کۆڕێک سه‌باره‌ت
به پێویستبوونی
ئۆپۆزیسیۆن
کاتژمێر
20ی رۆژی 11/2/2008 ژووی
کوردستان
یونایتید له‌سه‌ر
تۆڕی ئینته‌رنێت
کۆڕێکی بۆ به‌ڕێز
رێکار ئه‌حمه‌د سکرتێری
گشتی حزبمان،
حزبی رزگاریی
کوردستان
پێکهێنا،
کۆڕه‌که له
ژێر ناوی " بۆچی
ئۆپۆزیسیۆنێکی
کارامان پێویسته" به‌ڕێوه‌چوو،
سه‌ره‌تا به‌ڕێز
پارێزه‌ر ره‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی کاک رێکاری
ئه‌حمه‌دی به
ئاماده‌بووان
ناساند، به‌وهۆیه‌شه‌وه
کورته‌یه‌ک
له ژیاننامه‌و
کار‌و خه‌باتی
خسته روو،
دواتر ده‌رگه‌ی
قسه‌کردن بۆ کاک
رێکار ئه‌حمه‌د
ئاوه‌ڵا کرا،
ئه‌ویش له سه‌ره‌تا
دا سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رانی
ژووری
کوردستان
یونایتید
کرد، به‌خێرهاتنی
له ئاماده‌بووانی
کرد‌و خۆشحاڵی
خۆی ده‌ربڕی
که ده‌رفه‌تێک
ره‌خساوه تا
رامانی حزبی
رزگاریی
کوردستان سه‌باره‌ت
به
ئۆپۆزیسیۆن
بۆ ئاماده‌بووان
شرۆڤه بکات،
دواتر باسه‌که‌ی
که تایبه‌ت
بوو به
ناساندنی رۆڵ
و پێداویستی
سه‌نگه‌ری
ئۆپۆزیسیۆن
له ره‌وشی
ئێستای
باشووری
کوردستاندا
پێشكه‌ش کرد.
هه‌ڤاڵ
رێکار وێڕای
ئه‌وه‌ی که
ره‌وشی هه‌نووکه‌یی
بۆ پێکهێنانی
ئۆپۆزیسیۆنێکی
کارا شێ کرده‌وه،
ئاواتیشی
خواست که خه‌ڵکانی
دڵسۆز‌و
نیشتمانپه‌روه‌ر
به‌مه‌به‌ستی
ئاسایی کردنه‌وه‌ی
ژیانی حزباته‌ی
له‌سه‌ر بنه‌مای
هاوێرکردنی
ده‌سته‌ڵات و
ئۆپۆزسیۆن له
ده‌وری یه‌کتر
کۆببنه‌وه.
جێگه‌ی
ئاماژه‌یه
که پێشکه‌شكردنی
باسه‌که
زیاتر له 40
خوله‌کی
خایاند،
پاشان ده‌رگه‌ی
پرسیار‌و وه‌ڵام
کرایه‌وه،
چه‌ندین به‌رێز
رامانی خۆیان
خسته روو،
پرسیاریان
کرد‌و وه‌ڵام
درانه‌وه.
کۆڕه‌که تا
کاتژمێر 24ی
خایاند و
زیاتر له 263 که‌س
له ژووره‌که‌دا
ئاماده
ببوون.
ماڵپه‌ڕی
رزگاری