کاتی ئه‌وه
هاتووه سه‌رکردایه‌تی
کورد دان به
شکستی سیاسه‌تی
خۆی
بنێ
به‌ر
له روخانی سه‌دام
، تێكڕای گه‌لی
کوردستان به
هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه
، به دارا و
نه‌داره‌وه،
به ژن و
پیاوه‌وه ، به گه‌وره
و چوکه‌وه
روو ده‌میان
له سه‌رکردایه‌تی
لایه‌نه به
شه‌ڕچووه‌کان
کرد و داوایان
لێکردن که
گوێ له هاوار
و ناڵه‌ی
دایکی شه‌هیدان
و کڕوزانه‌وه‌ی
شار و گونده
خاپورکراوه‌کان
بگرن و واز له
زمانی چه‌ک و
هێز بهێنن و
بۆ زمانی
لۆژیک و ژیریی
سه‌رده‌م بگه‌ڕێنه‌وه
، لێ مخابن ئه‌وان
گوێیان له‌که‌س
نه‌گرت و
خۆیان له‌هه‌موو
تێکۆشه‌رێکی
دیکه به
راستتر و
کوردپه‌روه‌رتر
و نیشتیمانپه‌روه‌رتر
دانا و گاڵته‌یان
به لێکدانه‌وه‌ی
سیاسه‌تمه‌دارانی
جیا له خۆیان
هات و ته‌نیا
سیاسه‌تی
خۆیان به
راست و ره‌وان
زانی و
پێشیانوابوو
ته‌نیا سیاسه‌تی
ئه‌وان له
ئاستی
هاوکێشه‌کانی
نێوده‌وڵه‌تان
و داخوازیه‌کانی
نه‌ته‌وه‌ی
کورددا دێته‌وه
. له‌کاتی سه‌روبه‌ندی
ئاماده‌کاری
بۆ لێدان و
هێرشکردنه
سه‌ر رژێمی
عێراق دیسانه‌وه
زۆرینه‌ی
لایه‌نه
سیاسیه‌کان و
سیاسه‌تزانانی
کوردستانی و
دۆستانی نه‌ته‌وه‌ی
کورد
پێشنیاریان
بۆ کردن که
به‌بێ مه‌رج و
گره‌نتی
مسۆگه‌رکردنی
مافه‌کانی
گه‌لی کورد نه‌چنه
ناو هاوکێشه‌یه‌کی
کورتنه‌کراوه
و بێ‌ئاکام . به‌ڵام
دیسانه‌وه
گوێیان له که‌س
نه‌گرت و به
ته‌نیا گه‌لی
کوردیان خسته
نێو هاوکێشه
قوڵه‌که‌وه
.کاتێ رژێمی
به‌عس روخا و
شاره‌کانی
دیکه‌ی
کوردستان به که‌رکوکیشه‌وه
رزگارکران و
پێشـمه‌رگه
خۆیان گه‌یانده
ناویان و
کۆنترۆڵیان
کردن و کوردی
ئاواره و ده‌رکراویش
به په‌رۆشه‌وه
به‌ره‌و زێدی
باب و
باپیرانی
خۆیان گه‌ڕانه‌وه
و ویستیان
مافه زه‌وتکراوه‌کانی
خۆیان وه‌ربگرنه‌وه
، هه‌مدیسان
سه‌رکردایه‌تی
کوردستان
رێگه‌ی له ره‌وتی
به کوردستانیکردنه‌وه‌ی
شاره به عه‌ره‌بکراوه‌کان
گرت و خۆبه‌خشانه
هاوکاری عه‌ره‌به
هاورده‌کان و
پیاوانی
رژێمی به‌عسیان
کرد و سه‌ر و
گیانیان
پاراستن و ده‌ستیشیان
ئاوه‌ڵا
کردنه‌وه .ئه‌و
کاته زۆر
راشکاوانه
هاوارمان کرد
و تکامان لێکردن
که به‌ده‌ستی
خۆیانه‌وه
بتێکی دیکه
دانه‌تاشن ،بۆ
ئه‌وه‌ی له
دواییدا داوای
کۆمه‌ک و هاوکاری
له‌و بته
داتاشراوه
نه‌که‌ن ،
باشتر وایه
خۆیان به
دامه‌زراندنه‌وه‌ی
عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه
خه‌ریک نه‌که‌ن
و کوردستانی
ئازادکراو ده‌گۆماوی
خوێناوی
عێراق نه‌که‌نه‌وه
و جارێکی دیکه‌ش
ناچارمان نه‌که‌نه‌وه
که
بۆنی بارووت
و گه‌رده‌لوله‌کانی
ئه‌نفال هه‌ڵمژینه‌وه
، به‌ڵام
دیسانه‌وه
ئه‌وان
گوێیان له‌که‌س
نه‌گرت و به
راکردن به‌ره
و به‌غدادی
حوکمڕانی
رایان کرده‌وه
و به دروشمی
عێراقی هیواو
ئاشتی کاسیان
کردینه‌وه .
