سەرۆکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان سەردانی حزبی رزگاری دەکات

کاتژمێر ١٢ی رۆژی ٢٨-٢-٢٠١٢  بەڕێز کاک ئەمیری قازی سەرۆکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبمان، حزبی رزگاریی کوردستانی کرد، لە شاری هەولێر، لەلایەن هەڤاڵ رێکار ئەحمەد، سکرتێری گشتی حزب و ژمارەیەک لە هەڤاڵان بەگەرمیەوە پێشوازیان لێکرا، ئەوسا لە دیدارێکی برایانەدا رێزدار کاک ئەمیری قازی باسی لەسەردانی خۆیانی کرد بۆ باشووری کوردستان و ئاشكرای کرد کە بۆ شەست وشەشەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان بانگهێشتکرابوون، ئەو یادکردنەوەیەش خۆی لەخۆیدا چالاکێکی باش بوو، هەروەها ئەوانەی لەوێ گوتاریان دا و قسەیان کرد، بە تێکڕایی باش بوو، بەتایبەتیش قسەکانی رێزدار سەرۆکی هەرێم، کاک مەسعود بارزانی و کاک دکتۆر بەرهەم سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم، جەخت کردنەوەبووە لە سەر دۆزی گەلەکەمان و هەوڵدان بۆ یەکێتی و یەکڕێزی کوردستانیان، هەر لەیادەدا چەندین لێکۆڵینەوەی بەسوود پێشکەش کران.. لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە رەوشی هەنووکەیی کوردستان کراو سەبارەت بە  گۆڕانکاریەکانی هەرێمەکە  بیرورا گۆڕدرایەوە، هەروەها جەخت لەسەر بەهێزی پێوەندی و هاوخەباتی نێوان هەردوولا کرایەوە.