پاشکۆی رۆژی گه‌ل |
نیشتیمانێکی سه‌ربه‌خۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌خته‌وه‌ر جیهانێکی باش |
ژماره 4.. 14/03/2005 بڵاوکراوه‌یه‌کی سیاسی گشتی ئینته‌رنێتییه ، ماڵپه‌ڕی رزگاری ده‌ری ده‌کات |
دواخستنی کێشه‌ی که‌رکوک خۆدزینه‌وه‌یه له‌و به‌ڵێنانه‌ی به جه‌ماوه‌ر درابوو |
رۆژه‌ڤ دواجار سه‌رانی حزبه‌کانی کوردستان له هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و به فه‌رمی ناساندنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و دیاریکردنی رێژه‌ی بودجه‌ی کوردستان پاشه‌کشه‌یان کرد و وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆیان په‌روه‌نده‌ی ئه‌و کێشه گڕگرتووانه‌یان بۆ دواتر هه‌ڵگرت . سه‌رانی هه‌ردوو حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی كوردستان که لیسته‌که‌یان 75 کورسی پارله‌مانی عێراقی وه‌ده‌ست هێناوه‌و له لیسته براوه‌کان پله‌ی دووه‌می وه‌رگرتووه ، چوار مه‌رجیان بۆ هاوپه‌یمانێتی و پێکهێنانی حکومه‌ت دانابوو . ده‌یانگووت ، ده‌بێ پارێزگای که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان بگه‌ڕێته‌وه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به فه‌رمی بناسرێت و له بودجه‌ی عێراق 25% بۆ هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان بکرێ و پۆستی سه‌رکۆماری عێراق بۆ کاندیدی ئه‌وان بێت . لیستی شیعه‌کان رایانگه‌یاند ئه‌وان رازین پۆستی سه‌رکۆماری که پۆستێکی ره‌مزییه و هیچ بایه‌خ و گرنگییه‌که‌ی نییه به لیستی کورد بده‌ن ، به‌ڵام کێشه‌ی که‌رکوک و داواکانی دیکه بۆ دوای پێکهێنانی حکومه‌ت و نووسینی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوور هه‌ڵده‌گیرێت . ئه‌و دێوجامه‌یه خاپاندنێکی ئاشکرای سه‌رانی عه‌ره‌به و ئه‌وانیش به گه‌لی کوردستان ده‌یفرۆشنه‌وه . له کاتی رووخانی رژێمی سه‌دام ده‌یانتوانی زۆر به ئاسانی که‌رکوک بگێڕنه‌وه بۆ باوه‌شی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام بۆ جڤاتی فه‌رمانڕه‌وایی کاتی هه‌ڵیان گرت و له وێش بۆ حکومه‌تی کاتی و ئێستاش بۆ دوای پێکهێنانی حکومه‌ت و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و ئه‌نجامدانی راپرسی !!. باشه تاکه‌ی جه‌ماوه‌ر به دروشمه بریقه‌داره‌کانی ئه‌وان و هه‌ڕه‌شه نه‌خشینراوه‌کانی سه‌ر ئاوی ئه‌وان فریو ده‌خوات و چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌دات ؟؟. |
شیعه‌کان رازی نابن که‌رکوک بخرێته‌وه سه‌ر کوردستان شیعه‌کان زۆربه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که که‌رکوک نه‌خرێته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان چونکه شارێکی عێراقییه!! و زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌که‌ی عه‌ره‌بن . وته‌بێژی لیستی ئیئتلافی عیراقی یه‌کگرتوو که ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری کاندید کردووه بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران زۆر راشکاوانه رایگه‌یاند که ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌نین که‌رکوک بخرێته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و چاره‌نووسی که‌رکوکیش بۆ دوای نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌ڵده‌گرن . ئه‌و گوتی : ئێمه ناتوانین ئه‌و متمانه‌یه له‌ده‌ست بده‌ین که جه‌ماوه‌ری عێراق به لیسته‌که‌مانی داوه و ئه‌وانیش رازی نابن که ده‌ستکاری که‌رکوک بکرێت . هه‌روه‌ها گوتی : تاڵه‌بانی وه‌ک هاووڵاتیه‌کی عێراقی پۆستی سه‌رکۆماری پێبده‌درێت نه‌ک وه‌ک کوردێک . |
چه‌له‌بی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی دایه ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نیشتیمانی عێراق زۆر جاران راشکاوانه باسی مافی کورد له پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌کات . له دوایین سه‌ردانی خۆیدا به بارزانی و تاڵه‌بانی گووتوه باشترین رێگه ئه‌وه‌یه کورد داوای جیابوونه‌وه بکات و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی پێکبهێنێ، به‌ڵام ئه‌وان دووپاتیان له‌سه‌ر فیدراڵی کردۆته‌وه . |
له‌یه‌که‌مین ساڵیادی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵکی قامیشلۆ دا . رۆژی 12ی ئازار له زۆربه‌ی وڵاتاندا به شێوازی جۆراوجۆر یادی ئه‌و راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه کرایه‌وه که پار ساڵ له شاری قامیشلۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و زۆربه‌ی شاره‌کانی دیکه‌ی گرته‌وه که له ئاکامی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌دا ده‌یان کورد کوژراو بریندار بوون و سه‌دانی دیکه‌ش خرانه زیندانه‌وه که هه‌ندێکیان تا ئێستا هه‌ر له زینداندا راگیراون. به‌و بۆنه‌یه‌وه له شاری قامیشلۆ زیاتر له 5000 خۆوڵاتی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و به‌ره‌و گۆرستان ده‌ستیان به رێپێوان کرد و یادی شه‌هیدانیان کرده‌وه و هوتافیان کێشا . پۆلیس و سوپای سوریا نه‌رمتر له جاران ره‌فتاری له‌گه‌ڵ رێپوانه‌که کرد و هیچ ئاژاوه‌ی لێ نه‌که‌وته‌وه . له گۆرستاندا، سکرتێری پارتی یه‌کێتی کورد به‌ڕێز ( حه‌سه‌ن ساڵح ) له جیاتی هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان به زمانی عه‌ره‌بی وتارێکی خوێنده‌وه و ره‌وشی سیاسی ناوچه‌که‌ی شێکرده‌وه . هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا کوردان کۆڕی ماته‌مینی و رێپێوانیان ساز کرد. له ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید دا سه‌دان کورد چونه به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی سوریا و یادی سه‌رهه‌ڵدانی 12ی ئاداریان کرده‌وه و ه‌ژێمی سوریایان شه‌رمه‌زار کرد. له هه‌ولێر و سلێمانیش به چالاکی جۆراوجۆر ساڵیادی ئه‌و راپه‌ڕینه به‌رز راگیرا . . |
یادی راپه‌ڕینی ئازاری قامیشلۆ به‌رز راگیرا |
جینۆسایدی "رواندا" و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال فه‌خره‌دین گه‌رمیانی له کۆنگۆی دیموکراته‌وه به ئه‌ركێكی فه‌رمیی رۆژی 03-03-2005 نێردرام بۆ وڵاتی " رواندا " و بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ له شاری " كیگالی " پاته‌ختی وڵاته‌كه مامه‌وه ، هه‌رچه‌نده ده‌رفه‌تم زۆر كه‌مبوو به‌ڵام توانیم له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێكدا سه‌ردانێكی (مه‌ڵبه‌ندی جینۆسایدی رواندا) بكه‌ین ، ره‌نگه زۆربه‌ی ئێمه له دووره‌وه ده‌نگوباسی ئه‌و كاره‌ساته‌مان بیستبێت له رێگه‌ی میدیاكانی جیهانه‌وه به‌ڵام ده‌گمه‌نه بۆ كوردێك هه‌لی بۆ ره‌خسابێت بتوانێت سه‌ردانێكی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده بكات . كاره‌ساتی قرًًُُِكردن و كوشتوبرًِی پاكتاوی ره‌گه‌زیی ئه‌م وڵاته له ساڵی 1994 ده‌ستی پێكرد له نێوان هه‌ردوو تیره‌ی " هووتو" كه زۆرینه‌ی گه‌لی رواندا پێكدێنن بۆ له‌ناوبردنی " توتسی" كه كه‌مینه‌ی خه‌ڵكی وڵاتی (رواندا) ن ، هوتو ئه‌و كاته حوكمی رواندایان ده‌كرد ، به‌شێوه‌كی ئه‌وه‌نده درندانه كه ئه‌گه‌ر سه‌ردانێكی مه‌ڵبه‌نده‌كه نه‌كه‌یت نازانیت كه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه چ درنده‌یه‌ك ده‌ژیت !! به‌ڵام هێشتاش ناگه‌نه دره‌نده‌كانی "به‌عسی" لای خۆمان كه تا بیناقاقه‌یان نوقمی گۆماوی خوێنی كورده ، هووتو بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا ره‌گه‌زه‌كه‌ی خۆی له رواندا بمێنێت و به خه‌یاڵی خۆیان تاهه‌تایه حوكمی ئه‌و وڵاته بكات كه‌وته كوشتنی توتسی به هه‌موو توانایه‌ك له مناڵی شیره‌خۆره‌وه بگره تاكو پیری په‌ككه‌وته‌ی نه‌وه‌ت ساڵ ، بێئه‌وه‌ی سڵبكات له كوشتنی ژن و منداڵیش ، هه‌موو شتێكی به‌كار هێنا به تایبه‌تیی (ته‌ور ، چه‌قۆ ، كوته‌ك ، به‌رد ) تا ده‌گاته تفه‌نگ و شتی تریش ، توتسییه‌كان ده‌ڵێن كه ده‌وری ملوێنێكیان لێ كوژراوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌ی توتسی وه‌رگرین به گشتیی له رواندا ئه‌وه مه‌زه‌نده ناكرێت كوژراوه‌كان ژماره‌یان بگاته ملوێنێك ؟ به‌هه‌رحاڵ خۆ ئه‌گه‌ر نه‌شگاته ئه‌و ژماره‌یه ، ئه‌وه له تاوانه‌كه به هیچ جۆرێك كه‌مناكاته‌وه چونكه به‌راستی هووتو ویستیان توتسی له‌ناوبه‌رن و ره‌گه‌زه‌كه‌یان پاكتاو بكه‌ن.. لێره‌دا گرنگه باسێكی ئه‌و كۆشكه‌تان بۆ بكه‌م كه تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته درووستكراوه .. له پانتایی ده‌وری دووهه‌زار مه‌ترێك ریزێك ساختمان (بینایه) درووستكراون به شێوه‌یه‌كی زۆر زانستییانه كه هه‌ر له ده‌رگاكه‌وه چوویته ژووره‌وه به‌ده‌ست خۆت نییه سامناكییه‌ك داتده‌گرێت و هه‌ستێكی زۆر سه‌یرو ترسناكت له ناخا په‌نگ ده‌خواته‌وه ، كۆڵانی ته‌نگ و تا راده‌یك تاریك و درێژۆلكه‌یان درووستكردووه و به پۆسته‌ری گه‌وره‌ی قوربانییه‌كان دیواره‌كان داپۆشراون و به زمانه‌كانی ، (فه‌ره‌نسیی و ئینگلیزیی و كینیارواندا*) كورته باسێكی ژیانی قوربانییه‌كه‌و رۆژی كوشتنی و به چ چه‌كێك كوژراوه ده‌كات ، جگه‌له‌وه‌ش له دیواره‌كه‌دا سكرینی (شاشه)ی ڤیدیۆ چه‌سپكراوه به هه‌رسێ زمانه‌كه كورته‌باسێكی چرِوپرِو پوخته‌ت نیشانده‌دات به‌به‌ڵگه‌و وێنه‌وه ، ئه‌و جێگایانه‌ش نیشانده‌دات كه جینۆسایده‌كانی به زۆریی تێدا كراوه ، كه كۆڵانه‌كان ته‌واو ده‌بێت ئه‌وجا به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك چه‌ندین هۆڵی تایبه‌ت هه‌یه كه شووشه‌به‌ندن و هه‌ریه‌كه‌یان ته‌رخانكراوه بۆ به‌شێك له كاره‌ساته‌كه ، وه‌ك (به‌شیی پیاوان ، ژنان ، منداڵان ) له به‌شی پیاوان جگه له پۆسته‌رو وێنه‌ی هه‌زاران و كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌یان و چۆن كوژراون ، له‌هه‌مان هۆڵدا ژماره‌یك له كه‌لله‌سه‌رو ئێسكی قوربانییه‌كان له‌ناو شووشه‌به‌ندا دانراوون ، له سووچێكی هۆڵه‌كه‌دا نموونه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ش دانراوه كه به‌كار هاتوون بۆ كوشتن‌یان.. به‌شی دووه‌م بۆ قوربانییانی ژن ته‌رخانكراوه كه ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه وه‌كو به‌شی پیاوان دانراوه ته‌نیا له‌م به‌شه كه‌لله‌سه‌ری تێدا نییه ، به‌ڵام له پاشی ئه‌و ژنه كوژراوه هه‌ر شتێك جێمابێت وه‌ك پێڵاو ، مه‌مه‌ی منداڵ ، جلوبه‌رگی منداڵه‌كه‌ی ، بووكه‌شووشه ...هتد له هۆڵه‌كه‌دا هه‌یه ، ناخۆشترین به‌ش ئه‌و هۆڵه‌یه كه بۆ منداڵه‌كان دانراوه ، وێنه‌یه‌كی منداڵه‌كه و له‌ژێر وێنه‌كه‌دا ئه‌مانه نووسراون ( ناو ، ته‌مه‌ن ، حه‌زی له چ خواردنێك بووه ، كێی زۆر خۆش ویستووه ، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه ته‌مه‌نی ئه‌وه‌نده بووبێت كه قسه‌بكات دووا ووشه چی گووتوه پێش ئه‌وه‌ی گیانی په‌پووله ئاسای به‌ره‌و به‌هه‌شت باڵبگرێت ، به چ كوژراوه ، كه زۆربه‌یان به ته‌ور یان چه‌قۆ كوژراون ) له ژێر یه‌كێك له وێنه‌ی منداڵه‌كان نووسرابوو كه دوا وشه‌ی گوتبوی كه UNIRWA ده‌گاته فریامان ئه‌وه‌ش كورتكراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه له رواندا له ساڵی 1994 كه به‌داخه‌وه نه‌گه‌یشتنه فریای ئه‌و و هه‌زاران منداڵی وه‌ك ئه‌و كه به‌نائۆمێدیی رۆحی پاكیان وه‌ك گه‌ڵای داری پایزان وه‌ریوه ، ئیتر هه‌رچۆنێك باسی بكه‌یت ئه‌و وێنه‌یه‌ت لادرووست ناكات تاكو به‌چاوی خۆت كاره‌ساته‌كه نه‌بینیت..
|
نووسه‌رانی ده‌ربار چی‌یان له جه‌ماوه‌ر ده‌وێت ؟!. هاشم عه‌بدوڵڵا محێدین ماوه‌یه‌که نووسه‌رانی سه‌ر به‌و حزبانه‌ی که سه‌رکردایه‌تیه‌که‌یان داوای فیدراڵی بۆ باشووری کوردستان ده‌که‌ن ، نووسینی سه‌یر و سه‌مه‌ره ئامێز ده‌نووسن و درۆ به ده‌می جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌یانه‌وێ وا پێشان بده‌ن که خه‌ڵکی کوردستان بۆ خۆیان داوای فیدراڵی بۆ باشوری کوردستان ده‌که‌ن و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردیش زیره‌کانه هه‌ستی به‌و راستییه کردووه بۆیه پێ له‌سه‌ر عێراقێکی یه‌کگرتوو ، فیدراڵ داده‌گرێ و خه‌باتی بۆ ده‌کات . به‌ر له هه‌موو شتێ من دڵنیام که ئه‌و نووسه‌رانه باش ده‌زانن که له ریفراندۆمی نا فه‌رمیدا زیاتر له 98% ی خه‌ڵک ده‌نگی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان داوه‌و نایانه‌وێ چیتر له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێننه‌وه ، به‌و نووسینانه‌یان ده‌یانه‌وێ شوێنی خۆیان له نێو بازنه‌ی راگه‌یاندنی حزبدا قایمتر بکه‌ن و خه‌ڵاتی چه‌ورتر وه‌ربگرن . |
دوای هاتنه‌وه‌ی حزبه‌کان بۆ ناو جه‌ماوه‌ر و باوه‌ش گرتنه‌وه‌یان بۆ تێکڕایی ئه‌وانه‌ی کوێرانه گوێڕایه‌ڵیان ده‌که‌ن ، چه‌ندین نووسه‌ری تووتی ئاسا سه‌ریان قوت کردۆته‌وه یان به وته‌ی خۆیانه‌وه خۆیان پاک کرۆته‌وه و به خه‌یاڵی خۆیانه‌وه ده‌یانه‌وێ رۆشنبیریی کوردی به‌ره‌و پێشه‌وه بهاژۆن . ئه‌گه‌ر به چاوی ویژدانه‌وه له‌و نووسه‌رانه بڕوانین ، ناچارین بڵێین : ئه‌وانه یان په‌روه‌رده‌کراوی ده‌ستی رژێمی به‌عسن یان گۆشکراو و فرچکدراوی بیری ته‌سکی خۆپه‌رستی و مامه‌حه‌مه‌یین و بۆ بژێو و خۆژیاندن ئه‌و کاره ناڕه‌وایه ده‌که‌ن ، هه‌م ناپاکی له جه‌ماوه‌ر و هه‌م له خۆیانیش ده‌که‌ن . به‌داخه‌وه ره‌وتی خۆڕاپێشکردن و هێنانه ئارای دیکتاتۆری له نووکی پێنووسی ئه‌و نووسه‌رانه‌وه بره‌وی پێده‌درێت و زه‌مینه سازی بۆ ده‌کرێت . دیسانه‌وه ئه‌گه‌ر به چاوی نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌وه له رۆژنامه و راگه‌یاندنی حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی کوردستان بڕوانین ، ده‌بینین له زۆربه‌ی نووسینه‌کانیاندا جه‌خت له‌سه‌ر سه‌پاندنی سیاسه‌تی تاک حزبی و پیاهه‌ڵدانی حزبی سه‌رکرده و سه‌رۆکی فه‌رمانده و ده‌سته‌واژه هاوشێوه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه . رۆژانه‌ش باس له‌و چالاکی و سیمینارانه ده‌کرێت که راگه‌یاندنی حزبه‌کان له ژێر ناوی سه‌رکرده‌و شه‌هیدانی خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی ده‌سه‌پێنن . تازه به‌تازه ئه‌و زڕ نووسه‌رانه ده‌یانه‌وێ به‌رماوه‌ی به‌عس به بۆنێکی گه‌نیوتره‌وه ده‌رخواردی خوێنه‌ران بده‌نه‌وه . وای لێهاتووه که رۆژانه پێشانگه بۆ فه‌رمووده‌کانی سه‌رکرده‌کانیان و وێنه‌کانی رۆژانی شاخ و پێشبینیه‌کانی ئه‌وان بکه‌نه‌وه . ئه‌و نووسه‌رانه جه‌ماوه‌ر و خوێنه‌ر به ساویلکه و نه‌زان ده‌زانن و درۆی شاخداری ئه‌وتۆ ده‌که‌ن که هه‌ر نه‌بێته‌وه . سه‌رکرده هێشتا وته‌که‌ی له ده‌مدا به‌رنه‌بۆته‌وه ، ئه‌و نووسه‌ره ماستاوچیانه هه‌زار و یه‌ک داڕشتن و لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و واپێشان ده‌ده‌ن لێکدانه‌وه‌یه‌کی نایاب و گرنگ و بێهاوتای جیهانییه . هه‌ندێ جار ئه‌و نووسه‌رانه له باری ماستاوچییه‌تی و زووڕناژه‌نی ده‌رده‌چن و ده‌گه‌نه راده‌ی دێوانه‌یی . ئه‌گه‌رنا چۆن نووسه‌رێک جورئه‌ت ده‌کات بڵێ که سه‌رۆکی فڵانه وڵاتی گه‌وره‌ی جیهان له سیاسه‌تی خۆیدا شوێن پێی سه‌رکرده‌ی فڵانه حزبی کوردستانی هه‌ڵده‌گرێته‌وه ، یان سه‌رۆکی فڵانه وڵات پرس و راوێژ به سه‌رۆکی فڵانه حزبی کوردستانی ده‌کات .ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی دیدار و قسه‌کانی ئه‌وان دوای پاککردنه‌وه و راست کردنه‌وه‌یان ئه‌وسا ده‌خرێته سه‌ر لاپه‌ڕی رۆژنامه‌کانه‌وه . زۆرجاران سه‌رکرده خۆی ناچار ده‌بێت ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامانه به درۆ بخایه‌وه .تا ئێستا چه‌ندین جار بۆخۆم دیومه که سه‌رکرده‌کان درۆی نووسه‌ره ده‌ربار و رۆژنامه‌کانی خۆیان سپی کردۆته‌وه . به‌ڵام ئه‌و نووسه‌رانه نه‌ک به‌خۆیاندا ناشکێنه‌وه و شه‌رم له خه‌ڵک ناکه‌ن ، به‌ڵکو به سنگی فراوانه‌وه بۆی پێده‌که‌نن و گه‌ز گه‌ز گۆشتیشی پێده‌گرن . جاران له سه‌رده‌می شه‌ڕی کورد به کورددا ئه‌و نووسه‌رانه به شان و باڵی حزبه‌کانی خۆیانیان هه‌ڵده‌دا و لایه‌نی به‌رامبه‌ریان تاوانبار و ریسوا ده‌کرد . ده‌یانگوت و ده‌یانگوته‌وه و ماندوو نه‌ده‌بوون .کاتێ هه‌ردوو سه‌رکرده‌ش ده‌ستیان له‌ناو ده‌ستی یه‌کتر ناو ئه‌ملاو ئه‌لای یه‌کتریان ماچ کرد، دیسانه‌وه ئه‌و نووسه‌رانه که‌وتنه‌وه پیاهه‌ڵدانی گه‌وره‌یی و سنگفراوانی و لێبووردوویی سه‌رکرده‌کانیان . له‌وه‌ته‌ی هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌ڵاتداریش باوه‌شیان به‌یه‌که‌وه کردووه و ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستانیان له نێوخۆیاندا دابه‌ش کردۆته‌وه ، ئه‌و نووسه‌رانه ده‌ستیان به لێدانه‌وه‌ی قه‌واوه سواوه‌کانی رابردوو کردۆته‌وه و باس له ناسکی ره‌وش و بارودۆخی سیاسی کوردستان ده‌که‌ن و هه‌زار جار دووباره‌ی ده‌که‌نه‌وه که سه‌رکرده‌کانی ئه‌وان له کوردستانی بوونی که‌رکوک و موسڵ نایه‌نه خواره‌و بۆ باوه‌شی دایک ده‌یگێڕنه‌وه . به‌ڵام کاتێ زانیان ئه‌و هه‌ڕه‌شانه پوچه‌ڵ ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌تا به ئه‌نقه‌ست سه‌رنجی خه‌ڵکی بۆ مه‌سه‌له‌ی لاوه‌کی راده‌کێشنه‌وه و خاڵی یاسایی و بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی ده‌که‌نه پاسا و ده‌یانه‌وێ به‌سه‌ریاندا بپه‌ڕنه‌وه . هه‌واڵ و لێکدانه‌وه و نووسینه‌کانی ئه‌و دوو هه‌فته‌ی رابردووی رۆژنامه‌کانی حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان شڵه‌ژان و په‌شێویان پێوه دیاره و پڕن له دژایه‌تی و بۆچونی سه‌قه‌ت و دواپتکردنه‌وه‌ی رابردوو به ره‌نگێکی ئاڵا‌و واڵا تره‌وه . ئه‌گه‌ر باسی فیدراڵی و دروست کردنه‌وه‌ی عێراق ده‌که‌ن ، هه‌زار و یه‌ک سوێند ده‌خۆن که جه‌ماوه‌ری کوردستان سه‌دان ساڵه خه‌بات بۆ فیدراڵی ده‌کات و په‌رله‌مانی کوردستانیش له ساڵی 1992ه‌وه بڕیاری فیدراڵی داوه‌و نابێ ره‌ت بکرێته‌وه . ئه‌گه‌ر باسی که‌رکوک ده‌که‌ن ، ده‌ڵێن : سه‌رکرده‌کان سوێندیان خواردووه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک دانوستاندن له‌گه‌ڵ لیسته‌کانی دیکه‌دا ناکه‌ن و ئاماده‌ش نین هیچ پۆستێک وه‌ربگرن . دوایی هه‌ر خۆیان نووسینه‌کانی خۆیان رتوش ده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن : ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی کاتی که ته‌ئکید له‌سه‌ر دواخستنی ئه‌و ناوچانه‌ی که کێشه‌یان له‌سه‌ره ده‌کاته‌وه و نابێ کارێک بکه‌ین که ئه‌مریکیه‌کان لێمان تووڕه ببن . له‌م رۆژانه‌دا نووره عه‌ره‌به‌کان که‌وتنه گاڵته کردن به کورد و سیاسه‌ته‌که‌ی و نووسیان : جارێ که‌رکوکی دڵ بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌وه‌ستێ ، دواتریش هه‌تا هه‌تایێ له لێدان ده‌که‌وێ . هه‌ڵبه‌ت نابێ بایه‌خ و گرنگی زۆر بۆ نووسه‌ره ده‌مارگیره‌کانی عه‌ره‌ب و تورک دابنێین ، به‌ڵام ئه‌وانیش له خۆیانه‌وه وایان |
زیاتر له 20 گوند پێوه‌ندییان به ناوه‌ندی شاره‌کانه‌وه پچڕاوه به‌رپرسی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئیداره‌ی ڕێگه‌وبانی ئوستانی كوردستان بێهروز محه‌مه‌دی ڕایگه‌یاند : به هۆی بارانێكی زۆر و هه‌ستانی لافاو ڕێی هاتوچۆی 21 گوندی ئه‌م پارێزگایه، له‌گه‌ڵ شاره‌كانی ده‌وروبه‌ری تێک ڕووخاون.بێهروز محه‌مه‌دی 13ی ئازار به ئاژانسی ئیرنای ڕاگه‌یاند: ڕێی هاتوچۆی 15 گوندی سه‌ر به مه‌ریوان به ته‌واوی داڕوخاوه و ئه‌و گوندانه به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی شاره‌كاندا نه‌ماوه .ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا وتی: هه‌ر به هۆی بارینی بارانی زۆر و هه‌ره‌س ( ڕنوو ) ڕێی هاتوچۆی شه‌ش گوندی نێوان هه‌زار كانیان و گیرملی هه‌ڵكه‌وتوو له نیزیک شاری دیوانده‌ره داخراوه و دانیشتوانی ئه‌و گوندانه‌ش ڕوبه‌ڕوی زه‌حمه‌تییه‌کی زۆر بونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به‌شێك له پردی ئادینانی هه‌ڵكه‌وتوو له نێوان شاره‌كانی سه‌قز و سنه ڕوخاوه و له سه‌دا 95 ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی كامیارانیش بڕاوه.
|
له کوردستان چ باسه ؟! |
تیرۆریستێک له که‌رکوک گیرا كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆی 13ی ئازار ، له گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه‌ی كه‌ركوك ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ ئۆمێگای سپی كه بڕی 50 كیلۆگرام مادده‌ی تی ئێن تی تێدا بوو و به نیاز بوو له نزیك باره‌گایه‌كی ئه‌منی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی بته‌قێێته‌وه، له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و باره‌گایه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و شۆفێره‌كه‌شی ده‌ستگیر كرا . شایه‌نی باسه گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه، گه‌ڕه‌كێكی مه‌سیحی نشینه و قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له نزیك ئه‌و باره‌گایه‌یه . دوای ده‌ستگیر كردنی ئه‌و تیرۆریسته، پێشمه‌رگه‌كان ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ته‌قانده‌وه هه‌شتا ملیۆن دۆلار بۆ حکومه‌ت سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌رۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ)ی راگه‌یاند: هه‌ردوو ئیداره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕی (80) ملیۆن دۆلار له‌پاره‌ی بلۆككراوی عێراق له‌بانكی نیوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرن له‌كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌عێراق له‌بانكی ناوبراوی وه‌رده‌گرێته‌وه و برِه‌كه‌ی نیو ملیار دۆلاره. به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌درێته هه‌ردوو ئیداره‌كه بۆ پرۆژه‌كانی كاره‌با ته‌رخانكراوه كه بڕی (20) ملیۆن دۆلاره زه‌مانه‌تی ئه‌خلاقی به کورد ده‌درێ !! دكتۆر فوئاد مه‌عسوم و ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) رایگه‌یاند: گفتوگۆكان ئیجابین و كاره‌كان باش رۆیشتوون و هه‌ردوولا له‌سه‌ر مه‌بادیئه‌كان رێككه‌وتووین، هیچ شتێك له‌نێوانماندا نه‌ماوه كه تیایدا نه‌گه‌ینه ئه‌نجام، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه ئیئتیلافی یه‌كگرتووی شیعه چ زه‌مانه‌تێكیان داوه‌ته كورد؟ دكتۆر فوئاد ده‌ڵێ: هه‌موو زه‌مانه‌ته‌كان ئه‌خلاقین، زه‌مانه‌تی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێزی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، ئێستا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا وایه كه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه رێك بكه‌وین، ئه‌وه‌ش سیاسه‌ته !! |
تورکیا بیر له داگیرکردنی باشوور ده‌کاته‌وه هه‌رچه‌نده رژێمی تورکیا له‌به‌رده‌م جیهانیاندا وا پێشان ده‌دات که ده‌یه‌وێ چاکسازی له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به کورد و دراوسێکانیدا بکات و ئه‌ندامێتی خۆی له یه‌کێتی ئه‌وروپادا مسۆگه‌ر بکات ، به‌ڵام هه‌واڵه‌کانی نێوده‌زگاکانی حکومه‌ت مه‌ترسی دیکه راده‌گه‌یه‌نن و ئاشکرای ده‌که‌ن که ئه‌و رژێمه فراوانخواز و ره‌گه‌زپه‌رسته ده‌ست به‌رداری سیاسه‌ته‌کانی خۆی نابێت و ده‌یه‌وێ رای گشتی وڵاتان بخاپێنێ .. ڕۆژنامه‌ی ئاکشام له زاری دیپلۆماتێكی تورکه‌وه نووسیویه‌تی : فشاری ناوخۆیی له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هێند زۆره كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی سنوور به‌زاندنی سوپای توركیا بۆ باكوری عێراق . رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ : چه‌ند هۆكارێكی جێ مه‌ترسی دیسان ده‌بێته هۆی تێكدانی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا‌و ئا‌مریكا .بۆ وێنه به‌زاندنی هێڵه سوره‌كانی تورکییه. كه ئه‌ویش یه‌كه‌میان به كوردكردنی شاری كه‌ركوك و دووهه‌میش له‌ناوبردن و نه‌مانی پارتی كرێكارانی كوردستان له باكوری عێراقه" |
نه‌نووسیبوو ، به‌ڵکو سه‌رکرده‌کانی کورد رایانگه‌یاند بوو که جارێ کێشه‌ی که‌رکوک راده‌گرین و بۆ دوای پێکهێنانی حکومه‌ت و نووسینی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆم له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ستووره ، ده‌یهێڵینه‌وه . به داخه‌وه نووسه‌رانی ده‌ربار نه‌ک جورئه‌ت ناکه‌ن وه‌ڵامی نووسه‌رانی عه‌ره‌بی ده‌مارگیر بده‌نه‌وه ، به‌ڵکو خۆشخزمه‌تیشیان بۆ ده‌که‌ن و له‌گوڵ کاڵتریان بۆ نانێرنه‌وه . به‌داخه‌وه ده‌لێم : نووسه‌رانی ده‌ربار له گوێی گادا نووستوون و بێ ئاگان له‌وه‌ی که ئیمڕۆ دونیا بۆته گوندێکی بچوک و له کات و ساتی خۆیدا رووداوکان به جیهانیان ده‌گه‌ن و ناشاردرێنه‌وه . له‌سه‌رده‌می ئه‌نجوومه‌نی کاتی حوکم ، کاتێ ویستیان یاسایی به‌ڕیوه‌بردنی کاتی بنووسنه‌وه ، ده‌می سه‌رکرده‌ی حزبه‌کانیان نووساند و دوو ملیارد و 700 هه‌زار دۆلاریان به پارتی و یه‌کێتی دا ، که‌چی ئووسه‌رانی ده‌ربار که‌وتنه پیاهه‌ڵدانی سه‌رکرده‌کانیان و وایان له‌خه‌ڵک هه‌یاند که ئه‌و پاره‌یه به‌شی هه‌رێمی کوردستان بووه که‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ناپاکیان له کورد کردبوو ، شاردبوویانه‌وه، ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر داوی سه‌رکرده‌کانمان ، ئه‌مریکا ئه‌و پاره‌یه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه و هه‌ردوو حکومه‌تی هه‌رێمیش بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک به‌کاری ده‌هێنن .دیسانه‌وه ئه‌مڕۆ له کاتێکدا باس له دواخستنی کێشه‌ی که‌رکوک ده‌کرێ ، مه‌سه‌له‌ی 100 ملیۆن دۆلار هاتۆته گۆڕێ و ده‌ڵێن ، حکومه‌تی به‌غداد ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان کردووه و پێشکه‌شی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی ده‌کات !! . هه‌راو هۆریای نووسه‌رانی ده‌ربار هه‌موو راده‌یه‌کی به‌زاندووه ، ده‌سته‌ڵاتدار خۆیانن ، به‌رهه‌ڵستکاریش هه‌ر خۆیانن ، ده‌رفه‌تێک بۆ حزبه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی تر‌و ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سته‌ڵات ناهێڵنه‌وه . سه‌رکرده‌کان رۆژانه کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دروست ده‌که‌ن ، باشتر وایه بڵێین رۆژانه خه‌ڵک ناچار ده‌که‌ن که سه‌رانی باره‌گاکانیان بکه‌ن و ئه‌وانیش وتاریان بۆ بده‌ن و به‌ڵێنی سه‌وز و زه‌ردیان پێبده‌ن . ئه‌وان ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی قووتی خه‌ڵکدا گرتووه ، بۆیه خه‌ڵک ناچاره چه‌پڵه‌یان بۆ لێبدات و دڵیان خۆش بکات . ئه‌و شانۆگه‌ریانه زۆر کۆنن و سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتی سه‌دام به بیر ده‌هێننه‌وه ، که‌چی نووسه‌رانی ده‌ربار به خۆشه‌ویستی بۆ سه‌رکرده و سنگفراوانی و گه‌وره‌یی سه‌رکرده‌کانیان ده‌گێڕنه‌وه و پێمان ده‌ڵێن که فڵانه سه‌رکرده خۆی به خزمه‌تکاری گه‌ل ده‌زانێ و زۆربه‌ی کاتی خۆی بۆ جه‌ماوه‌ر ته‌رخان ده‌کات و گوێ له داخوازی و گلله‌یی و هازانده‌کانی ئه‌وان راده‌گرێ و هه‌وڵ ده‌دات کێشه‌و که‌موکورتیه‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ر بکات . کاتێ سه‌رکرده‌ی حزبه‌کان به‌ڵێن ده‌ده‌ن که ئه‌وه‌نده پاره‌یه بۆ چاککردنه‌وه‌ی قوتابخانه یان رێگاوبان یان شتی تری خزمه‌تگوزاری سه‌رف بکرێت ، ئیتر نووسه‌رانی ده‌ربار ده‌یکه‌نه منه‌تێکی گه‌وره به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر و وا لێکی ده‌ده‌نه‌وه‌ه که ئه‌و سه‌رکرده‌یه له گیرفانی باوکییه‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌رهێناوه و ده‌یکاته دیاری بۆ جه‌ماوه‌ری ره‌ش و ڕووتی کوردستان . هه‌ندێ جار نووسینه‌کانی ئه‌و نووسه‌ره ده‌ربارانه کتومت هی سه‌رده‌می هاوکاری و ئه‌لسه‌وره و جه‌مهوری و عێراقن ، ته‌نیا ناوی سه‌رۆک سه‌دام حوسه‌ێن خوا نه‌یپاراست ، ده‌گۆڕن و ناوی سه‌رکرده‌ی حزبه‌که‌ی خۆیانی له شوێنی‌دا ده‌نووسن . لێره‌دا ناچارم له‌و نووسه‌رانه‌ی ده‌ربار بپرسم : ئه‌رێ چیتان له جه‌ماوه‌ر ده‌وێت ؟!! و بۆچی یه‌خه‌یان به‌ر ناده‌ن ؟؟!. |