له
به‌شه‌کانی
یه‌که‌م و
دوهه‌می ئه‌م
وتاره‌دا جه‌ختم
خستبوه سه‌ر
پێشێلکاریه‌کانی
مافی مرۆڤ له
باری ده‌ره‌کیی
و ناوخۆیی دو
وڵاتی
نێئۆلیبڕاڵ،
که هه‌ر
دوکیان به ناوی
پارێزگاری له
مافه‌کانی
مرۆڤ و ئازادی
و سه‌ربه‌ستیه‌وه
به ئاشکرا ئه‌و
مافانه
پێشێل ده‌که‌ن
و ئێمه‌ی
مرۆڤیش
هاوکات له گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا که
ئه‌و
پێشێلکاریانه
ده‌بینین و به‌شێکیشمان
خۆمان
قوربانیی ئه‌و
پێشێلکاریانه
له‌و وڵاته
به‌ناو ئازاد
و
دێمۆکڕاتانه‌ین،
به‌ڵام له هه‌نبه‌ریاندا
بێ ده‌نگین و
ورده
ئیعتێڕازێکیش
به‌و وه‌زعه
ناکه‌ین، له
به‌ر ئه‌وه‌ی
که مه‌باده
به زه‌ره‌رمان
ته‌واو ببێت و
مه‌باده به‌رژه‌وه‌ندیه
تاکه که‌سیه‌کانمان
توشی خه‌وش
ببێت و به‌م
جۆره‌ش به
ئاشکرا حه‌ق
ده‌ده‌ین به‌و
پێشێلکارانه
و ڕێگایان بۆ
چۆڵ ده‌که‌ین
که زیاتر و
زیاتر هێڕش
بکه‌نه سه‌ر
ئه‌و مافانه‌مان
وه‌ک مرۆڤ!
هاوکات ده‌نگیشمان
هه‌ڵده‌بڕین
که گۆیا خه‌ریکین
هه‌وڵی سیاسی
و کار و
چالاکی ده‌که‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی که
گه‌لێک و
وڵاتێک و نه‌ته‌وه‌ێک
ڕزگار بکه‌ین!
له کۆتایی
باشی دووهه‌مدا
هه‌روه‌ها
چوبومه سه‌ر
باسی هاتنه
ئارای چه‌مکی
پۆست مۆدێڕن و
ده‌ست پێکردنی
ئه‌م قۆناخه
له ماوه‌ی
ڕابردودا و
باس کردن له
دو قوتابخانه‌ی
سه‌ر به‌م
بیرۆکه‌یه و
له کۆتاییدا
به‌م ئاکامه
گه‌یشتم که
ئێستا ئێمه
ده‌بێت له
قۆناخی پۆست
مۆدێڕنه‌دا
بژین و قۆناخی
مۆدێڕنه‌مان
پشت سه‌ر
خستبێت!
پێشچونه
سه‌ر ئه‌سڵی
بابه‌ته‌که
پێملازمه که
من سێ هه‌ڵه
ڕاست بکه‌مه‌وه،
که به‌داخه‌وه
بۆخۆم له
کتێبێکی وه‌رگێردراوی
کوردیم وه‌رگرتبو
که زوتر
خوێندبومه‌وه
و له
بڵاوکراه‌کانی
ده‌زگای چاپ و
په‌خشی سه‌رده‌م
ژماره 349یه.
له به‌شی
دوهه‌مدا وترابو
هانس کۆنگ ئاڵمانی
و سه‌ر به که‌نیسه‌ی
پڕۆتێستانته
و له
خوێندنگای
تۆبنگن فه‌لسه‌فه‌ی
ته‌واو کردوه،
به‌ڵام
ناوبراو له
سویس له دایک
بووه و سه‌ر
به که‌نیسه‌ی
کاتۆلیکه‌کانه
و نه‌ک
پڕۆتێستانته‌کان
و له ڕۆم له
خوێندنگای سه‌ر
به پاپه‌کان
و ڤاتیکان فه‌لسه‌فه
و تێئۆلۆگی ته‌واو
کردوه. ئه‌و سێ
هه‌ڵه به
داوای لێ
بوردن، لێره‌دا
ڕاست ده‌که‌مه‌وه!
له کۆتایی ئه‌م
وتاره‌دا
پێناسه‌ێکی
کورتی
ناوبراویش
پێشکه‌ش به
خوێنه‌رانی
به‌ڕێز ده‌که‌م.
