پەیامی پیرۆزبایی

بەڕێز کاک عارف باوەجانی، سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان

بەڕێز ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی سەربەستی کوردستان

سڵاوی رزگاری و سەرخۆبوون!

لە پێوەند بە ١٧ی شوبات، شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سەربەستی کوردستان،  جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەین، لەرێی ئێوەی بەڕێزیشەوە سڵاوو پیرۆزبایی لەسەرجەم ئەندامانی پارتە خەباتگێڕەکەتان دەکەین، هەروەها سەرکەوتن و پێشکەوتنی پارتەکەتان بە ئاوات دەخوازین.

بەڕێزان! لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا، پارتە تێکۆشەرەکەتان چالاکانە درێژەی بە تێکۆشانی سەربەخۆخوازانە داوەو توانیویەتی پێوەندی باش و برایانە لەگەڵ لایەنە سەربەخۆخوازەکانی کوردستان دروست بکات و گەشەی پێبدات، هیواخوازین کە ساڵیادی دامەزراندن بکەن بە رۆژی قوڵکردنەوەی پێوەندی و هاوپەیمانێتی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و گەشەپێدانی رێکخستنەکانتان، بەتایبەتی کە ئێستا پێکهێنانی کۆنگرەێکی نەتەوەیی بۆ کۆکردنەوەی هێزە نەتەوەیی و سەربەخۆخوازەکان بۆتە خواستێکی لەپێشینەی گەلەکەمان.

جارێکی دیکەش پیرۆزبایی خۆمان دووپات دەکەینەوەو هیوای سەرفرازیتان بە ئاوات دەخوازین.

 

مەکتەبی سیاسی

حزبی رزگاریی کوردستان

١٦-٢-٢٠١٢