کوردانی
کازاخستانیش
په‌لامار ده‌درێن
هه‌واڵه‌کان: رۆژی 28-10-2007
له‌و کاته‌ی
کوڕێکی
کازاخستانی
ویستویه‌تی
ده‌ستدرێژی
بۆ سه‌ر کچێکی
کورد بکات چه‌ند
گه‌نجێکی
کورد وه‌ده‌نگ
دێن و په‌لاماری
کوڕه
کازاخیه‌که
ده‌ده‌ن، به‌مه‌ش
شه‌ڕ له‌نێوان
کۆمه‌ڵێک گه‌نجی
کورد‌و کازاخی
دروست ده‌بێ.
رۆژی 29-10-2007 به‌مه‌به‌ستی
تۆڵه‌کردنه‌وه
له گه‌نجانی
کورد گروپێکی
چل که‌سی له گه‌نجانی
کازاخستان
هێرش ده‌که‌نه
سه‌ر چه‌ند
ماڵێکی کورد
له‌ناوچه‌ی چیمکه‌ند ئازاریان
ده‌ده‌ن،
ماشێنه‌کانیان
ده‌سووتێنن و هه‌ڕه‌شه‌ی
کوشتنیان لێ
ده‌که‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان
نۆ خێزانی
کورد وه‌به‌ر
په‌لامار که‌وتن
و هێرشیان
کراوه‌ته‌وه
سه‌ر و لێیان
دراوه، هه‌روه‌ها
پێنج ماشێنی
کوردان
سووتێندراوه،
به‌و هۆیه‌وه
هێزه‌کانی
ئاسایشی ئه‌و
وڵاته
ویستویه‌تی
کوردانی
نیشته‌جێی حه‌وت
گوند بۆ شار بگوازێته‌وه.
هه‌واڵه‌کان
جه‌خت ده‌که‌نه‌وه
که سه‌ره‌تا
هێزه‌کانی
ئاسایشی
کازاخستان له‌به‌رانبه‌ر
هێرش و په‌لاماری
لاوه
کازاخیه‌کان
خۆی بێده‌نگ
کردووه،
دوایی که
زانیویانه
کاره‌ساتی مرۆیی
لێده‌که‌وێته‌وه،
هه‌وڵیان
داوه رێگه نه‌دن
هێرشبه‌ران زیاتر
په‌لاماری
ماڵه کورده‌کان
بده‌ن، دواتر کورده‌کانیان
بۆ شاره‌کان
گواستۆته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی
هه‌واڵه‌کان
نوێنه‌رانی
کورده‌کانی
کازاخستان له‌گه‌ڵ
وه‌زاره‌تی
ناوخۆی ئه‌و
وڵاته
کۆبوونه‌ته‌وه‌و
داوایان
کردووه که
هێزه‌کانی
ئاسایش رێگری
له فراوانبوونی
هێرش و په‌لاماره‌کان
بگرێ، چونکه
نوێنه‌ری
کورده‌کان
ترسی ئه‌وه‌یان
هه‌یه نه‌وه‌ک
کازاخیه‌کان
هێرشی زیاتر
بکه‌نه سه‌ر
کوردان و
ئازار‌و زیانی زۆرتریان
پێگه‌یه‌نن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه
که له وڵاتی
کازاخستان
دا نزیکه‌ی 180
هه‌زار کورد
ده‌ژین، به‌ڵام
سه‌رچاوه فه‌رمیه‌کان
ژماره‌ی
کوردانی کازاخستان
به 50 هه‌زار
که‌س داده‌نێ.
چاودێران پێیانوایه
که ئه‌و
کوردانه له
گونده‌کانی
ناوچه‌ی چیمکه‌ند دا ده‌ژین،
گونده‌کانیان
له شوێنێکی
باش هه‌ڵکه‌وتووه
بۆیه هه‌ندێک
که‌سی کازاخی مرخی
خۆیان له‌و
گوندانه
خۆشکردووه‌و
ده‌یانه‌وێ
کورده‌کان ده‌رپه‌ڕێنن
و ئاواره‌یان
بکه‌نه‌وه.