دوو هه‌ڵوێستی
وێكچوو له دژی
هونه‌رمه‌ندی
جوانه‌مه‌رگ سمایل
سه‌رده‌شتی دا
كاردۆ
كاتێك
له ساڵی 1383دا پاش
گیران و ئازار‌و
ئه‌زیه‌ت له سوێنگه‌ی
گۆرانی‌یه‌كانی
دا كه پڕ بوون
له بیری نه‌ته‌وه‌یی
و ئازادیخوازانه،
په‌نای هێنایه
باشووری كوردستان،
خۆی له نێو كۆڕی
تێكۆشه‌رانی
دیموكرات دا دیته‌وه.
ئه‌و
كات حیزبی دیموكراتی
كوردستانی ئێران
نه‌ببوو به دوو
حیزبی جیا به‌ڵام
به كرده‌وه ببوو
به دوو ڵه‌ت: ده‌سه‌ڵاتدارو
بێ ده‌سه‌ڵات.
ئه‌وانه‌ی كاك
سمایلیان له نزیكه‌وه
ده‌ناسی‌و له
راستی‌دا كاك سمایل
حیزبی دیموكراتی
به وان ده‌ناسی‌یه‌وه،
له‌و كه‌سانه
بوون كه له حیزبه‌كه‌یان
دا خرابوونه په‌راوێزو
وه‌لانرابوون.
كاك سمایل سه‌رده‌شتیش
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
سه‌باره‌ت به‌وان
وه‌لانراو رووی
خۆشی پێ نیشان
نه‌درا. ته‌نانه‌ت
له هاتوچۆ بۆ
نێو موحیتی حیزب
دا كه‌ندو كۆسپی
بۆ ساز كرا‌و سه‌رئه‌نجام
سمایلی له سه‌ر
حیزب گیراو‌و له
وڵات راونراو له
هاتن بۆ نێو تێكۆشه‌رانی
حیزب مه‌نع كرا.
كاك سمایل
سه‌رده‌شتی له
باشووری كوردستان
نیشته‌جێ بوو.
درێژه‌ی به كاره
هونه‌ری‌یه‌كانی
دا، هه‌ر له سه‌ر
بیر‌و باوه‌ڕی
جاران به‌ڵام بێ
په‌رواترو چالاكتر.
جه‌فاو بێ لوتفیی
ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌و كاتی حیزب
تۆزقاڵێك كاری
نه‌كرده سه‌ر
ئیمان و بیروبڕوای
كاك سمایل به
رابردوو‌و ئامانجه‌كانی
حیزب و هه‌روا
وه‌فادار مایه‌وه.
له باشووری
كوردستان له كه‌شوهه‌وایه‌كی
ئازاد‌دا كاك سمایل
توانی باشتر‌و
ئازادانه‌تر درێژه
به شێوازی هونه‌ره‌كه‌ی
بدا. ئه‌و خاوه‌نی
توانا‌و به‌هره‌یه‌ك
بوو كه به ئاسانی
ده‌یتوانی هه‌موو
بیر‌و بۆچوونه
ئازادیخوازانه‌و
نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی
له چوارچێوه‌ی
هه‌ڵبه‌سته ساكار
به‌ڵام پڕواتاكانی
دا بگونجێنێ و
ئاوێته‌ی چریكه‌و
ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی
بكا. ئه‌و ناو‌و
خۆشه‌ویستی‌یه‌ی
له رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان و له
ناوچه‌ی خۆی‌دا
وه‌ده‌ستی هێنابوو
پاراست و له باشووری
كوردستان زیاتریش
په‌ره‌ی پێ‌دا.
ناو‌و خۆشه‌ویستی
كاك سمایل ناوچه‌یه‌كی
زۆری له كوردستاندا
داگرتبوو.
دوای
له‌تبوونی حیزبی
دیموكرراتی كوردستانی
ئێران كاری سیاسیی
خۆی به ئه‌ندامه‌تی
له حیزبی دیموكراتی
كوردستان دا درێژه
پێ‌دا. ئه‌مه
بوو به هۆی زیاتر
بوونی رق و كینی
كۆماری ئیسلامی
له لایه‌ك لایه‌نی
به‌رامبه‌ری
حیزبی دیموكراتی
كوردستان له لایه‌كی
دیكه كه چاوی
به تێكۆشان و
په‌ره‌گرتنی
هێزێكی دیكه‌ی
كورد هه‌ڵ نایه.
