کۆمەڵگەی کوردی...له نێوان سێ
ئابڵووقه‌ی فکری‌دا
نوسینی: محه‌مه‌د بێبه‌ش /سوید
١- قه‌تیسبون و ئالوده بوونی عه‌قڵی خێڵ و بنه‌ماله‌یی
٢- کلتورو نه‌رێت وده‌ستوری
ئاینی وفه‌لسه‌فه‌ی نه‌زۆك
٣-ئاوێته‌بویی
هه‌ردوکیان له‌سیاسه‌ت وسیسته‌م
ویاساکانی حوکم و ده‌سه‌ڵاتدا..!!!
به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو تر قسه بکه‌ین ،له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا چ له رووی
پێگه‌و ژیانی شارستانی وکۆمه‌ڵایه‌تی وچ له رووی دیموکراسی وده‌ستورو یاسا‌و
پێناسه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ وچمکه‌کانی
مۆدێرن وخه‌مڵاندنی سیاسه‌ت وروخسارو ناوه‌رۆکی
سیسته‌می ده‌سه‌ڵات وهه‌موو فاکته‌رو لایه‌نه‌کانی ژیانی رۆژانه ، له مێژوه‌کاندا به نه‌زۆکی دوباره ده‌بنه‌وه ،ئه‌و سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه
ده‌بنه سێ گرێی ئاڵۆزی پێکه‌وه به‌ند کراو و توخمی نه‌گۆر ،ئه‌گه‌ر سه‌رنج له خاڵی یه‌که‌م بده‌ین ده‌بینین
وه‌ك بازنه‌یه‌کی
داخراو بوه به‌هۆی کۆت وبه‌ندی نه‌وه‌ی نوێ وله هه‌موو ئه‌زمونێکی تازه‌گه‌ری وبێبه‌شی
کردون ، لاوه‌کانمان له قه‌فه‌زی وابه‌سته
بون له چوار چێوه‌ی
خێڵ و بنه‌ماڵه‌وخواسته
خێزانه‌که‌یدا زندان کراون ، هه‌روه‌ها
له تواناکانی بیرکردنه‌وه‌ی تازه‌گه‌ری وگۆڕانکاری
ژیان و بیرکردنه‌وه‌ی جیاوازوسه‌رده‌میانه
مه‌حروم کراون ،واته عه‌قڵی نه‌وه‌کانی یه‌ک له دوای
یه‌ک ده‌سته‌مۆو میراتگری عه‌قڵی خێڵ و بنه‌ماڵه‌که‌یانن
، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریه‌کی زۆر نێگه‌تیڤ وخراپی به‌سه‌ر لاوه‌کانه‌وه دروستکردوه‌و هه‌موو توانا
فکریه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ مراندون ، کلتوری
میراتگری به‌ته‌نها له‌کاری سیاسه‌ت قه‌تیس نه‌کراوه‌و ،ته‌نانه‌ت
ڕۆشنفکرو نوسه‌ران وڕۆژنامه‌نوسان و هونه‌رمه‌ندانی له بابه‌تی بنه‌ماڵه‌ی
وپیشه‌ی خێزانه‌وه گلاون وبه‌شێوازی میراتگری مامه‌ڵه‌ی له ته‌کدا ده‌کرێ
،به‌واتایه‌کی تر ده‌توانین بڵێین زوربه‌ی چینه باڵاکانی گرتۆته‌وه ، له خاڵی دوه‌مدا فه‌لسه‌کانی ئاین له ووڵاتی ئێمه‌دا فیزیکیه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌کی
نه‌گۆرو بڤه‌ن . سه‌رده‌مو مێژوو کات وسات ووه‌رچه‌رخان وئاڵوگۆڕی فکری وپێشکه‌وتنه زانسته‌کان قبوڵ ناکه‌ن ، ڕاستگۆیانه
تر بڵێین ئازادی ومافی تاك له‌و کلتورو نه‌رێته
ئایینیه‌دا مایه‌ی قبوڵ نیه‌و ته‌نها
له جێبه‌جێ کردنی فه‌رمانه ئایینه‌کاندا شکۆمه‌ندو
ڕێزداره ، واته ده‌سه‌ڵات وفه‌رمانه ئایینیه‌کان شۆڕ بۆته‌وه
بۆ ناخی تاکه‌کان و وه‌ك هه‌وا تێکه‌ڵاوی هه‌مووبه‌شه‌کانی ژیانی
