ئه‌منستی
ئینته‌رناسیۆنال
به نیگه‌رانیه‌وه
له ره‌وشی
ئازادیه‌کانی
باشوری
کوردستان ده‌ڕوانێ
رێكخراوی
ئه‌منيستی
ئینته‌رناسیۆنال
ده‌ڵێ: "تا
ئێستا له‌هه‌رێمی
كوردستان دا
مافی مرۆڤ پێشێلده‌كرێ،
به‌شێوه‌یه‌كی
كوێرانه خه‌ڵک
ده‌ستگیرده‌كرێن‌و
ئه‌شكه‌نجه‌ده‌درێن‌و
له‌سێداره‌ده‌درێن.
نه‌یارانی
سیاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی
كورد ده‌ستگیرده‌كرێن‌و
هه‌ندێك
جاریش له‌لایه‌ن
ئاسایشه‌وه
ئه‌شكه‌نجه
ده‌درێن".
ده‌ستگیركردنی
كوێرانه به‌رده‌وامه‌و
نه‌یارانی
سیاسی له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانی
كورده‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن‌و
هه‌ندێك
جاریش له‌لایه‌ن
ئاسایشه‌وه
ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.
له
درێژه‌ی راپۆرته‌که‌دا
هاتووه:' له
رۆژانی 7و9ی
ئابی 2006، دوو
كه‌س له‌خۆپیشاندانه‌كانی
كه‌لار‌و ده‌ربه‌ندیخان
كوژراون.
رۆژنامه‌نووسان
بێده‌نگ ده‌كرێن‌و
زۆرجاریش
رووبه‌ڕووی
مه‌ترسی ده‌ستبه‌سه‌ركردن‌و
ده‌ستگیركردن
ده‌بنه‌وه
له‌كاتی
كاری رۆژانه‌یاندا.
ده‌یان ژنیش
به‌تۆمه‌ی
"تاوانی نامووسپارێزی"
كوژراون‌و تا
ئێستا كه‌مێك
له‌بكوژه‌كانیان
دراونه‌ته
دادگه.
له‌به‌شێكی
تری راپۆرته‌كه‌دا
كه (28) لاپه‌ڕه‌یه
هاتووه
"مانگی حوزه‌یرانی
2006، سێ وڵاتیی
تورك به‌ناوه‌كانی
متیر ده‌میر‌و
مسته‌فا ئه‌گیلی‌و
حه‌سیب یوكوس
ده‌ستگیركراون
كه‌ئه‌ندامی
رێكخراوی
ناحكومی ئه‌و
وڵاته بوون،
رۆژی 13 ئه‌یلولی
2007 ئازادكراون
بێ ئه‌وه‌ی
هیچ تۆمه‌تێكیان
ئاراسته‌بكرێ
یان دادگایی
بكرێن". به‌گوێره‌ی
راپۆرته‌كه
"دووان له‌و
ده‌ستگیركراوانه
ئه‌شكه‌نجه‌دراون".
هه‌ر له‌راپۆرته‌كه‌دا
ئاماژه به‌لێدوانێكی
وه‌زیری
مافی مرۆڤی
هه‌رێمی
كوردستان سه‌باره‌ت
به‌كوشتنی
ژنان به‌پاساوی
نامووسپارێزی
کراوه که
باسی له‌وه‌كردووه
"27 ژن به‌تۆمه‌تی
نامووسپارێزی
له‌ماوه‌ی
نێوان ئابی‌و
تشرینی دووه‌می
2007 كوژراون، كه
10یان له‌هه‌ولێر‌و
11یان له‌دهۆك‌و
6یان له‌سلێمانی
كوژراون".
له‌و رووه‌وه
رێكخراوه‌كه
داوای له‌حكومه‌تی
هه‌رێم كردووه
ناو‌و
زانیاری له‌باره‌ی
ئه‌و كه‌سانه‌ی
به‌كوشتنی
ژنان ده‌ستگیركراون
پێبدات، به‌ڵام
تا ئێستا هیچ
وه‌ڵامێكی
نه‌دراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك راپۆرته‌كه
ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌دات
كه"ناوچه‌ی
كوردی عێراق
سه‌ربه‌خۆیه‌و
له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستاندایه
تا راده‌یه‌كی
زۆر سه‌قامگیره‌و
كه‌متر كاری
توندوتیژی
تێداروویداوه،
به‌ڵام
ئازادی
رۆژنامه‌وانی
و بواری
ئازادی راده‌ربڕین
سنوورداره‌و
ناکرێ بگوترێ
که ئازادی له‌و
بوارانه‌دا هه‌یه.