وه‌ک
وترا هانس
کۆنگ، که خۆی
هه‌م کاتۆلیک
و هه‌میش ڕه‌خنه‌گرێکی
ئایینی
کاتۆلیکیشه،
پێیوایه که
پۆست مۆدێڕنه
به مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی
مرۆڤ و ئاشت
بوونه‌وه‌ی
مرۆڤه به
ئایین و
ناوبراو پێیوایه
که گه‌ڕانه‌وه
بۆ باوه‌ڕه‌کان،
ده‌توانێت مرۆڤ
له بێ
ئیحساسیی و
سارد و سڕی و
ویشک بوونی
قۆناخی
مۆدێڕنه که
به‌رهه‌مه‌که‌ی
نێئۆلیبڕالیزم
بو، ڕزگار
بکات؟ ئه‌گه‌ر
ئێمه بێین و
به‌رهه‌مه‌کانی
هانس کۆنگ
بخوێنینه‌وه
ده‌بینین که
هانس کۆنگ خۆی
مرۆڤێکی
ئایینی و
هاوکات مۆدێڕن
و ئازاد و
مرۆڤ دۆسته! هانس
کۆنگ له گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا که
خۆی به
کاتۆلیک ده‌زانێت،
به‌ڵام له
نووسینه‌کانیدا
ڕێزی سه‌رجه‌م
ئایین و
کولتور و فه‌رهه‌نگه
جیاوازه‌کان
ده‌گرێت و له
به‌رانبه‌ریاندا
ڕێسپێکتێکی
تایبه‌ت
نیشان ده‌دات.
ئه‌م جۆره له
نوسین و هه‌ڵوێسته‌ی
ناوبراو به
دوره له جۆره
بیرکردنه‌وه‌ێکی
وشک و لوتبه‌رزانه
و یا به قه‌ول
ئێرۆسه‌نته‌ریانه
و له‌م له‌حازه‌شه‌وه،
جۆره
تێڕوانینێکی
ئینسانیی و
جیهانشمولانه‌یه!
که‌واته
هانس کۆنگ
مادام که
بۆخۆی به‌م
شێوه
تێڕوانینه‌وه
له جیهان و له
هه‌ر هه‌مو
ئایین و که‌لتور
و فه‌رهه‌نگه
جیاوازه‌کان
ده‌ڕوانێت،
بۆخۆی خۆبه‌خۆ
ئاشتیێکی ده‌رونی
له ناو خۆیدا
له گه‌ڵ هه‌موان
پێک هێناوه و
پێیشیوایه
که خه‌ڵکی
دیکه‌ش
پێویسته که
ئاوا بڕواننه
ده‌ور و به‌ری
خۆیان، ئه‌ویش
نه‌ک ته‌نیا
به قسه و
تێئۆری و له
سه‌ر کاغه‌زه
واژۆکراوه‌کان،
به‌ڵکو به
کرده‌وه‌ش ئه‌م
شێوه‌یه ڕه‌چاو
بکه‌ن!
له
وڵامی ئه‌و
پرسیاره‌دا
که ئایا ئاشتیی
ئایینی چلۆن
له جیهاندا
مس‌گه‌ر ده‌بێت
و ئایا
پێویسته که
ئێمه
ڕێفۆرمی
ئایینی بکه‌ین
یا نه‌خێر له
مۆدێڕنیته‌دا
ڕێفۆرم پێک
بینین؟ ده‌توانین
به‌م ئاکامه
بگه‌ین که
پێویسته له
پێشدا، ئه‌و
مرۆڤانه‌ی که
په‌یڕه‌وی له
هزره‌کان و
ئایینه‌کان و
کولتوره‌کان
ده‌که‌ن، ئه‌وان
له پێشدا له
خۆیاندا ئاڵوگۆڕی
فیکری و له
شێوه‌ی
بیرکردنه‌وه‌کانیان
و تێڕوانینه‌کانیاندا
بێنن. له هه‌ر
هه‌مو ئه‌و
بیرۆکه و
هزرانه‌دا که
به جۆرێک
توندیی و
ویشکیی له به‌رانبه‌ر
ئه‌وانی دیکه‌دا
نیشان ده‌ده‌ن
و خۆیان پێدروسته
و خه‌ڵکی دیکه
و بیرۆکه‌ی
دیکه‌یان پێ
هه‌ڵه‌یه،
پێویسته که
ئه‌وان له
خۆیاندا ئاڵوگۆڕ
پێک بێنن و
ڕێسپێکت له
به‌رانبه‌ر
خه‌ڵکی دیکه
و ئایین و
کولتور و فه‌رهه‌نگیی
دیکه‌دا
نیشان بده‌ن و
واز له لوت
به‌رزیی یه‌ک
لایه‌نه
بهێنن! که‌واته
ئه‌وه تاک
تاکی کۆمه‌ڵگایه
که پێویسته
به‌م شێوه
جیهانبینیه
بڕوانێته
باقی مرۆڤ و
ئایین و
کولتوره‌کانی
دیکه و ئه‌گه‌ر
بێت و ئه‌وانه‌ی
که ئێرۆسه‌نته‌ریزمانه
بیر ده‌که‌نه‌وه
و پێیان وایه
که هه‌موان
که‌شکن و ته‌نیا
ئه‌و ڕاسته،
ڕێفۆرم له
خۆیدا و له
شێوه
تێڕوانینه‌که‌ی
خۆیدا پێک
بێنێت، ئه‌وا
کۆمه‌ڵگا
جۆراوجۆره‌کانیش
که له تاکه‌کان
پێک هاتون، خۆ
به خۆ توشی
ته‌حه‌ول و
ئاڵ و گۆڕ و
ڕێفۆرم ده‌بن.
کاتێکیش ئه‌مه
ڕویدا ئه‌وجار
کۆمه‌ڵگاکان
ده‌گۆڕێن و
تێڕوانینه‌کان
ئاشتیخوازانه‌ن
و ئه‌مه خۆی
به مانای
ئاشتیی
ئایینه‌کان و
کولتوره‌کان
پێکه‌ویه و
ڕێفۆرمێکی
کۆمه‌ڵایه‌تیه
که پێک دێت.
که ئه‌مه
ڕوبدات، ئه‌وجا
ئایدۆلۆژیه‌کانیش
ده‌گۆڕێن،
چونکو هه‌ر
ئایدۆلۆژیێک
هه‌ر چه‌ندیش بۆخۆی
وه‌ک بیرۆکه توند
و دژه
مرۆڤانه
بێت، له وه‌ها
کۆمه‌ڵگاێکدا
بێ ڕه‌ونه‌ق و
که‌م ته‌ره‌فدار
و کز ده‌بێت و
ئه‌گه‌ر ئاڵوگۆڕی
تێدا پێک نه‌یات،
ئه‌وا له‌و
کۆمه‌ڵگایه‌دا
ورده ورده
ون ده‌بێت و
ئیتر
ناتوانێت گه‌شه
بکات و له
مێشکه‌کاندا نامێنێت
و بۆ هه‌میشه
ده‌کوژێته‌وه.
وه‌ک
باسم کرد، له
مۆدێڕنیته‌دا
ئایین که زه‌مانێک
ده‌سه‌ڵاتی
به ده‌سته‌وه
بو و
حوکمڕانیی
ئایینی ده‌کرد،
ورده ورده
ده‌سه‌ڵاتی
لێسه‌ندراوه
و شێوه‌ی
سیسته‌می
دێمۆکڕاتی
پێک هێنرا که
ده‌سه‌ڵات
ڕاسته‌وخۆ
بکه‌وێته ده‌ست
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه
و هه‌موان له
به‌ڕێوه‌بردنی
کۆمه‌ڵگادا
ده‌ور و
ڕۆڵیان هه‌بێت
و به هه‌ڵبژاردنیی
نوێنه‌ری
خۆیان و ده‌نگدان،
فڵانه ماده
و یاسا و به‌ند،
بچه‌سپێنن و
یا خۆ لاوازی
بکه‌ن و یا
لای به‌رن. ئه‌مانه
هه‌ردوکیان واته
جیایی دین له
ده‌وڵه‌ت و
دێمۆکڕاسی دو
ده‌ستکه‌وتی
گرنگی
مۆدێڕنه‌ن و
تا به ئه‌مڕۆش
له وڵاتانی
پێشکه‌وتو
پارێزراون. به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا
له هه‌ندێک
وڵاتی پێشکه‌وتو،
ڕه‌قابه‌تیی
ئابوری بۆ گه‌یشتن
به به‌رزترین
لوتکه‌ی
ئابوری ده‌ستیی
پێکردوه و ئه‌مه‌ش
وای کردوه که
ئه‌و وڵاتانه
که له‌م کێبه‌رکێیه‌دا
شه‌ریک و به‌شدارن،
هێڕش بکه‌نه
سه‌ر ژیان و
مه‌عیشه‌تی
خه‌ڵکی وڵاته‌که‌یان
و هه‌موی یا
به‌شێکی به‌رچاوی
ئه‌و ده‌ستکه‌وته
کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی
مۆدێڕنه
پێشێل بکه‌ن. وه‌ک
باسیکرا به‌رژه‌وه‌ندی
باڵا و ده‌ستکه‌وت
و ئه‌مانه
وایانکردوه
که هه‌ندێک
وڵات به‌ره‌و
هزرێکی نوێ به
ناوی
نێئۆلیبڕالیزم
بڕۆن و به‌م
شێوه‌یه‌ش هه‌مو
ده‌ستکه‌وته
گرنگه‌کانی
لیبڕالیزم و
مۆدێڕنه و ده‌ورانی
ڕۆشنگه‌ری
پێشێل بکه‌ن.
ئالێره‌دا
دوگانه‌گیی و
ته‌ناقوسێک
وه‌ده‌ر ده‌که‌وێت
که ڕه‌نگه
که‌م که‌س به
خێرایی هه‌ستیی
پێ بکات و ئه‌ویش
ڕۆڵی خه‌ڵک له‌م
گه‌یشتن به
نێئۆلیبڕالیزمه
چیه؟ مه‌گه‌ر
ئێمه نه‌مانوت
که له
وڵاتانیی
دێمۆکڕات، ئه‌وه
خه‌ڵکن که ده‌نگ
به یاساکان و
به‌نده‌کان و
هتد... ده‌ده‌ن
و ئه‌وه خه‌ڵکن
که حکومه‌ت
ده‌که‌ن؟ ئه‌ی
که‌واته ئه‌و
حکومه‌ته که
گۆیا خه‌ڵک ده‌یبات
به‌ڕێوه و خه‌ڵک
بۆی دیاری ده‌کات
که چی بکات و
چۆن هه‌ڵس و
که‌وت بکات،
ئه‌ی چۆنه که
ئێستا هێڕش ده‌کاته
سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانی
خه‌ڵک؟ ئایا
خه‌ڵک
بۆخۆیان مافه‌کانی
خۆیان پێشێل
ده‌که‌ن؟
ئایا خه‌ڵک
بۆخۆیان حه‌ز
ده‌که‌ن که‌متر
له ئاسایش‌دا
بن و به‌م
شێوه ئه‌مر
به حکومه‌ته‌کانیان
ده‌که‌ن که
مافه‌کانیان
پێشێلکه‌ن و
ماڵیاته‌کانیان
لێ‌زیاد که‌ن و
بیمه‌ی ده‌رمانییان
لێگران بکه‌ن
و مافیی
بێ‌کاری ژنانی
حامیله کورت
بکه‌نه‌وه و
ژنی کرێکاری
حامیله تا
ڕۆژی وه‌زعی
حه‌مل هه‌ر
کار بکات و
مانگێک تا 3
مانگ دوای
منداڵ بونه‌که‌ی
بچێته‌وه سه‌ر
کاره‌که‌ی و
منداڵه‌که‌ی
له شیری
دایکی و له
عاتیفه و
ئیحساسات و
باوه‌شی گه‌رمی
دایکی بێبه‌ش
بکات و دایکیش
له کۆرپه‌که‌ی
دور بخاته‌وه؟
پێویسته
لێره‌دا
نمونه‌ێکی
زیندو باس بکه‌م
که له وڵاتی
نێئۆلیبڕاڵی دێمۆکڕاتی
سویس له ساڵی
2004 ڕوی دا. له‌م
وڵاته به
پێی پێشنیاری
حیزبێکی ده‌سته
ڕاست به ناوی
حیزبی خه‌ڵکی
سویس، هه‌ڵبژاردنێکی
گشتی که له
26ی سێپتامبری 2004
کرا و خه‌ڵکی
وڵاته‌که ده‌نگییان
پێیدا ژنی
کرێکار یا
موزه‌ف و ئه‌وه‌ی
کار ده‌کات،
تا ڕۆژی منداڵ
بون هیچ
مافێکی نیه،
جا دێته‌وه
سه‌ر خۆی ژنه‌که
که ئایا تا
ڕۆژی وه‌زعی
حه‌مل کار
بکات یا زوتر
کاره‌که‌ی
تاتیل بکات،
ئایا ده‌توانێت
یا ناتوانێت،
کێشه‌ی خۆی ده‌بێت،
به‌ڵام هیچ
مافێکی نیه.