مرۆڤایه‌تی ئه‌م هه‌ریمه کراوه ،به‌واتایه‌کی
تر هه‌ر مرۆڤێك
وه‌ك ئه‌وان بیر نه‌کاته‌وه ووه‌ك ئه‌وان ڕه‌فتارو کردار نه‌کات ،ئه‌وا ده‌که‌وێته به‌ر لافاوی تانه‌و توانج وباری
ده‌روونی نائاسای و نایاسایی کلتورودابڕانی له کۆمه‌ڵگا ،ئه‌مه‌ش
ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت ،که ده‌بێت هه‌مومان وه‌ك یه‌ك بیر بکه‌ینه‌وه‌و وه‌ك یه‌ك
ڕه‌فتار بکه‌ین ،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که مافی تاك بوونی نه‌مێنێ وهه‌موو
ئازادیه‌کان له‌ده‌ستبدات و، بونی که‌سایه‌تی
خۆی بسڕێته‌وه.. کاتێك ئازادی ومافی
تاکیش زه‌وتکراو به‌داب ونه‌رێتی ئاینی په‌رژین کرا ، ئه‌وا کۆمه‌ڵگا له شارستانی به‌ده‌ر ده‌کرێ
وده‌بێته کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراو، ئه‌م فاکته‌ره ترسناکه‌ش ده‌بێته
هۆکارێکی گرنگ بۆ قه‌تیسکردنی داهێنان وعه‌قڵی نوێ و داڕمانی بنه‌ماکانی
کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌جمید کردنی نه‌وه‌کانی
داهاتوو ،سه‌پاندن وپه‌یره‌وکردنی
خواسته نه‌خوازراوه‌کان ،بێگومان هه‌موو یاسا‌و دابونه‌رێتێکی سه‌پێنراویش
هۆکارێکی گرنگه بۆله‌دستدانی حه‌زو خواست
ومافی تاك ولاوه‌کان وڕێگرتن له فۆڕمه‌له‌کرنی
داهێنانو تازه‌گه‌ری عه‌قڵی نوێ ،واته ده‌بێت به خواستی ئه‌و کۆمه‌ڵگا داخراوه بیر بکاته‌وه‌و نان بخوات وجل له‌به‌رکات وره‌فتار بکات وته‌نانه‌ت هاوسه‌رگیریش بکات
،ئایا بوونی ئه‌و مرۆڤه جگه له کۆیله‌یه‌ك چی ده‌به‌خشێ .؟؟
بێگومان زاڵبونی هه‌ردوو خاڵی کلتوی بنه‌ماڵه‌و
داب ونه‌رێتی
ئاینی ،تێکه‌ڵاو وئاوێته‌ی عه‌قڵی
سیاسی وکارنامه‌ی
حزبی وده‌سه‌ڵاته‌کان بوه‌و بۆته فاکته‌رو له‌مپه‌رێکی به‌هێز
له‌به‌ر ده‌م نه‌بونی یاسا و سیسته‌می دیموکراسی ومافه‌کانی مرۆڤ و خه‌جاڵه‌تکردنی
ده‌سه‌ڵات وشاردنه‌وه‌ی عه‌قڵی جیاواز ، ده‌بێ
ئه‌وه‌ش له یاد نه‌که‌ین ، که هه‌ر ئه‌و خاڵه سه‌ره‌کیانه
بوو ، وایکرد که‌حزبه
علمانیه‌کان پاشه‌کشێ له هه‌ندێ بۆچونی
خۆیان بکه‌ن وته‌سلیمی ئه‌و گێژاوه بن وئامانج وستراتیجو یاسا‌و
دیسپلینی حزبی خۆیان تێکه‌ڵاو به
داب ونه‌رێته‌کان بکه‌ن
،ته‌نانه‌ت له‌جیاتی ببنه پێشه‌نگ وپێشه‌وا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی ودیموکراسی ،ته‌سلیم به
واقیعی نه‌خوازراو بون وخۆیان دایه ده‌ست چاره‌نوسی داب ونه‌رێتی ئاینی
وپه‌یره‌وکردنی سیسته‌می بنه‌ماڵه‌یی‌وخێڵه‌کی
،که ئه‌مانه بونه
هۆکارو فاکته‌ڕێکی به‌هێز که هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
هه‌رێم به‌شێوازی
ئیفلیج و لاواز بێنێته به‌رهه‌م ونه‌توانێ ده‌ستورو
