هه‌ولێر:
شاندێکی حزبی رزگاریی
کوردستان سه‌ردانی
لایه‌نه
سیاسیه‌کان
ده‌کات
* کاتژمێر 10ی رۆژی
25-12-2007 شاندێکی
حزبی
رزگاریی
کوردستان که
پێکهاتبوو له
به‌ڕێزان رێکار ئه‌حمه‌د سکرتێری حزب
و هه‌ڤاڵ هه‌ژار
زراری ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی و به‌رپرسی
کۆمیته‌ی
پارێزگای هه‌ولێر
سه‌ردانی
باره‌گای بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی
گه‌لی
کوردستانی کرد
که له‌لایه‌ن
به‌ڕێز مام
خدر روسی
سکرتێری
بزووتنه‌وه‌و
ژماره‌یه‌ک
له ئه‌ندامانی
سه‌رکردایه‌تی
پێشوازی
لێ‌کرا، ئه‌وسا
له
دیدارێکی
برایانه‌دا
باس له ره‌وشی
هه‌نوکه‌یی
کوردستان و
پێوه‌ندی نێوان
لایه‌نه
سیاسیه‌کان
کرا. هه‌ردوو
لا هاوڕابوون
له ده‌بێ
پڕۆسه‌ی
سیاسی له
باشووری
کوردستان
گوڕوتنێکی
نوێی پێبدرێ.
* کاتژمێر 11ی رۆژی 25-12-2007 هه‌مان
شاندی حزبی
رزگاریی
کوردستان سه‌ردانی
باره‌گای بزووتنه‌وه‌ی
دیموکراسیخوازانی
کوردستانی کرد
که له‌لایه‌ن
کاک شوکروڵڵا
حه‌مه‌دئه‌مین جێگری
سکرتێری گشتی
بزووتنه‌وه‌ی
دیموکراتیخوازانه‌وه
پێشوازی
لێ‌کرا، ئه‌وسا
له دیدارێکی
برایانه‌دا
باس له هێرش
و په‌لاماره‌کانی
سوپای تورکیا
کرا، هه‌ردوولا
زۆر به
تووندی
بۆردومانکردنی
گوند‌و
ئاواییه‌کانی
کوردستانیان
له‌لایه‌ن
فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی
تورکیاوه
ریسوا‌و مه‌حکوم
کرد‌و هیوایان
خواست که
کوردستانیان
یه‌ک ده‌نگ و
یه‌ک هه‌وڵوێست
له‌به‌رانبه‌ر
ئه‌و
دوژمنکاریه‌دا
رابوه‌ستن. هه‌روه‌ها
له ته‌وه‌رێکی
دیکه‌دا باس
له پێوه‌ندی
نێوان لایه‌نه
سیاسیه‌کانی
کوردستان کرا.
* کاتژمێر 12ی رۆژی 25-12-2007 هه‌ڤاڵ
رێكار ئه‌حمه‌د
سکرتێری گشتی حزبی
رزگایی
به یاوه‌ری
هه‌ڤاڵ هه‌ژار
زراری به‌پرسی
کۆمیته‌ی
پارێزگاری هه‌ولێر
سه‌ردانی
رێزدار عه‌لی
حاجی
سکرتێری گشی پارتی
کۆماری
کوردستانی
کرد، سه‌ره‌تا
به‌بۆنه‌ی
ناردنی په‌یامی
پیرۆزبایی به‌ڕێزیان
بۆ مه‌کته‌بی
سیاسی حزبی
رزگایی
کوردستان، هه‌ڤاڵ
رێکار ئه‌حمه‌د
زۆر سوپاسی به‌ڕێز
عه‌لی حاجی
کرد‌و هیوای
خواست که جه‌ژن
و بۆنه‌کان
بکرێن به
رۆژی یه‌کێتی
و ته‌بایی
نێوان
کوردستانیان
و هێزه
سیاسیه‌کانی،
دواتر سه‌باره‌ت
به ره‌وشی هه‌نوکه‌یی
کوردستان
بیروڕا ئاڵوگۆڕ
کرا، هه‌ردوولا
هاوڕابوون که
ده‌بێ
پێداگری له‌سه‌ر
مافه ره‌واکانی
گه‌لی
کوردستان که
خۆی له رزگای
یه‌کجاره‌کی
و پێکهێنانی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ
ده‌بینێته‌وه،
بکرێ. هه‌ردوولا
هیواخوازبوون
که سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێمی
کوردستان
لێبڕاوانه
له‌به‌رانبه‌ر
هێرشه
دوژمنکاریه‌که‌ی
تورکیا هه‌ڵوێست
بنوێنێ و له
رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کاندا
سکاڵا له دژی
تورکیا تۆمار
بکات.
