کورته
هه‌ڵسه‌نگاندنێک
له هه‌ڵبژاردنی
په‌رلمانی
عێراق له
کوردستان!
سه‌لاح
سوڵتانپه‌نا
له دوای
ڕوخانی
ڕێژیمی سه‌دام
و پرۆسه‌ی
ڕزگاری عێراق
بۆ جارێکی
دیکه کورد له
ڕێگای هه‌لبژاردن
و چوونه پێی
سندوقی ده‌نگدانه‌وه
ده‌یهه‌وێت
جێگا پێی خۆی
له حکومه‌تی
فیدراڵی
ئێستای عێراقدا
قایمتر بکات ،
به‌و هیوایه
بتوانێ به
هێزێکی تۆکمه‌تر
و به‌رچاوتره‌وه
به‌رگری له
مافی نه‌ته‌وه‌که‌ی
له‌و پارچه‌ی
کوردستان
بکات ، به‌ڵام
به هه‌ندێ
جێاوازی له‌گه‌ڵ
جارانی
پێشووو.
له قۆناغی
ئێستادا له‌گه‌ڵ
ململانێی وه‌ده‌ستهێنانی
کورسی کورد له‌په‌ڕلمانی
ءێراق ،
ململانێی
پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
کوردستان له‌گه‌ڵ
ئوپوزیسیۆنی
تازه پێگه‌یشتووی
کوردستانیش
به‌شێکی دیکه‌ی
کێبه‌رکێکه‌یه
. ئه‌وه له
خۆیدا له
قۆناغی
ئێستای
باشوری
کوردستان و
قۆناغی وه‌سه‌ر
پێکه‌وتن و
داره داره‌ی
دیموکراسی له‌و
به‌شه‌ی کوردستان
دوری باڵای
خۆی ده‌گێڕێ .
له هه‌مان
کاتیشدائه‌گه‌ر
به وردی ،
واقعبینانه
و له ئاقاری
به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌ییدا
مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ
نه‌کرێت، ئه‌وا
ده‌توانین
لێی زه‌ره‌رمه‌ند
بین و له
ئاستی عێراق و
ده‌سه‌ڵاتی
کورد له
ءێراقدا ، هیچ
ده‌سکه‌وتمان
نابێت بگره.
ڕیسه‌که‌شمان
لێ ده‌بێته‌وه
به خوری.
به‌تایبه‌ت
له ئێستادا
که به هۆی
ده‌ستتێوه‌ردانی
ده‌وڵه‌تانی
دراوسێ و
کارتێکه‌ری
حکومه‌تی
ئێران و هه‌روه‌ها
پشتگیری ده‌وڵه‌تانی
عه‌ره‌بی له
ته‌یاری شوێنیستی
عه‌ره‌ب و
کۆنه به‌عسیه‌کا‌ن
وای کردوه که
ئه‌و ته‌یاره
به‌ره‌و به‌هێز
بوون ده‌چێت .
لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی
زلهێزه‌کانیش
لێیان بێمه‌یل
نین و له هه‌ڵسوکه‌وت
و لێدوانه ڕه‌سمی
و غه‌یر ڕه‌سمیه‌کانیشیاندا
پشتگیری تا
ڕاده‌یه‌کیان
لێده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش
له پێناو
مامه‌ڵه و به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان له
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا.
به نیسبه‌ت
ئێمه‌ی کورد و
ئه‌رکه‌کانمان
و هه‌ڵسوکه‌وتی
پارته
کوردیه‌کان .
هه‌ر له ده‌سپێکی
بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌وه
به‌شێکی هێزه
کوردیه‌کان پشێوی
و ئاڵۆزیان
پێوه دیار
بوو.
پارتی وه‌ک
هێزی یه‌که‌می
مه‌یدانی له
کوردستان، تا
ڕاده‌یه‌ک له
سه‌رکه‌وتنی
خۆی بێ‌شک بوو
،هه‌ر بۆیه‌ش
له شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی
ئێستا خۆشبین
بوو. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
هاوپه‌یمانی
کوردستانی له
گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
هاوپه‌یمانی
پارته‌کانه
به‌ڵام هه‌ر
پارته
کاندیدی خۆی
هه‌بوو و هه‌وڵی
بۆ کاندیدی
خۆی ده‌دا . ئه‌مه‌ش
وا ده‌کات له
ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان
هێزی ڕاسته‌قینه‌ی
هه‌ر پارتێک
له هاوپه‌یمانی
دا ده‌ربخات و
ڕاستیه‌کان
بسه‌لمێنێ.
