سه‌باره‌ت
به پێکهاتنی
به‌ره له سه‌ر
بنه‌مای ریفراندۆم،
وڵامێکیش
بۆ کاک ئه‌یوب
ره‌حمانی!
له
رێکه‌وتی 25-1-2009 دا
نوسراوێک له
لایه‌ن به‌رێز
کاک ئه‌یوب
ره‌حمانی له پارتی
سه‌ربه‌ستی
کوردستانه‌وه
به ناوی "
بازه‌م
پێشنیارێکی
دی بۆ به‌ره‌ی
ئوپۆزسیۆنی
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ... "
ده‌رچووه، بۆ
خوێندنه‌وه‌ی
نامه‌که
بروانه:
www.psk90.com
باس
کردن و لێدوان
له گرێ و گۆڵه‌کان
و دۆزینه‌وه‌ی
رێگه‌ی چاره
و پێشناری به‌ڕای
گشتی، ئه‌رکێکی
پیرۆزه، له
پرۆسه‌یه‌کی
ساغ و سیاسی و
هه‌مه‌لایه‌نه
دایه که
جیاوازی و که‌م
و کۆری هه‌ڵوێسته‌کان
ده‌رده‌که‌ون
و له نه‌هایه‌ت
دا دروشمه‌کان
په‌سه‌ند ده‌کرێن
و هه‌ڵده‌بژێردرێن،
ئه‌و حه‌وله‌ی
به‌رێز کاک ئه‌یوب جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه.
به‌ڵام
کاتێک باس له
ناروشنی
ریفراندۆم و
به‌ره ده‌کات
و ره‌خنه ده‌گرێت،
بێ ئه‌وه‌ی بۆ
خوێنه‌رانی
خۆی دیاری بکا
که روی ده‌می
له چ
رێکخراوێکه،
چه‌شنێک له
کولتوری
سیاسی وه‌بیر
ده‌هێنێته‌وه
که ئاسه‌واری
جوانی له خۆ به‌جێ
نه‌هێشتوه.
پارتی
سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان
بیرۆکه‌ی پێک
هاتنی به‌ره‌ی
له سه‌ر بنه‌مای
ریفراندۆمی
به‌رز کردۆته‌وه
و بانگه‌وازی
بۆ داوه،
بانگهێشتنی
فه‌رمی
ئاراسته‌ی ئه‌وان
و هه‌موو
رێکخراوه
سیاسیه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستانی
کردوه و
ئێستاش له سه‌ر
ئه‌رکه‌کانی
هه‌ر به‌رده‌وامه
و هه‌روه‌ها
له نه‌ورۆز
تی ڤی و له
بۆنه
جیاجیاکانی
تردا ئه‌م باسه‌ی
بڵاو کردۆته‌وه،
ئیتر ناو نه‌هێنان
جوان نییه و
ناگونجێت.
به‌رێز
کاک ئه‌یوب له
نوسراوه‌که‌یدا
ئه‌ڵێت: " ره‌نگه
بکوترێت ئه‌ی
که‌واته
بۆچی خۆتان به‌شداریتان
تێدا نه‌کردوه،
دیاره
پرسیارێکی به‌جێگه
ده‌بێت ئه‌گه‌ر
لێمان بکرێت و
هۆی به‌شداری
نه‌کردنی
ئێمه هیچکام
له‌م ده‌لیلانه
نه‌بون که له
به‌ر فڵانه
که‌س و
حیزب ئێمه نایه‌ین،
به‌ڵکو کێشه‌ی
چونیه‌تی
سازمانده‌هی و
بانگه‌وازه‌که
و ئه‌مانه
بون که وه‌ک
ده‌ربرینی
ئیعتراز ئێمه و
رێکخراوێکی
دیکه‌ش به‌شداریمان
نه‌کرد". هه‌ر
له‌و نوسراوه‌دا
باس له
ناروشه‌ن
بوونی به‌ره
له سه‌ر بنه‌مای
ریفراندۆم و
ریفراندۆم به‌ره‌ی
گه‌ره‌ک نییه،
ئه‌م سه‌ر
تیتله‌یه،
خۆی له خۆیدا
هێندێک گونگه
ده‌کات.....
لێره
دا باش وایه
ئه‌مه روون
بکرێته‌وه
که نه ئێمه‌و
نه ئێوه
هیچمان نه
کاشفی به‌ره‌ین
و نه
ریفراندۆم. ئه‌م
پرۆسانه زۆر
به‌ر له ئێمه
وجودیان هه‌بووه
و هه‌یه. له
لایه‌کی دیکه‌شه‌وه
ئێمه قه‌ت
ئیدعای
سازمانده‌هیمان
نه‌کردوه و
نایکه‌ین، ته‌نیا
بانگه‌وازمان
داوه، ئه‌وه‌ش
مافی هه‌ر رێکخراوه‌ێکه.