* کاتژمێر 13ی رۆژی 25-12-2007 هه‌ڤاڵ
رێکار ئه‌حمه‌د
به یاوه‌ری
هه‌ڤاڵ هه‌ژار
زراری سه‌ردانی
به‌ڕێز کاک رۆمیۆ هه‌کاری سکرتێری
گشتی پارتی
بێت نه‌هرێنی
دیموکراتیان
کرد، سه‌ره‌تا
به‌بۆنه‌ی
ساڵیادی له
دایک بوونی حه‌زره‌تی
مه‌سیح
پیرۆزباییان
لێکردن و
هیوایان
خواست که هه‌ردوو
نه‌ته‌وه‌ی
کورد‌و ئاشوری
وه‌ک هه‌میشه
برایانه به‌ره‌و
بنیاتنانی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
به‌خته‌وه‌ر
تێ‌بکۆشن و
پارێزگاری له
نیشتمانه‌که‌یان
بکه‌ن.
رێزدار
رۆمیۆ هه‌کاری
له‌لایه‌ن
خۆیه‌وه سه‌رسوڕمانی
خۆی سه‌باره‌ت
به رامانی
حزبی رزگاریی
کوردستان پێشان
دا‌و هیوای
خواست که هه‌موو
لایه‌نه
کوردستانیه‌کان
ئاوا
راشکاوانه
باس له ماف و
ئازادیه‌کانی
نه‌ته‌وه‌کانی
ناو کوردستان
بکه‌ن، ئه‌مه‌شی
به مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی
کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستان
لێکدایه‌وه.
* کاتژمێر 11ی رۆژی 26-12-2007 هه‌ڤاڵ
رێکار ئه‌حمه‌د
سکرتێری گشتی
رزگاری به
یاوه‌ری هه‌ڤاڵ
هه‌ژار زراری
به‌رپرسی
کۆمیته‌ی
پارێزگاری هه‌ولێر
سه‌ردانی ده‌فته‌ری
سیاسی پارتی
ئازادی
کوردستانی کرد‌و له‌لایه‌ن
کاک حوسێن
یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی
پارتی
ئازادییه‌وه
به‌گه‌رمی
پێشوازی
لێ‌کرا، ئه‌وسا
له
دانیشتنێکی
دوو سه‌عاتیدا
باس له
گۆڕاکاریه‌کانی
کوردستان
کرا، هه‌ردوو
لایه‌ن
داخباری
خۆیان بۆ ئه‌و
له‌تبوون و
دابڕانانه
ده‌ربڕی که
ئێستا هه‌ندێ لایه‌نی
کوردستانی
گرتۆته‌وه، ئه‌مه‌شیان
به دیارده‌یه‌کی
زیانبه‌خش
دانا‌و
هیوایان
خواست که
لایه‌نه‌کان
به دایالۆگ و
دانوستاندن
کێشه‌کانی
خۆیان چاره‌سه‌ربکه‌ن
و بیر له
دابڕان و
هاوێربوون نه‌که‌نه‌وه.
له ته‌وه‌رێکی
دیکه‌دا جه‌خت
له‌سه‌ر پێوه‌ندی
نێوان حزبی
رزگاریی و
پارتی ئازادی
کوردستان
کرایه‌وه‌و
وه‌بیرهێنرایه‌وه
که ئه‌و پێوه‌ندییه
مێژینه‌ی هه‌یه‌و
بۆ 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
ده‌گه‌ڕێته‌وه،
به‌وهۆیه‌وه
هیوایان
خواست که
درێژه‌ی
پێبدرێ و
قوڵتر بکرێته‌وه.
* کاتژمێر 10ی رۆژی 27-12-2007 هه‌ڤاڵ
رێکار ئه‌حمه‌د
به یاوه‌ری
هه‌ڤاڵ هه‌ژار
زراری سه‌ردانی
باره‌گای مه‌کته‌بی
په‌یوه‌ندی
کوردستانی و
نیشتمانی پارتی
دیموکراتی
کوردستانی کرد که
لایه‌ن کاک سه‌لاح ده‌لۆ ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی و به‌پرسی
مه‌کته‌ب و
کاک میقداد جێگری به‌رپرسی
مه‌کته‌ب و
کاک عارف به گه‌رمیه‌وه
پێشوازی
لێ‌کرا، ئه‌وسا
له دیدارێکی
برایانه‌دا
باس له ره‌وشی
ئێستای
کوردستان به
تایبه‌تیش
هێرشی
دوژمنکارانه‌ی
تورکیا بۆسه‌ر
هه‌رێمی
کوردستان
کرا، هه‌ردوولا
هیوایان
خواست که
پێوه‌ندی
نێوان لایه‌نه
سیاسیه‌کانی
کوردستان به‌هێزو
پته‌وتر
بکرێ، ئه‌مه‌شیان
به مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی
ئه‌زموونی
باشووری
کوردستان
دانا، دواتر
جه‌خت له‌سه‌ر
پێوه‌ندی
نێوان پارتی
دیموکراتی
کوردستان و
حزبی رزگاریی
کوردستان
کرایه‌وه‌و
هیوایان
خواست که په‌رله‌مانی
کوردستان به
زوویی بڕیار
له‌سه‌ر
بودجه‌ی حزبه‌کان
بدات، به‌وهۆیه‌شه‌وه
پێوه‌ندی له‌نێوان
حکومه‌ت و
حزبه‌کان
رێکبخرێ.