سوڵتان هاشم بێ‌تاوان یان پاڵه‌وانی ئه‌نفال‌و کورد کوشتن؟
خاڵێکی زه‌قی هاوبه‌ش له‌نێوان سه‌رکردایه‌تی کورد‌و عاره‌به شۆڤینییه‌کانی ئێراقیدا هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌ردوولایان کۆکن له‌سه‌ر داکۆکیکردن‌و ئازادکردنی گشت تاوانباره شۆڤینییه به‌عسییه‌کان له‌تاوانه‌کانی ئه‌نفال، کۆمه‌ڵکوژی کورد، کاولکردنی شار‌و دێهاته‌کان، له‌ناوبردنی سامان‌و سروشتی کوردستان، کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌و شوێنه‌کانی تری کوردستان. کاتێک که سه‌رکرده عاره‌به شۆڤینییه‌کان داوای ئازادکردنی تاوانبارێکی وه‌کو (سوڵتان هاشم)ی کۆنه وه‌زیری به‌رگری سه‌ددام ده‌که‌ن، سه‌رکردایه‌تی کورد له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێکی توندی ئه‌و شۆڤینییانه بده‌نه‌وه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کان بخه‌نه‌ڕوو یان تاوانه‌کانی ئه‌و تاوانباره‌یان پێ بڵێن، که‌چی یان خۆیانی لێ بێده‌نگ ده‌که‌ن یاخود ده‌نگیان ده‌خه‌نه پاڵ ده‌نگی ئه‌و عاره‌به شۆڤینییانه بۆ ئازادکردنی تاوانبارانی وێنه‌ی سوڵتان هاشم، خه‌زره‌جی‌و سامه‌ڕائی. سوڵتان هاشم، ژماره (8) بوو له لیستی ئه‌و (55) تاوانباره‌ی سه‌رانی به‌عس که داواکرابوون له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی. ئه‌و له‌ساڵی (1987-1.4.1988) فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی (6) بووه، دواتر له (1.4.1988-1989) فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ک بووه‌و، به‌گوێره‌ی دانپێدانه‌کانی خۆی سه‌رپه‌رشتی‌و به‌شداری ئه‌نفاله‌کانی (1، 3، 4، 5، 6، 7و 8)ی کردووه. له‌ساڵی (1989-1995) یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای ئێراق بووه، هه‌ر له‌و ساڵه بۆته سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا‌و، دواتر له ته‌مموزی هه‌مان ساڵ (1995-9.4.2003) وه‌زیری به‌رگری ئێراقه‌که‌ی سه‌ددام بووه. ئه‌و تاوانباره له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه (18.9.2003)دا له‌ڕێگای (سه‌بری بۆتانی)، یه‌کێک له‌به‌رپرسانی لقی (موسڵ)ی پارتی دیموکراتیی کوردستان‌و (داود باغستانی) به‌رپرسی مافی مرۆڤی ئێراقی-موسڵ، خۆی راده‌ستی (جه‌نه‌ڕاڵ دێڤید پاترۆس)ی فه‌رمانده‌ی تیپی سوپای ئه‌مه‌ریکی له‌موسڵ کرده‌وه. کاتی خۆی (غازی عجیل یاوه‌ر)ی سه‌رۆک کۆماری کاتی ئێراق، له‌دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی (العربیه) دا‌و، که دواتر له (22.1.2005)دا له‌ماڵپه‌ڕی ئاژانسی ده‌نگوباسی ئێراقیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا، ده‌رباره‌ی فه‌ریق روکن سوڵتان هاشم، که ئایا راسته ئه‌و بێ‌تاوان ده‌رده‌چێت؟ یاوه‌ر به‌مشێوه‌یه دێته وه‌ڵام: (من خۆم له‌هه‌وڵێکی بێوچاندام بۆ ده‌رکردنی لێبوردنێک بۆ سوڵتان هاشم، که هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر تاوانبارێتی ئه‌ودا نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوڵتان سه‌ربازێکی کارامه‌و رێزدار بووه، له‌لایه‌ن زۆربه‌ی لایه‌نه ئێراقیه‌کان‌و، هیچ ناڕه‌زاییه‌کی له‌سه‌ر نه‌بووه، نه له‌لایه‌ن برا کورده‌کان، وه نه له‌لایه‌ن شیعه‌و سوننه‌ش. ئه‌و به‌باوکی سوپای ئێراق داده‌نرێت. باشترین رێگاش بۆ کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نو‌ێ له‌گه‌ڵ رۆڵه‌کانی سوپای پێشووی ئێراقی ئه‌وه‌یه سوڵتان ببه‌خشرێت‌و، فه‌رمانێک ده‌رچێت بۆ وه‌ستاندنی هه‌نگاوه‌کان له‌دژی ئه‌ودا، سوڵتان شایه‌نی ئه‌وه‌یه به‌ڕێزو ستایشه‌وه ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا بکرێت). هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی پرسیارێکی تردا یاوه‌ر زۆر بێشه‌رمانه ده‌ڵێت : (هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر تاوانبارێتی سوڵتان هاشم نیه). کاتی خۆی وه‌ڵامی ئه‌و شه‌کر شکاندنانه‌ی یاوه‌رم داوه‌ته‌وه‌و، به‌چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی روونمکردۆته‌وه که تاوانبار سوڵتان هاشم یه‌کێکه له تاوانباره سه‌ره‌کییه‌کانی جینۆسایدکردنی