ئه‌م هۆیه و
ململانێ
دوژمنکارانه‌که‌ی
یه‌کیه‌تی و
گۆڕان وای کرد
که پارتی خۆی
به بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌وه
ماندو نه‌کرد
و زیاتر چاوه‌ڕێی
قوڵ بونه‌وه‌ێ
کێشه‌ی نێوان
یه‌کیه‌تی و
گۆڕان وه‌ک
دوو هێزه سه‌ره‌کیه‌که‌ی
دیکه و ڕکه‌به‌ری
به‌رچاوی خۆی
ده‌کرد. که
به‌داخه‌وه
ئه‌و دوو هێزه‌ش
وه‌ک دوژمن و
نه‌یار سه‌یری
یه‌کتریان ده‌کرد
.
هه‌ڵه‌شه‌یی
و پشێوی یه‌کجار
زۆری هه‌ردوولا
هه‌ر له پێش
هه‌ڵبژاردن و
له ده‌سپێکی بانگه‌شه‌که‌ش
وای کرد تا
زیاتر
پارتی هه‌ڵوێستی
نه‌رم و نیان
و له‌سه‌ره‌خۆ
بنوێنێ .
ئه‌و دوو
هێزه‌ش هه‌روه‌ک
باقی هێزه
سونه‌تیه‌کان
، هه‌رچه‌ند
گۆڕان خۆی به
بزوتنه‌وه‌یه‌کی
نوێ ده‌زانێ ،
شیریان له‌یه‌ک
ده‌سوی و ئه‌وه‌ی
بنی به‌ڕه
بوو هێنایانه
سه‌ر به‌ڕه،
ئارشیڤه‌و
کۆنه‌کانیان
هه‌ڵدایه‌وه
، زۆر تۆمه‌تی
نابه‌جێ و
ناڕه‌وایان
له یه‌کدا .
زۆر جار یه‌کتریان
به خه‌یانه‌ت
تۆمه‌تبار ده‌کرد
و وه‌باڵی
تاوانه دژه
مرۆڤایه‌تیه‌کانی
رژێمی سه‌دامیان
وه ئه‌ستۆی
یه‌کتر ده‌خست
. لیدوانه ئه‌رشیڤیه‌کانی
به‌ڕێز مام جه‌لال
و به‌ڕێز کاک
نه‌وشیروان
هاتنه سه‌ر
شاشه‌ی ته‌له‌فزیونه‌کان
.
خستنه ئه‌ستۆی
ئه‌م
تاوانانه و
ساغبوونه‌وه‌یان
له سه‌ر هه‌رلایه‌ک
و دیتنه‌وه‌ی
شه‌ریک بۆ
تاوانه دژه
مرۆڤایه‌تیه‌کانی
ڕژیمی له‌ناوچووی
سه‌دام، که
نه‌ته‌وه‌ی
کورد هه‌موو
هه‌وڵی ئه‌وه‌یه
به
ژننوساید و
تاوانی دژه
مرۆڤ به
دونیای بسه‌لمێنێ
،خۆی له
خۆیدا هه‌ڵه‌یه‌کی
گه‌وره بوو
که وه‌ده
ورده خۆشیان
ده‌کرده شه‌ریکی.
ئه‌م هه‌لدانه‌وه‌ی
ئه‌رشیڤه
کۆنانه
مێژووی هاوبه‌شی
هه‌ردوولایان
بوو ،له ساغ
بوونه‌وه‌یشیدا
هه‌ردوک لا
لێی زه‌ره‌رمه‌ند
ده‌بوون . هه‌ر
وه‌ک به کرده‌وه‌ش
زه‌ره‌رمه‌ند
بوون .
هه‌ر ئه‌م
کێبه‌رکێ
ناواقعیانه
وای کرد که
هه‌ریه‌ک له
گۆڕان و یه‌کیه‌تی
وه‌ک دوو له
هێزه سه‌ره‌کیه
کانی
کوردستان، له
پێناو
نیشاندانی
هێز و توانای
خۆیان و هه‌ڵه‌شه‌یی
و ڕق و کینه‌ی
به‌رانبه‌ر
به یه‌کتر ،
توشی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ک
ببن ، که
دوای هه‌ڵبژاردن
ئه‌گه‌ر له
خۆی نه‌شارنه‌وه
ئاکامه‌که‌ی
به زه‌ره‌ی
خۆشیان نه‌ته‌وه‌که‌شیان
شکایه‌وه.
هه‌ریه‌ک له
کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتو‌ش
، هه‌رچه‌ن له
ئه‌ساسدا خاوه‌نی
یه‌ک ئایدیولۆژیین
نه‌یانتوانی
لانی که‌م
هاوپه‌یمانیه‌کی
دووقۆڵی پێک
بێنن و به
لیستێکی
هاوبه‌ش بچنه
هه‌ڵبژاردنه‌وه
. که ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان
هه‌م به
قازانجی
خۆیان ده‌شکایه‌وه
هه‌م به‌رگری
له فه‌وتانی
تا ڕاده‌یه‌کی ده‌نگه‌کان
ده‌کرد .
