شاردنه‌وه‌ی
شکستی سیاسی
و په‌نا بردن
بۆ نه‌ژادو ڕه‌گه‌ز
په‌رستی به‌شی
یه‌که‌م |
|
دوابه‌دوای
پاراستن و داکۆکی کردن له
بنه‌ما دیموکراتیه‌کان
و سه‌قام گیری
و ئارامی له
ووڵاتی عێراقی
فیدڕاڵ‌دا که
له لایه‌ن
ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی
ئه‌مریکاوه
دێر زه‌مانێکه
نه‌خشه‌یه‌کی
تایبه‌تی بۆ
ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست به
گشتی و عێراق
به تایبه‌تی داڕشتوه. وا ئێستاکێ
لاپه‌ڕه‌یه‌کی
دی نوێ خه‌ریکه
ده‌کرێته‌وه،
ئه‌ویش به لاپه‌ڕه‌ی
ڕه‌گه‌زپه‌رستی و نه‌ژاد
په‌رستی تایفه‌گێڕێتی
نازناوی ده‌رکردوه، بێگومان
دوای ئه‌وه‌ی
که سیاسه‌ت
و ڕێنمایی ڕامیاری
ئه‌مریکیه‌کان
له عێراقدا
شکستی هێنا و
شه‌ڕخوازه‌کانیش
هه‌ر ڕۆژه
به بیانوویه‌که‌وه
له کاره تێرۆریستیه‌کانیان
به‌رده‌وامن
و تاقمه حیزبیه
سه‌ر به میلیشیه‌کانیش
ڕۆژانه تا پێیان
بکرێت به خوێنی
یه‌کتری تێر
ناخۆنه‌وه
و خه‌ڵکانی بێ
تاوانیش له‌و
نێوانه‌دا
بوونه به
سووته‌مه‌نی
بۆ مانه‌وه‌ی
ئه‌م گروهه
سیاسی و میلیش
و تێرۆریستانه،
وه هه‌روه‌ها به پێی
به‌ڕێوه‌چوونی
ئه‌و یاسا نوێیه‌ی
که زۆربه‌ی
زۆری ده‌سه‌ڵاتداران
و ڕۆشنبیرانی
عه‌ره‌بی که ئه‌وڕۆ
داکۆکی لێده‌که‌ن
و هه‌ر یه‌ک
له‌وان به پێی
ئه‌و مه‌رام
و به‌رژه‌واندیانه‌ی
پێکه‌وه‌یان
ده‌لکێنێت لێی
ده‌دوێن،
نابێت به پاڵپشتێک
وئه‌وئه‌زمونه
دژواره گه‌لێک
باشتر ناکات
که به سه‌ر
گه‌لانی عێراقدا
تێده‌په‌ڕیت،
هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی
به ناو ڕۆشنبیرانی
عاره‌بی ته‌نها
مه‌رامیان ڕه‌زامه‌ندی
سه‌رکرده‌و
ده‌سه‌ڵاتدار
و حاکمه سیاسیه‌کنیان
بن، بێگومان
پاشه‌ڕۆژی
ووڵاته‌کانیشیان
له ڕۆژگاری
ئه‌وڕۆی عێراق
باشتر نابێت. سه‌لماندنه‌که‌شی
ئه‌وه‌یه
که گه‌لانی
عێراقی به
گشت کۆمه‌ڵگاو
ڕێکخراوه
جه‌ماوه‌ریه‌کانه‌وه
تا ئه‌وڕۆش
شایه‌نی هه‌ڵگری
به‌یداخی دیموکراتیه‌ت
نیه و جارێ
گه‌لێک زووه
گه‌لانی
ئه‌و ووڵاته
بتوانێت خۆی
به نه‌ته‌وه‌یه‌کی
دیموکراتیخواز
بناسێنێت. به‌ڵکو
جگه له‌وه‌ش ڕۆشنبیران
وده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌و ووڵاته تا ئێستاش
هه‌ر نازانن
ئه‌و بابه‌تانه‌ی سه‌باره‌ت
به مافی مرۆڤه‌وه
په‌یوه‌سته
و وه‌ک یاسا
نووسراونه‌ته‌وه
بێگومان یه‌خه‌ی
ئه‌وان هه‌ر
ناگرێته‌وه،
ئه‌و دوو
بابه‌ته هۆکارێکی
گرنگن بۆ وه‌دیهێنانی
پاشه‌ڕۆژێکی
پڕشنگدار ،
که ببێته
هاتنه کایه‌وه‌ی
گۆڕانکاریه‌کی
سه‌ره‌کی به‌ره‌و
چه‌سپاندنی
قۆناغ و بنه‌ما
تازه‌کانی
سه‌ر به سه‌کۆ
دیموکراتیه‌کان. ڵه‌ڕاستیدا
یه‌ک چاره
هه‌یه ئه‌ویش
سه‌ردانه‌واندنه
بۆ ده‌وڵه‌ت،
ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی
دووچاره که
به بنه‌ما یاساییه‌کانی
خۆی دایناون
پابه‌ند بێت،
بێگومان لێره‌دا
مه‌به‌ستم
به‌رپا بوونی
یه‌ک یاسایه،
نه‌ک ئه‌و یاسایه‌ی
که سه‌ر شۆڕ
بکات بۆ کۆمه‌ڵێک
خه‌ڵکانی سه‌ر
به تاقمه
تایفه‌گه‌ڕه‌کان
و پیاوانی دینی
و عه‌شایر گێڕێتی،
ئه‌و ملکه‌چیه‌ی
که گشت تاقم
و توێژه‌کانی
چینه جیاوازه‌کانی
گه‌ل نه‌گرێته‌وه
به‌ڵکو ته‌نها
ده‌سه‌ڵاتداران
و پیاوانی دینی
و سه‌ره‌ک عه‌شره‌ته‌کان
و جێگره‌کانیان
بگرێته‌وه.
