با
درۆکانی ئاسایش
له قاوبدرێن
هێمن
محسن
ئاسایشی
هه‌ولێر رۆژی ٣ی
ئه‌م مانگه
هه‌ڵیانکوتایه
سه‌ر باره‌گای
رێکخستنی
پارتی چاره‌سه‌ری
دیموکراتی
کوردستان و
ئاماده‌بووانی
باره‌گایان
ده‌ستبه‌سه‌ر
کردن و باره‌گاکه‌شیان
داخست ، دواتر
ئاسایش له
راگه‌یاندراوێکی
خۆیدا هۆکاری داگیرکردنی
باره‌گای هه‌ولێری
پارتی چاره‌سه‌ری
دیموکراتی
کوردستانی بۆ
تێوه‌گلانی
ئه‌ندامێکی
ئه‌و پارته
که هه‌وڵی
چاندنی دوو
نارنجۆکی ده‌ستی
له ناو سه‌یاره‌یه‌کی
ئاگر کوژێنه‌وه‌ی
بنکه‌ی شۆرش
دابوو ، گه‌ڕانده‌وه
. ئه‌وه‌ی تۆزێک
ئاگای له یاریه‌کانی
ده‌زگای ئاسایش
هه‌بێت
، زۆر باش ده‌زانێت
ئه‌مه درۆیه‌کی
شاخداره‌و هه‌وڵدانێکه
بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی
ئازادی و
کوشتنی ژیانی
دیموکراسی ،
چونکه هه‌موو
لایه‌ک باش ده‌زانن
که ته‌واوی پۆلیس
و ئاسایشه‌کانی
هه‌ولێر ئه‌ندامی
پارتی دیموکراتی
کوردستانن و رێگه
نادرێ ئه‌ندامی
لایه‌نه‌کانی
دیکه دابمه‌زرێن
، هه‌روه‌ها
ئاسایش و ده‌سته‌ڵاتی
کوردستان ده‌یانه‌وێ
له رێگه‌ی ئه‌و
سیناریۆیه‌وه
لایه‌نه‌کانی
ئۆپۆزیسیۆن
له‌به‌ر چاوی
خه‌ڵک ناشیرین
بکه‌ن و چالاکی
ئۆپۆزیسیۆن
که‌م بکه‌نه‌وه
. ئه‌گه‌ر به‌راست
ئه‌و پۆلیسه
ئه‌ندامی
پارتی چاره‌سه‌ری
دیموکراتی
کوردستان
بووبێ ، گومانی
ئه‌وه ده‌کرێ
که ئه‌و پۆلیسه‌ی
پارتی له‌لایه‌ن
ده‌زگای ئاسایشی
هه‌ولێره‌وه
ره‌وانه‌ی
ناو پارتی
چاره‌سه‌ری دیموکراتی
کوردستان
کرابێ ،
ئامانجیش یاریپێکردن
بووبێ له سیناریۆیه‌کی
له‌و شێوه‌یه‌دا
. ده‌بێ هێزه‌کانی
ئۆپۆزیسیۆن و
جه‌ماوه‌ری
کوردستان هه‌ست
به‌مه‌ترسی
ئه‌و سیناریۆیانه
بکه‌ن و به‌باشی
گوێیان له‌و
زه‌نگه بێ که
ئاسایشی
حکومه‌تی هه‌رێمی
ده‌یه‌وێ به‌مه‌به‌ستی
چاندنی ترس و
تۆقاندن په‌ره‌ی
پێبدات و له‌ژێر
ئه‌و پاساوه‌شه‌وه
ده‌ست به
گرتن و راوه‌دوونانی
نه‌یارانی خۆی
بکات .
گریمان
ئه‌و که‌سه
به‌راستی ئه‌ندامی
ئه‌و حزبه‌یه
به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ره‌فتاری ئه‌ندامێکی پارتی
چاره‌سه‌ری دیموکراتی
کوردستان بکرێ
به بیانۆ بۆ
داگیرکردنی
باره‌گای ئه‌و
پارته ، ئه‌ی
بۆ کاتێ شێخ
زانا و بانده‌که‌ی
که هه‌رهه‌موویان
ئه‌ندامی
پارتی دیموکراتی
کوردستان
بوون نه‌بووه
هۆکارێك بۆ
گرتنی تاکه
به‌رپرسێکی
پارتی دیموکراتی
کوردستان و
داخستنی تاکه
یه‌ک باره‌گای
ئه‌و حزبه ؟!! .
ئه‌مه سیناریۆیه‌کی ئاشکرایه
، ده‌بێ هه‌موومان
له قاوی بده‌ین
.
ئه‌مه
زه‌نگی مه‌ترسییه
به‌مه‌به‌ستی
شاڵاوی گرتن و
راوه‌دوونانی
نه‌یارانی ده‌سته‌ڵات
لێدراوه ، ده‌بێ
هه‌موومان نه‌فره‌تی
لیبکه‌ین .
ئه‌مه
سه‌ره‌تای خۆسه‌پاندنه‌وه‌و
وه‌دیار که‌وتنی
دیکتاتۆریه‌ته
ده‌بێ هه‌موو
کوردێک
له دژیدا
رابوه‌ستێ .