌یه‌ک به‌ربده‌ن.. ئه‌وه‌ش لای مرۆڤی
پێشڤه‌ڕۆی ئه‌وڕۆ بوویته‌کۆمێدیایه‌کی
فره‌بێزه‌وه‌ر.
دیاره‌به‌هۆی باڵاده‌ستیی فه‌رهه‌نگی
دین و پیاوسالاریی.. وه‌رگرتنی ئه‌و تێڕوانینانه‌ی
سه‌رێ زۆر قورسن له‌کن زۆرینه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان و هێنده‌ک ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری، هه‌روا ئه‌وان له‌روانگه‌کی
دیکه‌وه‌ڤاڵه‌نتاین به‌شێوازه‌کی نه‌رێنیی
ره‌ت ده‌کرێته‌وه.. واته‌چاک و خراپی رۆژاوایان پێ
خراپه‌چونکه‌ئی رۆژاوایه.. به‌وه‌ش دووچاری ئه‌وه‌بوونه‌خراپتر
له‌خراپ ئافه‌ریده‌بکه‌ن! له‌به‌رانبه‌ریشدا‌خه‌ڵکه‌کی
زۆریش هه‌ن پێیان وه‌یه(ڤاڵه‌نتاین)
له‌راستییدا رۆژی خۆشه‌ویستییه!؛
نه‌ک هه‌ر له‌رێزه‌کانی هه‌رزه‌کاران و لاوان به‌ڵکه‌خه‌ڵکانه‌کی
ته‌مه‌ن گه‌وره‌ش له‌رێزه‌کانی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان
و نێوه‌نده‌رۆشنبیرییه‌کان پێی هه‌ڵده‌په‌ڕن
و هۆنراوه‌و چیڕۆک و وتاری عه‌نتیکه‌عه‌نتیکه‌به‌و
بۆنه‌یه‌ده‌ڕازێننه‌وه‌و به‌باڵایدا هه‌ڵده‌ده‌ن
و ئاهه‌نگی گه‌وره‌گه‌وره‌شی لۆ ساز ده‌که‌ن!
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی لای خۆمان
هێشتا به‌چاک و خراپمانه‌وه‌پاشکۆی چاک و خراپی رۆژاواین..
هه‌ر لاسایی ئه‌وان ده‌که‌ینه‌وه.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
ڤاڵه‌نتاین وه‌ک ڤایرۆسه‌کی پیس
هوورده‌هوورده‌جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگه‌کانی لای خۆشمان
ئاڵووده‌ده‌کا وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگه‌کانی
رۆژاوای داڕزاندییه‌و سه‌رمایه‌داران وه‌ک
بازرگانییه‌کی گه‌وره ده‌یخه‌نه‌کار و ساڵانه‌له‌پێناو
گێژووێژکردنی گه‌نجان به‌ده‌یان میلیار دۆلار
که‌له‌خین و ئاره‌قه‌و ماندیبوونی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش
وه‌ده‌ستدێ به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و
باره‌نه‌رێنییه‌ی پاشکۆیه‌تییمان
باری ئه‌رێنیی پاشکۆیه‌تییشمان
هه‌یه.. نموونه‌ی ئه‌وه‌ش؛ له‌لای خۆشمان زوو یا
دره‌نگ به‌جۆره‌ک له‌جۆره‌کان کۆتایی به‌هاوسه‌رگیریی
دێ.. چونکه‌خۆمان نه‌ک چاره‌سه‌ره‌کی باشترمان له‌وان پێ
نییه‌به‌ڵکه‌هیچ چاره‌سه‌ره‌کمان پێ نییه..
مه‌گه‌ر ئیسلام که‌هه‌ر له‌بنی بنه‌وه‌دوژمنی سه‌رسه‌ختی
خۆشه‌ویستیی و سه‌رکوتکه‌ری حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی
جه‌سته‌یه‌و هاوسه‌رگیریی کردیته‌زنجیره‌ک و
ملی ژنان و پیاوانی پێ شه‌ته‌ک دایه‌که‌تێیدا
ژنان زۆر زۆر له‌پیاوان سته‌مکێشترن!!!