له
کاتێکدا ئێمه
بۆ پێکهێنانی
کۆنگره‌ی
ئاشتبوونه‌وه‌ی
کوردستانیان
هاوارمان ده‌کرد
و داوای
جیابوونه‌وه‌ی
باشووری
کوردستان‌مان
ده‌کرد ، ئه‌وان
خۆیان به
کۆنگره‌ی
ئاشتبوونه‌وه‌ی
عێراقیه‌کان
خه‌ریک ده‌کرد
و سه‌رانی
هێزه ره‌گه‌زپه‌رسته‌کانی
عه‌ره‌بییان
بانگهێشت ده‌کردن
و باوه‌شیان
بۆ ده‌گرتنه‌وه
. ئێمه
راشکاوانه
ده‌مانگوت :
باشترین چاره‌سه‌ر
بۆ یه‌کلایی
کردنه‌وه‌ی
کێشه‌ی
ئاڵۆزی عێراق
و به‌خته‌وه‌رکردنی
نه‌ته‌وه‌کانی
ناو عێراق ئه‌وه‌یه
نه‌ته‌وه‌کان
ئازادانه
بڕیار له
چاره‌نووسی
خۆیان بده‌ن و
سێ ویلایه‌ته
به زۆر به‌یه‌ک
لكێنراوه‌کان
ئاره‌زوومه‌ندانه
له‌یه‌کتر
جیا بکرێنه‌وه
، که‌چی ئه‌وان
جه‌ختیان له‌سه‌ر
به‌یه‌که‌وه
ژیانی ئاره‌زوومه‌ندانه
ده‌کرده‌وه
و به‌ره‌و
بنیاتنانه‌وه‌ی
عێراق تێده‌کۆشان
.
کاتێ له‌سه‌روبه‌ندی
پێکهێنانی
حکومه‌تی
ئینتیقالی ، کورد
له پۆستی سه‌رۆکایه‌تی
کۆمار و سه‌رۆکی
ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیران
بێبه‌ری کرا ،
دیسانه‌وه له
رێگه‌ی نامه‌یه‌کی
کراوه‌وه
داوامان
لێکردن که
بگه‌ڕێنه‌وه
کوردستان و له
جیاتی
رێکخستنه‌وه
و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی
نێو ماڵی
دوژمن ، با
نێو ماڵی
کورده‌واری
رێکبخه‌نه‌وه
و به‌ره و
تێکه‌ڵکردنه‌وه‌ی
هه‌ردوو
ئیداره‌که
هه‌نگاوی
کرده‌یی هه‌ڵبگرنه‌وه
و پێ له‌سه‌ر
ماف و
ئازادییه‌کانی
نه‌ته‌وه‌ییمان
دابگرن و به‌رو
پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆ
راسته رێ
بگرن و له
کۆسپ و ته‌گه‌ره
و هه‌ڕه‌شه‌کان
نه‌سه‌نگرێنه‌وه
، به‌ڵام
مخابن دیسانه‌وه
هاوارنامه‌ی
ئێمه‌یان به‌هه‌ند
وه‌رنه‌گرت و
به نه‌ته‌وه‌په‌رست
و سه‌ربه‌خۆخواز
ناوزه‌دیان
کردین و
به‌گوڕتر بۆ
وه‌ده‌ستهێنانی
پله‌و پایه
به‌ره‌و به‌غداد
و عێراقچێتی
رایان کرده‌وه
و به‌وه‌ش
تاوانباریان
کردین که هه‌ست
به ناسکی
بارودۆخی
نێوده‌وڵه‌تی
و هه‌رێمی
ناکه‌ین و مه‌به‌ستمانه
گرفت و ئاژاوه
بخه‌ینه سه‌ر
رێگه‌ی
عێراقی هیواو
ئاشتی که
کورد له‌و
عێراقه‌دا به
ته‌واوی ماف و
ئازادییه‌کانی
خۆی شاد
ده‌بێته‌وه .
