له
ستۆکهۆڵم
رژێمی سوریا
پرۆتستۆ ده‌کرێ
له‌سه‌ر
داوای کۆمیته‌ی
هاوبه‌شی
پارته
سیاسیه‌کانی
کورد له
سوریا
کاتژمێر 15ی ئه‌مڕۆ
5/4/2008 له گۆڕه‌پانی
سێرگل تۆری
شاری
ستۆکهۆڵمی
وڵاتی سوێد خۆپێشاندانێک
بۆ ریسواکردنی
رژێمی سوریا
به‌ڕێوه‌چوو.
جێگه‌ی
ئاماژه‌یه
که رۆژی 20/3/2008
هێزه‌کانی
ئاسایشی
رژێمی سوریا
په‌لاماری
لاوانی شاری
قامیشلۆی
رۆژئاوای کوردستانیان
دا که ده‌یانویست
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی
نه‌ورۆزو سه‌ری
ساڵی نوێوه
مۆم
دابگیرسێنن،
له ئاکامدا
سێ لاوی کورد
شه‌هید و
ژماره‌یه‌کیش
بریندار
بوون، هه‌روه‌ها
ژماره‌یه‌کیش
قۆڵبه‌ست
کران و ره‌وانه‌ی
زیندان کران،
ئه‌م میتینگ و
خۆپێشاندانه‌ی
کوردستانیانی
نیشته‌جێی
شاری
ستۆکهۆڵم بۆ
رێزگرتن له
گیانی شه‌هیدان
و ریسواکردنی
رژێمی سوریا
پێکهاتبوو که
ژماره‌یه‌کی
به‌رچاو
تێیدا به‌شداریان
کردبوو.
خۆپێشاندانه‌که
زیاتر له 2
کاتژمێری
خایاند، به‌شداربوون
زۆر به حه‌ماسه‌وه
یادی شه‌هیدانی
قامیشلۆیان
ده‌کرده‌وه،
هه‌م رژێمی
سوریایان
ریسوا ده‌کردو
هه‌میش
داوایان له
حکومه‌تی
سوید ده‌کرد
که گوشار
بخاته سه‌ر
رژێمی سوریا
تا رێز له
مافی مرۆڤ
بگرێ و چێتر
مافه‌کانی
کورد له‌ژێر
پێ نه‌نێ.