وه‌بیر
دێنمه‌وه که
له
بانگهێشتنه
فه‌رمیه‌که‌دا
که ئاراسته‌ی
هه‌موو
رێکخراوه
سیاسیه‌کانی
رۆژهه‌ڵات و
هه‌روه‌ها
پارتی سه‌ربه‌ستی
کوردستانیش
کراوه هاتوه
" به
شانازی ده‌زانین
که
میوانداری ئێوه‌ی
به‌رێز بین،
ئه‌وه ئێوه
ده‌بن که
مکانیزمی
بردنه پێشی
ئه‌م بیرۆکه‌یه
دیاری ده‌که‌ن،
که وابو پڕ
به‌دڵ
داواتان لێ ده‌که‌ین
که به‌و په‌ری
دڵسۆزی و به‌رپرسیاره‌تیه‌وه،
به بێ دانانی
هه‌قی ویتو و
شه‌رت و شروت
به ده‌نگی ئه‌م
بانگه‌وازه‌وه
بێن تا هه‌موو
پێکه‌وه به
بێ هه‌ڵاواردن
دارێژه‌ری به‌ره‌یه‌کی
کوردستانی
بین بۆ رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان له
سه‌ر بنه‌مای
ریفراندۆم که
پرۆژه‌یه‌کی
گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه". که وابو
باسێک له
سازمانده‌هی
نیه.
ئێمه
و ئێوه له
گروپێکدا بۆ
پێک هێنانی به‌ره
هاوکاریمان
ده‌کرد، به‌ڵام
کاتێک ئێوه
دوای چه‌ند
مانگ، هێشتا
له سه‌ر
بانگه‌وازه‌که‌ی 8-5-2008 ی
ئیمه تا
ناروشه‌نیتان
هه‌یه و بۆتان
گونگه،
بۆمان نه‌ده‌گونجا
هه‌ر چاوه‌روان
بمێنینه‌وه.
کاتێک ئێوه
به پێشوازی
بانگه‌وازی
پارتی ئازادی
کوردستانه‌وه
چوون بۆ
پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نێک،
ئێمه
ئیعترازێکمان
نه‌کرد چونکه
ئه‌وه به‌مافی
ئێوه‌ی ده‌زانین.
له
لایه‌کی تره‌وه
به‌شداری نه‌کردن
و ئیعترازی
ئێوه و هه‌روه‌ها
دانیشتنتان
ده‌گه‌ڵ برێک
له رێکخراوه‌کانی
دیکه‌دا بۆ
ساردکردنه‌وه‌و
له بار بردنی
ئه‌م بیرۆکه‌یه،
ئه‌وه ده‌خاته
بیر که
ئیعترازی
ئێوه ته‌نیا
له سه‌ر نه‌بونی
ئیمزاتان له
پای
بانگهێشتنه‌که
دایه. ئه‌کرێت
رێکخراوه‌یه‌ک
بانگهێشتنێک
بڵاو بکاته‌وه
که ناوه‌رۆکه‌که‌ی
بۆی "گونگ و
ناروشن" بێت؟
به‌رێز
کاک ئه‌یوب له‌هه‌مان
نوسراوه‌دا،
داوای تێکه‌ڵاو
بوونی پارته
سه‌ربه‌خۆیی خوازه‌کان
له رێگه‌ی
کۆنگره‌ی
هاوبه‌ش ده‌کات
و وه‌ک
ئالترناتیوێکی
باشتر له به‌ره
ده‌یخاته به‌ر
ده‌س. له
ئاخرین
کۆبونه‌وه
که له نێوان
پارتی سه‌ربه‌ستی
کوردستان و
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان دا
به‌رێوه
چوو، ئێمه
رامانگه‌یاند
که تێکه‌ڵاوبوون
پیرۆزه و ده‌بێ
رێخۆشکه‌ری
بۆ بکرێت و ده‌سنیشانمان
کرد که پێشکێش
کردنی پرۆژه
جوراوجوره‌کان
و کار کردن له‌سه‌ریان،
مه‌ودایه‌ک
ئه‌خوڵقێنێت
بۆ تاقیکاری و
ناسینی یه‌ک،
که ئه‌گه‌ر
به رێچکه‌یه‌کی
باش‌دا بروات
ده‌توانێ
رێکخراوه‌کان
له پراکتیکدا لێک
نیزیک بکاته‌وه
و هه‌ل و مه‌رجی
تێکه‌ڵاو
بونیان بره‌خسێنێت،
ئه‌گینا هه‌ر
له جه‌معی
میکانیکی ئه‌ندامانی
رێکخراوه‌کان،
تێکه‌ڵاو
بوون پێک نایه‌ت.
یه‌ک بوونی
ئامانجه‌کان،
لازمه به‌ڵام
کافی نییه.
ده‌کرێ
بکوترێ ده‌ی
با هه‌موو
فیدرالیزم
خوازه‌کانیش
له کۆنگره‌یه‌کدا
یه‌ک بگرن و
ببنه یه‌ک
حیزب؟ هه‌ر
تێکه‌ڵاو
بونێک به بێ
هه‌ڵسه‌نگاندنی
هه‌مه‌لایه‌نه
له گشت بواره‌کاندا،
دابران و قه‌یرانی
به‌دوا دادێت.
چاک
وایه له‌وه
زیاتر له‌سه‌ری
نه‌رۆین و
بچینه سه‌ر
ناوه‌رۆکی
باسه‌که و
بۆ
لابردنی
ناروشه‌نیه‌کان
ئاورێک بۆ
دواوه بده‌ینه‌وه.
له
سه‌ره‌تاکانی
ساڵی 2005 دا
گروپێکی چوار
که‌سی، به‌ناوی
"ده‌سته‌ی
ئاماده‌کار
بۆ وه‌گه‌رخستنی
بیرۆکه‌ی
ریفراندۆم له
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان" له
شاری ئوره‌برۆی
وڵاتی سوێد
پێکهات. به‌رێز
کاک ئه‌میر
قازی و نوسه‌ری
ئه‌م دێرانه،
دوو که‌س
بووین له‌م
گروپه‌دا. هه‌وه‌ڵین
کۆبونه‌وه‌ی
گشتی له رێکه‌وتی
12-3-2005 له شاری
ئوره‌برو و
دوهه‌میان له
رێکه‌وتی 7-5-2005 له
ستۆکهۆڵم
پێکهات. هێندێ
له که‌سایه‌تی
و و رێکخراوه‌کان
وه‌ک حیزبی
دیموکراتی
کوردستانی
ئێران، لێژنه‌ی
باڵای
ریفراندۆمی
باشوری
کوردستان
(سوێد)، پلاتفۆرم
و... له‌و
کۆبونه‌وانه‌دا
به‌شداریان
هه‌بوو. هاوکات
له‌گه‌ڵ یه‌کێک
له پێشره‌وانی
ناسراوی ژنان
له ناوخۆی
کوردستانیشدا،
پێوه‌ندی به‌رقه‌رار
کرابوو.
مه‌به‌ستی
ئه‌وکاتی
ئێمه،
پێکهێنانی به‌ره
له ناو هێزه
سیاسیه‌کانی
رۆژهه‌ڵات نه‌بوو،
به‌ڵکو ده‌مانهه‌ویست
ئه‌م بیرۆکه‌یه
ده‌مراستانی
خۆی له ناو
هێز و رۆشه‌نبیران
و هه‌ڵسوراوانی
کۆمه‌ڵگه‌دا
بدۆزێته‌وه
و کۆنگره‌ی
خۆی بگرێت و
لێژنه‌کانی
خۆی بۆ دابمه‌زرێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه
به‌هۆی
پشتیوانی نه‌کردنی
حیزبه‌کان و
که‌م و کۆریه‌کانی
ئێمه، پرۆژه‌که
له بار چوو و
بێده‌نگی
لێهات.
سێ
ساڵ دوای ئه‌و
روداوه له
کۆبونه‌وه‌یه‌کی گشتی
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان له
رێکه‌وتی 9-5-2008
دا بۆ جارێکی
دیکه ئه‌م
بیرۆکه‌یه
که‌وته‌وه
به‌رباس و
لێکۆڵینه‌وه،
ئاکامه‌که‌ی
بو به ده‌رکردنی
بانگه‌وازێک
بۆ پێکهێنانی
به‌ره له سه‌ر
بنه‌مای
ریفراندۆم و
بانگهێشتنی
فه‌رمی
رێکخراوه
سیاسیه‌کانی
به‌دوا دا هات
و هاوکات به
رای گشتی راگه‌یندرا.
پایه‌کانی
فکری ئه‌م
بیرۆکه‌یه
له‌سه‌ر بنه‌ماکانی
خواره‌وه
دامه‌زرا:
نهادینه‌کردنی
پروسه‌کانی
دیموکراسی له
کۆمه‌ڵی
کوردستاندا
ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی
نه‌ته‌وه‌ییه،
ده‌بێ کۆده‌نگیان
له‌سه‌ر پێک
بێ و وه‌گه‌ڕ
بخرێن، ئه‌م
پرۆسانه‌ن که
له به‌ره‌به‌یانی
ئازادی
کوردستاندا،
ده‌توانن به‌ر
له حیزب
حیزبینه و گه‌نده‌ڵی
بگرن و سه‌روه‌ری
یاسا و گه‌شه‌کردنی
ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی
و مافی تاک
مسۆگه‌ر که‌ن،
بۆیه ئێمه
له به‌ره‌و
پیری چونی شه‌سته‌مین
ساڵوه‌گه‌ری
جارنامه‌ی
مافی مروڤی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووکاندا،
به‌ندی دووی
برگه‌ی یه‌که‌می
ئه‌م به‌یاننامه‌مان
به ده‌سته‌وه
گرت که دیاری
کردنی مافی
چاره‌نوسه، ئه‌وه
خه‌ڵکی کورده
که‌ده‌بێت له
راپرسێکی
ئازاد و
دیموکراتیک
دا، خۆی دیاری
بکات که چ
سسیستمێکی
سیاسی بۆ
ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی
خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت.
