تارمایی شه‌ڕ یان خه‌مه‌کانی هایم
پێشکه‌شه به که‌سه ماندووه‌کانی ناو رۆمانه‌که‌م { ئاوات ، سمکۆ ، شێرزاد ، کاکل ، فه‌ردین و ئاغا موراد } .. به‌وانه‌ی که خۆیان له نێو رووداوکاندا ده‌بینه‌وه .. به‌وانه‌ی که ڕکیان له شه‌ڕ و ئاواره‌یی ده‌بێته‌وه
به‌شی یه‌که‌م
ئه‌م به‌شه له‌ژێر تایپ کردن دایه
به‌شی دووه‌م
له پۆلێ پاساری راکردوو ده‌چن که به ناچاری له هێللانه‌ی دیتراندا یه‌کیان گرتبێته‌وه . سه‌ره‌تا به پارێزه‌وه یه‌کتر ده‌دوێنن . ئاشنا ده‌بن . هۆگری یه‌کتر ده‌بن . به بێ یه‌کدی هه‌ڵناکه‌ن ، نایگوزه‌رێنن ، ناژین . دیواری شه‌رم ده‌ڕوخێ . گه‌نجینه‌کانی راز ده‌کرێنه‌وه . په‌یڤه حه‌شاردراوه‌کان له سه‌نگه‌ر دێنه ده‌رێ و خۆیان ده‌ناسێنن . نیگاکان له خاڵێکی هاوبه‌شدا ئاوێته ده‌بن و بواری روانین فراوانتر ده‌که‌ن . ئاقاری هاوڕازی و هاوڕێیه‌تی پان و بۆڕتر ده‌بێ . چیڕۆکه قه‌ده‌غه و بڤه‌کانیش ده‌خوێندرێنه‌وه . دووری نێوان زێد و هه‌واری گه‌وره‌بوون کورت و کورت‌تر ده‌بێته‌وه . شاره‌کان ده‌چنه‌وه نێو یه‌ك . گه‌ڕه‌که‌کان له‌نێو یه‌کتردا ده‌توێنه‌وه و ماڵێکی ئاسووده و هێمن دروست ده‌که‌ن . نه‌فره‌ت له رابردووی هاوێری و په‌رته‌وازه‌یی ده‌که‌ن . ئه‌فسووس بۆ رابردوو ده‌خۆن که ناگێڕدرێته‌وه . هه‌ندێ جار بۆ رابردووی کاره‌سات لێدراو ، ته‌مه‌نی به‌فیڕۆدراو ، ره‌فتاری قێزه‌وه‌ن و نابه‌جێی پێشوو ئاخ هه‌ڵده‌کێشن و په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زنه‌وه و ناخی خۆتان سه‌رکۆنه ده‌که‌ن . گاڵته به نه‌خشێنه‌رانی براهاوێری ده‌که‌ن . داخبارن که رابردوو ناگه‌ڕێته‌وه و له نێو چاوانتانه‌وه ده‌بریسکێته‌وه . بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی دره‌خشان تر، بۆ نه‌خشاندنی سپێده‌یه‌کی گه‌شاوه‌تر په‌نا بۆ ژیری و هاوکێشه‌ی سه‌رده‌م ده‌به‌ن . خۆزگه ده‌خوازن مێژووی رابردوو له وێنه‌ی جلی کۆن فڕی درابوایه و نه‌کرابوایه ناسنامه‌ی بوون و نه‌بوون . ئاره‌زوو ده‌که‌ن بۆنه گه‌نیوه‌که‌ی رابردوو له ره‌گ و ده‌مار و ئێسقانه‌کاندا ده‌ربهێنرابووایه . به‌ڵام ئیدی رابردوو بۆته بارستاییه‌کی نامۆی قێزه‌وه‌ن و به ته‌مه‌نتانه‌وه شه‌ته‌ک دراوه . جه‌سته‌کان پاک ده‌بنه‌وه . سیماکان رۆشن ده‌کرێنه‌وه . بواری دیتن و لێکدانه‌وه چڕتر ده‌بنه‌وه که‌چی برینی ئه‌و په‌نجانه‌ی که به‌ناڕه‌وا زۆرانێیان کرد و یه‌کتریان له زه‌ویدا ، یه‌کتریان شکاند و پوکانه‌وه ، ساڕێژنابنه‌وه . مه‌گه‌ر به‌وێنه‌ی تیراوه و لاڕه‌شه ببڕدرێنه‌وه
ژووره‌که‌تان هێلانه‌یه‌کی ئاماده و چێکراوه . شه‌وانه تژی و بۆندار ، رۆژانه‌ش چۆل و ته‌ماوی . ئێوه‌ش شه‌ش مه‌لی راکردوون له‌بن میچی ئاسمانێکی پڕ ئه‌ستێره‌دا یه‌کتان گرتۆته‌وه . شه‌وانه هاوڕاز و هاوئاواز ده‌خوێنن . کۆڕی شه‌وانه به گێڕانه‌وه‌ی یادگاری و بیره‌وه‌یه‌کانی منداڵی ، سه‌ربرده‌ی مێژینه . ده‌نگ و باسی وڵات ، خوێندنه‌وه‌ی نامه و په‌یامه هاتووه‌کان جۆش ده‌ده‌ن
تایپ ده‌کرێ