له ئه‌مریکا
رێپێوان دژ به
شه‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێ
هه‌واڵه‌کان:
دوێنێ
شه‌ممه27-10-2007 به هه‌زاران
که‌س بۆ ناڕه‌زایی
ده‌ربڕین له‌سه‌ر
به‌رده‌وام
بوونی شه‌ر له
عێراق و ئه‌گه‌ری
هه‌ڵگیرسانی
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
ئێران له
شاره‌کانی
نیۆیۆرک و لۆس
ئه‌نگلس
رژانه سه‌ر
شه‌قامه‌کان
و راشکاوانه
داوایان له
سه‌رۆکی ئه‌مریکا
کرد که هێزه‌کانی
خۆی له عێراق
بکێشێته‌وه‌و
بیر له په‌لاماردانی
وڵاتی
ئێرانیش نه‌کاته‌وه.
به‌گوێره‌ی
زانیاریه‌کان
زیاتر له سه‌د
هه‌زار که‌س
به‌شداریان
له‌و
رێپێوانانه‌دا
کردبوو،
لافیته‌ی
جۆراوجۆرایان
به‌رزکردبۆوه
له‌وانه " شه‌ڕ
راگرن، بووش
راوه‌سته" و
" بووش خراپترین
سه‌رۆکه که
ناسیومانه"
وێرای هه‌موو
ئه‌وانه‌شه‌وه
سه‌رۆکی ئه‌مریکا
هه‌وڵ ده‌دات
ئه‌مریکا وه‌کو
هێزێکی ته‌کانه
کۆنترۆڵی هه‌موو
جیهان بکات و
له‌هه‌موو
شوێن و ناوچه‌کاندا
ئاماده‌یی هه‌بێ،
ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن
جیهانیان ره‌ت
ده‌کرێته‌وه،
بۆیه
چاودێران
پێیانوایه
که ئه‌مریکا
له
داهاتوودا
زیانێکی گه‌وره‌ی
پێده‌که‌وێ و پله‌ی
یه‌که‌می لێ
ده‌سه‌ندرێته‌وه.