ستۆکهۆلم:
کوردستانیان
دژی هه‌ڕه‌شه‌کانی
تورکیا
رێپێوان ده‌که‌ن
دوێنێ
یه‌کشه‌ممه
رێکه‌وتی 28-10-2007
کومیته‌ی
هاوکاری هێزه
سیاسییه‌کانی
کورد و
کوردستانی له
وڵاتی سوێد به
هاوکاری
فیدراسیۆنی
کۆمه‌ڵه
کوردستانیه‌کان
و ئینسیاتیڤی
کورد دژ
به هه‌ڕه‌شه‌کانی
حکومه‌تی
تورکیه بۆسه‌ر
هه‌رێمی
کوردستان
خۆپێشاندانیکی
گه‌وره‌یان
له گۆڕه‌پانی
سێرگل تۆری
شاری ستوکهوڵم،
پێته‌ختی
وڵاتی سوێد به‌ڕێوه‌برد
که زیاتر
له4000
کوردستانی
تێیدا به‌شدارببوون.
به
پێی هه‌واڵی
په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی
رزگاری له
سوێد، به‌شداربووان
له‌کاتێکدا
که ئاڵای
پیرۆزی
کوردستانیان
به‌رزکردبۆوه،
له لافیته‌کانیان
دا داوای چاره‌سه‌رکردنی
ئاشتیانه‌ی
کێشه‌ی نێوان
کورد و
تورکیان ده‌کرد،
هه‌ڕه‌شه‌کانی
تورکیه‌یان
بۆ سه‌ر هه‌رێمی
کوردستان
ریسوا کرد،
داوایان له
ڕای گشتی کرد
که دژ به هه‌ڵویستی
شه‌ڕخوازانه‌ی
تورک ڕابوه‌ستن.
جێگه‌ی
ئاماژه‌یه
که چه‌ندین
حزب و
ڕێکخراوی
سوێدی و که‌سایه‌تی
ئه‌و وڵاته
له‌و خۆپێساندانه‌دا
به‌شدار
ببوون،
راشکاوانه
هه‌ڕه‌شه‌ی
تورکیه‌یان ریسوا
کرد.
شیاوی گوتنه
که خۆپێشاندانه‌که
کاتژمێر 13 به
کاتی ئه‌وڕوپا
ده‌ستی پێی
کرد و کاتژمێر
15 کۆتایی پێهات.
هه‌رچه‌نده
که رۆژی
پێشتر ناوه‌ندی
چاک و پێنج
لایه‌نی نزیک
له پارتی
کرێکارانی
کوردستان بۆ هه‌مان
مه‌به‌ست
رێپیوانێکیان
ساز کردبوو،
به‌ڵام
ریپێوانه‌که‌ی
دوێنی زیاتر
مۆرکی کوردستانی
پێوه
دیاربوو، که‌چی
ئه‌وه‌ی
دوێنێ بۆنی
حزبایه‌تی
لێده‌هات و
وێنه‌ی تایبه‌ت
به لایه‌نه‌کانیان
به‌رزکرابۆوه،
دروشمی تایبه‌ت
به حزبه‌کان
نووسرابوو.