ئه‌م مافه یه‌کێکه
له کۆڵه‌که‌کانی
دیمۆکراسی. به‌رچاوگرتنی
ئه‌م پرنسیپه
و نه‌هادینه
کردنی له ناو
کۆمه‌ڵگه و
کردنی به به‌شێک
له کولتوری
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
بوو که ئێمه‌ی
به زه‌روره‌تی
بوونی به‌ره
گه‌یاند. به‌ره
وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک
ده‌بینین بۆ
وه‌دی هێنانی
ئامانجه‌کانی
سه‌ره‌وه،
ئه‌گینا به‌بێ
ده‌سنیشان
کردنی ناوه‌رۆک،
داواکردنی
پێکهاتنی به‌ره
به دروشمێکی
کاڵ و کرچ و نه‌گه‌ییوی
ده‌زانین.
ریفراندۆم
جگه‌له‌وه‌ی ویستێکی
سه‌رده‌میانه،
متمدینانه و
شارستانیانه‌یه
و له ناو
کۆمه‌ڵگه‌ی
پێشکه‌وتویی
جیهاندا جێ که‌وتوه
و قابیلی
پشتیوانییه
مۆرکی هیچ
رێکخراوێکی
سیاسی پێوه
نییه، هیچ
حیزبێک
ناتوانێ به
ناوی ئه‌وه‌ی
" ئه‌م دروشمه
هی فڵانه
حیزبه" خۆی
لێ بپارێزێ.
له لایه‌کی
تره‌وه
باشترین سه‌نگی
محه‌که بۆ
بڕوا به
دیموکراسی له
پراکتیکدا.
ناکرێت هێزێک
خۆی به
ئازادیخواز و
پارێزه‌ری عه‌داڵه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بناسێنێت، له
هه‌مان کاتدا
بروای به
راپرسی نه‌بێت.
با هه‌رلایه‌نێک
بۆ به‌رنامه
و ستراتژی
حیزبی خۆی جا
چ فیدرالیزم،
سه‌ربه‌خۆیی
یا شاروه‌مه‌نی
.... حه‌ولی خۆی
بدات، به‌ڵام
هاوکات له به‌ره‌یه‌کی
یه‌کگرتوودا،
رێگا خۆشکه‌ر
و دارێژه‌ری
میکانیزمی
ریفراندۆمیش
بێت. ئه‌گینا
بیهه‌وێت به
ناوی زۆرینه‌وه
دروشمی خۆی
داسه‌پێنێت،
ئه‌بێته
پێشێلکاری و
به‌زاندنی
مافه سه‌ره‌تاییه‌کان.
چاک وایه ته‌جروبه‌ی
خه‌ڵکی سوێد
له رێکه‌وتی 14-9-2003
سه‌باره‌ت به
چونه ناو
سیستمی دراوی
ئوروپا وه‌بیر
بێنینه‌وه،
زۆربه‌ی رێبه‌رانی
ئه‌وکاتی حیزبی
سوسیال
دیموکراتی
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات
و شه‌خسی "یۆران په‌رشون" سه‌رۆک وه‌زیرانی
ئه‌وکات، ته‌نانه‌ت
زۆر له حیزبه
گه‌وره‌کانی
تر، له‌سه‌ر
ئه‌و باوه‌ره
بوون که قبول
کردنی دراوی
ئوروپا به
قازانجی خه‌ڵکی
سوێده، هه‌تا
بۆیان لووا
پرۆپاگه‌نده‌یان
کرد، به‌ڵام چونکه
به ژیانی
ئابوری خه‌ڵکه‌وه
مه‌ربوت بوو،
دایانه
ریفراندۆم و
خه‌ڵک بریاری
خۆیدا و وتی
نا، ئیتر
برایه‌وه. دیاری
کردنی چاره‌نوس
بۆ گه‌لێکی وه‌ک
کورد، له
سیستمی دراو
گرنگتر نه‌بێت،
که‌متر نییه.
ره‌نگه
بوێژرێت
وڵاتی سوێد
پێشکه‌وتویه
و ته‌جروبه‌ی
ده‌یان ساڵ
دیموکراسی هه‌یه،
خۆ کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واریش
ده‌بێ له جێگه‌یه‌که‌وه
ده‌س به
گروگاڵی
دیموکراسی
بکات و ورده
ورده بکرێت
به به‌شێک له
داب و نه‌ریتی
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی.دانانی
ئه‌و پرۆسانه
بۆ کاتی
روخانی رژێمی
کۆماری
ئیسلامی، هه‌ڵه‌یه‌کی
گه‌وره‌یه و
قه‌ره
بووکردنه‌وه‌ی
ئه‌سته‌مه.
هونه‌ری
رێکخراوه
سیاسیه‌کان،
گۆرانی هه‌لو
مه‌رجی داسه‌پاوه،
به ناوی ئه‌وه‌ی
که
ریفراندۆم
باشه، به‌ڵام
زروفه‌که
باش نییه،
نابێ مل که‌جی
معادڵاتێک بین
که دوژمنان و
نه‌یارانی
کورد به پێی
قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان
دایانسه‌پاندووه.
