ده‌نگ
به‌رزكردنه‌وه
و دیمانه‌تان
به‌خێر!
كه‌ریم
چۆلی
مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی
له ناو دام و
ده‌زگاكانی
هه‌رێم جێگه‌ی
مشت‌ومڕ نی یه
و ئینكاری
ناكرێ، گه‌نده‌ڵی
له ڕاده‌به‌ره
و خه‌ڵكی ئه‌م
وڵاته‌ی هه‌راسان
كردوه، ئه‌مه
قسه‌ی زوربه‌ی
خه‌ڵكی ئه‌م
وڵاته بێ
ساحیبه‌یه و
له سه‌ر زاری
زوربه‌ی خه‌ڵكیش
باس ده‌كرێ،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته
له سه‌ر
كردنه مه‌سه‌له‌ی
چاره‌سه‌ركردن
و پاكسازی و
چاكسازی یه،
كه له لایه‌ن
هه‌ردوو لاوه
(هه‌ردوو حزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كه)
وه‌عدی پاكسازی
و چاكسازی و
رۆخاندنی
ڤیلای گه‌نده‌ڵكاران
درا و ئێمه‌ی
ڕه‌ش و رووتی
وڵاتیش چاوه‌رێ
بوین، به‌ڵام
وا دیاره گه‌نده‌ڵیه‌كه
زیاتر په‌ره‌ی
سه‌ندووه،
نه‌ك چاره‌سه‌ر
كراوه، كه‌س
گویێ له ده‌نگی
میلله‌ت نه‌گرتوه
و هاواره‌كان
پشتگوێ خراون
و ئێستاش له‌گه‌ڵ
هه‌واڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی
ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان
و پێشكه‌ش
كردنی خزمه‌تگوزاری
زیاتریش
گوایه (2008) ده‌بێته
ساڵی چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌ی كاره‌با
و ئاو و نیشته‌جێ
كردن و هتد...
بڕوا نه‌ماوه
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی
چاره‌سه‌ر
بكرێ و پێده‌چێ
ئه‌م ساڵیش
بڵیێن (ساڵ به
ساڵ خوزگه‌م
به پار و
پێرار) .
له‌م
بارودۆخه‌دا
(زه‌حمه‌تكێشان
و سوسیالست و یه‌كگرتوو
و كۆمه‌ڵی
ئیسلامی)
یادداشتنامه
به‌رزده‌كه‌نه‌وه
و گوایه له
ئیداره نارازین
و هه‌ڕه‌شه‌ی
كشانه‌وه له
حكومه‌تی هه‌رێم
ده‌كه‌ن، به
هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك
ئه‌مه هه‌ڵوێستێكی
باشه و خه‌ڵك
چاوه‌ریێ هه‌ڵویستی
باشتریش ده‌كه‌ن،
به‌ڵام
پرسیاره‌كه
ئه‌وه‌یه
ئایا له سه‌ر
هه‌ڵوێستی
خوتان به‌رده‌وام
ده‌بن؟! ئایا
تازه به
تازه هه‌ستان
به گه‌نده‌ڵی
و كه‌موكوریه‌كان
كردوه؟! ئه‌ی
پێشتر چیتان
ده‌كرد خۆ خه‌وتان
لێ نه‌كه‌وتبوو؟!
یاخود مه‌سه‌له‌كه
ئه‌وه‌یه پێ
ده‌چێ براگه‌وره‌كان
كه وه‌فایان
به‌رامبه‌ر
به ئه‌ندام و
لایه‌نگرانی
خوشیان نی یه،
له‌م كه‌ین
وبه‌ینی كه‌مكردنه‌وه‌ی
وه‌زاره‌ته‌كان
به وه‌زیره‌كانتان
بڵێن ئیشمان
به ئێوه نه‌ماوه
و
خواحافیزتان
بێ! كه
وابزانم ئه‌مه‌ی
ئاخیریان
ڕاسته.
ئێوه خوشتان
هه‌تانه هه‌م
وه‌زیر ه و
گزیر و هه‌م
په‌رله‌مانتاره،
له سه‌رده‌می
نه‌خوشیه
شوومه‌كه‌ی
شه‌ری
براكوژیش خه‌ڵكی
پێویستیان به
هه‌ڵویستی ئێوه
بۆ، به‌ڵام
پشتی ئه‌م لا
و ئه‌و لاتان
ده‌گرت و خه‌ریكی
خواردنی ده‌نكه
نۆكی ماڵی
پاشا بوون،
بویه ترسی ئه‌وه
هه‌یه ئه‌گه‌ر
براگه‌وره‌كان
وه‌زاره‌ته‌كانی
هه‌رێم وه‌كو
خویان بهێڵن
یاخود وه‌عدی
سه‌رۆ وه‌زیری
بێ وه‌زاره‌تتان
بده‌نێ له‌م هه‌ڵویسته‌ی
خوتان په‌شیمان
ببنه‌وه، له
ناوتان هه‌یه
له قسه‌كردنا
ره‌خنه‌ی توند
ده‌گرێ، به‌ڵام
به‌كرده‌وه
خه‌ریكی شه‌ن
و كه‌وكردنی
چاكیه‌كانی
ماڵی پاشایه،
له‌ناوتان هه‌یه
له هه‌ردوو
لا پاره وه‌ر
ئه‌گرێ و نمه‌كی
هه‌ردوكیانی كردوه
ئه‌مه‌یان چی
به‌سر دێ؟! ئه‌مه
سه‌ره‌ڕای
ئامۆژگاریه‌كانی
براكۆمۆنیسته‌كان،
گوایه ئێستا
سه‌رده‌می
ئۆپۆزسیۆن نی
یه و ده‌بێ
هه‌موولایه‌ك
ببن به جه‌ماعه‌تی
(ئه‌شهه‌دووبیلا
وایه) و بێده‌نگ
بن، سه‌یره!!
ئه‌گه‌ر ئێوه
ده‌تانه‌وێ
شه‌ریكه به‌شی
گه‌نده‌ڵی نه‌بن
پێویسته له
خوتانه‌وه
ده‌ست به ریفۆرم
بكه‌ن و هه‌ڵویستێكی
بوێرنه‌تان
هه‌بێ و به‌رامبه‌ر
به وه‌زیرێكی
بێ وه‌زاره‌ت
چاوپۆشی له
گه‌نده‌ڵی نه‌كه‌ن
و له ناو
حزبه‌كانی
خوشتان رێگه
به بوونی
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی
نه‌ده‌ن، ده‌نا
ئێوه‌ش
جیاوازیتان
نابێ و ده‌بن
به شه‌ریكی
گه‌نده‌ڵیه‌كان،
هه‌ر چه‌نده
به‌شێك له نه‌خۆشیه‌كان
ئێوه‌شی
گرتووه و خه‌ریكه
ئێوه‌ش ده‌بن
سه‌رۆك و
سكرتێری گشتی
و حزبه‌كانتان
له سه‌ر
خوتان تاپۆ ده‌كه‌ن
و به‌م شێوه‌یه‌ش
گه‌وره‌ترین
زیان به‌كلتۆری
دیموكراسی ده‌گه‌یه‌نن،
چونكه كاتێك
ئێوه باسی
دیموكراسی و
ئالوگوری
ئاشتیانه‌ی
ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن
و خوشتان
بڕاواتان پیێ
نه‌بێ ئه‌ی ئه‌م
وڵاته چوون
به‌ره‌و
دیموكراسی هه‌نگاو
ده‌نێ؟!