کوردستانیانی
دانیشتووی ڤییه‌نا
رێپێوان ده‌که‌ن
کاتژمێر
17ی رۆژی 31-10-2007
کوردستانیانی
دانیشتووی شاری
ڤییه‌نای
وڵاتی نه‌مسا
به‌مه‌به‌ستی
ریسواکردنی
هه‌ڕه‌شه‌کانی
تورکیا ئه‌گه‌ری
له‌شکرکێشی
سوۆای ئه‌و
وڵاته بۆ ناو
خاکی هه‌رێمی
کوردستان
رێپێوانێکیان
به‌ڕێوه‌برد
که سه‌دان که‌س
تێیدا به‌شداریان
کردبوو.
خۆپێشانده‌ران
له سێنته‌ری
شار و له به‌رده‌می
ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیران
کۆبوونه‌وه،
به جۆش و
خرۆشێکی نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه
سروودیان ده‌چڕی
و سلۆڤانی دژ
به داگیرکه‌رانیان
ده‌گوته‌وه‌و
له‌شکرکێشی
تورکیایان
ریسوا‌و مه‌حکوم
ده‌کرد.
به‌گوێره‌ی
هه‌واڵی په‌یامنێری
هه‌فته‌نامه‌ی
رۆژی گه‌ل له ڤییه‌نا
که‌ناڵه‌کانی
راگه‌یاندنی
ئه‌و وڵاته
بایه‌خێکی
زۆریان به
رێپێوانه‌که
دا، دیدار‌و
چاوپێکه‌وتنیان
له‌گه‌ڵ به‌شداربوون
ده‌کرد و هه‌ندێ
که‌ناڵی
لۆکا‌ڵی راسته‌وخۆ
په‌خشیان ده‌کرد.
له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه خه‌ڵکی
ئه‌و وڵاته
هاوسۆزیان له‌گه‌ڵ
کوردستانیان
پێشان ده‌داو
دژی شه‌ڕو له‌شکرکێشی
هه‌ڵوێستیان
ده‌نواندو
ناڕه‌زایی
خۆیان پێشان
ده‌دا.
ئه‌مه
خۆپێشاندانه‌که
زیاتر له سێ
کاتژمێری
خایاند، له‌لایه‌که‌وه
هاوده‌نگی
کوردستانیانی
دژ به هه‌ڕه‌شه‌کانی
داگیرکه‌ران
و شه‌ڕخوازان
پێشان ده‌دا،
له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه
هه‌ستی
وڵاتپارێزی
کوردستانیانی
هه‌نده‌رانی
خۆ‌یا ده‌کرد،
ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی
سه‌رکه‌وتووانه‌یه
بۆ راسته‌ڕێكردنی
خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌ی
گه‌لی
کوردستان.