جامی سه‌یاره‌ی
سکرتێری پارتی
کۆماری
کوردستان ده‌شکێندرێ
کاتژمێر 23ی شه‌وی
3-1-2008 که‌س یان که‌سانێکی
نه‌ناسراو له
گه‌ڕه‌کێکی
شاری هه‌ولێردا
جامی
ئۆتۆمۆبێلی
به‌ڕێز عه‌لی
حاجی سه‌رۆکی
پارتی کۆماری
کوردستان ده‌شکێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی
تایبه‌ت به
ماڵپه‌ڕی رزگاری راگه‌یاند
که کاتژمێر
23ی شه‌وی 3-1-2008 له‌ناکاو
په‌لاماری سه‌یاره‌ی
به‌ڕێز عه‌لی
حاجی ده‌درێ
که له‌به‌ردم
ماڵه‌ی خۆیدا
له گه‌ڕه‌کی
کوێستان،
نزیک نه‌خۆشخانه‌ی
نازدار بامه‌ڕنی
راگیرابوو،
زۆر به
خێرایی جامه‌کانی
سه‌یاره‌که
ده‌شکێنن و له
شوێنه‌که
دوور ده‌که‌ونه‌وه.
بۆ به‌دواداچوونی
ئه‌م هه‌واڵه
هه‌واڵنێری
ماڵپه‌ڕی رزگاری به ته‌له‌فۆن
پێوه‌ندی به
به‌ڕێز عه‌لی
حاجی سکرتێری
پارتی کۆماری
کوردستان
کرد، به‌ڕێزیان
وێڕای ئه‌وه‌ی
که هه‌واڵه‌که‌یان
سه‌ر راست
کردووه و
ئاشکرایان
کرد که‌ئۆتۆمۆبێلی
یه‌کێ له
کوڕه‌کانی
بووه، ئه‌و
شه‌وه له‌به‌رده‌م
ماڵه‌که‌ی ئه‌وان
راگیرابوو،
که‌سانێک
هێرشیان
کردۆته سه‌ر
و به چه‌کوچ
له جامه‌کانیان
داوه و
شکاندوویانه
و زیانێکی
زۆریان به سه‌یاره‌که‌ی
گه‌یاندووه،
به‌ڵام ئه‌وان
له دژی هیچ
که‌س
سکاڵایان
تۆمار نه‌کردووه،
چونکه ئه‌وان
پێیانوایه
که ئه‌مه به‌مه‌به‌ستی
زیان پێگه‌یاندن
و ترساندن ئه‌م
کاره ئه‌نجام
دراوه، بۆیه
نیازیان نیه له
دژی که‌سێکی
دیاریکراو
سکاڵا تۆمار
بکه‌ن. هه‌ر
له‌م پێوه‌نده‌دا
به‌ڕێزیان
ئاشکرایان
کرد که ماوه‌یه‌که
گوشاری تایبه‌ت
ده‌خرێته سه‌ریان
و هه‌ڵمه‌تی
ناوزڕاندن و
سوکایه‌تی
پێکردنیان له
هه‌ندێ
بڵاوکراوه‌ی
تایبه‌ته‌وه
ده‌ستی
پێکردووه.
جێگه‌ی
ئاماژه‌یه که
پارتی کۆماری
کوردستان له‌ساڵی18/3/
1993ه‌وه دامه‌زراوه،
هه‌ر له‌و
ساڵه‌دا به‌مه‌به‌ستی
مۆڵه‌ت وه‌رگرتن
داوای فه‌رمی
پێشکه‌ش به
وه‌زاره‌تی
ناوه‌خۆوه
کردووه، که‌چی
تا ئه‌مڕۆ وه‌ڵامیان
نه‌دراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌بێ
بگوترێ که ئه‌وانه‌ی
پارتی کۆماری
کوردستانیان
دامه‌زراندووه
هه‌ر هه‌موویان
پێشتر له
ریزه‌کانی
حزبی شیوعی
عێراق دا خه‌باتیان
کردووه‌و که‌سانی
ناسراوی مه‌یدانه‌که
بوونه.