خوێندنه‌وه
و له به‌رچاوگرتنی
موناسبات و
موازینی
نێوده‌وڵه‌تی
پێویسته، به‌ڵام
سورانه‌وه
له ناو ئه‌م
جه‌غزه‌دا و
هه‌روه‌ها خۆسانسۆری
و به بێ کیش
خواردن، خۆ
مات کردن هه‌ڵه‌یه‌کی
گه‌وره‌یه.
نه‌ک
هه‌ر ده‌بێ هه‌ل
له کیس نه‌ده‌ین
و بی قۆزینه‌وه
به‌ڵکو ده‌بێ
خوڵقێنه‌ری
بین. مافه‌کانی
ئێمه ره‌وان
و دونیای حه‌قخوازمان
له پشته.
لێره چاک
وایه وه‌بیر
بێنینه‌وه
که کۆنه به‌عسیه‌کانی
عێراق دوژمنانی
سه‌ره‌کی ئه‌مریکا
و دونیای
رۆژئاوا، چۆن
هه‌ل و مه‌رجیان
گۆری و هاتونه
ناو ده‌سه‌ڵات،
یا تاڵه‌بانه‌کانی
ئه‌فغانستان،
که چۆن ده‌وڵه‌تی
"کارزای" خه‌و
به مزاکره و
دانیشتن له
گه‌ڵیاندا ده‌بینێت.
مرۆڤ له میتودی
دژی ئینسانی
ئه‌وان
پشتیوانی
ناکا، به‌ڵام
پرسیار ئه‌وه‌یه:
بۆ ده‌توانن
له‌سه‌ر ناحه‌ق
موازینی زل
هێزه‌کانی
دونیا بگۆرن،
به‌ڵام ئێمه
حه‌ق به‌ده‌س
هه‌ر ده‌بێ یه‌غسیری
ناو بازنه‌ی
گنخاوی هه‌ل و
مه‌رجی داسه‌پاو
بین؟ ئایا ئه‌وه
ناگه‌رێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی که
متمانه به
خۆمانمان لێ
سه‌ندراوه‌ته‌وه
و هێزی له بن
نه‌هاتووی خه‌لک
به‌ده‌س که‌م
ده‌گرین؟
رژیمی
کۆماری
ئیسلامی سه‌ره‌تاییترین
مافه‌کانی له
خه‌ڵکه‌که‌مان
زه‌وت کردوه،
هه‌موو هێڵه
سوره‌کانی به‌زاندوه،
ته‌نانه‌ت
باس کردنی
مافه سه‌ره‌کییه‌کانیش
بڤه‌یه. به‌ڵام
سه‌ره‌رای هه‌موی
ئه‌وانه
بزوتنه‌وه
جه‌ماوه‌رییه‌کان
وه‌ک سکڵی
سوری ژێر خۆڵه‌مێش
له تین و تاو
دان.
لێره‌دا
چاک وایه
بزوتنه‌وه‌ی
یه‌ک میلیۆن
واژۆ (ئیمزا)
که قاچێکی له
کوردستانه وه‌بیر
بێنینه‌وه،
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه
له پێش چاوی
زه‌قی رژیمدا
بوار ده‌برێت،
له ناو مێشکی
ئازادیخوازانی
جیهاندا، خه‌ریکی
جێگا
خۆشکردنه و
خه‌ڵاته
نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر
ده‌کات.
بزوتنه‌وه‌ی
ریفراندۆم بۆ
نا؟ که به
هه‌مو چین و
توێژه‌کان و
هه‌موو بۆچونه‌کانی
ناو کۆمه‌ڵگاوه
مه‌ربوته.
فه‌زای
رێکخراوه
سیاسیه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان
دوای ده‌ورێکی
پر له قه‌یران
و لێک‌دابران
تا راده‌یه‌ک
هێوه‌ر بۆته‌وه،
هه‌رچه‌ند
گرێ‌و گۆڵ زۆره،
به‌ڵام
بێزاری خه‌ڵک
له‌م هه‌موو
سه‌رلێشێواوییه
بۆته هۆی
راده‌یه‌ک به
خۆدا هاتنه‌وه،
بۆشایه‌کی گه‌وره
له نێوان
بزوتنه‌وه‌ی
ناوخۆ و پارته
سیاسیه‌کاندا
پێک هاتووه.
پێکهاتنی به‌ره
له سه‌ر بنه‌مای
ریفراندۆم ده‌توانێت
ئه‌م بۆشاییه
پر بکاته‌وه.
تاکه‌کانی
کورد، ئه‌و
هێزه گه‌وره
کۆمه‌ڵایه‌تیه
که به‌داخه‌وه
هه‌ر به‌ناوی
هێزی پشتی
جبهه و سیاهی
له‌شکر
حیسابی له‌سه‌ر
کراوه، ده‌توانێ
چالاکانه
بێته ناو مه‌یدانی
سیاسیه‌وه و
هه‌ست به به‌شداری
راسته‌وخۆ له
هه‌ڵبژاردنی
سیستمی
داهاتووی
بکات. هیچ
دروشمێکی
سیاسی چ
فیدراڵی، سه‌ربه‌خۆیی،
شاروه‌مه‌ندی
و ... ناتوانێ به‌قه‌ده‌ر
دروشمی
ریفراندۆم خه‌ڵک
بێنێته ناو
شه‌قامی
سیاسیه‌وه، واته
گه‌وره‌ترین
هێزی جه‌ماوه‌ری
له پشته.
