بێده‌نگی له‌و فڕۆكه‌وانانه‌ی..
هه‌ڵه‌بجه‌یان كیمیابارانكرد تاوانه!! |
له‌مێژه خاكی كوردستان كێڵگه‌ی
تاقیكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی دوژمنانه‌و، جه‌سته‌ی گه‌لی
كوردیش مه‌كۆی ئێش‌و ئازاره‌كانیانه. یه‌كێ
له‌تاوانه هه‌ره گه‌وره‌و ترسناكه‌كانی جیهان كه به‌ده‌ستووری
بڕیاره‌كانی یاسای نێوده‌وله‌تی قه‌ده‌غه‌كراوه
به‌كارهێنانی كیمیا‌و، بۆمب‌و چه‌كه
كۆكوژیه‌كانه. به‌ڵام كورد قوربانی ئه‌م دووتاوانه‌و
تاوانه جۆراوجۆره‌كانی تره، سه‌دام حوسێن پاڵه‌وانی
وێرانكردنی کوردستان‌و قه‌ڵاچۆكردنی
كوردستانییه‌کانه، چه‌ندان جار‌و له‌چه‌ندان ناوچه‌و مه‌ڵبه‌ندی
كوردستان به‌بێ سڵه‌مینه‌وه چه‌كی
كیمیاوی به‌كارهێنا، كوردی دووچاری هه‌ڕه‌شه‌ی
له‌ناوبردن كرد!!
دیاره گرتنی سه‌دام به‌ته‌نێ پاساو
نیه بۆ وازهێنان‌و فه‌رامۆشكردنی ئه‌و بكوژانه‌ی
كه به‌شداربوون له‌و تاوانه گه‌ورانه. كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه
گه‌وره‌ترین‌و زیندووترین تاوانی سه‌دام‌و ئه‌نجامده‌رانیه‌تی.
ئه‌مه‌ش سه‌لمێندراوه به‌ده‌قی قسه‌كانی وه‌فیق سامه‌ڕایی
كه له لاپه‌ڕه (104)ی په‌رتووكه‌كه‌یدا – حطام البوابة الشرقية
– دا ده‌ڵێت: (ڕۆژی
16.3.1988، په‌نجا فڕۆكه‌ی ئێراقی هه‌ریه‌كه‌و
چوار بۆمبی كیمیاوی 500
كیلۆگرامی فڕێدایه سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه).
هه‌روه‌ها سه‌ره‌كسوپای ئێراقی ڕاكردووی ئه‌و
سه‌رده‌م (نه‌زار عه‌بدولكه‌ریم ئه‌لخه‌زره‌جی)
كه له‌دیمانه‌یه‌كی كه‌ناڵی - ئێم.
بی. سی - به‌رنامه‌ی
گڤتوگۆی هه‌فته (حوارالاسبوع ) له 10.11.2001دا به‌كورتی
ده‌ڵێ: (فه‌ریق كامیل
ساجید، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ك، به ته‌له‌فۆن
پێیڕاگه‌یاندم كۆمه‌ڵێك
فڕۆكه هه‌ڵه‌بجه‌یان كیمیابارانكرد. پرسیم
فڕۆكه‌كان ئێراقی بوون؟
گووتی: به‌ڵێ فڕۆكه‌كانی خۆمان
بوون)!!.
تاریق حه‌نا عه‌زیزی
جێگری دیكتاتۆر‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئێراق، له وه‌ڵامی پرسیارێكی ژماره‌یه‌ك
له سیناتۆرانی ئه‌مریكیدا گوتی :- (به‌ڵێ به‌دڵنیایی
ئێمه چه‌كی كیمیاویمان له‌دژی ئه‌و خه‌ڵكه
دواكه‌وتووانه به‌كارهێناوه. ئه‌گه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمیشمان
هه‌بوایه له دژیان به‌كارمان ده‌هێنا).
ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
له ژماره (3320)ی 16.3.2004دا ناوی (10) فڕۆکه‌وان له ئه‌نجامده‌رانی
تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به‌م شێوه‌یه
ئاشكرا ده‌كات:-
1. عه‌قیدی فڕۆكه‌وان
كه‌مال نوری فه‌تاح – دانیشتووی به‌غدا.
2. عه‌قیدی فڕۆكه‌وان
ناسر عۆده ئه‌لوادعی – دانیشتووی به‌غدا.
3. عه‌قیدی فڕۆكه‌وان
ئه‌یاد عه‌بدولجه‌بار ئه‌لهاشمی – دانیشتووی كوت.
4. عه‌قیدی فڕۆكه‌وان
سامر عه‌بدوڵلا نه‌سری – دانیشتووی به‌غدا.
5. عه‌قیدی فڕۆكه‌وان
نافیع عومران ئه‌لتكریتی – دانیشتووی تكریت.
6. عه‌قیدی فڕۆكه‌وان
عه‌ممار عه‌بدولخالق محه‌مه‌د ئه‌لدبونی – دانیشتووی
موسڵ.
7. عه‌قیدی فڕۆكه‌وان
عه‌بدولوه‌هاب عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لحه‌دیسی –
دانیشتووی دیاله.
8. عه‌میدی فڕۆكه‌وان
سه‌لاحه‌دین زێدان ئه‌لعانی – دانیشتووی
ڕومادی.
9. موقه‌ده‌می فڕۆكه‌وان
موحه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لدوری – دانیشتووی سامه‌ڕا.
10. فڕۆكه‌وان حه‌سه‌ن عه‌بدولمه‌جید
ئه‌لتكریتی – دانیشتووی تكریت.
که‌چی هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌لموئته‌مه‌ر، ژماره (270)ی مانگی سپتێمبه‌ری
2001، ناوی چوار له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كیمیابارانه‌ی
ئاشكرا كردووه كه له لیستی سه‌ره‌وه ژماره‌كانیان (8،7،6،5)ن.
من كه دنه‌ی مه‌رگه‌سات‌و كاره‌ساتی ئه‌و رۆژه
ره‌شه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌ده‌م، نه بۆ ئه‌وه‌مه كه
برینی نه‌ته‌وه‌كه‌می پێبكولێنمه‌وه وه نه
بۆ ئه‌وه‌شمه سه‌وداو سازش‌و بازرگانی پێوه بكه‌م!!! وه‌ك له‌لایه‌ن
هه‌ندێ لایه‌ن‌و هه‌ندێ كه‌س پێیكراوه‌و
پێیده‌كرێت!!! به‌ڵكو ئه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گرم كه گه‌له‌كه‌م
ئه‌و گه‌له‌ی، سه‌رباری ئه‌م زه‌مینه ڕه‌خساوه‌ی ئه‌مڕۆ
ئینجا گه‌لێك له‌مافه بنچینه‌ییه‌كانی
تێچۆلاندراوه‌و تێده‌چۆلێندرێت، په‌رده
پۆشكراوه، كه زۆربه‌ی هۆكاره‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه
بۆ (منمنۆكێی) رامیارییه‌تی پارتایه‌تی
كوردی‌و سه‌رانی کوردستانی!!
ئه‌مڕۆ رۆژی ترسان‌و خۆ
له گێلیدان نه‌ماوه!! چونكه هه‌تا به گروپه‌كانی كورد
ڕاده‌گات تێكڕای گروپه‌كانی ئێراقی (ئه‌گه‌ر
راست بکه‌ن‌و ته‌نیا قسه نه‌بێت) كه‌له قادێكه (مه‌یدان)ی،
ئه‌مڕۆی ئێراق ده‌نگیان هه‌یه، كۆكن له‌سه‌ر
سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ره‌فتارو كردارانه‌ی
دوێنێی رژێمی دیكتاتۆر پیاده‌ی
كردبوو، هه‌مووی بانگێشه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه تاوانكاران
بخرێنه به‌رده‌م دادگای گه‌ل. گروپه رامیارییه‌كانی
كوردیش له‌هه‌موو كاتێكی تێپه‌ڕیوو، پتر ده‌نگ‌و
ره‌نگیان هه‌یه‌و، قسه‌و كرده‌وه رۆیشتووترن. لێ
مخابن له‌كاتێكا لایه‌نێكی سه‌ره‌كین بۆ به
ئاكام گه‌یاندنی ئه‌م كاره پیرۆزانه، وه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی
بازنه‌ی كێشه‌كاندابن ره‌فتار ده‌كه‌ن!! ده‌مڕاسته‌كان هه‌رهێنده
مامه‌ڵه به تاوتوێكردنی دادگاییكردنی
تاوانكاران ده‌كه‌ن، كه پێته‌رازووی ململانێی خۆبه‌خۆیی
پێ یه‌كسان بكه‌ن!! یان پێی فێڵ
لێكتری بكه‌ن، ئه‌میان خه‌لكانێك ده‌لاوێنێته‌وه
كه ده‌ستی سووره به خوێنی كورد، ئه‌ویتریان
بۆ ئه‌وه‌ی گۆڵی لێنه‌كرێ، هانا ده‌باته
به‌ر كارێكیتر كه كێشه‌ی كوردی پێتووشی