یاسا‌و سیسته‌مێکی مۆدێرن و شیاو دابمه‌زرێنێ
وچۆكدابده‌ن بۆکۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌خوازراوداخراو
،له هه‌مووی گرنگتر هه‌ر
ئه‌و عه‌قڵه لاواز‌و قه‌تیسه بووکه سیاسه‌ت و نه‌رێت
وئاینی به‌توندی
به‌یه‌که‌وه گرێدا‌و ، هه‌تا بوو به‌گرێ کوێره‌و
ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان وخه‌ڵکی رۆشبیرو به پرۆشی
ئه‌م ووڵاته‌ش ده‌سته‌وستان و بێچاره بکه‌ن له ئاستی پرۆژه‌و بیرۆکه و کارنامه‌کانیان ،له‌پای
نه‌بونی هیچ پاڵپشتێکی یاسای وده‌ستوری .ته‌نانه‌ت به‌ڕێژیه‌ك
کلتورو نه‌رێت وئاین وحزب وده‌سه‌ڵاته
یاساییه‌کان تێکه‌ڵ وئاوێته بوون .سوڵته‌ی جێبه‌جێ
کار‌و (تنفیذی) وڕێخراوه‌مه‌ده‌نیه‌کانیش
ناچار کراون
ڕێگای سوڵحی عه‌شایه‌رو داب‌و نه‌رێته
نه‌خوازراوه‌که بگرنه به‌ر ،ئه‌مه‌ش زیاتر بوه به‌هۆکاروپاڵپشتێکی گرنگ که حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان وه‌ك ئه‌زمونێکی سه‌رکه‌وتوو بۆ مانه‌وه‌ی هێزوتواناو ده‌سه‌ڵاته‌کانی
خۆیان به‌رده‌وام بن ونه‌وه‌یه‌کی مودێریزم وشارستانی سه‌رهه‌ڵنه‌دات
وکۆمه‌ڵگا به‌نه‌زۆکی بمێنێته‌وه‌و خۆیان دوره په‌رێز
بگرن له هه‌موو سیسته‌مێکی نوێخوازی . ئێستا
زۆر به‌ڕاشکاوی
سانسۆری ئازادی بیرورا‌و وماف وخواستی
مرۆڤی تاك به‌دی ده‌کرێت له نێوان هه‌رسێ ئابڵوقه‌ی فکری‌دا .
بێگومان هه‌رسێ ئه‌ڵقه ئامێزه‌که‌که‌ی مایك ومینبه‌رو ده‌رگای دیوه‌خان ،ئه‌وه‌مان
پێده‌ڵی که ئیمه ڕۆڵه‌و نه‌وه‌ی
مێژویه‌کی ناو بازنه‌ی داخراوین وڕۆژگارو چاره‌نوس
وقه‌زاوقه‌ده‌ر ئاینده‌مان دیاری ده‌کات . نه‌ه‌ك عه‌قڵ و توانا‌و هۆشی
مرۆڤه‌کان .ئه‌م بیرۆکانه‌ش فه‌لسه‌فه‌کی
دۆڕاو نه‌زۆکن له ئێستادا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی وسیسته‌می دیموکراسی وجاڕنامه‌ی
مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی وئازادی تاك وکۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تی جێگه‌ی نابێته‌وه‌و دوره له پره‌نسیپه‌کانی ژیانی
مرۆڤایه‌تی ئه‌م چه‌رخه. .ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ باس له چمکه‌کانی مرۆڤایه‌تی وناسنامه‌ی
که‌سایه‌تی وسه‌روه‌ری تاکه‌کان بکه‌ین ، ئه‌وا بێگومان ده‌بێ هه‌رسێ ئه‌ڵقه‌که له‌یه‌ك
بترازێنینو ئه‌و مایك ومینبه‌رو ده‌رگا یانه داخه‌ین ، که‌ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م
به‌رجه‌سته‌بونی مرۆڤایه‌تیمان .تا
بتوانین کۆمه‌ڵگایه‌کی زانست وته‌ندروست
بنیات بنێین ونه‌وه‌یه‌کی نوێ ومێژویه‌کی نوێ له دایك
ببێ ، که‌شایسته‌بێ به‌م نیشتمانه وچونه ناو پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی .