تورکیا له‌به‌رده‌م
دۆڕانێکی
دیکه‌دا
کایه‌ی
ترساندن و و
تۆقاندنی خه‌ڵکی
سڤیل که ماوه‌ی
چه‌ند ساڵێکه
ده‌وڵه‌تی
تورکیا دژ به
کوردستانیان
به‌ڕێوه‌ی ده‌بات
ته‌واو پێچه‌وانه‌ی
پرنسپی به‌یه‌که‌وه
ژیان و
چه‌سپاندنی چه‌مکی
ئاسایش و
هێمنایه‌تی
ده‌گه‌یه‌نێ
که زۆربه‌ی
وڵاتانی
جیهان و رێکخراوی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
جه‌ختی له‌سه‌رده‌که‌نه‌وه.
هه‌ڕه‌شه‌و
گوڕه‌شه به‌رده‌وامه‌کانی
سه‌رانی ده‌وڵه‌تی
تورک نه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندی
ئاشتی و
هێمانیه‌تی
ناوچه‌که‌و
جیهان دانیه،
به‌ڵکو ئه‌و
پڕۆسه‌یه هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه
که
ئازادیخوازانی
جیهان
لێبڕاوانه
کاری بۆ ده‌که‌ن.
ته‌نانه‌ت گره‌وکردن
له‌سه‌ر له‌شکرکێشی
سوپای تورکیا
بۆ ناو خاکی
باشووری
کوردستان که به‌مه‌به‌ستی
پاراستنی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی
ده‌وڵه‌تی
تورک جاڕ ده‌درێ
نه‌ک هه‌ر
شکست و دۆڕانی
لێ ده‌که‌وێته‌وه،
به‌ڵکو وه‌کو
یاری ئاگره‌که‌یه
له‌وانه‌یه
پڕووشکه‌که‌ی
ده‌موچاوی
خاوه‌نه‌که‌ی
بسووتێنێ،
دوای 90 ساڵ
جارێکی دیکه‌ش
قه‌له‌مڕه‌وی
تورک ملی خۆی
له دمکی مشار
بسوێ و چه‌ند
نێچیرێکی له‌ده‌م
به‌رببێته‌وه.
وێڕای
هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه
رۆژانه خه‌ڵکی
کوردستان له‌گه‌ڵ
ده‌نگۆ و هه‌واڵه
ترسناکه‌کان
دا له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن،
له زاری که‌ناڵه‌کانی
راگه‌یاندنه‌وه
سیناریۆکانی
تورکیایان بۆ
رۆشن ده‌بێته‌وه.
هه‌میشه
دووپات له‌سه‌ر
هێرشکردنی
سوپاری تورک
بۆ سه‌ر گه‌ریلاکانی
پارتی
کرێکارانی
کوردستان، له‌شکرکێشی
بۆ ناو خاکی
هه‌رێم و مرخ خۆشکردن
له که‌رکوک
ده‌کرێته‌وه،
به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان
دوای ئه‌وه‌ی
کابینه‌ی ره‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردۆگان
پێشنیارێکی
خسته به‌رده‌م
په‌رله‌مانی
وڵاته‌که‌ی و
لێیخواست که
رێگه‌ی له‌شكرکێشی
پێبدات، په‌رله‌مانیش
بێ ڕاوه‌ستان
ده‌نگی بۆ
پێشنیاره‌که‌دا
ئیدی مه‌ترسیه‌کان
گه‌وره‌تر
خۆیان نواند.
ئێستا له‌سه‌روبه‌ندی
هه‌ڕه‌شه‌کانی
تورکیادا هه‌رچه‌نده
که ره‌وشه‌که
ئاڵۆز و
شێواوه‌و هه‌وڵی
شێواندری
زیاتریشی ده‌درێ،
به‌ڵام ئایا
سه‌رانی
تورکیا له‌و
له‌شکرکێشیه‌دا
به‌راوردیان
له‌نێوان
زیان و بردنه‌وه‌دا
کردووه ؟؟
ئایا سه‌رانی
تورکیا یادی
یه‌که‌مین شه‌ڕی
جیهانی ناکه‌نه‌وه
که تێێدا
دۆڕاندیان و
قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌که‌یان
به‌رته‌سک
بۆوه؟!