زیانێكی گه‌وره ده‌بێ. ئه‌وا ساڵ‌و چه‌ند
مانگێك (ئێستا 3 ساڵ‌و نیو) تێپه‌ڕیوه
به‌سه‌ر رمانی ته‌لاری دیكتاتۆریه‌ت كه دڕنده‌ترین
دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌لی كوردستان بوو، هه‌روه‌ها له‌خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا وێنه‌ی نه‌بوو!! که‌چی تائێستا
هیچ هه‌وڵێكی به‌رچاو نه‌دراوه بۆ
لێپێچینه‌وه‌و، لێپرسینه‌وه‌و
لێكۆڵینه‌وه به‌رانبه‌ر ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌کانی
ئه‌نفال‌و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
له‌جیاتی
ئه‌وه‌ی ده‌بوو گه‌رماوگه‌رم، له‌چركه‌ساتی روخاندنی
ڕژێم ئه‌م ئه‌ركه نیشتمانییانه بخرێنه هه‌ره
پێشه‌وه‌ی خشته‌ی به‌رنامه هه‌نووكه‌ییه‌كان، مخابن
(فه‌رهوودكردن‌و كاره لاوه‌كیه‌كان) نه‌ك هه‌ر شوێنی كاره
پیرۆزه‌كانی گرته‌وه، به‌ڵكو (منمنۆكێ)!! چه‌ندین
ناوچه‌و دوو شاری هه‌ره دێرینی كوردی
دۆڕاند. كه‌ركوك (نۆزا یان ئارابخا)،.. كه بۆ یه‌كه‌مجار،
گۆتییه‌كان كردیانه پێته‌ختی
خۆیان.. هه‌تا هاتنی عوسمانیه‌كان – 100% ی كورد
بوون.. له‌به‌ر ململانێ و بێهه‌لوێستی كوردانه، ئه‌وا خه‌ریكه
له كه‌لێنی په‌نجان به‌رده‌بنه‌وه‌و خه‌ڵكانیتر لێمان
كراون به كه‌ڵه‌گاو، به‌فیتی ململانێ یه‌كسانن له‌هه‌موو
بواره‌كانی شار!! ئه‌و ململانێیه به‌رته‌سكه‌ی پارتایه‌تیه
وا خه‌ریكه دروشمه‌كانی (كه‌ركوك
دڵی كوردستانه‌و) (كه‌ركوك
قودسی كوردستانه)!! له‌بیر گه‌لی كورد ده‌به‌نه‌وه. ئه‌و
دوو دروشمه‌ی هه‌زاران كورد خۆی له‌پێناودا به‌ختكرد. ئه‌و
كه‌ركوكه‌ی كه له مێشكی هیچ كوردێدا نه‌بوو، رۆژێ
دادێ به‌ده‌ستی ده‌مڕاستانی خۆمان به‌ئاسانی
پێشكه‌شی میوانانی ده‌كه‌ن!!!
دووه‌م شاری كورد شاری ( نین= نوون ئاوا)
که کوردی شه‌به‌ک کاتی خۆی دروستی کردووه، كه‌چی
به‌م دواییه سیاسه‌تی عا‌ره‌بی ئێراقی،
بۆ تێبزركردنی راستی‌و بۆ بهعارهبكردنی
ناوی ئه‌و شاره‌ی گۆڕی‌و كردی به موسڵ.
(نین ئاوا= نوون ئاوا) واتا شاری یان گوندی – نون –
پێغه‌مبه‌ر. ئه‌و نوون پێغه‌مبه‌ره كورده‌ی كه قورئانیش
ئاماژه‌ی پێكردوه له سوره‌تی الانبیا‌ء- ئایه‌تی
ژماره 87 وه 88.
ئه‌م شوێنه چ وه‌ك جوگرافیای كوردستان
چ وه‌ك خه‌ڵكه‌كه هه‌موو له‌هه‌مووی كوردستان‌و كوردنشین بوه،
بۆ نموونه: (لیسترنج. که‌ی) كه له په‌رتووكی ( بلدان
الخلافه الشرقیه)دا له‌لاپه‌ڕه (88)دا ئاماژه‌ی پێكردوه‌و
ده‌ڵێ: (تا سه‌ده‌ی چواره‌می کۆچی (ده‌یه‌می
زایینی)، دانیشتوانی شاری موسڵ، پاكه‌و
پاكی كورد بوینه). پاشان به‌هۆی
ئه‌و كۆچ‌و كۆچباریه‌ی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پیشه‌ی
كورد بووه كۆچی زستانه‌و هاوینه بكه‌ن (رحلة الشتاء والصيف)، به‌دره‌نگه‌وه
چه‌ند هۆزێكی عه‌ره‌بی بیابانی شام مرخیان
له‌شوێنه‌كه خۆشكردو، دوای نه‌خشه‌یه‌کی
داڕێژراو ئه‌م شاره‌یان داگیركرد له‌وکاته‌ی که
شار چۆڵ‌كرابوو).
