که‌رکوکیه‌کان
رێپێوان ده‌که‌ن
به‌هۆى
بڕیارى
گواستنه‌وه‌یان
بۆ عه‌لوه‌یه‌كى
یه‌كگرتوو،
وه‌ك ناره‌زایى
ده‌ربرین ، ده‌یان خاوه‌ن
دوكان و ده‌ستگێرى
شارى كه‌ركوك
خۆپیشاندانێكیان
ساز كرد .
یه‌ك شه‌ممه
18/11/2007 به‌ده‌یان
دوكاندارو ده‌ستگێڕى
شاری
که‌رکوک خۆپیشاندانێكیان
بۆ به‌رده‌م
دیوانى
پارێزگاى كه‌ركوك
ساز كرد ، به‌بۆنه‌ى
ده‌ركردنى
بڕیارێك به‌گواستنه‌وه‌یان
بۆعه‌لوه‌یه‌كى
یه‌كگرتوو له
باشورى شاره‌كه
و بڕیارى
داخستنى سه‌رجه‌م
دوكانه‌كانیان
له ماوه‌ى
دوو رۆژدا.
به‌مه‌به‌ستى
رێكخستنى عه‌لوه‌ى
شارى كه‌ركوك
، وه‌ك هه‌نگاوێك
بۆ جوان كردنى
شاره‌كه، له‌لایه‌ن
كارگێڕى ئه‌و
شاره‌وه
بڕیارى
داخستنى سه‌رجه‌م
دوكان و نوسینگه‌كانى
به‌قاڵى و
میوه و سه‌وزه
راگه‌ێنرا كه
پێویسته له
ماوه‌ى 2
رۆژدا ئه‌و
بڕیاره جێبه‌جێ
بكرێت .
خۆپیشانده‌ران
چه‌ندین
لافیته‌یان
به‌رزكردبۆوه
كه دژایه‌تى
خۆیان ده‌رده‌بڕى
دژ به‌و
بڕیاره.
به‌گوته‌ى
خۆپیشانده‌ران
ئه‌م بڕیاره
ده‌بێته
بارگرانى بۆ
دوكانداران
به‌وه‌ى كه
شوێنه‌كه
دووره‌و له
روى ئارامى و
ئاسایشه‌وه
زۆر پارێزراو
نیه‌و به‌هۆى
دووریه‌كه‌یشیه‌وه
ده‌بێته
كۆسپ له رێگه‌ى
كاره‌كانى ئه‌ماندا
، سه‌ره‌ڕاى
ئه‌وه‌ى كه
ئه‌ندازه‌یه‌كى
زۆر پاره‌یان
پێده‌بێت
كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه
بۆ ناو شارى
كه‌ركوك كه
ئه‌وه‌ش له
رووى ئارامیه‌وه
له‌م
بارودۆخه‌دا
گونجاو نیه ،
پێده‌چێت
ببنه
ئامانجى كه‌سانى
تێكده‌ر،
بێجگه له‌و
كرێ و باره‌ى
پێویسته
بیده‌ن بۆ سه‌وزه‌و
میوه‌كان كه
له بازاڕى
خان ته‌مردا ئه‌و
كێشه‌یان نیه
. هه‌روه‌ها
ئه‌وان ده‌لێن
ئه‌گه‌ر ئه‌م
بڕیاره جێ به‌جێ
بكرێت چه‌ندین
كه‌س و خێزان
بێبه‌ش ده‌بن
له رۆزى
رۆژانه‌یان ."
عیرفان
كه‌ركوكلى
جێگرى سه‌رۆكى
لیژنه‌ى ئه‌منى
شاره‌كه ئه‌وه‌ى
رون كرده‌وه
كه به‌پێى ئه‌و
رێنمایى و
رێكخستنانه‌ى
بۆ شاره‌كه
ئه‌نجام
دراوه
پێویسته یه‌ك
بازاڕى یه‌كگرتوو
هه‌بێت ، وه
عه‌لوه‌ى كه‌ركوك
به‌پێى
رێنماییه‌كانى
كارگێڕى شاره‌كه
عه‌لوه‌یه‌كى
فه‌ڕمى یه و
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش
كرد كه ئه‌و
عه‌لوه‌یه‌ى
له‌ناو خان ته‌مردا
هه‌یه
كاریگه‌رى
خراپى هه‌یه
له‌سه‌ر
هاتوچۆى ناوشار،
سه‌ره‌ڕاى
كاریگه‌رى له‌سه‌ر
پاك وخاوێنى
ده‌ڤه‌ره‌كه.
سه‌باره‌ت
به‌داواكارى
خۆپیشانده‌ران
كه‌ركوكلى جه‌ختى
له‌سه‌ر ئه‌وه
كرده‌وه كه
به‌رده‌وام
ده‌بن له‌سه‌ر
بڕیاره‌كه‌و
كۆبونه‌وه‌ش
له‌گه‌ڵ
نوێنه‌رى
خۆپیشانده‌ران
و نوێنه‌رى سه‌ندیكاى
كرێكاران كراوه
و به‌رێنمایى
پارێزگارى كه‌ركوك
بڕیار دراوه
75 بارهه‌ڵگر
له عه‌لوه‌ى
فه‌ڕمى كه‌ركوكه‌وه
میوه و سه‌وزه
بگه‌ینرێته
بازاڕى خان ته‌مر
و گوتى:"داواكارین
له هه‌موو
لایه‌ك
هاوكاریمان
بكه‌ن بۆچه‌سپاندنى
سه‌رجه‌م
رێنمایى و
بڕیاره‌كانى
لیژنه‌ى ئه‌منى
پارێزگا."
جێى
باسه له‌چه‌ند
مانگى
رابردووش‌دا
بۆ دژایه‌تى
هه‌مان بڕیار
،
خۆپیشاندانێكى
هاوشێوه‌ى ئه‌مه
ئه‌نجام
درابوو ،
پاشان بریاره‌كه
جێبه‌جێ نه‌كرا.