به‌داخه‌وه
كاره‌ساتی روودانی
ماشێن لێخوڕین
له رۆژی هه‌ینی
11ی گه‌لاوێژی
1387 (1/8/2008) له ده‌وروبه‌ری
رانیه‌ی باشووری
كوردستان كاك سمایلی
له ئۆگرانی بێ
ئه‌ژماری و له
حیزبی دیموكراتی
كوردستان و بنه‌ماڵه
به‌ڕێزه‌كه‌ی
ستاند. دڵی دوژمنان
و نه‌یارانی شاد‌و
دڵی ئۆگران و
هاوڕێیانی ماته‌مبار
كرد.
ژیانی
كورتی كاك سمایل
پڕ بوو له ماجه‌را.
مه‌رگه‌كه‌شی
و به خاكسپارنه‌كه‌شی
هه‌ر ماجه‌رایه‌كی
تاڵ و تفت بوو. ئه‌و
ئه‌گه‌ر له لایه‌ن
دوژمنانی‌یه‌وه
مافی ژیانی ئازادانه‌ی
له شار‌و ناوچه‌ی
خۆی لێ زه‌وت
كرابوو، مافی
ناشتن و به خاكسپاردنیشی
لێ زه‌وت كرا.
بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی
و كه‌سوكاری هه‌وڵیان
دا بی‌به‌نه‌وه
له دڵی دایكی
نیشتمانی دا بی‌نێژن
به‌ڵام كۆماری
ئیسلامی به قایم
قۆڵی پێشی لێ
گرتن و نه‌ی هێشت.
له‌وه
تاڵترو ناخۆشتر
هه‌ڵوێستی له‌م
چه‌شنه‌ی لایه‌نی
به‌رامبه‌ری
حیزبی دیموكراتی
كوردستان بوو،
كاتێك كۆماری
ئیسلامی پێشی
به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
ته‌رمی سمایلی
جوانه‌مه‌رگ بۆ
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
گرت، هاوڕێیانی
بڕیاریان دا له
گۆڕستانی ناوچه‌ی
نێشته‌جێ بوونی
بنكه‌كانی حیزبی
دیموكراتی كوردستان
له باوه‌شی شه‌هیدانی
ئه‌م حیزیه‌دا
به خاكی بسپێرن.
له‌م كاته‌شدا
لایه‌نی به‌رامبه‌ر
هه‌موو هه‌وڵی
خۆی به‌كار هێنا
نه‌هێڵێ و پێشی
پی بگرێ. به‌ڵام
ئه‌و لایه‌نه
وه‌ك زۆر جاری
دیكه له بیری
چووبۆوه كه حیزبی
ده‌سه‌ڵاتدار
له ناوچه‌دا نیه‌و
له باری سیاسی
و قانوونی‌یه‌وه
په‌نابه‌رو میوانه
نه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارو
به‌ڕێوه‌به‌ری
قانوون و مالیكی
ناوچه‌كه. هه‌ر
بۆیه وه‌ك كۆماری
ئیسلامی بۆی
نه‌چووه سه‌رو
نه‌یتوانی له
به‌رامبه‌ر به‌شداریی
ژماره‌یه‌كی
به‌رچاو له كه‌سایه‌تیه
ئیداری و ئایینی
و سیاسی‌یه‌كانی
ناوچه‌و حه‌شیمه‌تی
بێ ئه‌ژماری
خه‌ڵك دا كه بۆ
به‌شداری له
رێوڕه‌سمی به
خاك سپاردنی كاك
سمایل هاتبوون،
خۆ رابگرن.
به‌م
جۆره ئێواره‌ی
رۆژی 12ی گه‌ڵاوێژ
كاك سمایل سه‌رده‌شتی
له باوه‌شی شه‌هیدانی
حیزبی دیموكراتی
كوردستان دا به
خاكی كوردستان
ئه‌سپێردراو بوو
به هاوڕێی هه‌میشه‌یی‌یان.