کۆچی دوایی دانیال میتران داخباری کردین

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دانیال میتران، دۆستی نزیکی دۆزی کوردستانمان بیست، لەو پێوەندەدا دەبێ ئەو راستیە وەبیربهێنیتەوە کە ئەو ژنە تێکۆشەرە بەردەوام داکۆکی لە رەوایەتی کێشەی کوردستان کردوە، بەوهۆیەوە جێی خۆیەتی کە کوردستانیان بەڕێزەوە یادی بکەنەوە، هەرگیز ئەو کەسانە لەبیر نەکەن کە لە رۆژە سەختەکاندا هاوسۆزیان لەگەڵدا نواندووین.

دانیال میتران رۆڵێكی به‌رچاوی له‌ ناساندنی دۆزی گه‌له‌كه‌مان به‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ هه‌بوو و یه‌كێك له‌ داكۆكیكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی بووه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و كۆره‌وه‌ مێژووییه‌كه‌ی ساڵی 1991دا. هەروەها یەکێک لەو کەسانە بوو کە زۆر لێبراوانە پارێزگاری لە دیفاکتۆی هەرێمی کوردستان دەکرد، هەروەها زۆر پەرۆشانە لەخەمی ئەوەدابوو کە شەڕی نێوەخۆ کۆتابێت، بۆئەو مەبەستەش هەموو شیانی خۆی دەکار کرد.

 

 سڵاو لە گیانی پاکی دانیال میتران

 

ماڵپەڕی رزگاری

٢٢-١١-٢٠١١