په‌رله‌مانی
کوردستان
ئێواره‌ت باش!
دوێنێ
23-2-2008 په‌رله‌مانی
کوردستان سه‌باره‌ت
به تۆپباران
کردن و هێرشی
فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی
سوپای تورکیا
بۆسه‌ر گوند‌و
ئاواییه‌کانی
باشووری
کوردستان
راگه‌یاندراوێکی
بڵاوکرده‌وه،
تۆپباران و
بۆردومانکردنه‌کانی
ریسوا کرد!! و
داوای له
کۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی
و په‌رله‌مانی
ئه‌وروپی و
هێزی هاوپه‌یمانان
کرد تا
سنوورێك بۆ ئه‌م
كرده‌وه
نایاسایی و
نامرۆڤانه‌یه
دابنێن، ئه‌مه
له
کاتێکدایه
که رۆژی 15-12-2007ه‌وه
فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی
تورکیا هێرش و
په‌لاماره‌کانی
خۆیان بۆسه‌ر
گوند‌و
ئاواییه‌کانی
باشووری
کوردستان به
تایبه‌تیش بۆ
سه‌ر گونده‌کانی
ده‌ڤه‌ری قه‌ندیل
ده‌ست
پێکردووه،
هه‌ر له‌یه‌که‌م
رۆژدا زیاتر
له 15 که‌سی
سڤیل کوژران و
ژماره‌یه‌کی
زۆرتریش
برینداربوون،
زیان به سه‌دان
ماڵ و فێرگه
گه‌یشت و هه‌زاران
ئاژه‌ڵی
ماڵیش تیاچوون،
سه‌دان بنه‌ماڵه
ئاواره‌و په‌ڕاگه‌نده
بوون،
له‌و کاته‌وه
تا ئێستا
سوپای تورکیا
به تۆپباران
کردن و هێرشی
فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی
گوند‌و
ئاواییه‌کانی
باشووری کوردستانی
کردۆته
ئامانجی خۆی و
ده‌ستی له
هیچ نه
پاراستووه،
گوند‌و پرده‌کانیان
بۆردومان
کردووه، له
19-2-2008یشه‌وه
سوپای تورکیا
ده هه‌زار سه‌ربازی
خۆی ره‌وانه‌ی
ناو خاکی
باشووری
کوردستان
کردووه، به‌ڵام
په‌رله‌مانی
کوردستان،
نوێنه‌ری خه‌ڵکی
باشووری
نیشتمان!!
دوای دوو مانگ
و هه‌شت رۆژ
ئینجا به
ئاگادێ و به‌یاننامه
دژ به هێرشی
فڕۆکه‌کانی
تورکیا بڵاو
ده‌کاته‌وه،
که‌واته په‌رله‌مانی
کوردستان دوو
مانگ و هه‌شت
رۆژ له خه‌و
دابووه یان
ویستوویه‌تی
راستی هێرشی
فڕۆکه‌کانی
تورکیای بۆ
ساغ بێته‌وه
ئه‌وسا هه‌وڵوێست
بنوێنێ!! ئه‌گه‌ر
کار وا بڕوات
ئه‌وه دوای
دوو مانگی
دیکه ئه‌وسا
سه‌باره‌ت به
سنوور به‌زاندن
و پێشێلکردنی
سه‌روه‌ری
خاکی نیشتمان
له‌لایه‌ن
سوپای
تورکیاوه بهئاگادێ
و هه‌ڵوێست
پێشان ده‌دا.
من
وه‌ک کوردێک که ده‌بینم
په‌رله‌مانه‌که‌مان
هێنده به‌خێرایی
ده‌ست و برد
ده‌کات،
ناچار ده‌بم
ده‌ست خۆشی لێ
بکه‌م و پێی بڵێـم:
په‌رله‌مانی
کوردستان ئێواره‌ت
باش!!
رێکار
ئه‌حمه‌د
سکرتێری
گشتی حزبی
رزگاریی
کوردستان
24-2-2008