پرۆفیسۆر دکتۆر
رادۆڤان پاڤیچ، مامۆستای مێژوو له‌یه‌کێ
له زانکۆکانی یۆگۆسلافیای کۆن،
له په‌رتووكی "جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی
كورد له‌خه‌باتیدا بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وایه‌تی‌و
سیاسی"دا له وه‌رگێڕانی مه‌حمودی مه‌لا
عزه‌ت، باسی ئه‌وه ده‌کات که ئیبن به‌توته‌ی عه‌ره‌بیش
ده‌ڵێت: (كه چومه موسڵ، خه‌ڵكه‌كه‌ی
به زمانێك قسه‌یان ده‌كرد كه عه‌ره‌بی نه‌بوو). جگه له‌وانه‌ش چه‌ندان چاوگی تریش ئاماژه به‌م
ڕاستیانه ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ش وه‌ك له‌به‌رچاوان دیاره، هه‌ر
له‌وكاته‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراقی له‌نێو ئه‌م
چوارچێوه‌یه‌ی ئێستای سنووربه‌ندكراوه، حكومه‌ته عا‌ره‌بییه‌كانی
ئێراق، بێهه‌دادان له‌خه‌می بهعارهبكردنی ناوچه‌و شاره‌كانی
كوردستاندا بووینه. تاوای لێهات به‌شێکی زۆر
له كوردان ناچار ده‌كران‌و هانده‌دران ببنه عاره‌ب – سه‌رده‌مێك كورد به‌چاره‌گه
دینارێك، ده‌كرا به عاره‌ب (مه‌به‌ست له‌نووسینی
داواکارییه‌ک‌و کڕینی پوولێکی 250
فلسییه له‌پێناوی گۆڕینی نه‌ته‌وه‌ی
خۆی له کورده‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌ی عاره‌ب به‌گوێره‌ی
بڕیاره بێ شه‌رمییه‌که‌ی به‌ناو ئه‌نجومه‌نی
سه‌رکردایه‌تی شۆڕشه‌که‌ی سه‌ددام‌و به‌عس، ژماره
(199) له 6.9.2001دا، که ده‌بوایه کورده‌کان داواکارییه‌ک
پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ گۆڕینی نه‌ته‌وه‌ی
خۆیان بۆ عاره‌ب، سه‌دام‌و به‌عس ئه‌و کاره‌یان ناو نابوو
راستکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه)!!!
دوای ئه‌م هه‌موو ڕاستیه
مێژووییانه جێگه‌ی داخ‌و سه‌رسوڕمانه ده‌مڕاستانی
كوردی ئه‌مڕۆ وه‌ك هیچ له (ئه‌لف و بێی)
مێژوو و جوگرافیای نه‌ته‌وه‌كه‌و، وڵاته‌كه‌یان نه‌زانن!!!
ده‌لێن موسڵ شارێكی عاره‌بیه‌و، - كه‌ركوك –
هی هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌یه كه له‌سه‌ری ده‌ژین!!
تێبینی: ئه‌م ووتاره‌م له‌ڕۆژی
پێنجشه‌ممه 29.7.2004دا نووسیوه‌و، له‌ژماره (167)ی
رۆژنامه‌ی میدیا، یه‌کشه‌ممه 1.8.2004دا
بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند
رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر یه‌کێک له فڕۆکه‌وانه‌کان
به‌ناوی (ئه‌بو ئه‌حمه‌د) که خۆی به‌شداری
کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و دێهاته‌کانی
تری کوردستانی کردبوو، له‌به‌رنامه‌یه‌کی راسته‌خۆی
که‌ناڵی (الفیحاء)ی عاره‌به شیعه‌کاندا،
دانی به‌وه‌دانا که کوردستان به‌فه‌رمانی سه‌ددام‌و داروده‌سته‌که‌ی
کیمیاباران کراوه‌و، فڕۆکه‌کانیش له که‌رکوک-ه‌وه
هه‌ڵساون‌و بۆمبی کیمیاوییان هه‌ڵگرتووه‌و
به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌و گونده‌کانی کوردستانیاندا
باراندووه، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌یکرد که ناوی یه‌که
یه‌که‌ی فڕۆکه‌وانه به‌شداربووه‌کانیش ده‌زانێت،
بۆیه به‌پێویستم زانی بۆ دووه‌مجار
بڵاوی بکه‌مه‌وه به هه‌ندێک ده‌ستکارییه‌وه.