ته‌قینه‌وه‌که‌ی
هه‌ولێر 116
کوژراو و برینداری
لێکه‌وته‌وه
ئاژانسه‌کانی
هه‌واڵ رایانگه‌یاند
که کاتژمێر 7.30ی
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه
رێکه‌وتی 20/6/2005 له کاتێکدا
پۆلێک پۆلیسی
تازه‌کار له
گۆڕه‌پانی ته‌نیشت
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی
پۆلیسی شاری
هه‌ولێر مه‌شقیان
ده‌کرد ، تیرۆریستێک
به ئۆتۆمۆبیلێکی
سوپه‌ری
سووره‌وه خۆی
گه‌یانده
ناو پۆلیسه‌کان
و خۆی ته‌قانده‌وه
، له ئاکامدا
12 پۆلیس
کوژران و 104ی دیکه‌ش
بریندار بوون
. به‌گوێره‌ی
قسه‌ی پۆلیسه
برینداره‌کان
، ئه‌وان
له گۆڕه‌پانێکی
بێ شووره و بێ
په‌رژیندا مه‌شقیان
پێ کراوه و
ته‌نیا
چوار پاسه‌وانیشیان
هه‌بووه . به
گوێره‌ی قسه‌ی
ئه‌وان له سێ
لاوه
ئۆتۆمۆبیل زۆر
به ئاسانی ده‌توانی
بێته ناو گۆڕه‌پانه‌که‌وه
. ئه‌مه‌ش وایکردووه
که تیرۆریسته‌که
بێباکانه
بگاته مه‌به‌ستی
خۆی و له نێو
پۆلیسه‌کاندا
خۆی بته‌قێنێته‌وه
. له‌م پێوه‌ندییه‌دا
دانیشتوانی
شاری هه‌ولێر
ره‌خنه له
به‌ڕێوه‌به‌رێتی
پۆلیس و ئاسایشی
شاره‌که ده‌گرن
و به که‌مته‌رخه‌می
تۆمه‌تباریان
ده‌که‌ن . به
داخه‌وه ئه‌مه
سێیه‌مین
جاره که تیرۆریستان
خۆیان ده‌خزێننه
ناو ئاپۆڕه‌ی
باره‌گای حزب
و بنکه‌کانی پۆلیس
و ده‌یانکه‌نه
ئامانجی خۆیان
. له شوباتی
ساڵی
رابردوودا دوو تیرۆریست
خۆیان گه‌یانده
ناو لقی هه‌ولێری
پارتی و مه‌ڵبه‌ندی
هه‌ولێری یه‌کێتی
و خۆیان ته‌قانده‌وه
، به‌مه‌ش زیانێکی
گه‌وره‌یان
به ئه‌ندامانی
ئه‌و لایه‌نانه
و میوانه‌کانیان
گه‌یاندن . هه‌روه‌ها
له 4ی مایسی
ئه‌مساڵیشدا
تیرۆریستێک خۆی
خزانده ناو
ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی
که له‌به‌رده‌م
باره‌گایه‌کی
پارتی له هه‌ولێر
، به‌مه‌به‌ستی
پاڵپشتی وه‌رگرتن
بۆ ناونووس
کردن له ریزه‌کانی
پۆلیس وه‌ستابوون
،تیرۆریسته‌که
خۆی ته‌قانده‌وه
و گورزێکی کاریگه‌ری
له‌شاره‌که
دا و ژماره‌یه‌ک
جگه‌رگۆشه‌ی
لێ کوشتن و
ژماره‌یه‌کیشی
لێ بریندار
کردن .
ئه‌وه ئه‌مڕۆش
تیرۆریستێکی
دیکه توانی
گورزێک له پۆلیسه
تازه دامه‌زراوه‌کان
بدات و 12 که‌سیان
لێ بکوژێت و 104 پۆلیسی
دیکه‌شیان لێ
بریندار بکات
.