سه‌رما
فێرخوازانی
به‌شه
ناوخۆییه‌کان
دێنێته سه‌ر
شه‌قامه‌کانه‌وه
شه‌وی
11-1-2008
فێرخوازانی
به‌شی
ناوخۆیی
(هۆتیلی هێرش)
له هه‌ولێر
له بیناکه‌یان
هاتنه ده‌رێ
و له‌به‌رده‌م
باڵه‌خانه‌ی
به‌شه‌ناوخۆییه‌كه‌یاندا
به نیشانه‌ی
ناڕه‌زایی ده‌ربڕین
کۆبوونه‌وه،
ئه‌وان ده‌یانخواست
وه‌كو به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی
دیکه
ئاوڕیان
لێبدرێته‌وه‌و
پێداویستیه‌كانی
وه‌ك سووته‌مه‌نی
و كاره‌باو
ئاویان بۆ
دابین بكرێ.
به‌گوێره‌ی
زانیاریه‌کان
له‌وکاته‌ی که
هه‌وا زۆر
سارد بوو،
فێرخوازان له‌به‌رده‌م
بیناکه‌یان
خۆپێشاندانیان
ده‌کردو که‌سیش
به‌ده‌نگیانه‌وه
نه‌ده‌هات،
بۆیه
هاتووچۆی
ئۆتۆمبێلی هه‌ردوو
سایدی (60)مه‌تریان
بۆ ماوه‌یه‌ک
راگرت.
فێرخوازان
داوایان له
فێرخوازانی
به‌شه
ناوخۆییه‌کانی
دیکه ده‌کرد
که
پشتیوانیان
لێ بکه‌ن و
بڕژێنه سه‌ر
شه‌قامه‌کانه‌وه.
شه‌وی
11-1-2008 له
کاتێکدا که
پله‌ی گه‌رما
له‌ژێر سفره‌وه‌بوو،
فێرخوازانی
به‌شی
ناوخۆیی مه‌جید
به‌گی زانکۆی
سلێمانی به‌هۆی
ئه‌وه‌ی که
سه‌رما ته‌نگی
پێهه‌ڵچنیبوون
و هۆکانی خۆگه‌رمکردنه‌وه‌یان
نه‌بوو، له‌به‌رده‌م
بیناکه‌یان
دا کۆبوونه‌وه،
ده‌یانخواست
که لایه‌نه
په‌یوه‌ندداره‌کان
به هانایانه‌وه
بچن و
پێداویستیه‌کانیان،
به‌تایبه‌تیش
نه‌وتیان بۆ
دابین بکه‌ن، به‌ڵام
که‌س ئاوڕی
لێنه‌دانه‌وه،
به‌وهۆیه‌وه
بۆ راکێشانی
سه‌رنجی لایه‌نی
په‌یوه‌نددار
ده‌ستیان به
توندوتیژی
کرد، رێگه‌ی
هاتوچۆیان گرت،
ئاڵۆزی
روویداو جامی
چه‌ند سه‌یاره‌یه‌کیان
شکاند، دواتر
بۆ بڵاوه
پێکردنیان
هێزێکی پۆلیس
چووه شوێنه‌که‌و
هه‌وڵی دا
کاری تووندوتیژی
رابگرێ.
جێگه‌ی
ئاماژه
پێکردنه که ئه‌م
زستانه‌ش
پێداویستیه‌کان
بۆ فێرخوازان
دابین نه‌کراون،
ئه‌وان له
بیناێکی سارد‌و
سڕدا
فڕێدراون، وه‌کو
پێویست سووته‌مه‌نیان
بۆ دابین
ناکرێ، شه‌وانه
له‌سه‌رما هه‌ڵده‌له‌رزن،
زۆربه‌ی رۆژه‌کانیش
له‌به‌ر به‌ستنی
بۆڕیه‌کانی
ئاو ناتوانن
ده‌م و
چاویشیان
بشۆن، ده‌وامکردن
به‌و شێوه‌یه
سه‌خت و
دژواره،
کاریگه‌ری نه‌رێنی
له‌سه‌ر خوێندنیان
داده‌نێ، وه‌لێ
لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کان
خۆیان بێده‌نگ
کردووه‌و به‌بیانۆی
ئه‌وه‌ی له
ده‌سته‌ڵاتی
ئه‌وان به‌ده‌ره
هاوکاریان
ناکه‌ن.