ریفراندۆم،
که‌م زه‌ره‌رترین
و پر بایه‌خترین
شێوه‌ی خه‌باته.
کۆماری
ئیسلامی
ناتوانێ به
ئاسانی تۆمه‌تی
ناره‌وا
بخاته پاڵ ئه‌و
بزوتنه‌وه،
چونکه خۆی له
پای جارنامه‌ی
مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کاندا
واژوی داناوه.
دیاره به‌ئاره‌زوی
خۆی مل بۆ ئه‌و
مافه
دانانه‌وێنێت.
ئه‌وه
ململانه و
باڵانس و ته‌رازوی
هێزه‌کانه
که ئه‌و
کێشانه چاره‌سه‌ر
ده‌کات. ئه‌گینا
دوژمنانی
ئازادی قه‌ت
به ئاسانی مه‌یدان
چۆل ناکه‌ن.
نابێت
پێمان وا بێت
دوای روخانی
کۆماری ئیسلامی
خۆ به خۆ و
یان به
نوسینی چه‌ند
بابه‌ت و مه‌قاله
و سوخه‌نرانی،
ریفراندۆم ده‌کرێت.
چاک وایه
لێره‌دا ته‌جروبه‌ی
باشوری
کوردستان وه‌بیر
بێنینه‌وه،
راسته دوای
روخانی رژیمی
به‌عس راپرسی
کرا و خه‌ڵک
به‌زۆرینه‌ی
ده‌نگ رای به
سه‌ربه‌خۆیی
دا، به‌ڵام
چونکه
دیموکراسی نه‌هادینه
نه‌کرابوو و
رێکخراوه مه‌ده‌نیه
سه‌ربه‌خۆکان
حزوریان نه‌بوو،
ئاکامه‌که‌ی
به ئاقارێکی
تردا چوو، له
جیاتی
نرخاندنی
ئیراده‌ی خه‌ڵک،
به کورسی و
پۆست و مه‌قام
گۆرایه‌وه.
له
لایه‌کی تره‌وه
نابێ پێمان
وابێ که حه‌تمه‌ن
رژیمی کۆماری
ئیسلامی ده‌بێ
بروخێ هه‌تا
ریفراندۆم
بکرێت. ده‌کرێ
رژیم له
تاران له ده‌سه‌ڵات
دابێ و له
کوردستانیش
مل که‌جی
راپرسی بکرێت.
لێره‌دا چاک
وایه وڵاتی
کۆسۆڤو وه‌بیر
بێنینه‌وه
که له رێکه‌وتی
17-2-2008 دا پارلمان
رای سه‌ربه‌خۆیی
دا. مه‌به‌ست
ئه‌وه نییه
که باڵانسی
هێزه‌کانی
ناتۆ و وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مریکا و
رۆڵی به‌ره‌یه‌کی
یه‌کگرتووی
نێوان هێزه‌کانی
" پ د ک و ل د ک"
له لایه‌ک و
له لایه‌کی
دیکه‌وه له‌مپه‌ره‌کانی
وه‌ک ده‌وڵه‌تی
سه‌رب و روسیا
و دراوسێکان و
بریارنامه‌ی
1244 ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
لێک بده‌ینه‌وه،
به‌ڵکو مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه
بڵێن که
رژیمی
داگیرکه‌ری
سه‌ربه‌کان
له بێلگراد
له ده‌سه‌ڵات
دابوو به‌ڵام
کۆسۆڤو
بریاری سه‌ربه‌خۆیی
دا.
دیاره
ئه‌م پرۆسه‌یه
هه‌روا سوک و
هاسان ناکرێت.
مکانیزم و که‌ره‌سه‌ی
خۆی ده‌وێت.
له هه‌وه‌ڵین
هه‌نگاودا،
به‌ره‌یه‌کی
یه‌کگرتوو له
نێوان
رێکخراوه
سیاسیه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستاندا و
پێک هێنانی
لێژنه‌کانی
ماڵی، تداروکاتی،
ته‌بلیغی، په‌یوه‌ندی،
دیپڵۆماسی و ...
پێویسته. ده‌بێ
مه‌ودایه‌ک
بخوڵقێت که
هه‌موو
دڵسۆزان و
زانایانی
کورد له هه‌موو
پارچه‌کانی
کوردستان، خۆیانی
تێدا به‌شدار
بزانن، هه‌روه‌ها
له ناوه‌وه،
له رێگا
جوراوجوره‌کانی
مێدیاوه، بکرێته
قسه‌ی سه‌ر
زاران و
رێکخراوی
تایبه‌ت به خۆ به‌پێی
توانا‌و
باڵانسی هێزه‌کان،
له ناوه‌وه
له‌شکڵ و قه‌واره‌ی
گونجاو‌دا،
بۆی دابمه‌زرێت.
