كۆمیته‌ی
به‌رگری له
ڕۆژنامه‌وانانی
كوردستان
داوا له په‌رله‌مانی
كوردستان ده‌كات
ڕه‌شنووسی
یاسای كاری
ڕۆژنامه‌وانی
بڵاوبكاته‌وه
و ڕای
ڕێكخراوه‌كانی
ڕۆژنامه‌وانان
وه‌ربگرێت به‌ر
ئه‌وه‌ی جارێكی
تر بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
له دوای ئه‌وه‌ی
سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان
یاسای كاری
ڕۆژنامه‌وانی
ڕه‌ت كردنه‌وه
چونكه ژماره‌یه‌كی
زووری
ڕۆژنامه‌وانان له‌سه‌ری
ڕازی نه‌بوون،
جارێكی تر په‌رله‌مانی
كوردستان ده‌یه‌وێت
ئه‌و یاسایه
بخاته به‌رده‌می
په‌رله‌مان و
له 22 ی ئه‌م مانگه
واته دوای ته‌نیا
14 ڕۆژی تر ده‌نگی
له‌سه‌ر
بدرێت.
ئێمه له
كۆمتیه‌ی به‌رگری
له ڕۆژنامه‌وانانی
كوردستان له‌و
باوه‌ڕه‌داین
كه په‌رله‌مانی
كوردستان به
ڕێكه‌وتن له
گه‌ڵ سه‌ندیكای
ڕۆژنامه‌نووسانی
كوردستان ده‌یه‌وێت ئه‌و
یاسایه تێپه‌ڕبكات
به بێ ئه‌وه‌ی
ڕێوڕه‌سمی
دیموكراسی په‌یاده‌بكه‌ن
و به شێوه‌یه‌كی
نادیمكراسی ئه‌و
یاسایه تێپه‌ڕ
ده‌كه‌ن. هه‌ر
بۆیه‌ش
كۆمیته‌ی به‌رگری
له ڕۆژنامه‌وانانی
كوردستان
داوا ده‌كات:
1- ڕه‌شنووسی
یاسای كاری
ڕۆژنامه‌وانی
به شێوه‌یه‌كی
ڕه‌سمی و له
ڕاگه‌یاندن و
مالپه‌ڕی په‌رله‌ماندا
بلاوبكرێته‌وه .
. 2-
كه‌ناڵی ڕه‌سمی
له گه‌ڵ هه‌موو
نوێنه‌رانی
ڕۆژنامه‌وانان
بكرێنه‌وه و
كۆتایی
بهێنرێت له
مۆنۆپۆلكردنی
دانوسان ته‌نیا
له كه‌ڵ سه‌ندیكای
ڕۆژنامه‌وانانی
كوردستان
3- كۆپییه‌ك
له ڕه‌شنووسی
یاسای كاری
ڕۆژنامه‌وانی
بۆ هه‌موو
ڕێكراوه‌كانی
ڕۆژنامه‌وانان
و كۆمیته‌ی به‌رگری
له ڕۆژنامه‌وانان
بنێرن
و ڕای ئه‌وان
به‌شێوه‌یه‌كی
ڕه‌سمی وه‌ربگیرێت.
4- دروست
كردنی كۆمیته‌یه‌ك
له هه‌موو
ڕێكخراوه‌كانی
ڕۆژنامه‌وانان
به مه‌به‌ستی
ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر
ڕه‌شنووسی
یاسای كاری
ڕۆژنامه‌وانی
به‌ر ئه‌وه‌ی
بخرێته ده‌نگدانه‌وه
له په‌رله‌ماندا.
5- دواخستنی
كاتی ده‌نگدان
له‌سه‌ر ڕشه‌نووسه‌كه
بۆ ماوه‌ی 2
مانگی تر.
پێمان وایه
په‌رله‌مانی
كوردستان به
كاری خۆی هه‌ڵنه‌ساوه
وه‌ك پێویست و
به گوێره‌ی
یاسای په‌سه‌ندكردنی
یاساكان هه‌نگاوی
نه‌ناوه به‌لكۆ
ته‌نیا له گه‌ڵ
لایه‌نێك (سه‌ندیكای
ڕۆژنامه‌نووسان)
ڕێكه‌وتووه
به بێ ئه‌وه‌ی
ڕای ڕه‌سمی
ڕێكخراوه‌كانی
تر و ڕۆژنامه‌وانان وه‌ربگرێت
و له كاتێكی
گۆونجاودا
ئاگاداریان
بكاته‌وه و
ڕه‌شنووسی
یاساكه له
هه‌موو ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندندا
بلاوبكاته‌وه.
ئێمه له
كۆمیته‌ی به‌رگری
له ڕۆژنامه‌وانانی
كوردستان
ئاگاداری
ڕۆژنامه‌وانانی
كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه
كه ڕێكه‌وتنێك
هه‌یه بۆ
بێده‌نگ
كردنی چه‌ندین
لایه‌ن له‌و
یاسایه به
تایبه‌ت له
دوای به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره‌ی
سه‌ندیكای
ڕۆژنامه‌نووسانی
كوردستان كه
تیایدا به
ڕێكه‌وتن ده‌سته‌یه‌كی
به‌ڕێوه‌به‌ر
دانراوه و هه‌مان
ده‌سته له
سه‌ر یاسای
پێشنیاركراودا
ڕه‌زامه‌ندیان
ده‌ربڕیوه. هه‌روه‌ها
داوا له
ڕۆژنامه‌وانان
ده‌كه‌ین
خۆیان ئاماده‌بكه‌ن
بۆ نا‌ڕه‌زایه‌تی
دیموكراسیانه
ئه‌گه‌ر بێت و
په‌رله‌مانی
هه‌رێم سوور
بێت له‌سه‌ر
تێپه‌ڕكردنی
یاسای كاری
ڕۆژنامه‌وانان
به بێ ئه‌وه‌ی
ڕای هه‌موو
ڕێكخراوه‌كان
و نوێنه‌رانی
ڕۆژنامه‌وانان
وه‌ربگرێت و
دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه
كه به هه‌مان
شێوه‌ی پێشوو
هه‌موو لایه‌نه‌كانی
بیانیی له ده‌ره‌وه‌ی
وه‌لات
ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی
چیتر ڕۆژنامه‌وانان
كه خاوه‌نی
ڕاسته‌قینه‌ی
ئه‌و یاسایه‌ن
پشتگوێ نه‌خرێن
و به بیانۆی
دابونه‌رێت و
كو‌لتور
و ناوزڕاندن
ئازادیه‌كانیان
پێ شێل نه‌كرێن.
كۆمیته‌ی
به‌رگری له
ڕۆژنامه‌وانانی
كوردستان
Ko_b_r_ku@yahoo.se
www.journalist.kurdistanan.net
2008-04-05