سه‌ربه‌خۆیی
کۆسۆڤۆ پیرۆز
ده‌که‌ین
کوردستانیانی
تینووی
رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی!
سه‌ربه‌خۆخوازان
و
ئازادیخوازانی
جیهان!
دوێنێ
17-2-2008 له‌هه‌نگاوێکی
بوێرانه‌دا
په‌رله‌مانی
هه‌رێمی کۆسۆڤۆ
له
دانیشتنێکی
فه‌رمی خۆیدا
بڕیاری دا که
نیشتمانه‌که‌یان
له سربستان
جیابێته‌وه‌و
سه‌ربه‌خۆیی
خۆی رابگه‌یه‌نێ،
له‌م پێوه‌نده‌دا
ئێمه به‌ناوی
حزبه‌کانمان
و به‌نوێنه‌رایه‌تی
سه‌ربه‌خۆخوازانی
کوردستانه‌وه
پیرۆزبایی له
گه‌لی کۆسۆڤۆ
ده‌که‌ین، ده‌خوازین
له
نیشتمانێکی
ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆدا
ئارام و به‌خته‌وه‌ر
بژین، هه‌م
وڵاته‌که‌یان
ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه‌و
به‌ره‌و
دیموکراتیزه‌کردنی
هه‌نگاو هه‌ڵبگرنه‌وه،
هه‌م پێوه‌ندی
خۆیان ده‌گه‌ڵ
گه‌لان و
وڵاتان دا
دروست بکه‌ن و
گه‌شه‌ی
پێبده‌ن.
راگه‌یاندنی
سه‌ربه‌خۆیی
کۆسۆڤۆ
رووداوێکی سه‌رپێیی
و هه‌واڵیکی
ئاسایی
مێدیاکان نیه،
بۆ گه‌لی کۆسۆڤۆ
پیاده‌کردنی
مافی چاره‌نووسی
خۆیان و سه‌ربه‌خۆیی
نیشتمانه‌که‌یانه،
بۆ بزاڤی
رزگاریخوازی
گه‌لانی بنده‌ست
و
داگیرکراویش
وه‌رچه‌رخانێکی
مێژووییه،
له‌سه‌ر
ئاستی
جیهانیشدا
واتای
بنبڕکردنی
سته‌م له‌سه‌ر
گه‌لێکی
داگیرکراودا
به‌رجه‌سته
ده‌کات، ئه‌مه‌ش
به‌سه‌رکه‌وتنی
بزاڤی
رزگاریخوازی
گه‌لانی بنده‌ست
ته‌واو ده‌بێ
و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئاشتی
جیهانی
بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازیدا
دێته‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه
ههنگاوێکی
پیرۆز‌و
واتابه‌خشه،
هیواخوازین
له‌لایه‌ن گه‌لان
و وڵاتانه‌وه
پشتیوانی
لێبکرێ و به‌فه‌رمی
بناسرێ، هه‌روه‌ها
هیواخوازین
که رێکخراوه‌ی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
کۆسۆڤۆی سه‌ربه‌خۆ
په‌سند بکات و
به‌ئه‌ندام
وه‌ریبگرێ و
ئاڵاکه‌ی له‌ته‌ک
ئاڵای
وڵاتاندا به‌رزبکاته‌وه.
راگه‌یاندنی
سه‌ربه‌خۆیی
هه‌رێمی کۆسۆڤۆ
بۆ سه‌ربه‌خۆخوازانی
کوردستان
مژده‌یه‌کی
ئومێد به‌خشه،
پێکهێنانی کۆسۆڤۆێکی
سهربهخۆو
شه‌کاندنه‌وه‌ی
ئاڵاکه‌ی
تروسکایی ئه‌و
چرایه
رۆشنتر ده‌کات
که رێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی
گه‌لانی بنده‌ست
و داگیرکراو
رووناک ده‌کاته‌وه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه
داوا له سه‌ربه‌خۆخوازانی
کوردستان ده‌که‌ین
که
لێبڕاوانهترو
شێلگیرانه‌تر
بۆ یه‌کخستنی
ریزه‌کانیان
و بۆ به‌هێز
کردنی سه‌رنگه‌ری
سه‌ربه‌خۆیی
تێ‌بکۆشن،
رایه‌ڵه‌ی
دۆستایه‌تی و
هاوپه‌یمانێتی
له‌گه‌ڵ کۆسۆڤۆی
سه‌ربه‌خۆدا
دروست بکه‌ن.
ئێمه
وێڕای ئه‌وه‌ی
که
پیرۆزبایی
خۆمان
بۆ گه‌لی کۆسۆڤۆ
دووپات ده‌که‌ینه‌وه
و هیوای سه‌رکه‌وتنیان
ده‌خوازین،
هاوکات ئاوات
به
کوردستانێکی
سه‌ربه‌خۆ ده‌خوازین
و له‌پێناو ئه‌م
ئامانجه
پیرۆزه‌شدا
درێژه به
تێکۆشان ده‌ده‌ین
و پێشمانوایه
که رۆژی سه‌ربه‌خۆیی
نیشتمانه‌که‌مان
نزیک بۆته‌وه،
خۆری رزگاری
هه‌ڵدێ و له
ئاسمانی شه‌هیدانه‌وه
تیشکی زێڕینی
خۆی به‌سه‌ر
کوردستانێکی
سه‌ربه‌خۆدا
په‌خش ده‌کات.
حزبی
رزگاریی
کوردستان
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان
پارتی
سه‌ربه‌ستی
کوردستان یه‌کێتی
شۆڕشگێڕانی
کوردستان
18-2-2008