دوای منداڵ
بونه‌که، سێ
مانگ و نیو یا 14
حه‌وتو یا 98
ڕۆژ له سه‌دا
هه‌شتای
حقوقه‌که‌ی
ده‌بێت خاوه‌ن
کار بیدات و هه‌ر
کات له‌م ماوه‌دا
ساحه‌ب کار هه‌ست
پێ بکات که
ئه‌و ژنه
توانای کاری
هه‌یه،
داوای لێده‌کات
بێته‌وه سه‌ر
کاره‌که‌ی و
ئه‌گه‌ر نه‌یات
ده‌ستیی خاوه‌ن
کار ئاوه‌ڵایه
له بڕینی ئه‌و
له سه‌دا هه‌شتایه‌ی
که ده‌یداتێ!!
ئیتر ئه‌و ژنه
هیچ مافێکی دیکه‌ی
نیه و حکومه‌ت
هیچ بۆ ئه‌و
ژنه له خۆی
ناگرێت و ئه‌گه‌ر
ژنه‌که بۆخۆیشی
ده‌ست له کار
بکێشێته‌وه،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که گۆیا خه‌تای
خۆیه‌تیی که
کار ناکات، تا
چه‌ند
مانگێکیش پوڵی
بێ‌کاری ناده‌نێ
و دوای ئه‌و
جه‌ریمه
کردنه‌یشی ئه‌وجار
پوڵی
بێکاریشی به‌و
شه‌رته ده‌ده‌نێ
که ڕۆژانه
ئیسباتی بکات
که بۆ کار ده‌گه‌ڕێت!
من ژنێک ده‌ناسم
که ده‌قیقه‌ن
ئه‌مه‌ی به
سه‌ر هات و دو
مانگ پێش وه‌زعی
حه‌مل نه‌یتوانی
کار بکات. دوای
ده‌ست له کار
کێشانه‌وه‌که‌ی
ماوه‌ێک پوڵی
بێکارییان نه‌دایه
و هاوکات زه‌ختیشیان
لێ ده‌کرد که
له‌و ماوه‌دا
که پوڵیشی
ناده‌نێ، به‌ڵام
ده‌بێت به
سکی پڕه‌وه بۆ
کار بگه‌ڕێت!
ئه‌وجار که
ده‌ستییان
کرد به دانی حقوقی
بێ‌کاری هه‌شتا
له سه‌دی
حقوقه پێشوه‌که‌ی،
که که‌میش
بو، ئه‌وجار
هه‌ر وازییان
لێی نه‌ده‌هێنا
و ده‌یانوت که
تۆ بۆ کار
ناگه‌ڕێیت و
پوڵه‌که‌ت لێ
ده‌بڕین. له
پڕ کۆرسێکیی
ئیجبارییان
دایه، بۆ ئه‌وه‌ی
له لای
منداڵه‌که‌ی
نه‌بێت و
ڕۆژانه مه‌شغوڵ
بێت و ئه‌ویش
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که پوڵه‌که‌ی
لازم بوو،
ناچار ده‌چو بۆ
کۆرسه‌که. ئه‌گه‌ر
بیشچویایه
سه‌ر سۆسیال،
ته‌نیا
سوکایه‌تییان
پێی ده‌کرد و وه‌ک
سواڵکه‌ر هه‌ڵس
و که‌وتییان
له گه‌ڵی ده‌کرد!
ئه‌مه
نمونه‌ی وڵاتێکی
ئوروپایی زۆر
مۆدێڕنه که
زۆریش گۆیا له
باری مافی
مرۆڤه‌وه
پێشکه‌وتویه
و زۆریش به
خۆیدا ده‌نازێت
و ئه‌مه‌ش
نمونه‌ی ئه‌و
میلله‌ته‌ی
که بۆخۆیان
ده‌نگ له دژی
خۆیان ده‌ده‌ن!!
