ته‌قینه‌وه‌که‌ی
سلێمانی پاڵاس
زیان به 33
مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ
کاتژمێر18،40ی ئه‌مڕۆ
10-3-2008 له‌به‌رده‌م
هۆتێلی
سلێمانی
پاڵاسی شاری
سلێماندا ئۆتۆمبێلێک
له جۆری کریسله‌ر خۆی ته‌قانده‌وه،
له ئاکامدا
دوو که‌س
کوژران و 31 که‌سی
دیکه‌ش
بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان
یه‌کێک له
کوژراوه‌کان
کارمه‌ندی
ئاسایش و پاسه‌وانی
سلێمانی
پالاسه ئه‌وه‌ی
دیکه‌شیان
شۆفێری تاکسیێک
بووه، هه‌ر به‌هۆی
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه
یازده
ئۆتۆمبێل
زیانیان به‌رکه‌وتووه،
زیانێکی گه‌وره‌ش
به دیوار‌و په‌نجه‌ره‌کانی
هوتێلی
سلێمانی
پاڵاس گه‌یشتووه.
به‌گوێره‌ی
زانیاریه‌کان
ئامانج له‌و
کرده‌وه
خۆکوژیه
ناکام هێشتنه‌وه‌ی
کۆبوونه‌وه‌ی
هاوبه‌شی
نێوان
شاندێکی ئه‌مریکاو
ئاسایشی شاری
سلێمانی بووه
که له‌و کاته‌دا
له هۆتێل
سلێمانی
پاڵاس دا به‌ڕێوه‌چووه.
جێگه‌ی
ئاماژه‌یه
که ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه
گۆمی ئارامی
شاری سلێمانی
هه‌ژاندووه،
پرسیار‌و
گومانی له
لای
دانیشتوانی
شاره‌که
دروست کردووه،
چونکه وێڕای
ئه‌وه‌ی که
هێزه‌کانی
ئاسایشی
سلێمانی له‌ماوه‌ی
رابردوودا
رێوشوێنی
تووندیان بۆ
پاراستنی
هێمنایه‌تی
گرتبووه‌به‌ر،
به‌ڵام له هه‌فته‌ی
رابردوودا
دوو تاوانی کوشتن،
یه‌کێکیان
رفاندنی
کچێکی ته‌مه‌ن
10 ساڵان و
کوشتنی بوو،
دووه‌میشیان
رووداوێکی
دڵته‌زێن له‌نێو
بازاڕی
سلێمانی
روویدا له
ئاکامدا که‌سێک
کوژراو 4 که‌سی
دیکه‌ش
بریندار
بوون، به‌ڵام
له ته‌قینه‌وه‌که‌ی
ئه‌مڕۆدا 2 که‌س
کوژراون و 31ی
دیکه‌ش
برینداربوونه،
ئه‌م
ته‌قینه‌وه‌یه
له کرده‌وه‌ی
گروپی ئه‌نسارئیسلام
ده‌چێ که
ماوه‌ی چوار
ساڵه به
ئاشکرا کرده‌وه‌ی
چه‌کداری دژ
به کاربه‌ده‌ستانی
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات.