مام جه‌لال،
ئێمه پیاوی
رژێم ده‌رنه‌چووین،
ده‌رکه‌وت
که تۆ
داکۆکیت له
ئه‌نفالچییه‌ک
کردووه! |
هه‌ر له‌گه‌ڵ
سکاڵا
تۆمارکردنمان
له‌سه‌ر تاوانبار
(نزار خه‌زره‌جی)،
سه‌رۆکی
سوپای سه‌ددام
له‌کاتی
هێرشه‌کانی
ئه‌نفال‌و
کیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه‌و
ناوچه‌کانی
تری کوردستان‌و
کاولکردنی
زۆرتر له (4000)
دێهاتی
کوردستان، هه‌ندێک
له پارته
کوردستانییه‌کان‌و
سه‌رکرده‌کانیان
کێچ که‌وته
که‌وڵیان‌و
هه‌ریه‌که‌یان
له‌ئاست خۆیه‌وه
که‌وته
نووسین‌و
ناردنی نامه‌ی
چه‌واشه‌کاری
بۆ وه‌زیری
دادی
دانیمارکی. هه‌ندێک
له‌وانه‌ی که
نامه‌ی
غوفرانیان
ناردبوو:
(پارتی
دیموکراتی
کوردستان
(دڵشاد
میرانی، به‌رپرسی
نووسینگه‌ی
ئه‌وڕوپا)،
دکتۆر فوئاد
مه‌عسوم، (ئه‌ندامی
مه‌کته‌بی سیاسی‌و
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی
ده‌ره‌وه‌ی
یه‌کێتیی)،
بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامی
کوردستان
(ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز،
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی
بزووتنه‌وه).
هه‌ر لایه‌نه‌و
هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک
به‌شێوه‌یه‌ک
له‌شێوه‌کان،
ئێمه‌یان به‌پیاوانی
رژێم، پارتی
کرێکارانی کوردستان‌و
به‌کرێگیراوانی
ئه‌م ده‌وڵه‌ت‌و
ئه‌و ده‌وڵه‌ت
ناوده‌بردو
واشیان
نیشانده‌دا
که خه‌زره‌جی
تاوانباری ئه‌نفال‌و
کیمیاباران
بێتاوانه‌و
به‌شێوه‌یه‌ک
له‌شێوه‌کانیش
په‌یوه‌ندی
به‌ئه‌وانه‌وه
هه‌بووه.
نامه‌ی
دڵشاد
میرانی، به‌رپرسی
بیرۆی ده‌ره‌وه‌ی
پارتی
دیموکراتی
کوردستان، له
10.10.2001دا
نووسراوه‌و
تیایدا
هاتووه: (نیزار
خه‌زره‌جی،
به‌شداری له‌و
تاوانانه‌دا
نه‌کردووه
که رژێمی
ئێراق له
کوردستان ئه‌نجامی
داون، ئه‌و
دۆستایه‌تییه‌کی
گه‌رم‌و
پته‌وی له‌گه‌ڵ
(پ.د.ک)و پارته
کوردییه‌کانی
دیکه‌و
ئۆپۆزیسیۆنی
ئێراقیدا هه‌یه.