ئه‌مجاره‌یان
له‌ژێر
پاساوی راوه‌دونانی
گه‌ریلاکانی
په‌که‌که و
شه‌ڕ له دژی
تیرۆریستانه‌وه
به‌رنامه‌ی
له‌شكرکێشی
بۆ ناو خاکی
باشووری
کوردستان جۆش ده‌درێ،
به‌لام
کوردستانیان
ده‌زانن که
تورکیا به‌ته‌نیا
بنکه‌و باره‌گاکانی
په‌که‌که له
بناری قه‌ندیل
ناکاته
ئامانج، ئه‌گه‌ر
بۆی بچێته سه‌ر
هه‌م گورز له
ده‌ستکه‌وته‌کانی
باشوور ده‌دات،
هه‌میش ده‌ست
به‌سه‌ر نه‌وتی که‌رکوک
داده‌گرێ، سه‌رانی
تورکیا له سه‌رکه‌وتن
مسۆگه‌ر نین،
بۆیه هه‌ندێ
جار باس له
په‌لامار و
هێرشی به‌رته‌سک
و دیاریکراو
ده‌که‌ن، وا
راده‌گه‌یه‌نن
که ئه‌وان ته‌نیا
بنکه‌و باره‌گاکانی
په‌که‌که هه‌ڵده‌ته‌کێنن
و به
خێرایی ده‌کشێنه‌وه!!
تورکیا
گره‌و له سه‌ر
گێژاو و
ئاڵۆزیه‌کانی
ناو عێراق و
شپرزه‌یی
هێزه‌کانی ئه‌مریکا
له عێراق و
ئه‌فگانستان
ده‌کات، بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش نامه‌ی
خۆشه‌ویستی
بۆ سه‌رانی ده‌وڵه‌تانی
ناوچه‌که ده‌نێرێ،
ده‌یه‌وی سه‌رنجی
تاران و دیمه‌شق
بۆلای خۆی راب‌کێشێ،
له‌سه‌رێکه‌وه
ده‌یه‌وێ به
ده‌وڵه‌تانی
ئیسلامی و عه‌ره‌بی
بڵێ که
تورکیای که‌مالیزم
و عه‌لمانی
کۆتا بووه‌و
سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی
عوسمانلی
زیندوو بۆته‌وه‌و
دووره‌په‌رێزی
له کریستیان و
هێزه
ئیمپریالیزمه‌کان
ده‌کات، له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه
له‌په‌ناوه
ده‌ست له‌سه‌ر
سنگ بۆ خواست
و داخوازیه‌کانی
ئیسرائیل و ئه‌مریکا
راده‌وه‌ستێ
و سۆز‌و گوێڕایه‌ڵی
خۆی دووپات ده‌کاته‌وه
وبانگه‌شه‌ی
له‌گۆڕنانی
گروپه
تووندڕۆکان
ده‌کات.
بۆ
بردنه‌وه‌ی
ئه‌م هاوکێشه‌یه
سه‌رانی
تورکیا چاوی
خۆیان له
ئاست
جیهانگیری
داده‌خه‌ن. له
به‌رانبه‌ر
ماسمێدیای
گۆی زه‌ویشدا
لۆکه له
گوێچكه ده‌نێن
و شه‌مه‌نده‌فه‌ری
شه‌ڕ بۆ نێو
چیاکانی
کوردستان به‌ڕێ
ده‌که‌ن، ئه‌وان
به‌و ئامانجه‌وه
لێیده‌خوڕن
تا فارگۆنێکی
دیکه‌ش بۆ شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌که‌یان
زیاد بکه‌ن،
به‌ڵام چونکه
جیهان گۆڕاوه‌و
ره‌وشی کوردستانیان
و ناوچه‌که‌ش
گۆڕانی به‌رچاوی
به‌خۆیه‌وه
بینیوه،
ئیدی شه‌مه‌نه‌فه‌ری
تورک له‌جیاتی
درێژتر بێ،
کورت ده‌بێته‌وه‌و
فارگۆنی لێ ده‌بێته‌وه.