ئه‌مانه‌ش
هۆیه‌کی سه‌ره‌کی
بوو بۆ ئه‌وه‌ی
به‌شێکی زؤری
لایه‌نگران و
واقع بینانی
هه‌ردوو لا
یان ده‌نگ نه‌ده‌ن،
یانیش
ئه‌گه‌ر ده‌نگیان
دا به لایه‌نێکی
دیکه‌ی بده‌ن که
ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ له به‌رچاوگرتنی
به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌یی
و هه‌وڵدان بۆ
پته‌و کردنی
پێگه و ده‌نگ
و سه‌نگی کورد
له په‌رلمانی
عێراق. به
پێی ڕاپۆتێک له
سایتی ئاوێنه‌و
ئاماره‌کان
له که‌رکوک له
کۆی 418000 ده‌نگده‌ری
کورد که مافی
ده‌بگدانیان
هه‌بوو ته‌نیا
275801 ده‌نگده‌ر
چوونه پێی
سندوقه‌کان
ئه‌وه‌ش بۆ که‌رکوک
که ده‌بوا
زۆرترین ڕێژه‌ی
کورد به‌شداری
بکردایه که‌م
بوو . له‌کۆی
ئه‌م ده‌نگانه‌ش ژماره‌ی
ده‌نگی لیسته
کوردیه‌کان
که ده‌نگی
پێویستیان نه‌هێنا
69259 ده‌نگ فه‌وتا
که ئه‌وه‌ش
خۆی ده‌نگی
نزیکه‌ی دوو
کورسی بوو. له
باقی ناوچه‌کانی
جێگای ناکۆکی
وه‌ک ئوستانی
دیاله و
موسڵیش کورد
ده‌نگی فه‌وتاوه
.
بۆ نمونه له
که‌رکوک که
یه‌کێکه له
شوێنه هه‌ره
هه‌ستیاره‌کان
و ده‌بوایه
یه‌کجار
خۆیان پێوه
ماندو
بکردایه، هه‌وڵی
زیاتر
نزیکبونه‌وه
ڕاکێشانی ده‌نگی
که‌مایه‌تیه‌کانیان
بدایه،
زۆرتر مایه‌یان
له‌سه‌ر
دانایه .
گوڕان که سه‌نگی
خۆی باش ده‌زانی
له‌باتی ئه‌وه‌ی
سیان یان چوار
پاڵێوراوی
لێهاتوو،
خۆشناو و
جێمتمانه‌ی
خه‌لک ده‌ستنیشان
بکات بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌نگه‌کانی
بڵاو نه‌بێته‌وه
و له ئاکامی
نه‌هێنانی ده‌نگی
پێویست ده‌نگه‌کانیان
وه‌ک ده‌نگی
کورد نه‌فه‌وتێ
، هاتن زیاتر
له 12 که‌سیان
پالاوت که
بووه هۆی پرش
و بڵاو بوونه‌وه‌ی
ده‌نگه‌کان .
هه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش
یه‌کیه‌تی له
هه‌ولێر که
به قه‌ڵای
خۆی ده‌زانی
دوچاری بوو،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش
کاک کۆسره‌ت
وه‌ک که‌سی
دوهه‌می یه‌کیه‌تی
سه‌رپرشتیاری
بانگه‌شه‌ی
هه‌ڵبژاردنی
ده‌کرد، نه‌یانتوانی
ده‌نگی
پێویست به‌ده‌ست
بێنن ، پێده‌چێ
له هه‌ولێر
ته‌نیا
کورسیه‌کیان
هه‌بێ .
ئه‌گه‌ر به
چاوێکی
ڕیالیستانه‌وه
بروانینه هه‌ڵبژاردنه‌که
، لایه‌نی
دڵخۆشکه‌ریشی
هه‌یه ، که
ئه‌وه‌ش
بوونی
ئۆپوزیسیۆنێکی
هه‌ڵسوووڕ و
فه‌عاله له
ساحه‌ی
کوردستان که
ئه‌گه‌ر کرده‌وه‌کانی
به عاقاری به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌یی
کاناڵیزه
بکات ده‌توانێت
گه‌وره‌ترین
خزنه‌ت به ڕه‌وتی
دیموکراسی له‌و
به‌شه‌ی
کوردستان
بکات، که
هیواداه‌ین
له هه‌ڵبژاردنی
داهاتووی
شاره‌وانیه‌کان
له کوردستان
زیاتر ڕه‌نگ
بداته‌وه و
ئه‌م که‌موکوڕیانه‌ی
که‌متر پێوه
دیار بێت.
ئێسته که
ئاکامه‌که
وای لێهاتووه، کورد چه‌ند
کورسی ده‌فه‌وتێ
،هیوادارین
له به‌غدا ئه‌م هه‌ڵانه
دوپات نه‌بێته‌وه
، هه‌موو لایه‌نه‌کان
بتوانن به یه‌کده‌نگی
و یه‌کڕیزی ماڵی
کورد له گشت
پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا
قورس بوه‌ستن
و هاوده‌نگ
داکۆکی له
مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
بکه‌ن .
28/03/2010