که تووڕه‌یی
ڕووه‌و هه‌ژارو
بێ ده‌رامه‌ته‌کان
له لایه‌ک و
خه‌نده‌و هۆگری
ڕووه‌و ده‌سه‌ڵاتداران
له لایه‌لی
تره‌وه بنوێنێت
. بێگومان ئه‌وه
به کورتی
ناوه‌ڕۆکی ڕاپۆرته‌که‌ی
پبێکه‌ر هامیلتۆنه،
که تیایدا
هاتوه‌و ده‌ڵێت جێبه‌جێ
کردنی دیموکراتیه‌ت
له‌و ووڵاته‌دا
ده‌بێت دوا
بخرێت و سه‌ر‌نجو
بایه‌خ ته‌نها
به ئاسایش و
ئارامی بدرێت،
ئه‌ویش هه‌ر
بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌مریکا
دوا به دوای
به سه‌قام
گرتنی ئه‌و
ئارام بوونه
به‌ڵکو
زووتر بتوانێت
له عێراقدا
پاشه‌کشێ
بکات و خۆی له‌و
داوه‌ی که بۆ
خۆی دانابۆوه
دوور بخاته‌وه.
ئه‌و جۆره
هزرو هۆش و بۆچوونانه‌ش
له ڕووی ڕامیاریه‌وه
گه‌لێک
ناماقوڵن. یه‌که‌میان
ئه‌وه بوو
که کاتێک ئه‌مریکا
هات و عێراقی ڕزگار
کرد، به کارێکی
ئه‌زموونی
ده‌ژمێردرێت
و ئارمانجی
ئه‌مریکاش
ته‌نها بۆ به‌رپا
بوونی دیموکراتیه‌ت
بوو له ووڵاتێکدا
که ته‌نها دیکتاتۆرێک
به ئاره‌زووی
خۆی یاسا چه‌وته‌کانی
سه‌ر به ڕژێمه‌که‌ی
به‌ڕێوه ده‌برد،
که‌چی هه‌ر
به خۆی ئه‌مریکا
ئه‌و مه‌به‌سته‌ی
بۆی هاتبوو ڕه‌د
کرده‌وه‌و خۆی
به داگیرکه‌ر
ناو برد. قسه‌ڵۆکه‌که‌ی
تر وا ده‌ڵێت
که‌وا ئه‌و
داگیرکردنه‌ی
ئه‌مریکا ته‌نها
بۆ بڵاو
کردنه‌وه‌ی
دیموکراتیه‌ت
نه‌بوه به‌ڵکو
له پشت ئه‌و
بۆچوونه‌دا
مه‌رامی
شاردراوه‌و
وون بوو هه‌بوون،
وه‌ک بۆ
نموونه له
ناو بردنی هێزێکی
سوپایی مه‌زن
له عێراقدا
که سه‌ددامی
دیکتاتۆر سه‌رداری
بوو، ئه‌و
سوپا سه‌ربازیه
مه‌زنه‌ش هه‌م
بۆ ئیسرائیل
وه هه‌م بۆ
ناوچه‌که‌ش
دژوار و خه‌ته‌رناک
بوون، وه بۆ
به‌رپابوونی
ووڵاتێکی به‌رین
و به نرخ و
شان‌و شه‌وکه‌ت
که‌ش
که بتوانێت
شان له شانی
ووڵاتانی دی
جیهان بدات و ڕاسته‌وخۆ
دژ به تێرۆر
و کوشتارو ڕفاندن
بێ سڵ کردنه‌وه
بوه‌ستن. ئاخافتنه‌که‌ی
سێهه‌م ده‌ڵێت
که‌وا ئه‌و پێکداچوونه‌ی
له نێو خودی
میلله‌تانی
عیراقدا هه‌یه
ته‌نها به
نه‌هێشتنی هێزی
سیاسی و سه‌ربازی
و ڕووخاندنی
دام و ده‌زگا
ده‌وڵه‌تیه‌کان
نابێت، وه
مه‌به‌ست له‌و
جۆره ڕه‌وشه‌ش
ئه‌وه نه‌بوو
که میلیشیاکان
بێن و جێگه‌ی دام
و ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کان
بگرنه‌وه،
به‌ڵکو ئه‌و ڕه‌وشه‌ی
که له دوای ڕژێمی
پێشووی عێراق
هاته کایه‌وه،
بووبه هۆی
ئه‌وه‌ی که
تایفه گه‌ڕی
و ئۆل و پیاوانی
دینی و
سیاسی تێکه‌ڵ
له شیعه‌و
سوننه
درووست
بکات، ئه‌م
کاردانه‌وه‌یه
له سه‌ر ئیداره‌ی
ئه‌مریکی به
نه‌رێتی که‌وت
و بووبه هۆی
ئه‌وه‌ی که ڕه‌گه‌ز
په‌ره‌ستی دینی
وسووکایه‌تی
کردن به یاسای
نێو ده‌وڵه‌تی
و ژیری بیر و سیاسه‌ت
و جه‌نگ و هه‌ستێکی
نا ڕاست بخوڵقێنێت
. به‌ڵام
دواکه‌وتوویی
به‌شێک له
کاسانی سه‌رکردانی
میلیشیه‌کان
و تێکه‌ڵ
بوونی ڕۆشنبیری
گشتی و دینی و ڕه‌وشتی
ئه‌خلاقی
بوونه زیاتر
خۆش کردنی
ئاگره‌که.
وا پێ ده‌چێت
که ئه‌ویش
ببێته هۆی خۆشکردنی
شه‌ڕی ناوخۆ
و کوشتن و فڕاندن،
وه ئه‌ویش بێ
گومان
کاردانه‌وه‌یه‌که
بۆ سروشت و ڕه‌وشی
میلله‌تانی
عێراقی موسوڵمان
و نا
موسلمان، ئه‌و
که‌سانه‌ی
که مانای یاسا‌و
ووڵات پارێزی
نازانن، به‌ڵکو
نرخی ژیانی
مرۆڤیشی تیادا
پێشێل کران،
هیچ کارێک وایان
لێ ناکات که
واز له
کوشتن و له‌ناوبردن
بهێنن و خه‌ڵکانێکی
بێگوناهیش
له سه‌ر
پسووله‌و
شوناسنامه‌ی
ناو به‌رکیان
ڕۆژانه
بکوژرێن،
دژواری و سه‌ختی
سه‌پاندنی دیموکراتیه‌ت
له لایه‌ک و ده‌ست تێوه‌ردانی
ووڵاتانی بێگانه
و دراوسێکانی
سنووری عێراقیش
له لایه‌کی
دیکه‌وه ئه‌گه‌ر
بێت و به
سوودیش بۆ سه‌ر
گه‌لانی عێراق
بگه‌ڕێته‌وه
ئه‌وا ته‌نها
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
ده‌ره‌کی ئه‌و ووڵاتانه‌یه
که تا بۆیان
بلوێت له ویه‌کسانی
و گرتنه
مافه ڕه‌وایانه‌ی
گه‌لانی عێراق
به تایبه‌تی
گه‌لی کورد
هه‌رگیز سڵ
ناکه‌نه‌وه،
ئه‌ویش هه‌رچه‌نده
پێشبینیه سیاسیه‌کانیشیان
بۆ ئه‌و ده‌ست
تێوه‌ردانه
ناشایه‌ستانه
نه‌یه‌نه جێ
گرتن. ئه‌و
کارانه گشتیان
ده‌بنه هۆی
شاردنه‌وه‌ی
داکۆکیه نوێیه‌کان
و په‌رده پۆشینه
له سه‌ر داگیرکردنی
ووڵاتانی به
هێز و به گه‌وره‌کردنی
ئه‌و شه‌رمانه‌یه
که گرێدراون
به ڕۆشنبیری
سیاسی و وویژدانی،
ئه‌و شانوشه‌وکه‌ته
شکسته‌یه‌ی
ئه‌مریکا له‌و ووڵاته‌دا
ده‌گه‌ڕێننه‌وه
بۆ ئه‌و هه‌موو
نا ئارامیه‌ی
که ئه‌وڕۆ
له عێراقدا
به دی ده‌کرێت،
ئه‌و کارانه
له لایه‌ن هیچ
گرووهێک و مرۆڤێکی
ئازاد به ڕه‌وا
ناژمێردرێت
وه ناکرێت
ئه‌وڕۆ ئه‌و
که‌سانه‌ی
که تا دوێنێ
له ژێر دام‌و
ده‌زگا داگیرکه‌ره‌کاندا
ده‌یان ناڵاند
ئه‌وڕۆ له‌سه‌ر
بابه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی
بکوژرێن و سه‌رنگوم
بکرێن، هه‌ر له
به‌ر خاتری
به‌ڕێوه‌بردنی
سیاسه‌تێکی
شاش و نه‌شیاو
بۆ گه‌لانی عێراق،
به‌گژدا
چوونی تایفه‌گه‌ڕێتی
یاخود بنیاتکردنی
سیاسه‌تی دینی
کوێرانه،
هه‌رگیز به
شوناسنامه‌ی
گه‌لان نایه‌ته
ژماردن. هه‌رگیز
په‌یوه‌ندیان
نیه به ڕۆشنبیری
لاساییانه یاخود
هزری پێشڤه‌چووی
نوێ، به‌ڵام
نه‌مانی سیاسه‌تێکی
قانوونی یاسا
داڕێژراو ده‌بێته
ڕێنمایه‌ک بۆ
نه‌مانی به‌رنامه‌یه‌کی
سیاسی شیاو و
دیار که به‌رژه‌وه‌ندی
گشتی تیادا
پارێزراو
کرابێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات بۆ
چه‌ند که‌سانێکی
ناسراو که
له ژێر په‌رده‌ی
دینی یاخود تیره‌یی
خۆیان نوقوم
کردوه‌و
شاردۆته‌وه، بێگومان
ده‌بێته هۆی
نا ئارامی و
به‌ڕێوه‌چوونی
سیاسه‌تێکی یاسایی
ساکار، که‌واته
دانیشتن
ناکرێت بکرێت
له گه‌ڵ ئه‌و
خه‌ڵقانه‌ی
که ڕاسته‌وخۆ
سیاسه‌تی چه‌وتی
ڕه‌گه‌زی دینی
و تاییفه‌یی
ده‌گێڕن. بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی
یه‌کسانیه‌کی
بنه‌ڕه‌تی و
پێشکه‌فتنێکی
جڤاکی بێگومان
پێویست ده‌کات
وه به کارێکی
سروشتیش ده‌ژمێردرێت
که به‌رژه‌وه‌ندی
چه‌ند که‌سانێک
پشت گوێ بخرێت
و کاروباره‌کانیان
بوه‌ستینرێن،
هه‌رچی پایه‌و
ده‌سه‌ڵاتیش
هه‌یه لێان
به زۆردی بێت
یان به ئاشتی
بپچڕێندرێت،
جا با هه‌ر پایه‌یه‌کیشی
هه‌بێت یان
هه‌ر پله‌یه‌کی
ده‌وڵه‌تی
هه‌بێت، ئه‌م
کاره سیاسه‌تی
ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی
و دینی بۆ ڕێگا
ساکاره‌که‌ی
خۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و ده‌بێته
هۆکاریکی شیکاری
سیاسی و یاسایی.
ئه‌م ڕه‌وته
سیاسیه هه‌رچه‌ند
به ڕێگایه‌کی
ئاشتی
خوازانه جێ
به چی بکرێت
هێنده
باشتره، خۆ
دوور گرتن له
شه‌ڕو شۆڕ و
گرژی بێگومان
قازانجێکی
نه‌ته‌وایه‌تی
گشتیه، خۆ
ئاشکرا دیاره
ئه‌م ڕه‌وته
سیاسیه به
سه‌ر گشت ئه‌و
میلله‌تانه‌دا
ده‌سه‌پێت
که گه‌لانی
جوداو تیره‌وه
هۆزی جودا له
یه‌ک کۆمه‌ڵگای
هاوبه‌شدا کۆ
ده‌کاته‌وه،
وه هه‌روه‌ها
ده‌کرێت به‌سه‌ر
ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌دا
به‌ڕێ
کرێت که له
گۆماوی ڕه‌گه‌زایه‌تی
و تیره‌گه‌ڕیتیدا
ده‌تلێنه‌وه،
به‌و شێوه‌یه
چوارچێوه‌و
بناغه‌ی مه‌ده‌نی
و حیزبی و کۆمه‌ڵه‌و
ڕێکخراوه
جه‌ماوه‌ریه‌کان
بۆ یه‌کسانی
مرۆڤایه‌تی ڕاسته‌قینه
جارێکی که
ده‌گه‌ڕێته‌وه. |
|
|
شاردنه‌وه‌ی
شکستی سیاسی
و په‌نا بردن
بۆ نه‌ژادو ڕه‌گه‌ز
په‌رستی به‌شی دووه‌م |
مه‌به‌ستمان
لێره‌دا ئه‌وه‌یه
که شه‌ڕخوازه‌کان
هه‌ر چ جۆره
هۆیه‌ک و مه‌به‌ستێکیشیانیشیان
هه‌بێت، ده‌بێت
به هه‌موو
توانایه‌که‌وه
به‌رگیریان لێ
بکرێت و نه‌هێڵین
به مه‌رامه‌کانیان
بگه‌ن، به
گرتنه به‌ری
سیاسه‌تی شه‌ڕخوازی
ده‌بێته هۆی
مانه‌وه‌ی ئه‌و
میلیشیانه‌ی
که به جۆره‌ها
ناوی جودا
جوداوه په‌یدا
بوون و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
مانه‌وه‌ی خۆیان
هه‌رده‌م
ئاماده باشن
که هه‌ر چه‌شنه
کارێکی نامرۆڤایه‌تی
هه‌یه به‌ئانجامی
بگه‌یه‌نن،
ئه‌م جۆره
کارانه ده‌بنه
هۆی نه‌مان و
دابین کردن و
ئاسانکردنی ڕێگه‌ی
ژیان گرتنی
ئاسایی بۆ گشت
هاوڵاتیان،
هه‌ر بۆیه هه‌میشه
ووڵاتێکی سه‌ر
با یاسا هه‌میشه
زامنێکه بۆ ژیانێکی
ئاسووده بۆ
گشت هاوڵاتیان
و به بێ فه‌رق
و جودا.
کاتێک کۆمه‌ڵگا
بڕیار ده‌دات
که ئه‌م جۆره
گروهه سیاسیانه
نه‌مێنن، بێگومان
ده‌بێت چاوه‌نواڕی
به گژچوونی
ئه‌و
گرووپانه‌ش
ببنه‌وه، تا
ئه‌و
گرووپانه به
خۆیان دان به
ووڵاتێکی
ئارام و سه‌ر
به یاسا نه‌هێنن،
هه‌رگیز ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه
پێش ناکه‌وێت،
هاتنه کایه‌وه‌ی
ئه‌و سیاسه‌ته
نوێیه ده‌بێته
هۆی هه‌ڕه‌شه
کردن له‌و که‌سانه‌ی
که به مه‌رجه‌کانی
ڕه‌وشی سیاسی
و قانونی و یاسایی
قایل نابن.
عێراق ووڵاتێکی
نه‌خۆش و بێ
توانا نیه،
به‌ڵکو ته‌نها
سه‌ددامی گۆڕ
به گۆڕ بوو
که به هۆی
به‌ڕێوه‌بردنی
سیاسه‌ته چه‌وته‌کانیه‌وه
توانی ئه‌و
ووڵاتی عێراقه
خاپور بکات و یه‌کسانی
و ته‌بایی له
نێوان گه‌لانی
عێراقدا بنبڕ
بکات، به‌ڕێوه
چوونی سیاسه‌ته
چه‌وته‌که‌ی
بریمه‌ریش ڕێخۆشکه‌ریک
بوو بۆ درووست
بوونی چه‌ند
گروپێکی سیاسی
توندڕه‌و که
زووتر له‌و ووڵاته‌دا
کارمه‌ند و به
توانا نه‌بوون،
به‌ڵام هه‌ر
له به‌ر ترسی
درووست بوونی
عێراقێکی به‌هێزی
چه‌کدار که
له پاشه‌ڕۆژدا
دووباره نه‌توانێت
هه‌ڕه‌شه‌ی
گه‌لانی خۆیی
و دراوسێکانی
بکات، بووبه
هۆی ڕووخاندنی
ئه‌و بنه‌ما
نه‌ته‌وایه‌تیانه‌ی
که گشت میلله‌تانی
عیراقی له نێو
میلله‌تانی
تری جیهاندا
جیا بکاته‌وه
وه‌ک چۆن
زووتر له ڕێزگرتنی
نێونه‌ته‌وه‌ییدا
به ئاشکرا
ناویان له نێو
گه‌لانی پێشکه‌وتووخوازدا
دابۆوه، ته‌نها
نه‌بوونی یه‌کسانی
و ته‌بایی
ناکرێت جودا بێت
له گه‌ڵ نا
ته‌بایی و نه‌مانی
به‌رژه‌وه‌ندیه
گشتیه‌کان.
دابڕانی یه‌کسانی
ونه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی
یاسایی نێوان
تایفه‌گێڕه‌کاندا
ناکرێت له گه‌ڵ
به‌رژه‌وندیه
گشتیه‌کانی
گه‌لانی عێراقدا
جیا کرێنه‌وه،
گشتمان ده‌زانین
که تیره‌گه‌ری
نه ئیمان و
باوه‌ڕه نه
داب و نه‌ریتیشه،
به‌ڵکو ئه‌وانیش
له کۆمه‌ڵه
که‌سانێک پێک
هاتوون که
زنجیره نه‌ریتێکی
نه‌گۆڕی په‌یوست
به تیره‌که‌یانه‌وه
به یه‌کیانه‌وه
ده‌به‌ستێته‌وه
به‌رژه‌وه‌ندی
کۆمه‌ڵگه‌و پێداویستیه
گشتیه‌کانی خۆیان
به‌ر له هه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی
تر پێش چاو ده‌گرن.
لادانی تایفه
گێڕه‌کان به
واته‌ی گرتنه
ڕێی شه‌ڕخواستن
یاخود گرژی ده‌ربڕین
ڕووبه‌ڕووی
هزرو هۆش و دین
نیه، به‌ڵکو
خۆهه‌ڵقورتاندنێکه
له کاره نێوخۆیه‌کانی
سه‌ر به‌و کۆمه‌ڵگایه
که ئه‌و چه‌ند
که‌سه‌ی هاوڕه‌گه‌زن
پێکه‌وه ده‌گرێته‌وه،
ئه‌و شه‌ڕ و پێکداچوونه‌ی
نێو ناوچه
سونیه‌کان ته‌نها
به گێڕه شێوێنی
سه‌ددامیه‌کان
ناکرێت له قه‌ڵه‌م
بدرێت، به‌ڵکو
نه‌مانی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته‌یه
که زووتر
ناوچه سه‌ر
به سونیه‌کان
بۆ ماوه‌یه‌کی
دوور‌و درێژ
له عێراقدا
هه‌ر له ساڵانی
بیسته‌وه بژمێره
هه‌ر به خۆیان
حوکومدار
بوونه و ئه‌وڕۆ
له ده‌ستیان
داوه، نه‌مان
و ڕووخاندنی
ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه
گشتیانه‌ی که
سوننه‌کانی
به یه‌که‌وه
گرێدابوون
بوونه هۆی
دابڕانی زنجیره‌یه‌ک
له‌و داب و نه‌ریتانه‌ی
که هه‌ر دووک
تایفه سوننی
و شیعه‌کان
زووتر هه‌یان
بووه ئه‌وڕۆش
له یه‌ک دابڕیون،
شه‌ڕخوازه
سونیه‌کان که
ئه‌وڕۆ به چه‌ک
ده‌یانه‌وێت
مافه کۆنه‌کانیان
بۆ خۆ بگه‌ڕێننه‌وه
بۆته هۆی ئه‌وه‌ی
که میلیشیا
سه‌ر به شیعه‌کان
به هه‌مان شێوه
وه‌ڵامی ئه‌و
تاقمانه بده‌نه‌وه،
نه‌مانی
متمانه به یه‌کدی
و نه‌مانی ڕێزگرتنی
یاسا‌و هه‌وڵدان
بۆ گرتنی پایه‌و
ده‌سه‌ڵات بۆته
ڕیخۆشکه‌رێک
بۆ نه‌کوژاندنه‌وه‌ی
ئه‌و شه‌ڕه
ناوخۆییه‌ی
که ئه‌وڕۆ له
عێراقدا به دی
ده‌کرێت.
ناکرێت سیاسه‌تێک
به‌ڕێوه بچێت
که ته‌نها بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی
چه‌ند تاقمێک
هاتبێته چه‌سپاندن،
که له سه‌ر
کاغه‌زدا جۆرێکه‌و
له ژیانی
پراکتیکیشدا
به پێچه‌وانه‌وه
بێت، بێگومان
ئه‌و سیته‌مه
ده‌بێته هۆی
ناڕازی بوونی
چه‌ند
تایفه‌یه‌کی
سه‌ر به سونیه‌کان،
دابڕانی چه‌ند
ناوچه‌یه‌ک
له گشت پێشڤه‌چونێک
و نه‌هێشتنی
مافه سه‌ره‌کیه‌کانی
هاوڵاتیان به
خۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌که
له مانه‌وه‌ی
ئه‌و تیره‌و هۆزانه،
ئه‌م ڕه‌وته
سیاسیه بێگومان
ده‌بێته هۆی
وه‌ڵام دانه‌وه‌ی
چه‌کداری بۆ
پاراستنی بنه‌ما
گشتیه‌کانی
تایفه
جوداکان، جا خۆ
ناکرێت گشت
سوننه سزا
بکرێت هه‌ر له
به‌ر ئه‌وه‌ی
که سه‌ددام
له ڕه‌گه‌زدا
له‌و تایفه‌یه‌وه
هه‌ڵقوڵابوو.
خۆ
سه‌ربازه به‌شداربوه‌کانی
ڕژێمی ئه‌و
کاته‌ی سه‌ددام
ته‌نها له تایفه
سه‌ر به
سووننه‌کان پێک
نه‌هاتبوون ،
بگره زۆربه‌ی
زۆری شیعه‌ش و
هه‌ندێک له خۆفڕۆشانی
کوردیش به هه‌مان
شێوه به‌شدار
بوون له به‌ڕێوه‌بردنی
گشت ئه‌و
تاوانانه‌ی
که له سه‌رده‌می
سه‌ددامی ئه‌ژده‌هاکدا
دژ به خه‌لقانی
عێراق به‌کار
ده‌بران، بێگومان
ده‌بێت ئه‌و
که‌سانه
دادگا بکرێن
که ده‌سه‌ڵات
دار بوونه‌و،
ده‌ستیان له
خوێنی گه‌لانی
عێراق گلارا
بووه، شه‌ڕی
سوننه‌ی ئه‌وڕۆ
له سه‌ر ژمێره‌ی
ئه‌و بنیاته‌یه
و به ئاشکرا
دیارن
که ته‌نها بۆ
دابه‌شکردنی
ده‌سه‌ڵات و
پاره‌یه‌و
هه‌موو پێکهاته‌یه‌ک
بۆ چه‌ند سه‌رانێکی
ده‌ستڕۆیشتووی
ئه‌وڕۆی عێراقه.
ئه‌گه‌ر به
ووردی بیری لێبکه‌ینه‌وه
بۆمان ده‌رده‌که‌وێت
که ئه‌و دابه‌شبوونه
سیاسیه‌ی ئه‌وڕۆ
له عێراقدا
به‌رپا ده‌کرێت
به شێوه‌یه‌کی
هه‌تا هه‌تیی
ده‌مێنێته‌وه،
ده‌کرا ئه‌و
شه‌ڕی ناوخۆیه
نه‌هاتایه
کایه‌وه گه‌ر
ده‌سه‌ڵات به
شێوه‌یه‌کی
گشتی و به یه‌کسانی
و بێ فه‌رق و
جودا به سه‌ر
گشت گه‌لانی عیراقدا
دابه‌ش
بکرانایه ، بێگومان
به ڕای گروپه
سونیه‌کان ئه‌و
نا یه‌کسانیه
ته‌نها به شه‌ڕ
چاک ده‌کرێته‌وه
به تاقه ڕێ
چاره‌ی خۆیانی
ده‌ژمێرن، که‌واته
تا وه‌کو بوونی
ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه
به سه‌ر که‌مایه‌تیه‌کاندا
زاڵ بێت ئه‌و
شه‌ڕو پێکادانه
هه‌ر به‌رده‌وام
ده‌بێت و وه‌ک
خۆی ده‌مێنێته‌وه.
بوونی ئه‌و
گرژی و شه‌ڕی
ناوخۆیه‌ی عێراقی
ئه‌وڕۆ ده‌کرێت
له گه‌ڵ ئه‌و
ئاڵۆزیانه‌ی
له لوبناندا
به دی ده‌کرێت
به‌راورد بکرێت،
شه‌ڕی ناوخۆی
ئه‌و ووڵاته
نه په‌یوه‌ندی
به ڕووخاندنی
سه‌ددامه‌وه
نه به شه‌ڕی
عه‌ره‌به‌وه
دژ به ئه‌مریکیه‌کانه‌وه
هه‌یه، په‌یوه‌ندیشی
نیه به ته‌قینه‌وه‌ی
ئه‌زمونی داڕماوی
ئه‌وڕۆی عێراقه‌وه
به ووڵاتانی
دراوسێوه،
به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ
ئاڵۆزاوه به
ڕژێمی تیره‌گێڕی
ڕه‌گه‌زی ئه‌و
سیاسه‌ته که
ئه‌وڕۆ به
ئاشکرا ڕه‌چاو
ده‌کرێت و به
زۆره ملێ به
سه‌ر گشت لایه‌نه
سیاسیه‌کاندا
ده‌سه‌پێنرێت
، گه‌ر بهاتایه
ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌وڕۆی ئه‌و
ووڵاته به یه‌کسانی
خێروبێری عێراقیان
دابه‌ش بکردایه
و سه‌ره‌ک میلیش
و حیزبیه‌ه‌کان
به تووره‌که
پاره‌یه‌یان
بۆ خۆگرمۆڵه
نه‌کردبایه،
ئه‌زمونه‌که
نه‌ده‌گه‌یشته
ئه‌و باره
گرانه‌ی که
به ناڕه‌زایی
گشت گه‌لانی عێراق
به سه‌ر گشت
چین و توێژه‌کاندا
سه‌پێندراوه
، زۆربه‌ی ئه‌و
شه‌ڕانه جگه
له کاره تێرۆریستیه‌کان
ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ نه‌بوونی
به‌رووبووم و
خێراتی سه‌ر
به ناوچه سونیه‌کان.
باری
ئابووری سه‌ر
به‌و ناوچانه
گه‌لێک که‌مترن
له ناوچه سه‌ر
به شیعه‌کان،
ئه‌وڕۆ سه‌ره‌ک
تایفه و عه‌شره‌ته
شیعه‌کان
حوکم ده‌گێڕن،
خویایه که شیعه‌کان
له عێراقدا زۆرینه‌ن،
وه هه‌ر ئه‌وانیش
ده‌توانن به‌روبوومه‌کان
دابه‌ش بکه‌ن.
هه‌ر له
شاری موسڵیش
بوو که پارێزه‌رێک
به زۆردی
کورسیه‌که‌ی
خۆی پاراست که
زووتر یه‌کێک
بوو له ده‌سه‌ڵاتدارانی
ڕژێمی به‌عسی
فاشی، خۆ هه‌ر
سه‌ددامیش
بوو که به فڕۆکه‌ی
جه‌نگی له ساڵی
نه‌وه‌ت و پێنج‌دا
له شاری
رومادی دا، که
پایته‌ختی ئه‌نباره،
هه‌ر به خۆشی
له ساڵی نه‌وه‌تو
شه‌شدا گه‌لێک
له سه‌رانی
شاری تکریتی
له سێداره
دا، ئه‌ویش به
ناوی ئه‌وه‌ی
که گوایه وویستوویانه
ڕژێمه‌که‌ی بڕوخێنن.
ئه‌م وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه
ته‌نها چه‌ند ڕووداوێکی
که‌من که لێره‌دا
باسی ده‌که‌ین،
مه‌به‌ستیشم
هه‌ر ئه‌وه‌یه
که گشت گه‌لانی
عێراق به پێی
توانای خۆیان
به‌شدار بوون
له ڕووخاندنی
ڕژێمی به‌عسی
فاشیست، هه‌ڵه‌ی
گه‌وره ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ هه‌وڵدانی
هه‌ر تایفه‌یه‌ک
له عێراقدا بۆ
گرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی
زیاتر له تایفه‌یه‌کی
تر، هۆکاره
ناوخۆییه‌کان
و ده‌ره‌کیه‌کان
بوونه هۆی نه‌مانی
ئه‌و ڕژێمه کۆنه‌په‌رسته،
ناکرێت ئه‌وڕۆ
ئه‌و به‌رووبوومه‌ی
که له عێراقدا
هه‌یه بۆ زۆرینه‌ی
تایفه‌یه‌ک
بگه‌ڕیته‌وه،
هیچ گه‌ل و تایفه‌یه‌ک
زیاتر له‌وی دی
خه‌باتی نه‌کردوه
بۆ له‌ناوبردنی
دیکتاتۆریه‌ت،جا
یان عێراقێکی یه‌کسان
هه‌بێت یاخود
با به یه‌کسانی
ئه‌و ووڵاته‌ی
که به عێراق
ئه‌وڕۆ
ناسراوه به
سه‌ر گه‌لانی
عێراقدا دابه‌ش
بکرێت، یا خود
ته‌نها چاره
ئه‌وه‌یه که
بگه‌ڕێینه‌وه
بۆ به‌رپابوونی
ووڵاتێکی دیموکراتی
فیدرالی یه‌کسان
که ته‌نها یاسا
سه‌روه‌ر بێت
و هزرو هؤشی
مرۆڤایه‌تی
به سه‌ر زۆرداری
زاڵ بێت و، ڕوو
که‌ینه پاشه‌ڕۆژێکی
گه‌شه‌دار که
یه‌کسانی و خۆگریو
ئارامی ڕۆڵی خۆی
تێدا بنوێنێت
و له هه‌ڵه
مێژوویه‌کان
وانه وه‌رگرین
و ووڵاتێکی شکۆدار
بۆ نه‌وه‌کانمان
دابین بکه‌ین.
بارزان
شوان
سوید
200701