به‌غداد
هه‌ڕه‌شه‌ی
بودجه بڕین
له هه‌رێمی
کوردستان ده‌کات
تایبه‌ت
به ماڵپه‌ڕی رزگاری: سه‌رچاوه‌یه‌کی
ئاگادار به
ماڵپه‌ڕی
رزگاری راگه‌یاند
که کێشه‌و
گرفته‌کانی
نێوان کورد‌و
حکومه‌تی به‌غداد
رۆژ دوای رۆژ
گه‌وره‌تر ده‌بنه‌وه،
ته‌نانه‌ت
هاتنه‌وه‌ی
سه‌رۆک تاڵه‌بانی
بۆ کوردستان و
کۆبوونه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی
هه‌رێمی کوردستان
له‌چوارچێوه‌ی
ئه‌و هه‌وڵانه
پێوانه ده‌کرێ
که بۆ که‌م
کردنه‌وه‌ی
کێشه‌ی نێوان
به‌غدادو هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌ده‌چن.
سه‌رچاوه‌که
به‌باشی نه‌زانی
ناوی بهێنرێ،
به‌ڵام
راشکاوانه
به ماڵپه‌ڕی
رزگاری گوت:
سه‌رکردایه‌تی
سیاسی کورد
زۆر نه‌زانانه‌و
له‌خۆباییانه
ره‌فتار ده‌کات،
له‌لایه‌که‌وه
جه‌خت له‌سه‌رعێراقیبوون
ده‌کاته‌وه،
له‌لایه‌کی
دیکه‌وه بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌تی
خۆیان و حزبه‌کانیان
ده‌یانه‌وێ
بڕیار‌و یاسا و
ده‌ستووری
عێراق له‌ژێر
پێبنێن، به‌تایبه‌تیش
دوای ئه‌وه‌ی
حکومه‌تی به‌غداد
لێبوردنی بۆ
زیندانیه‌کان
ده‌رکردو سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێمی
کوردستان
رایگه‌یاند
که ئه‌و
لێبوردنه هه‌رێمی
کوردستان
ناگرێته‌وه،
دووڕوویی له
هه‌ڵوێسته‌کان
به‌دیارکه‌وتن،
به‌مه‌ش به‌رپرسانی
به‌غداد نیگه‌رانی
خۆیان به
تاڵه‌بانی
راگه‌یاندووه‌و
پێیانگوتووه:
ئه‌مه واتای
جیابوونه‌وه‌یه،
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ
فه‌رموو
جیاببنه‌وه،
ده‌نا یان
بڕیاره‌کان
جێبه‌جێ بکرێ
یان بودجه‌تان
پێناده‌ین!!
سه‌رچاوه‌که
دووپاتی کرده‌وه
که نامه‌ی
پشتیوانی سه‌رۆکی
هه‌رێمی
کوردستان بۆ
نوری مالکی سه‌رۆکوه‌زیرانی
به‌غداد له‌شه‌ڕو
په‌لاماردانی
ره‌وتی سه‌درا
له‌ژێرناوی
چه‌سپاندنی
ئاسایش له‌به‌رژه‌وه‌ندی
کورد دانه‌بووه،
ته‌نیا بۆ ئه‌وه
بووه که دڵی
مالکی نه‌رم
بکه‌نه‌وه‌و
هاوسۆزی
خۆیانی پێشان
بده‌ن، ده‌نا
بۆ هه‌رێمی
کوردستان و
کێشه‌ی کورد
باشتروابوو
که کورد
لاگیری له‌شه‌ڕی
نێوان سوپای
مه‌هدی و حزبی
ده‌عوه‌و
سوپای به‌دردا
نه‌کات،
چونکه شه‌ڕی
نێوان حکومه‌تی
به‌غدادو
سوپای مه‌هدی
نه‌بوو، ئه‌وه
شه‌ڕی نێوان
گروپه شیعه‌کان
بوو، ره‌وتی
سه‌در له‌لایه‌ک
و ئه‌نجوومه‌نی
باڵا‌و حزبی ده‌عوه‌ش
له‌لایه‌کی
دیکه بوون،
به‌رده‌وامبوونی
شه‌ڕو
ناکۆکیه‌کان
له‌به‌رژه‌وه‌ندی
کورددا
ده‌شکێته‌وه،
به‌ڵام
لاگیری کردن
به زیانی
کورد ته‌واو
ده‌بێ.