به‌م دواییانه
ناوبراو بۆته
ئامانجی هه‌ڵمه‌تێک
له دانیمارک
بۆ سه‌پاندنی
ئه‌و
تاوانانه‌ی
که دژی کورد
کراوه به‌سه‌ریدا،
وه‌ک هێرشه
کیمیاوییه‌که‌ی
هه‌ڵه‌بجه‌و
جینۆسایدی
ساڵی 1988، ئێمه
حه‌ز ده‌که‌ین
جه‌خت بکه‌ین
له‌سه‌ر ئه‌وه
که ئه‌و فه‌رمانانه
له‌لایه‌ن سه‌رۆکی
ئێراق‌و عه‌لی
حه‌سه‌ن مه‌جیده‌وه
دراون.. ئه‌م
هه‌وڵدانه
بۆ
ناشرینکردنی
ره‌وشتی ئه‌م
ژه‌نه‌ڕاڵه‌یه‌و
ئه‌مه یه‌کێکه
له‌یارییه‌کانی
رژێمی سه‌ددام
حوسێن، بۆ ئه‌وه‌ی
رێگه نه‌دات
به‌رپرسه‌کانی
تری ئێراقی هه‌ڵبێن‌و
په‌یوه‌ندی
به
ئۆپۆزیسیۆنه‌وه
بکه‌ن). ئه‌و
قسانه‌ی
دڵشاد
میرانی، یه‌که‌م
پاکانه‌کردنه
بۆ بێئاگایی
خه‌زره‌جی له
ئه‌نفال‌و
کیمیابارانکردن،
دووه‌میش ناڕاسته‌وخۆ
تاوابنارکردنی
هه‌موو ئه‌و
که‌سانه‌یه
که هه‌وڵی به‌دادگاییکردنی
خه‌زره‌جییان
دا به سیخوڕ‌و
پیاوی سه‌ددام.
خۆزگه دڵشاد
میرانی، له‌کاتی
هێنانی گاردی
کۆماری‌و
تانکه‌کانی
سه‌ددام بۆ
ناو هه‌ولێرو
په‌رله‌مانی
کوردستان له‌لایه‌ن
(پارتی
دیموکراتی
کوردستان)ه‌وه،
که هه‌زاران
به‌ڵگه ئه‌و
په‌یوه‌نییه‌ی
سه‌ددام‌و سه‌رانی
پارتی ده‌سه‌لمێنن،
هه‌ر به‌لای
که‌مه‌وه
بیگوتایه ئه‌مه
یه‌کێکه له‌یارییه
هاوبه‌شه‌کانی
پارتی‌و سه‌ددام!
فوئاد مه‌عسوم،
ئه‌ندامی مه‌کته‌بی
سیاسی (ی.ن.ک)،
له نامه‌یه‌کدا
که له 10.10.2001دا
بۆ وه‌زیری
دادی دانیمارکی
ناردووه
نووسیوێتی: (فه‌ریقی
یه‌که‌می
روکن، نزار خه‌زره‌جی،
له‌لای ئێمه
وه‌کو که‌سایه‌تییه‌کی
نیشتمانی بێوێنه‌و
ناو‌و ناوبانگێکی
باش ناسراوه.
به‌گوێره‌ی
زانیارییه‌کانی
ئێمه هیچ
رۆڵێکی نه‌بووه
له‌لێدانی هه‌ڵه‌بجه
به‌چه‌کی
کیمیاوی‌و به‌شداری
شاڵاوه‌کانی
ئه‌نفالی نه‌کردووه‌و
که‌سایه‌تییه‌کی
شایسته‌ی پڕ
له ڕێز‌و سه‌نگینه).
ئه‌وه‌ی
دکتۆر فوئاد
باسی ده‌کات
هیچی به‌سه‌ر
راستییه‌وه
نییه‌و
پاکانه
کردنێکه بۆ
تاوانبارێکی
ئه‌نفال‌و
کیمیاباران،
نامه‌که‌ی
فوئاد مه‌عسوم،
بێوویژدانییه‌کی
گه‌وره‌یه
به‌رامبه‌ر
به
قوربانیان‌و
بنه‌ماڵه‌ی
ئه‌نفالکراوه‌کان.
نامه‌ی
مام جه‌لال،
که له 28.11.2002دا
بۆ وه‌زیری
دادی دانیمارکی
ناردووه
نووسیوێتی:
(کاتێ که خه‌زره‌جی
پله‌ی به‌رز
بووه‌وه بۆ
فه‌رمانده‌ی
فه‌یله‌قی یه‌ک،
په‌یوه‌ندییه‌کی
پته‌وی له‌گه‌ڵ
(ی.ن.ک)دا به‌ست. به‌زانیاری
ته‌واوی به‌نده
(مام جه‌لال)،
ئه‌و (خه‌زره‌جی)
خودی خۆی به‌شداری
ئه‌نفال یان
به‌کارهێنانی
چه‌کی
کیمیاوی نه‌کردووه.
وه‌کو خۆم هه‌ست
ده‌که‌م،
رژێمی ئێراق
هانی (پ.ک.ک)ی
داوه له‌گه‌ڵ
هه‌ندێک
کوردی ئێراقی
که مه‌سه‌له
تراژیدییه‌که‌ی
هه‌ڵه‌بجه
کاری تێ‌یان
کردبوو، بۆ
دانانی
پلانێک له‌دژی
خه‌زره‌جی).
به‌ر له‌هه‌موو
شتێک مام جه‌لال
شایه‌تییه‌کی
ناڕه‌وای
داوه‌و
پاکانه‌ی بۆ
خه‌زره‌جی
کردووه، هه‌روه‌ها
به ناڕه‌وه
تاوانی
سیخوڕی کردنی
داوه‌ته پاڵ
ئێمه! مام جه‌لال
که ئاماده‌بوو
هه‌زاران
کیلۆمه‌تر
ببڕێت‌و بێت
بۆ دانیماک له‌پێناوی
داکۆکیکردن
له نزار خه‌زره‌جی‌و
سه‌لماندنی
بێتاوانی ئه‌و،
ئه‌ی بۆ
ئێستاکه هه‌ر
له‌پاڵ خۆی له‌کۆشکی
کۆمارییه‌وه
ناچێته ئه‌و
دادگایه‌ی که
سه‌رانی به‌عس‌و
سه‌ددام
دادگایی ده‌کات،
بێتاوانی خه‌زره‌جی
بسه‌لمێنێت؟
مام جه‌لال
کاتێک که ئه‌مه‌یان
ناکات‌و دوای
ئه‌وه‌ی بۆی
ده‌رکه‌وت که
نه خه‌زره‌جی
ئه‌و
بێتاوانه
بوو که ئه‌و
ده‌یویست به
ناڕه‌وا گه‌واهی
بۆ بدات، هه‌روه‌ها
نه ئێمه‌ش
پیاوانی رژێم‌و
سه‌ددام
بووین که مام
ئه‌و تاوانه‌ی
دایه
پاڵمان،
پێویسته دان
به‌هه‌ڵه‌ی
خۆیدا بنێت‌و
وه‌کو رێزێک
بۆ بڕوانامه‌که‌ی‌و
پیشه‌که‌ی که
مافناسێتی‌و
پارێزه‌رێتیه‌و
هه‌رده‌م
شانازییان
پێوه ده‌کات‌و
له‌زۆر بۆنه‌دا
ده‌ڵێت: (به‌نده‌ی
موخلیستان هه‌م
وه‌ک پارێزه‌رو
هه‌م وه‌ک
مافناسێک ......)، داوای
لێبووردن له‌که‌سوکاری
قوربانییانی
ئه‌نفال‌و
ئێمه بکات،
چونکه داکۆکیکردنه‌که‌ی
له‌تاوانباری
ناوبراو
سووکایه‌تییه‌کی
گه‌وره بوو
به
قوربانیانی
ده‌ستی رژێم،
هه‌روه‌ها به
بنه‌ماڵه‌ی
کیمیابارانکراوو
ئه‌نفالکراوه‌کان،
له‌وبه‌ر ئه‌وه‌ی
به ناڕه‌وا
ده‌یویست ئه‌و
تاوانانه‌ی
که خه‌زره‌جی
له‌دژی خه‌ڵکی
بێتاوانی
کوردستان ئه‌نجامی
دابوو
بیانسڕێته‌وه،
هه‌روه‌ها له‌خووتوو
خۆڕاش ئێمه‌شی
به‌پیاوو
سیخوڕی سه‌ددام‌و
به‌عس
ناوبردبوو! مام
جه‌لال، ئه‌گه‌ر
ئاماده‌ی ئه‌وه‌شی
تیا نه‌بێت که
نه بێتاوانی
خه‌زره‌جی
بسه‌لمێنێت
هه‌روه‌کو ئه‌و
به بێتاوانی
نیشان ده‌دا،
هه‌روه‌ها نه
ئاماده‌ش بێت
داوای
لێبووردن له
که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان‌و
ئێمه‌ش بکات، ئه‌وکاته
بێ هیچ سێ‌و
دوویه‌ک
نادادپه‌روه‌ری
خۆی ده‌سه‌لمێنێت.
نامه‌ی
ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز،
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی
بزووتنه‌وه
که له 16.3.2002دا
نووسیوێتی،
به‌ر له‌هه‌موو
شتێک به‌رواری
ناردنی نامه‌که
که (16.3)یه
جارێکی تر
کیمیابارانکردنی
هه‌ڵه‌بجه‌یه
له‌لایه‌ن
ئیسلامییه‌کانه‌وه،
چونکه
ناردنی نامه‌یه‌کی
پڕ له
ناڕاستی له‌م
رۆژه‌دا
تاوانێکی گه‌وره‌یه
له‌دژی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان
ده‌کرێت!
ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز،
له‌کۆپله‌یه‌کی
نامه‌که‌یدا
ده‌ڵێت: (ده‌مانه‌وێت
جه‌خت له‌سه‌ر
ئه‌وه بکه‌ینه‌وه
که فه‌ریقی
یه‌که‌می
روکن، نزار خه‌زره‌جی،
سه‌رۆکی
پێشووی سوپای
ئێراق، دۆستی
بزووتنه‌وه‌که‌مانه
له بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامی
کوردستانی
ئێراق‌و خاوه‌نی
ناو‌و
ناوبانگێکی
باشه له‌نێو
جه‌ماوه‌ری
گه‌لی
کوردستان.
ئێمه خه‌ڵکی
هه‌ڵه‌بجه‌ین‌و
به‌چاوی
خۆمانه‌وه
دیومانه‌و
شایه‌تین له‌سه‌ر
تاوانه‌کانی
هه‌ڵه‌بجه‌و
ئه‌نفال له
کوردستانی
ئێراقدا، له‌به‌رئه‌وه
دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه
که نزار خه‌زره‌جی
له‌هه‌ردوو
تاوانه‌که دووره‌و
که‌سێکی
نیشتمانی شه‌ریفه‌و
هیوادارین
گیانی خۆی‌و
خێزانه‌که‌ی
بپارێزن). ئه‌وه‌ی
که ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز
نووسیوێتی
هیچ راستییه‌کی
تیا به‌دی
ناکرێت! باشه
به‌گوێره‌ی
قورئان
مو‌سڵمانان ده‌بێ
ته‌نیا راستی
بڵێن، ئه‌ی ئه‌و
هه‌موو
ناڕاستییه‌ی
ناوبراو چییه؟
هه‌ر به‌پێی
قورئان مو‌سڵمانان
ده‌بێت شایه‌تی
ره‌واو دروست
بده‌ن، ئه‌ی
ئه‌و هه‌موو
ناڕه‌وایی‌و
بێویژدانییه‌ی
که له شایه‌تی
ئیحساندا به‌دی
ده‌کرێت چییه؟
ئه‌مه‌ش ده‌قی
نامه‌که‌ی
ئیحسان عه‌بدولعه‌زیزه
که بۆ خه‌زره‌جی
ناردبوو، ئه‌ویش
راده‌ستی
دادگای دانیمارکی
کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو
به‌ڵگه‌یه‌ک
بۆ سه‌لماندنی
بێتاوانی خۆی
به‌کاری
بهێنێت.