ئێستا
سه‌رده‌می خه‌باتی
سیاسیه و
بزوتنه‌وه
جه‌ماوه‌رییه‌کان
له جوڵه‌دان،
ئه‌گه‌ر په‌ره‌یان
پێ بدرێ ده‌توانن
بپشکوێن و له
سه‌رتاسه‌ری
کوردستاندا
په‌ل بهاوێن.
رژیمی کۆماری
ئیسلامی
گڵۆڵه‌ی که‌وتۆته
لێژی و قه‌یرانی
ئابوری جیهان
له سه‌ر
ئێران به‌هۆی
به‌سراوه
بوونی داهاتی
به نه‌وته‌وه،
ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی
زۆرتری ده‌بێت.
سه‌نعه‌تی نه‌وت
و گازی ئێران
به هۆی کۆن و
شڕ بونیه‌وه،
پێداویستێکی
گه‌وره‌ی به
نه‌وژه‌ن
کردنه‌وه هه‌یه،و
ئه‌وه‌ش به‌بێ
سه‌رمایه‌گوزاری
قورسی ده‌ره‌کی
کارێکی هاسان
نییه. له
کات و ساتێکدا
که نرخی نه‌وت
دابه‌زیوه و
حه‌ساری
ئابوری به‌سه‌ر
ئێران دا داسه‌پاوه،
قوڵایی قه‌یرانه‌که
چه‌ند قات ده‌کاته‌وه.
زه‌خیره‌ی ئه‌رزی،
به هۆی سیاسه‌تی
نامروڤانه‌ی
رژیمه‌وه،
روو له ته‌واو
بوون ده‌کات.
بۆ دابین
کردنی بودجه‌ی
ماڵی داماوه
و بۆ مانه‌وه‌ی
خۆی هیچ
رێگایه‌کی
تری نه‌ماوه جگه
له هێرشێکی
به‌ربڵاوتر و
ئاشکراتر بۆ
سه‌ر سفره‌ی
هه‌ژاران و زه‌حمه‌تکێشان.
له
باری نێونه‌ته‌وه‌یی
وه، به دژی
ئاشتی و به
لایه‌نگر و
پاڵپشتی
تیرۆریسمی
جیهانی
ناسراوه. نه‌ک
هه‌ر له
ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راست ته‌نانه‌ت
له ئه‌مریکای
لاتینیش به
ئاژاوه‌گێر
دانراوه.
پێنجه‌مین
بریارنامه‌ی
شۆرای ئه‌منییه‌تی
رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
دژ به پێتاندنی
ئۆران‌یۆم به‌سه‌ری
دا سه‌پاوه،
رای گشتی
جیهانی به
پێشێلکه‌ری
مافی مروڤی ده‌زانێ،
دونیا به
دێوه‌زمه‌ی
شه‌ری ده‌ناسێت.
قه‌ت ئه‌و
رژیمه ئاوا
ته‌ریک و
داماو نه‌کراوه،
هیچکات تا
ئێستا هه‌لی
ئاوا بۆ نه‌ته‌وه‌ی
کورد له
رۆژهه‌ڵات نه‌ره‌خساوه.ململانه‌ی
ئێران و
زلهێزه‌کان
گه‌یشتۆته
ئاستێکی زۆر
ناسکه‌وه. ئه‌و
وه‌زعیه‌ته
ناتوانێ هه‌ر
وا به‌رده‌وام
بێ، ده‌بێ
لایه‌کی به
لایه‌کدا بکه‌وێ.
سێ
حاڵه‌ت زیاتر
نیه، یان ده‌سازێن،
که به هاتنی
دیموکراته‌کان
و هه‌ڵوێسته‌کانی
باراک ئوباما
و ده‌یوید
پیتریوس له
سه‌ره‌تای ئه‌م
ساڵدا که باس
له کردنه‌وه‌ی
مشته‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی
هاوبه‌ش ده‌که‌ن
و له‌لایه‌ن
ئێرانه‌وه
به
کاندیداتوری
خاته‌می رێگا
خۆشکه‌ری بۆ
ده‌کرێ و
ئیحتمالی
زۆره، له‌و
حاله‌ته دا
یه‌کێک له‌و
خاڵه‌سه‌ره‌کیانه‌ی
که ئێران جه‌ختی
له سه‌ر ده‌کات
و هه‌موو شه‌ری
له سه‌ر ئه‌وه‌یه،
پاراستنی ئه‌منییه‌ت
و حاکمییه‌تی
رژیمی کۆماری
ئیسلامیه.
واته له‌و ئه‌گه‌ره‌دا
جێگایه‌ک بۆ
پشتیوانی
کردن له مافی
مرۆڤ و مافی
نه‌ته‌وه‌کان
نامێنێته‌وه
و له پله‌ی
یه‌که‌مدا ئه‌وه
کورده که زه‌ره‌رمه‌ند
ده‌بێت و دۆزه‌که‌ی
ئه‌چێته ناو
مه‌سایلی
ناوخۆی
ئێرانه‌وه.
