سلێمانی:
موقه‌ده‌مێک
سوکایه‌تی به
پزیشکێک ده‌کات
و شه‌ش سه‌عات
زیندانی ده‌کات
كاتژمێر 2:30ی
ئه‌مرۆ 30-4-2008 موقه‌ده‌مێكی
فه‌رمانده‌یی
به‌خۆی‌و
پاسه‌وانه‌كانی له‌پزیشكێكی
نه‌ۆخشخانه‌ی
فریاكه‌وتنی
سلێمانیان
دا‌و پاشان
بردیان بۆ كه‌رتی
پۆلیسی سه‌را
له‌وێ تاكو
کاتژمێر 8ی به‌یانی
، واته شه‌ش
سه‌عات له‌حه‌وشه‌ێكی
بنكه‌كه‌دا
زیندیان كرد.
ئه‌مرۆ
دوای ئه‌وه‌ی
ده‌وامی فه‌رمی
ده‌ستی
پێ‌کرد، ئه‌و
پزیشکه
سکاڵای له‌سه‌ر
ئه‌وانه‌ی که
سوکایه‌تیان
پێکردووه‌و
زیندانیان
کردووه،
تۆمار کرد. له‌لایه‌کی
دیکه‌وه
کاتێک پزیشکه‌کان
و فێرخوازانی
کۆلیژی
پزیشکی ئه‌م
هه‌واڵه‌یان
بیست، یه‌کسه‌ر
مانیان گرت و
داوای دادگه‌ییکردنی
موقه‌ده‌مه‌که‌و
پاسه‌وانه‌کانی
ئه‌ویان کرد..
سه‌باره‌ت
به‌م رووداوه
، سه‌رچاوه‌یه‌ک
به په‌یامنێری
ماڵپه‌ڕی
رزگاری راگه‌یاند
که ئه‌و
پزیشکه ناوی د.باقی
حه‌سه‌ن قادره
و ته‌مه‌ن
28 ساڵه، له‌لایه‌ن
پاسه‌وانه‌كانی
موقه‌ده‌مێك
به‌ناوی (ع)
سوکایه‌تی
پێکراوه‌و
لێیدراوه. هه‌روه‌ها
پزیشكی
ناوبراو به ماڵپه‌رێ
به کوردستان
نیوزی ڕاگه‌یاند
" من كاتژمێر 2:30
بوو ده‌وامی
ئاسایی خۆم ده‌ستی
پێكرد كاتێك
ته‌ماشای ته‌به‌ڵه‌ی
نه‌خۆشه‌كه‌م
كرد بینیم
نانی
خواردووه‌و توشی
ف‌ت‌ق بووه‌و
ئازاری زیادی
كردووه بۆیه
داوای كرد ده‌رزی
ئازاری لێده‌م
به‌ڵام نه‌متوانی
چونكه ئه‌گه‌ر
ده‌رزیم بۆ
بكردایه ئه‌یكوشت
بۆیه فه‌رمانی به‌پاسه‌وانه‌كانی
كرد كه‌وتنه
لێدانم‌و یه‌كێكیان
ده‌مانچه‌ی
ده‌رهێناو
پاشان چوون
له‌ناو مۆنیكاكه‌یانا
سیلاحیان بۆ
هێنام دوای ئه‌وه‌ی
ته‌له‌فونم
كرد بۆ پۆلیسی
فریاكه‌وتن
بینیم كه‌هاتن
ته‌حیه‌یان
بۆ ئه‌و كه‌سانه
كرد‌و هیچ هه‌ڵوێستێكیان
نه‌بوو منیان
برد بۆ بنكه‌ی
پۆلیسی سه‌را
له‌وێ من وه‌ك
تاوانبارێك مامه‌ڵه‌م
له‌گه‌ڵ ده‌كراو
زۆر ئیهانه‌یان
كردم،
مولازمێك له‌وێ
خه‌فه‌ر بوو به‌ناوی
" ئیقبال" تاكو
به‌یانی
منیان له‌ناو
حه‌وشه‌ی سه‌رادا
زیندانی كرد.
جێگه‌ی
ئاماژه‌یه که
به‌رده‌وام
پزیشكان و
کارمه‌ندانی
فه‌رمانگه‌کانی
ته‌ندروستی و
نه‌خۆشخانه‌کان،
هه‌روه‌ها
پۆلیسه‌کانی
هاتوچۆ به‌رپرسان
و ئه‌فسه‌رانی
پله‌دار به‌وه
تۆمه‌تبار ده‌که‌ن
که سوکایه‌تیان
پێده‌که‌ن و
سه‌رپێچی
یاسا ده‌که‌ن،
به‌ڵام به ده‌گمه‌ن
هه‌ڵکه‌وتووه
که به‌رپرسیاره‌که
یان پاسه‌وانه‌کانی
راده‌ستی
دادگه‌و
لێپرسینه‌وه
کرابن.