سوپای
تورکیا به‌مه‌به‌ستی
پاککردنه‌وه‌ی
رێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری
شه‌ڕ له هه‌نگاوی
یه‌که‌م دا
تۆپبارانی
گوند‌و ئاواییه‌کانی
سه‌ر سنووری
ده‌ست
پێکردووه،
له راگه‌یاندنه‌کانیشدا
ئاماده‌یی
خۆی بۆ هه‌موو
سه‌رکۆنه‌و
ره‌خنه‌یه‌ک
ده‌ربڕێوه،
که‌واته سه‌رانی
تورک ده‌یانه‌وێ
به پانی
لێیبخوڕن، ئه‌وانه‌ی
به پانیش لێی
ده‌خوڕن،
ئاکام هه‌ڵده‌درێن
و خلۆر ده‌بنه‌وه.
تا
ئه‌م چرکه
ساته تورکیا
هه‌ڕه‌شه‌کانی
چڕتر ده‌کاته‌وه،
ئه‌مریکا هه‌وڵی
هێورکردنه‌وه‌ی
ده‌دات و سه‌رکردایه‌تی
سیاسی
کوردستان
بانگی ئاشتی و
بێوه‌یی ده‌دات،
ئه‌مه‌ش
گوشارێکی
دووسه‌ره‌یه‌و
له
کوردستانیان
ده‌کرێ، له‌م
نێوه‌نده‌دا
حکومه‌تی
عێراق قازانج
ده‌کات، وا له
سه‌رکردایه‌تی
سیاسی
کوردستان ده‌کات
که له ئاست
خواسته‌کانی
به‌غداد دا نه‌رم
بنوێنن و مه‌یلی
خۆیان بۆ
عێراق و
عێراقچێتی
نوێ بکه‌نه‌وه.
ئه‌مریکا باش
ده‌زانی ئه‌گه‌ر
تورکیا له‌شکرکێشی
بۆ ناو هه‌رێمی
کوردستان
بکات که
ئارامترین هه‌رێمی
عێراقه ئیدی
خۆی زه‌ره‌رمه‌ند
ده‌بێ، ئه‌وێشی
له‌ده‌ست ده‌رده‌چێ،
که‌واته ئه‌مریکا
له‌به‌ر خۆشه‌ویستی
کوردستانیان
دانیه که هه‌وڵی
هێورکردنه‌وه‌ی
ره‌وشه‌که
ده‌دات، به‌ڵکو
بۆ پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیه‌تی و
نایه‌وێ
گوشاره‌کانی
سه‌ری زیاتر
ببێ.
وێڕای
ئه‌وه‌ی که
پارتی دادوگه‌شه‌پێدانه‌که‌ی
ئه‌ردۆگان له‌ژێر
گوشاری
ئۆپۆزیسیۆن
دایه و
چالاکی ئه‌م
دواییه‌ی گه‌ریلاکانیش
شوتی له تۆپه‌که
داوه،
وێڕای ئه‌وه‌ی
که سه‌رکۆمار
و سه‌رۆک وه‌زیران
ترسیان له
کۆدیتای سه‌ربازی
هه‌یه، به‌ڵام
دیسانیشه‌وه
ده‌توانن
زمانێکی دیکه
هه‌ڵبژێرن و کێشه‌ی
نێوه‌خۆیان
به ئاشتیانه
یه‌کلایی بکه‌نه‌وه،
ده‌نا ئه‌زموونی
شه‌رێ نێوان
ئیسرائیل و
حزبوڵڵای
لبنان خه‌ڵکی
کوردستانیان
دڵنیا ده‌کاته‌وه
که تورکیا ده‌دۆڕێ
و سه‌نگه‌ری
به‌رخۆدان قه‌ندیل
ئاسا قایم
راده‌وستێ و
له شکان نایه‌ت.
17-10-2007
rekarahmed@hotmail.com