نه‌ته‌وه‌ی کوردمان، بۆیه چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی نو‌ێ ده‌خه‌مه‌ڕوو. رۆژی چوارشه‌ممه (7.3.2007)، زۆر له‌ئاژانس‌و که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان باسی ئه‌وه‌یانکرد که (ئه‌یاد عه‌لاوی) له‌ڕابردوودا نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراقی‌و ئه‌مه‌ریکی کردووه‌و، ناوبراو له‌نامه‌که‌دا داوای ئازادکردنی تاوانبار (سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د ئه‌لجبوری) وه‌زیری به‌رگری سه‌ددامی کردووه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که نه سه‌رکردایه‌تی نه به‌رپرسێکی کورد، وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی (عه‌لاوی)یان نه‌دایه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌نامانه‌و دانپێدانه‌کانی تاوانبار خۆی به سه‌رپه‌رشتیکردنی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال، کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه، راپێچکردنی دانیشتوانی دێهاته‌کان به‌ره‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان‌و کاولکردنی دێهاته‌کانیان، ئه‌مانه وه‌کو تاوان رووبه‌ڕووی کراونه‌ته‌وه! ئه‌گه‌ر سوڵتان هاشم ئه‌و تاوانانه‌ی که به‌رامبه‌ر به‌کورد کردوویه‌تی به‌رامبه‌ر شیعه‌کان ئه‌نجامی بدایه، ئه‌وکاته به‌دڵنیاییه‌وه شیعه‌کان به‌کۆمه‌ڵ به‌ده‌نگ ده‌هاتن‌و وه‌ڵامی ده‌مشکێنانه‌ی (عه‌لاوی)یان ده‌دایه‌وه! ئاخر عه‌لاوی که‌داوای ئازادکردنی سوڵتان هاشم ده‌کات، ئه‌و باش ده‌زانێت ناوبراو تاوانباره‌و به‌شداری ئه‌نفال‌و کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌و کاولکردنی دێهاته‌کانی کوردستانی کردووه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وکارانه به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی‌و گشت عاره‌بێکی ئێراقی ده‌زانێت! یه‌کێک له‌شایه‌ته‌کانی دژی ئه‌و (خالد ساجت ئه‌لجه‌نابی)یه که‌باسی ئه‌وه‌ی کردووه سوڵتان هاشم یه‌کێک بووه له‌ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌سته‌ییه‌ی که بڕیاری هێرشی کیمیاوییان داوه له‌دژی شاری هه‌ڵه‌بجه. هه‌روه‌ها عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له‌دانپێدانانه‌کانی خۆیدا ده‌ڵێت: (به‌ر له‌لێدانی هه‌ڵه‌بجه، سوڵتان هاشم ئاگاداری ته‌واوی ورده‌کارییه‌کانی هێرشکردنه‌که‌ی سه‌ر ئه‌و شاره بوو). سوڵتان هاشم خۆیشی له‌یه‌کی له لێکۆڵینه‌وه‌کاندا که له (20.3.2005)دا به‌ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌که‌ی خۆی (شه‌لال عه‌بد خه‌میس ئه‌لڕوبه‌یعی) له‌گه‌ڵیدا کراوه ده‌ڵێت: (دوای ئه‌وه‌ی شاڵاوی ئه‌نفالی یه‌کم به‌سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجامدا، سه‌ددام حوسێن خه‌ڵاتی کردم به‌وه‌ی که یه‌ک (مه‌دالیای ئازایه‌تی) پێ به‌خشیم، ئه‌و خه‌ڵاتکردنه‌شم له‌بری ئه‌و ئه‌رکه‌م بوو که وه‌کو تاکه‌که‌س جێبه‌جێم کردبوو). ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌مووی ده‌یسه‌لمێنن که سوڵتان هاشم سه‌رپه‌رشتی‌و به‌شداری چالاکانه‌ی ئه‌نفال، کۆمه‌ڵکوژی، کاولکردنی دێهاته‌کان‌و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و کوردستانی کردووه. تاوانباری ناوبراو، جگه له‌و خه‌ڵاتکردنه‌ی ئاداری ساڵی (1988)، بۆ جاری دووه‌میش له (18.7.1988)دا به چوار (مه‌دالیای ئازایه‌تی) له‌لایه‌ن (سه‌ددام)ه‌وه خه‌ڵات ده‌کرێت له‌پاداشتی جینۆسایدکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و دانیشتوانی کوردستاندا. ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ش له‌خواره‌وه‌دا ده‌خه‌مه‌ڕوو. به‌ڵام دوا قسه‌م ئاراسته‌ی ئه‌و کورده سه‌رلێشێواوه ده‌که‌م که کاتی خۆی سه‌باره‌ت به سوڵتان هاشم گوتی: (ان لم نكن واثقين من براءة سلطان هاشم لما تدخلنا في قضيته. سلطان هاشم كان محبوبا لدى جميع العراقيين عربا واكرادا وسنة وشيعة ومسيحيين. وان القادة الاميركيين وعدوا بمعاملة احمد باحترام لانه لم يرتكب اية جرائم). ئایا تائێستاش هه‌ر پێی وایه سوڵتان هاشم بێتاوانه؟
>