ئه‌گه‌ری
دوهه‌م، گه‌یشتنی
ئێران به چه‌کی
ناوه‌کیه،
له‌م حاله‌ته
دا معادڵاتی
سیاسی سه‌ر له
نوێ دا ئه‌رێژرێته‌وه
و ئێرانێکی ئه‌تومی
ده‌بێ ته‌حه‌مول
بکرێ و جۆرێک
له بالانسی
سیاسی به پێی
ته‌وازنی
تازه له
ناوچه‌دا
پێکدێت. سه‌ر
خستنه سه‌ر
ئێرانێکی ئه‌تومی
و گوستاخ به
ناوی یارمه‌تی
به دۆزی ره‌وای
کورد ئه‌سته‌م
ده‌بێ و
رۆژئاوا بۆ
ئوپوزسیونێکی
پرش و بڵاوی
کورد، قه‌ت ئه‌م
ریسکه هه‌ڵ
ناگرێ.
ئه‌گه‌ری
سێهه‌م، وه‌شانی
گورزی نیزامی
له بنکه
ناوه‌کێکانی
ئێرانه. له‌م
حاله‌ته‌دا
جگه له خه‌ساری
گیانی و ماڵی
شه‌ر به هۆی
هێرشی بێگانه‌وه،
پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی
کۆماری ئیسلامی،
له رێگای هه‌ڵخراندنی
هه‌ستی
ئێرانچێتی گه‌رێوه
قایمتر ده‌کرێت
و کوردستان ده‌گه‌ڵ
میلیتاریزم و هه‌ژارێکی
زۆرتر دا روبه‌رو
ده‌بێته‌وه
و ده‌ستی رژیم
بۆ سه‌رکوت و
کوشتاری خه‌ڵکی
کورد به
بیانوی ستونی
پێنجی دوژمنه‌وه
ئاواڵه‌تر و
مه‌ودای خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری
به‌رته‌سکتر
و قه‌یرانی
ناو هێزه
سیاسیه‌کانی
کورد قوڵتر ده‌بێته‌وه.
لێره چاک
وایه سه‌رده‌می
شه‌ری ئێران و
عێراق وه‌بیر
بهێندرێته‌وه.
خوێندنه‌وه
و قۆستنه‌وه‌ی
هه‌ل و مه‌رج
و معادڵاتی
سیاسی پێویست
و حه‌یاتین.
راکێشانی
پشتیوانی
نێونه‌ته‌وه‌یی،
یه‌کیکه له
فاکته‌ره هه‌ره
گرینگه‌کانی
سه‌رکه‌وتنی
هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی
جه‌ماوه‌ری.
کورد ئه‌بوا
زۆر پێشتر له
ئێستا، ناو
ماڵی خۆی
رێکخستبایه
و داواکانی
فورموله و له
ناو به‌ره‌یه‌کی
یه‌کگرتودا
رایبگه‌یاندبایت.
ئه‌گینا
ئوپۆزسیونی
پرش و بڵاوی
کورد، له
لایه‌ن
وڵاتانی ده‌ره‌وه
قه‌ت به هێند
وه‌رناگیرێت
و حیسابی له
سه‌ر ناکرێت.
بۆیه بونی به‌ره
له سه‌ر بنه‌مای
ریفراندۆم
خۆی ئه‌نرخێنێت.
له
سه‌ر هه‌ڵبژاردنی
ناو هیچ
پێداگرێک
نییه و له
جیاتی "به‌ره"
هه‌ر
ناوێکیتر که
په‌سه‌ندی
زۆرینه بێت
پیرۆزه،
بوونی به‌ره
هه‌ر خۆی به
ریفراندۆم
نابه‌ستێته‌وه.
ئه‌و رێکخراو
و هێزانه‌ی که
پێیان وایه
خاڵگه‌لێکی
دیکه‌ش
پێویستن، ئه‌توانن
له شان
ریفراندۆمه‌وه
دای بنێن و
گشت لایه‌ک
پێکه‌وه،
بیکه‌ینه هه‌وێنی
گرساندنی به‌ره‌یه‌کی
یه‌کگرتوو بۆ
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان.
کات
دایم له به‌رژه‌وه‌ندی
کورد دا
نامێنێته‌وه،
کۆمه‌ڵگای
ئێمه شیاوی
ژیانێکی
ئینسانیه.
جێی خۆیه‌تی
که هه‌موو
دڵسۆزان و
روشنبیرانی
ناو رێکخراوه
سیاسیه‌کان و
کۆمه‌ڵگا،
قۆڵی به‌رپرسیاره‌تی
لێ هه‌ڵماڵن و
له رێگا
جوراوجوره‌کانه‌وه
گرێ و گۆڵ و
کۆسپه‌کانی
به‌ر
پێکهاتنی به‌ره،
به شێوه‌یه‌کی
ساغ و سیاسی
بده‌نه به‌ر
باس و
لێکۆڵینه‌وه
و ره‌خنه، تا
له فه‌زایه‌کی
خاوێن و لێک
تێگه‌یشتندا،
پێک بگه‌ین و
کۆده‌نگیمان
ببێته خزمه‌ت
پاراستنی که‌رامه‌تی
نه‌ته‌وه‌ییمان.
J_tekan@hotmail.com