تورکیا ده‌یه‌وێ
هه‌رێمی
کوردستان له‌ژێر
گه‌مارۆی
ئابووری دابنێ
هه‌واڵه‌کان: له دوای
کۆبوونه‌وه‌ی
ئه‌نجوومه‌نی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
تورک راگه‌یاندرا
که ئه‌نجوومه‌نه‌که
له حکومه‌تی
تورکیای
خواستووه تا
گه‌مارۆی
ئابووری به‌سه‌ر
باشووری
کوردستان دا
بسه‌پێنێ.
رۆژی
چوارشه‌ممه
24/10/2007 ئه‌نجوومه‌نی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
تورک به
ئاماده‌بوونی
عه‌بدوڵڵا
گوولی سه‌رکۆماری
ئه‌و وڵاته
کۆبۆوه،
کۆبوونه‌وه‌که
شه‌ش
کاتژمێری
خایاند، سه‌ره‌نجام
ئاشکرا کرا که
ئه‌نجوومه‌نی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
تورک حکومه‌تی
ئه‌نکارای راسپاردووه
تا گه‌مارۆی
ئابووری به‌سه‌ر
باشووری
کوردستان بسه‌پێنێ.
ئه‌نجوومه‌نی
ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی
تورک که دوو
مانگ جارێک به
سه‌رپه‌رشتی
سه‌رکۆمار سه‌باره‌ت
به پرسه
گرنگ و
رووداوه‌کانی
ناوخۆ، هه‌رێمی
و جیهانی کۆده‌بێته‌وه،
ئه‌مجاره‌یان
بڕیاری داوه
دژایه‌تی هه‌موو
ئه‌و که‌س و
لایه‌نانه
بکرێ که
هاوکاری به
پارتی
کرێکارانی
کوردستان ده‌که‌ن،
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانیش
به‌وه تۆمه‌تبار
کراوه که
هاوکاری به
گه‌ریلاکان ده‌کات
بۆیه ده‌بێ
گه‌مارۆی
ئابووری
بخرێته‌سه‌ر،
به‌ڵام نازاندرێ
چۆن ئه‌و بڕیاره
جێبه‌جێ ده‌کرێ
و چۆن باشووری
کوردستان له‌ژێر
گه‌مارۆی
ئابووری داده‌نرێ؟!
له‌کاتێکدا
که تورکیا
پێوه‌ندی
بازرگانی خۆی
له‌گه‌ڵ
عێراق گه‌شه
پێده‌دات و له‌م
بواره‌شدا چه‌ندین
رێککه‌وتنیان
واژۆکردوه‌و
هه‌رێمی
کوردستانیش
له‌چوارچیوه‌ی
عێراق دایه.
جێگه‌ی
ئاماژه‌یه
که ساڵانه
ده‌وڵه‌تی
تورکیا به
ملیۆنان
دۆلار له‌و
بازرگانیه
قازانج ده‌کات
که له‌گه‌ڵ
هه‌رێمی
کوردستان دا
ده‌یکات، هه‌روه‌ها
به‌سه‌دان
کۆمپانیای تورکیا
له شاره‌کانی
هه‌رێمی
کوردستان ده‌ست
به‌کارن ، به‌مه‌ش
ئابووری
وڵاته‌که‌ی هه‌ڵساوه‌ته‌وه،
بۆیه
چاودیران
پێیانوایه
له ده‌وڵه‌تی
تورک زه‌ره‌رمه‌ندی
سه‌ره‌کی ده‌بێ
ئه‌گه‌ر ئه‌و
بڕیاره جێبه‌جی
بکرێ و گه‌مارۆی
ئابووری به‌سه‌ر
هه‌رێمی
کوردستان بسه‌پێندرێ.