ئیمڕۆ
ته‌واوی
رامان و
بۆچوونه‌کانی
ئێمه له
واری
کرداریدا
خۆ‌یا و ئاشکرا
بوونه ، عه‌ره‌بی
عێراق به
شیعه و سوننه‌یانه‌وه
ئاماده‌نین
دان به
کوردستانبوونی
که‌رکوک و
ناوچه
دابڕاوه‌کانی
دیکه دابنێن
، ئاماده‌نابن
ماده‌ی ٥٨
جێبه‌جێ بکرێ
و عه‌ره‌به
هاورده‌کان
بۆ سه‌ر زێدی
باب و
باپیرانی
خۆیان
بگێڕدرێنه‌وه
. ئیمڕۆ سه‌رکردایه‌تی
کورد خۆی له
ئاستی گه‌وره‌ترین
هێرش و په‌لاماری
عه‌ره‌بدا ده‌بینێته‌وه
، له ژێر
گوشارێکی
تووند دایه ،
ناچاربووه
له پێناو
دامه‌زراندنه‌وه‌ی
عێراقی هیواو
ئاشتی واز له‌به‌شێک
له داخوازیه‌کانی
خۆی بهێنێ . له‌م
پێوه‌ندیه‌دا
ئێمه جارێکی
دیکه‌ش
دڵسۆزانه
بانگیان ده‌که‌ین
که له‌وه
زیاتر چاره‌نووسی
نه‌ته‌وه‌ی
کورد له
باشووری
کوردستاندا
به‌ره‌و
تاریکی و
نادیاری خلۆر
نه‌که‌نه‌وه
و له
دووڕیانی هات
و نه‌هاتدا
رای نه‌گرنه‌وه
، باشتر
وایه دان به‌شکستی
سیاسه‌تی
خۆیان بنێن و
بۆ پێکهێنانی
کۆنگره‌یه‌کی
نیشتیمانی
کاربکه‌ن و ته‌واوی
ده‌سته‌ڵاتیش
به‌و کۆنگره‌یه
و به بزاڤی
راپرسی
بسپێرن و ده‌روازه
بۆ ره‌وت و
رامانه‌کانی
دیکه بکه‌نه‌وه.
له‌م پێوه‌ندیه‌دا
جارێکی دیکه‌ش
دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه
که ئیمڕۆ
کاودانی
نێوده‌وڵه‌تی
له هه‌موو
کاتێکی دیکه له‌بارتره
. ره‌وشه‌که
له به‌رژه‌وه‌ندی
کوردستانیان
دایه ، به
هێزی
یه‌کگرتووی
جه‌ماوه‌ر و
به یه‌کڕیزی
نێوان لایه‌نه
سیاسیه‌کان
ئاسۆی روون له
چاوه‌ڕوانی
دۆزی ره‌وای
گه‌لی
کوردستان
دایه ، ئه‌گه‌ر
و بواری ئه‌وه
هه‌یه له
ماوه‌ی که‌متر
له شه‌ش
مانگدا ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆ
رابگه‌یه‌نرێت
و پشتیوانی
نێوده‌وڵه‌تیش
مسۆگه‌ر بکات
. ده‌با هه‌موومان
به‌و گیانه‌وه
بۆ هێز و
بڕیاری جه‌ماوه‌ر
بگه‌ڕێینه‌وه
و خاوه‌ندارێتی
له پرسی سه‌ربه‌خۆییدا
بکه‌ین .
رێکار ئه‌حمه‌د
سکرتێری
گشتی حزبی
رزگاریی
کوردستان
19-8-2005