شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی سەردانی بارەگای حزبی رزگاری دەکات

 کاتژمێر ١٣ی ئەمڕۆ ٣-١-٢٠١٦ شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان نیلۆفەر کۆچ، هاوسەرۆکی ک ن ک و دکتۆر کامەران بەرواری ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرو کاک شوکروڵڵا حەمەدئەمین ئەندامی ک ن ک سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبمان، حزبی رزگاریی کوردستانیان کرد لە شاری هەولێر، لەلایەن هەڤاڵان رێکار ئەحمەد، سکرتێری گشتی و ئاکۆ عەبدولمەجید بەپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکان پێشوازیان لێکرا. ئەوسا لە دیدارێک باس لە رەوشی هەنووکەیی کوردستان کرا، هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێ کوردستانیان و هێزە سیاسیەکان هاوهەنگ و هاودەنگ بن و وەڵامی داخوازیەکانی ئەم قۆناغە بدەنەوە.