که‌سوکاری
ئه‌نفالکراوه‌کان
دژی سووک
کردنی سزای جه‌لادانی
ئه‌نفال ڕێپێوان
ده‌که‌ن
سه‌رله به‌یانی
ئه‌مڕۆ پێنج
شه‌ممه22-11-2007 له
ناحیه‌ی رزگاری
ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان
دا ژماره‌یه‌كی
به‌رچاو له
كه‌سوكاری
ئه‌نفالكراوه‌كان
له به‌رده‌م
ماڵی گه‌نجانی
رزگاری دا
کۆبوونه‌وه. دواتر
بۆ به‌رده‌م
به‌ڕێوه‌به‌رێتی
ناحیه‌ی
رزگاری رێیانپێوا،
به‌شداربووانی
رێپێوانه‌که
له کاتێکدا
پشتیوانی
خۆیان له
بڕیاری دادگه‌ی
باڵای تاوان
ده‌کرد، له‌هه‌مان
کاتدا ئه‌و هه‌وڵانه‌یان
ریسوا ده‌کرد
که‌به‌مه‌به‌ستی
سووک کردنی
سزای جه‌للادانی
ئه‌نفال له‌ئارادایه،
داوایان ده‌کرد
که به زوویی
بڕیاره‌که‌ی
دادگه جێبه‌جێ
بکرێ.
یه‌كێك له‌و
ژنانه‌ی که
به‌گریانه‌وه
به‌شداری له
رێپێوانه‌كه‌دا
ده‌کرد به
ماڵپه‌ڕی رزگاری
راگه‌یاند : به‌هۆی
شاڵاوی ئه‌نفاله‌وه
که سه‌دام حوسێن
و عه‌لی
کیمیاوی و
سوڵتان هاشم
ئه‌نجامیان
دا دووچاری
کێشه‌و
گرفتێکی گه‌وره
هاتووینه‌ته‌و‌ه،
من ژماره‌یه‌ک
له خۆشه‌ویستانی
خۆم له‌وانه
هاوسه‌رو دوو
براو سێ
ئامۆزام له‌ده‌ست
داوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه
ناچار بوومه
که خۆم بژێوی
منداڵه بێکه‌سه‌کانم
دابین بکه‌م،
جاری وا هه‌بووه
به ساڵیش
توانای ئه‌وه‌مان
نه‌بووه
خواردنێکی
خۆش بخۆین، هه‌میشه
راکه راکه
به دوای
پارووی ژیان
رامان کردووه،
ئێستا که جه‌للاده‌کانی
وه‌کو عه‌لی
کیمیاوی و
سوڵتان هاشم
له زیندان
راگیراون و ده‌یانه‌وێ
سزاکه‌یان
سووک بکرێ،
زۆر هه‌ست به
نیگه‌رانی ده‌که‌م،
خه‌م ده‌خۆم،
باشه ئه‌وانه‌ی
ئێستا داکۆکی
له‌و جه‌للادانه ده‌که‌ن
بۆ کاتی خۆی
داکۆکیان له خه‌ڵکه
ئه‌نفالکراوه
نه‌ده‌کرد؟!
بۆ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی
ته‌رمه‌کانیان
ناده‌ن؟! من
نه‌فره‌ت له‌وانه
ده‌که‌م که
هه‌وڵی
ئازادکردنی
ئه‌و
تاوانبارانه
ده‌ده‌ن یان
ده‌یانه‌وێ
سزاکه‌یان
سووک بکه‌ن.
جێگه‌ی
ئاماژه‌ی که
به‌شداربووانی
رێپێوانه‌که
لێبڕاوانه‌و
شێلگیرانه
داوایان ده‌کرد
که لایه‌نگیری
له بڕیاره‌کانی
دادگه بکرێ و
سزای
تاوانباران
جێبه‌جێ
بکرێ،.
ده‌بێ
بگوترێ که لیژنه‌ی
داكۆكیكار له
مافی كه‌س و
كاری ئه‌نفاكراوه‌كان
ئه‌و
رێپێوانه‌یان
ساز کردبوو،
ئاماده‌ن له
شار‌و شارۆچکه‌کانی
دیکه‌ی گه‌رمیانیش
رێپێوان و
خۆپێشاندانی
هاوشێوه ئه‌نجام
بده‌ن.