ئۆسلۆ: کوردستانیان
دژ به هه‌ڕه‌شه‌کانی
تورکیا
رێپێوان ده‌که‌ن
کاژمێر
14ی ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه 7
-11- 2007 له
شاری ئۆسڵۆی
پێته‌ختی
وڵاتی نۆروێژدا،
سێ
لایه‌نی
نۆرویژی و
کوردستانیانی
دانیشتووی
شاری ئۆسلۆ دژ به
هه‌ڕه‌شه‌کانی
سه‌رانی
تورکیا‌و ئه‌گه‌ری
له‌شکرکێشی
بۆ ناو خاکی
باشووری
کوردستانی
رێپێوانیان
کرد.
سه‌ره‌تا
خۆپێشانده‌ران
له‌به‌رده‌م
سێنته‌ری شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاری
ئۆسلۆدا
کۆبوونه‌وه
که لافیته‌ی
دژ به شه‌ڕیان
به‌رز
کردبۆوه، ئه‌وسا
خۆپیشانده‌ران
به‌ره‌و وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتی نۆروێژ
به‌ڕێ که‌وتن،
له‌وێشه‌وه
به‌ره‌و کۆنسوڵگه‌ریی
ئه‌مریکا له
نۆروێژ
رۆیشتن
جێگه‌ی
ئاماژه‌یه
که زیاتر له
2000 کوردستانی
به‌شدارییان
تێداکردبوو،
که زۆربه‌یان
ئاڵای
کوردستانیان
به‌رز
راگرتبوو، هه‌ڕه‌شه‌کانی
سه‌رانی
تورکیایان
ریسوا ده‌کرد،
دژ به شه‌ڕو
له‌شکرکێشی
هوتافیان ده‌کێشا،
دواتر نوێنه‌ری
خۆپیشانده‌ران
یاداشتنامه‌یه‌کی
ناڕه‌زایه‌تییان
بڵاوکرده‌وه،
که پێشکه‌ش
به وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
نۆروێژ و
کۆنسوڵگه‌ریی
ئه‌مریکا کرابوو.