ئاساسیش رێگه‌ی
چوونه قه‌ندیل
له رۆژنامه‌وانان
ده‌گرێ
تایبه‌ت به
ماڵپه‌ڕی رزگاری: ئه‌مڕۆ
1-2-2008 ژماره‌یه‌ک
رۆژنامه‌وان که
ناوی مه‌فره‌زه‌ی
قه‌ڵه‌میان
له‌خۆیان
ناوه، به‌مه‌به‌ستی
شكاندنی ئابلۆقه‌ی
سه‌ر قه‌ندیل ویستیان
به رێپێوان به‌ره‌و
چیای قه‌ندیل
بڕۆن، به‌ڵام له
بازگه‌یه‌كی
نوێی ئه‌و دیوی
بازگه‌ی
دووره كۆتره‌وه
هێزه‌كانی
ئاسایش و
پۆلیس رێگه‌یان
لێگرتن، به‌وهۆیه‌وه
تێکپڕژان له
نێوان هێزه‌کانی
ئاسایش و مه‌فره‌زه‌ی
قه‌ڵه‌م
روویدا.
به‌گوێره‌ی
زانیاریه‌کان
له‌و بازگه‌دا
رۆژنامه‌وان
ره‌حمان غه‌ریب
که سه‌رپه‌رشتی
رێپێوانه‌که‌ی
ده‌کرد ویستی
خۆی ده‌رباز
بکات و به‌ره‌و
قه‌ندیل بڕوات،
به‌ڵام له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی
پۆلیسی چالاكییه
مه‌ده‌نییه‌كان
هێرشی کرایه‌سه‌ر،
لێیدراو
بریندار کرا،
دواتر ده‌ستگیركرا،
رۆژنامه‌وان سۆران
عومه‌ر بۆ
یارمه‌تیدانی
هاوڕێ
برینداره‌که‌ی
چوو، که‌چی
زۆر به
تووندی له‌ویش
دراو و ره‌وانه‌ی
نه‌خۆشخانه
كرا.
رۆژنامه‌وانان
جه‌خت ده‌که‌نه‌وه
که فیلمی
هێرش و په‌لاماردانه‌که‌ی
هێزه‌کانی
ئاسایشیان به
تۆمارکراوی
له‌لایه، که‌چی
به‌رپرسی
ئاسایش ئه‌و
قسانه ره‌ت
ده‌کاته‌وه‌و
ده‌ڵێ که ته‌نیا
رێگه‌یان
لێگیراوه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌وه‌ته‌ی به بڕیاری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گه‌مارۆی ئابووری، راگه‌یاندن، سیاسی له‌سه‌ر گونده‌کانی چیای قه‌ندیک سه‌پێنراوه، ژماره‌یه‌ک رۆژنامه‌وان ده‌یانه‌وێ وه‌ک هاوکاری و داکۆکی کردن له خه‌ڵکه گه‌مارۆدراوه‌که به‌ره‌و قه‌ندیل بڕۆن و رووداوه‌کان تۆمار بکه‌ن، به‌ڵام هێزه‌کانی ئاسایش رێگه‌یان لێده‌گرن، به بیانۆی جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی حکومه‌ت گه‌مارۆکه تووندتر ده‌که‌ن.