سکرتێری
حزبی رزگاری
سه‌ردانی یه‌کێتی
شۆڕشگێڕان و
پارتی
رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی
تورکمان ده‌کات
کاتژمێر
11ی رۆژی 19-1-2008 هه‌ڤاڵ
رێکار ئه‌حمه‌د سکرتێری
گشتی حزبمان،
حزبی رزگاریی
کوردستان به
یاوه‌ری هه‌ڤاڵ
هه‌ژار
زراری ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی سه‌ردانی
باره‌گای سه‌رکردایه‌تی
یه‌کێتیی
شۆڕشگێرانی
کوردستانی
کرد، له‌لایه‌ن
به‌ڕێزان
خاتوو
ئامینه
یه‌زدانپه‌نا
سه‌رۆکی
یه‌کێتی
شۆڕشگێڕانی
کوردستان، سمکۆ
بابان
سکرتێری
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی، شوانه
مه‌حموودی
ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی و به‌رپرسی
پێوه‌ندییه‌کان
و شۆڕش
ئه‌رده‌ڵان
ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی به‌گه‌رمی
به‌خێرهاتن
وپێشوازی کرا.
ئه‌وسا له
دیدارێکدا
باس له ره‌وشی
هه‌نوکه‌یی
کوردستان و
ناوچه‌که
کرا. هه‌ردوولا
جه‌ختیان له‌سه‌ر
پته‌وکردنی
پێوه‌ندی
نێوان لایه‌نه
سیاسیه‌کانی
کوردستان به
تایبه‌تیش
پێوه‌ندی
نێوان حزبی
رزگاریی و یه‌کێتی
شۆڕشگێران
کرده‌وه.
کاتژمێر16.30ی
رۆژی 19-1-2008 هه‌ڤاڵ
رێکار
ئه‌حمه‌د
سکرتێری گشتی
حزبی رزگاری
به‌یاوه‌ری
هه‌ڤاڵ هه‌ژار
زراری به‌رپرسی
کۆمیته‌ی
پارێزگاری هه‌ولێر
سه‌ردانی
باره‌گای
پارتی رزگاری
نه‌ته‌وه‌یی
تورکمان کرد،
که له‌لایه‌ن
به‌ڕێز
شێرزاد
عوزێری سه‌رۆکی
پارتی رزگاری
نه‌ته‌وه‌یی
تورکمان و
ژماره‌یه‌ک
له ئه‌ندامانی
سه‌رکردایه‌تیه‌وه
به گه‌رمی
پێشوازیان
لێ‌کرا. له
دیدارێکی
دۆستانه‌دا
باس له ره‌وشی
هه‌نوکه‌یی
کوردستان و
مادده‌ی 140 و
ئاڵۆزیه‌کانی
ناو عێراق
کرد، هه‌ردوولا
نیگه‌رانی
خۆیان له ره‌وشی
پڕ گێژاوو
بژێوی خه‌ڵکی
کوردستان
پێشاندا،
هیوایان
خواست که
حکومه‌تی هه‌رێم
له ساڵی 2008 دا
کاری
شێلگیرانه‌و
لێبڕاوانه
بۆ بنبڕکردنی
گه‌نده‌ڵی
بکات و هه‌وڵی
خۆشگوزه‌رانی
خه‌ڵک بدات،
هه‌نگاوی
کرده‌یی بۆ
چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستان هه‌ڵبگرێته‌وه.
له
ته‌وه‌رێکی
دیکه‌ی
دیداره‌که‌دا
جه‌خت له‌سه‌ر
پێوه‌ندی و
هاوخه‌باتی
نێوان نه‌ته‌وه‌کانی
کوردستان
کرایه‌وه، هه‌ردوولا
خوازیاربوون
که گیانی
برایه‌تی و
دۆستایه‌تی
له‌نێوان نه‌ته‌وه‌کانی
کوردستان و
ناوچه‌که
قوڵتر بکرێته‌وه.