راستکردنه‌وه‌یه‌ک
بۆ کاک سۆران
عومه‌ر
برای
خۆشه‌ویست کاک سۆران
عومه‌ر له
کورته نووسینێکدا
که له سایتی
کوردستانپۆستدا
بڵاوکراوه‌ته‌وه
باسی مێژووی ( پارتی
گه‌لی دیموکراتی
کوردستان )ی
کردووه ، من
وه‌ک ئه‌ندامێکی
دێرینی پارتی
گه‌ل حه‌ز ده‌که‌م
ئه‌م زانیاریانه‌ی
بۆ راست بکه‌مه‌وه
شه‌ڕی
سه‌نات ساڵی 1982
بوو ، نه‌ک 1983
ئه‌و
کاته‌ی شه‌ڕی
سه‌نات روویدا
کاک سامی له
سوریا بوو، فه‌رماندی
هێزه‌که عه‌بدوڵلا
ساڵح و که‌ریم
سنجاری بوون ،
دوای شکستی سه‌نات
هه‌ردووکیان
گه‌ڕانه‌وه
ئه‌وروپا ، عه‌بدوڵلا
ساڵح
له داخی
شکسته‌که دووچاری
نه‌خۆشی ده‌روونی
هات و گه‌ڕایه‌وه
به‌غداد ، به‌ڵام
که‌ریم سنجاری
له سوید مایه‌وه
. کاک سامی به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک نه‌گه‌ڕایه‌وه
باوه‌شی رژێمی
به‌عس ، دوای
راپه‌ڕینی 1991 و
کاتێ سه‌رکردایه‌تی
به‌ره‌ی
کوردستانی بۆ
دانووستاندن
چوون بۆ به‌غداد
کاک سامیش له‌گه‌ڵ
ئه‌واندا چوو
بۆ به‌غداد
پارتی
گه‌لی دیموکراتی
کوردستان ئه‌ندامی
به‌ره‌ی جوقد
بوو ، دوایی
له ساڵی 1985 بوو
به ئه‌ندامی
به‌ره‌ی جود ،
چونکه به ئه‌ندام
له‌به‌ره‌ی
جود وه‌رگیرا
، ئیتر په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ پارتی
دیموکراتی
کوردستان
ئاسایی بۆوه
. ساڵی 1986 پێشمه‌رگه‌کانی
پارتی گه‌ل
توانیان بۆ جه‌وله
بچن بۆ ناوچه‌ی
بادینان و له
گوندی بێکرێس
باره‌گایان
دانا ، نه‌ک
له شاری دهۆک
. ساڵی 1987
پارتی گه‌ل
توانی باره‌گای
لقی دهۆک له
ناوچه
ئازادکراوه‌کاندا
بکاته‌وه نه‌ک له
ناو شاری دهۆک
پارتی
گه‌ل له کۆتایی
ساڵی 1987 له
خواکوڕک کۆنفرانسی
خۆی پێکهێنا
نه‌ک له مارسی1988
راپۆرتی
ئه‌و کۆنفرانسه
له ژێر ناوی
سه‌ره‌تا و
ئاسۆ له دوو
تۆی کتێبێک‌دا
چاپ و بڵاو
کراوه‌ته‌وه
پارتی
گه‌ل ساڵی 1989
دووه‌مین کۆنگره‌ی
خۆی له گوندی
بادیناوه به‌ڕیوه‌برد
که ده‌که‌وێته
نزیک سێ
سنووره‌وه .
راپۆرتی ئه‌و
کۆنگره‌یه‌ش
له ژێرناوی
سه‌رباری سه‌ختی
کاروان به‌ره‌و
پێشده‌چیت ، بڵاوکراوه‌ته‌وه
پارتی
گه‌ل له 18 و 19ی
مانگی 8ی 1992 سێیه‌مین
کۆنگره‌ی خۆی
له هه‌ولێر
به‌ڕێوه
برد‌و له‌وێوه
بڕیاریدا که یه‌کگرتن
له‌گه‌ڵ حزبی
سۆسیالیستی
کوردستان و
پاسۆکدا بکات
، ئه‌وه‌بوو
له 20/8/1992 گۆنگره‌ی
یه‌کبوونی ئه‌و
سێ لایه‌نه
به‌سترا و تا
27/8/1992 به‌رده‌وام
بوو ، له‌و کۆنگره‌یه‌دا
حزبی یه‌کگرتنی
کوردستان پێکهێنرا به‌ڵام
حزبی یه‌کگرتنی
کوردستان له‌به‌ر
ناکۆکیه‌کانی
خۆی نه‌یتوانی
سه‌رکه‌وتوو
بێت
سه‌رکردایه‌تی
حزبی یه‌کگرتن
له‌ناو خۆیاندا
ناکۆک بوون ،
به‌شێک له‌سه‌رکردایه‌تی
بۆ خۆ
رزگارکردن له
حزبی یه‌کگرتن
سیناریۆی یه‌کگرتنێکی
گه‌وره‌تریان
هێنایه گۆڕێ
، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
له 14و15ی ئابی 1993
دووه‌مین کۆنگره‌ی
حزبی یه‌کگرتنی
کوردستان به‌سترا
. له‌ناو کۆنگره‌دا
ژماره‌یه‌ک
ئه‌ندام له‌گه‌ڵ
ئه‌ندامێکی
سه‌رکردایه‌تی
حزبی یه‌کگرتن
بڕیاری مانه‌وه‌یان
دا‌و رۆژی 15ی
ئابی 1993 به یاننامه‌یه‌کیان
بڵاوکرده‌وه
و حزبی رزگاریی
کوردستانیان
راگه‌یاند ،
به‌شه‌که‌ی
تری حزبی یه‌کگرتنی
کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی
کاک سامی له 16ی
ئابی 1993 چوونه
ناو کۆنگره‌ی
پارتی دیموکراتی
کوردستان .
واته کاک سامی
له 16ی ئابی 1993 گه‌ڕاوه‌ته‌وه
ناو پارتی دیموکراتی
کوردستان
هیوادارم
کاک سۆران
عومه‌ر ئه‌م
زنیاریانه
وه‌ربگرێ و بیخاته
سه‌ر نووسینه‌که‌ی
خۆیه‌وه
ئه‌ندامێکی
دێرینی پارتی
گه‌ل