پارتی چه‌پی
سوێد داوا ده‌کات
کێشه‌ی نێوان
کورد‌و تورک به
دانوستاندن
چاره‌سه‌ر
بکرێ
لاش
ئۆلێ، سکرتێری
پارتی چه‌پی
سوێد له پێوه‌ند
به هه‌ڕه‌شه‌کانی
ده‌وڵه‌تی
تورکیا‌و ئه‌گه‌ری
له‌شکرکێشی
بۆ ناو خاکی
هه‌رێمی
کوردستان
بۆچوونی
پارته‌که‌یان
روون کردۆته‌وه‌و
دژایه‌تی
خۆیانی بۆ له‌شکرکێشی
و شه‌ڕ دووپات
کردۆته‌وه. پاتی
چه‌پی سوێد له
کاتێکدا
داوای له
تورکیا
کردووه که
زمانی
دایالۆگ هه‌ڵبژێرێ
وبۆ هه‌میشه
بیر له شه‌ڕ
نه‌کاته‌وه،
له‌هه‌مان
کاتدا داوای
له گه‌ریلاکانی
پارتی
کرێکارانی
کوردستان
کردووه که
واز له چه‌ک
بهێنن و خۆیان
له شه‌ڕ
بپارێزن.
پارتی
چه‌پی سوێدی
پێیوایه که
تورکیا ده‌یه‌وێ
کوردستانی
عێراق (
باشووری
کوردستان)
داگیر بکات،
به‌ڵام ئه‌وان
پێیانوایه
که شه‌ڕ کێشه‌و
گرفته‌کان
چاره‌سه‌ر
ناکات، بۆیه
پارتی چه‌پ
داوای له
تورکیا
کردووه که
بانگه‌وازی
کوردان بۆ
ئاشتی و
دایالۆگ په‌سند
بکات و هه‌نگاوی
بۆ هه‌ڵبگرێته‌وه.