جا زۆر له‌جێی خۆیه‌تی و زۆریش رێی
تێده‌چی رۆژه‌ک له‌رۆژان که‌مرۆڤه‌کان پتر هۆشیار
ده‌بنه‌وه.. په‌نجه‌ی په‌شیمانیی خۆیان بگه‌زن
له‌وه‌ی که‌رۆژه‌ک له‌رۆژان (ڤاڵانیاین)یان
به‌رۆژی خۆشه‌ویستیی زانییه‌و به‌و
بۆنه‌شه‌وه‌ئاهه‌نگیان ساز کردییه یان به‌لایه‌نی
که‌م وه‌ک رۆژه‌کی ره‌ش له‌مێژووی خۆیان لێی
بڕوانن! ئه‌وه‌ش ببیته‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌سوودوه‌رگرتن
له‌ده‌قی ئه‌فسانه‌کانی نێو داستانه‌خۆشه‌ویستییه‌کانی
وه‌ک (شیرن و فه‌رهاد) و (رۆمیۆ و ژولیه‌ت) و (له‌یل
و مه‌جنون) و (مه‌م و زین) و له‌و بابه‌تانه‌رۆژی خۆشه‌ویستیی
له‌نێوه‌ڕاستی وه‌رزی به‌هار دیار بکه‌ن نه‌ک رۆژه‌کی
ئه‌وها سارد و سه‌رمای وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا که‌سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش پڕاوپڕه‌له‌کۆنه‌ویستیی دینی
مه‌سیحی.. ئه‌ویش به‌مه‌رجه‌ک حکومه‌ت خه‌رجییه‌کانی
بگریته‌ئه‌ستۆی خۆی و به‌ڕکی هه‌ژاران
و زه‌حمه‌تکێشانی پێ دانه‌دۆشرێ.
___________________________________________
* نه‌وشێروان به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و قه‌شه‌یه‌که‌به‌قسه‌ی
جوان و رووکه‌ش به‌رانگژی گه‌نده‌ڵیی و کرداره‌دژه‌مرۆیی
و چه‌وسێنه‌رییه‌کانی ده‌سه‌ڵات بوویته‌وه‌و
به‌سوودوه‌رگرتن له‌ساده‌یی هێنده‌ک خه‌ڵکی یه‌ک
شار سواری شه‌پۆڵی ناڕه‌زایه‌تیی
جه‌ماوه‌ر بووه.. ئه‌گه‌ر سه‌ربکه‌وی نه‌ک له‌ده‌سه‌ڵات ئه‌رێنییتر
نابی بگره‌نه‌رینییتریش ده‌بی.. چونکه‌هه‌ر
له‌ئێستاکه‌یدا ئه‌گه‌ر گفتاره‌باشه‌کانی لێ دابته‌کێنین
ئه‌وه‌ره‌فتاره‌که‌ی له‌یه‌کێتی و پارتی باشتر نییه‌و
ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌بزووتنه‌وه‌که‌ی که‌رتی یه‌ک حیزبی
تاسه‌ر گه‌نده‌ڵ و دژه‌مرۆییه‌و خودی خۆشی
له‌مێژووی دورودرێژی حیزبه‌که‌ی پێشانی
که‌سه‌کی ده‌ستبه‌خوێن و تاوانباره‌به‌چه‌ندین کاره‌ساتی
مه‌رگهێنه‌ر و هه‌ر خه‌ریکی پاکتاوکردنی به‌جه‌سته‌ی
نه‌یاره‌کانی خۆی بووه، له‌ئێستاشیدا به‌هه‌مان
شێوه‌ی یه‌کێتی و پارتی به‌شێوازی
ته‌سکبینیی حیزبیی و تاکڕه‌هه‌ندییانه
هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کا و دیکتاتۆر ئاسا گشت ئازادییه‌کانی
نێو حیزبه‌که‌ی قۆرخ کردییه‌هاوکات بانگه‌شه‌ی
چاکیی بازاڕی ئازاد و زێده‌بایی و په‌یوه‌ندییه‌چه‌وسێنه‌رییه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان ده‌کا که‌خه‌ڵکی کرێکاران و نه‌دارانی
داڕزاندییه.. چه‌ند دژ به‌ماف و ئازادییه‌کانی
تاک و کۆمه‌ڵه‌ده‌هێنده‌ش دژ به‌ماف و ئازادییه‌کانی
ژنانه.. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش دینی ئیسلامی
کردیته‌گۆپاڵی ده‌ستی خۆی و به‌یارمه‌تیدان
و پشتگیرییکردنی بزووتنه‌وه‌ئیسلامییه‌کان
که‌هه‌ر یه‌که‌یان به‌جۆره‌ک دژه‌مرۆیین
بارودۆخه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌ی دینییان
به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
داسه‌پاندییه.
