شنگن ....... رێککه‌وتن.......
ڤیزا .....شار....!
شنگن
ئه‌و زاراوه‌یه‌ی
رۆژانه ئه‌وانه‌ی
له سه‌فه‌ر و
هه‌ولی سه‌فه‌ردان
بۆ ئه‌وروپا یا
ئه‌وانه‌ی
کاری سیاسه‌ت
ورۆژنامه‌گه‌ری
ده‌که‌ن گوێ
بیستی ده‌بن، بۆئه‌وه‌ی
سوکه شاره‌زایی
وزانیاری یه‌کمان
له‌سه‌ر ئه‌م
زاراوه و
شێوه‌ی په‌یداکردنی
ناوبانگی هه‌بێ
ده‌کرێ که‌مه
رۆشناییه‌کی
بخه‌ینه‌سه‌ر
.
شنگن ئه‌و
شاره‌یه که
ده‌که‌وێته
سه‌ر روباری مۆزل له
ولاتی لۆکسه‌مبۆرگ
به‌ته‌واوه‌تی
ده‌که‌وێته
ئه‌و خاله‌سنوریه‌ی
که ئه‌لمانیا
ولۆکسه‌مبۆرگ
و به‌لژیک و
فه‌ره‌نسا
لێی به‌یه‌ک
ده‌گه‌نه‌وه
، ژماره‌ی
دانیشتوانی
ته‌نها 400 که‌سن
، ئه‌و شاره
به‌هۆی ئه‌وه‌ی
ئه‌و رێککه‌وتنه
به‌ناو بانگه‌ی
نێوان
وولاتانی ئه‌وروپای
لێ ئیمزاکرا
ناو‌و
ناوبانگێکی
ئه‌وتۆی وه‌ده‌ست
هێناوه ،به‌م
هۆیه‌وه بو
به شوێن مه‌به‌ستی
گه‌شت
وگوزاران ، ئه‌وه‌ی
بایه‌خ
وگرنگیی به
ناوبانگی ئه‌م
شاره‌داوه
ئه‌و رێککه‌وتنه
بو که دواتر ا
بوبه تۆی یه‌کبونی
وولاتانی ئه‌وروپا
و نه‌وه
نوێکه‌ی به‌و
شێوه‌یه‌ی که
ئیمرۆ بێ سنور
ده‌یبینین ،
به‌هۆی ئه‌وه‌ی
ئه‌وکات
لۆکسه‌مبۆرگ
سه‌رۆکی ده‌وریی
ئه‌نجومه‌نی
یه‌کیه‌تیی
ئه‌وروپابو ،
ئه‌و شاره‌ش
به حوکمی هه‌لکه‌وتنی
له روی
جوگرافیه‌وه
له نزیک بونی
له‌م ولاتانه‌ی
سه‌ره‌وه بۆ
ئیمزکردنی ئه‌و
رێککه‌وتننامه
مێژوییه ، ئه‌وێ
ده‌ستنیشان
ده‌کرێت ، شنگن ئیمرۆ
بۆته هیمای
ناسنامه‌ی ئه‌وروپا،
هه‌ر کاتێک
ناوی ئه‌و
شاره بێت ئه‌وروپیه‌کان
هه‌ست به
بونی ئه‌وروپیی
خۆیان ده‌که‌ن
.
دیرۆکی
دروست بونی ئه‌م
رێککه‌وتنه‌ش
ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ سالی1985
کاتێک ئه‌لمانیا
و فه‌ره‌نسا و
وولاتانی به‌نه‌لۆکس(به‌لژیک
، هۆله‌ندا ، لۆکسه‌مبۆرگ) رێککه و‌تنێکیان
مۆرکرد که
ناویاننا رێککه‌وتنی
شنگن به پێی
ئه‌و رێککه‌وتنه
سنوریان له
نێوان ولاته‌کانی
خۆیاندا هه‌لگرت
، له‌سه‌ر به‌رگریی
هاوبه‌ش و چه‌ند
خالێکی تری
چاره‌نوسسازو
ئابوری رێککه‌وتن،
دوای تێپه‌رکردنی
ئه‌م چه‌ند
ساله به‌سه‌ر
ئه‌و رێککه‌وتنه
دا ئه‌و
ولاتانه‌ی ئه‌مرۆ
ئه‌و رێککه‌وتنه‌یان
مۆرکردوه‌و
پیاده‌ی ده‌که‌ن
هه‌مان
وولاتانی 1985 نه‌ماون
به‌لکو سنوری
گه‌لێ فراوان
تر بوه ، بریتین
له ( ئه‌لمانیا،
به‌لژیک ، فه‌ره‌نسا
، هۆله‌ندا ، لۆکسه‌مبۆرگ
، نه‌مسا ، دانیمارک
، ئایسله‌ندا ،
ئیتالیا ، یۆنان
، فنلندا ، نه‌رویج
، پرتوگال ، سوێد
، ئیسپانیا)
به پێی ئه‌م
رێککه‌وتنه
هاوولاتیانی
ئه‌م ولاتانه
بۆیان هه‌یه
سنوری هه‌ر 15 وولات
ببه‌زێنن به‌لام
له 21
کانونی یه‌که‌می
ئه‌م سال 2007
ژماره‌ی ئه‌و
لاتانه‌ی کار
به‌م رێککه‌وتننامه‌یه
ده‌که‌ن ده‌بنه
24 وولات ئه‌وانه‌ی
له‌و رۆژه‌شدا
دێنه ناو ئه‌و
رێکه‌وتننامه‌یه
بریتین له (
چیک ،
سلۆڤاکیا،
پۆله‌ندا ،
استونیا،
لیتوانیا ، هه‌نگاریا
، مالتا ، لاتفیا،
سلۆڤینیا ) که
به‌م پێیه 400 ملیۆن
ئه‌وروپی سود
له‌م بێ
سنوریه وه‌رده‌گرن.
جگه
له ئه‌ندامێتیان
له په‌یماننامه‌ی
شنگن هه‌مویان
ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی
ئه‌وروپان جگه له
دوولاتی (
ئایسله‌ندا ،
نه‌رویژ ) ،
دانیشتاونی
ئه‌م 24 ولاته
ئازادن له به‌زاندنی
سنوری ئه‌م
ولاتانه بێ ئه‌وه‌ی
پێویستیان به
پاسپۆرت و
ڤیزا هه‌بێ یا
جه‌نتاکانیان
بپشکێنرێت .
ئه‌مه
و برگه‌کانی
نێو رێککه‌وتنه‌که
گه‌لێ لایه‌نی
هاوکاریی
ئابوری
وسیاسی و سه‌ربازی
ده‌گرێته خۆ
وێرای
ئالوگۆری
زانیاریی هه‌والگری
له‌سه‌ر که‌س
و لایه‌نی مه‌به‌ست
، لایه‌نی
نێگه‌تیفی ئه‌م
رێککه‌وتنه
به دیدی
وولاتانی ئه‌ندام
ئه‌وه‌یه که
ئیتر به پێی
ئه‌م ریکه‌وتننامه‌یه
تاوانباران و تۆمه‌تباران
به ئازادی تر
ده‌توانن ئه‌م
ولات وئه‌و
ولات بکه‌ن بێ
ئه‌وه‌ی هیچ
سانسۆر ێکیان
له‌سه‌ر بێ ، ئه‌وانه‌ی
له ره‌وتی
یاساده‌رده‌چن
ئه‌م هه‌له
ده قۆزنه‌وه.
.... ئه‌مه‌ش
باجی ئازادیه
ده‌بێ بدرێ! .
خالید هه‌رکی
serben.com