** (حیزبی گۆڕان!):
(گۆڕان) حیزبه‌کی ناوچه‌ییه‌و له نێو
حیزبه‌کی دیکه‌ی چه‌وسێنه‌ر دروست بووه، له‌سه‌ره‌تادا
وه‌ک ئه‌وه‌ی هزر و سیاسه‌تی ئازاد و پێشڤه‌ڕۆ
(حیزب و حیزبایه‌تیی) ره‌ت ده‌کاته‌وه، ئه‌وانیش
له‌سه‌ره‌تادا به‌مه‌به‌ستی له‌خشته‌بردنی خه‌ڵک هێنده‌ک
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کرد که‌ئه‌وان (حیزب) نین یان
به‌لایه‌نی که‌م باوه‌ڕیان به‌حیزب و حیزبایه‌تییه‌باو
و نه‌ریتییه‌کان نییه، که‌چی له‌و داروپه‌ردووه‌ی
ئه‌وان هه‌رگیز ئه‌وه‌دروست نه‌ده‌بوو.. له‌به‌ر هه‌ندێ هه‌ر له‌سه‌ر
بنچینه‌ی رێکخراوبوونی حیزب و حیزبایه‌تیی
خۆیان دامه‌زراند و ئه‌و بانگه‌شه‌ش به‌نه‌رێنیی له‌سه‌ریان
شکاوه‌و رێزه‌کانیانی دووچاری به‌ره‌ڵاییه‌کی
ئاژاوه‌گێڕیی کرد.
*** (حیزبی مه‌سیحیی!):
مێژووی دروستبوونی حیزب به‌و جۆر و شێوه‌یه‌ی
هه‌نووکه‌ی هێنده‌دوور نییه، پێش هه‌بوونی حیزب
دین و لقه‌جودا جودایه‌کانی و رێچکه‌تایبه‌تییه‌کانی
دینه‌کان و ئه‌و ده‌سته‌و کۆمه‌ڵه‌و گردبوونه‌وانه‌ی
بواره‌جودا جودایه‌کانی ژیان که‌هه‌ر هه‌موویان سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات
بوون یان هه‌ر خۆیان خودی ده‌سه‌ڵات بوون هه‌مان رۆڵ
و ئه‌رکی حیزبی ئێستیان ده‌گێڕا، له‌به‌ر
هه‌ندێ ده‌کرێ به‌دینی مه‌سیحی و هه‌ر یه‌ک
له‌دینه‌کان ببێژین حیزبه‌کی گه‌وره.. به‌تایبه‌تییش
له‌و رووانه‌وه‌که‌حیزب و دین هه‌ردووکیان؛ دژه‌ئازادیین،
دوژمنداریی ده‌خه‌نه‌نێوان مرۆڤه‌کان، له‌کنیان
گرنگ نییه‌به‌سه‌دان و به‌هه‌زاران مرۆڤ له‌خۆیان
و له‌به‌رانبه‌ریان به‌کوشت بده‌ن ته‌نیا له‌پێناو به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتن،
هه‌رچی ماف و ئازادییه‌کان و رزگاربوونی ژنان و بژێویی
ژیان و گوزه‌رانی کرێکاران و نه‌دارانیشه‌ئه‌وه‌له‌ره‌فتاردا
کێشه‌ی ئه‌وان نییه‌و هه‌ر به‌لایه‌وه‌دا ناچن.. ئه‌گه‌ر
له‌ژێر گوشاری جه‌ماوه‌ری چین و توێژه‌چه‌وساوه‌کاندا
نه‌بی ئه‌وه‌دان به‌ساده‌ترین مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانی
مرۆڤیش نانێن.