ئه‌و یاسایه
له 1ی جولای 2005ه‌وه
قودره‌تی گرت
و له‌وکاته‌وه
تا ئێستایش هه‌ر
په‌یڕه‌وی ده‌کرێت
و نه‌گۆڕاوه!
که‌واته
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
که میله‌تیش
هه‌ن که له
دژی خۆیان
ماده‌ی دژی
خۆیان ده‌چه‌سپێنن،
به‌ڵام دوگانه‌گیی
و ته‌ناقوساتی
وڵاتانیی به
ناو دێمۆکڕات
و مۆدێڕنیش ده‌بینین!
دیاره هه‌ندێک
سیاسه‌تیش له
پشت ئه‌و ده‌نگدانه
نابه‌جێیه
خه‌وتووه که
به تێر و ته‌سه‌لی
ناچمه سه‌ریان،
به‌ڵام به
کورتی ئه‌وه‌ی
که وڵاتیی
سویس کۆمه‌ڵگاێکی
پیری هه‌یه و
ئه‌وانه‌ی به
زۆری ده‌نگ ده‌ده‌ن
پیر و بازنشه‌سته‌ن
و ژنانی وڵاته‌که‌شیان
زۆر به که‌می
منداڵ دروست
ده‌که‌ن، بۆ
ئه‌وه‌ی
زۆربه‌ی
ژنانی لاوی ئه‌و
وڵاته کاره‌کانیان
و پیشه و
حیرفه و
ئازادیه‌کانیان
زۆر له لا
گرنگتره تا
منداڵ به‌خێو
کردن و دامه‌زراندنی
بنه‌ماڵه و
هاوکات ئه‌وه
خاریجیه‌کانن
که به زۆری
منداڵ دروست
ده‌که‌ن و له
به‌ر ئه‌وه‌ش
که ڕێگای
منداڵ دروست
کردن له
خاریجیه‌کان
ته‌نگتر و
قورس‌تر بکه‌نه‌وه،
ده‌نگیان به‌و
یاسایه دا!!
منداڵه‌که‌شیان
ئوتوماتیک
نابێته خه‌ڵکی
ئه‌و وڵاته،
به‌ڵکو هه‌ر
بێگانه‌یه. دیاره
له هه‌ندێک
وڵات نه ته‌نیا
تا دو ساڵ و
زیاتریش مافی
ژنی منداڵ دار
ده‌درێت، به‌ڵکو
منداڵه‌که‌ش
حیسابێکی
بانکی بۆ
دروست ده‌کرێت
و یارمه‌تی
مادی ده‌درێتێ
و هتد..!
ئه‌و
نمونه‌ی سه‌ره‌وه
به‌ڵام ته‌نیا
یه‌ک نمونه‌یه
که خه‌ڵکێک
له دژی خۆیان
ده‌نگ به
ماده‌ێکی
خراپ بده‌ن،
ئه‌ی که‌واته
هێڕشه‌کانی
تر چۆن ده‌کرێنه
سه‌ر خه‌ڵک و
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
که گۆیا ئه‌م
وڵاتانه
دێمۆکڕاتن و
خه‌ڵک حکومه‌ت
ده‌که‌ن؟ بۆ
وڵامی ئه‌م
پرسیاره‌ی ئه‌خیر
ده‌گه‌ینه‌وه
سه‌ر
نێئۆلیبڕاڵ
بونی ئه‌م وڵاتانه
و جا هه‌ندێک
که‌متر تێی چه‌قیون
و هه‌ندێکیشیان
وه‌ک سویس به
ته‌واوی بونه‌ته
نێئۆلیبڕاڵ.
هانس کۆنگ که
خۆی خه‌ڵکی
وڵاتی سویسه
و له شاری
لوتزێڕن و ده‌وروبه‌ری
ده‌ریاچه‌ی
سوڕ له دایک
بووه، پێی
وایه که ئه‌م
وڵاتانه زیا‌ده
له حه‌د له
بێ باوه‌ڕی
ئایینی‌دا ده‌ژین
و له هه‌مو
عه‌واتیف و
ئیحساساته
ئینسانیه‌کان
دور که‌وتونه‌ته‌وه
و ته‌نیا به
گه‌ڕانه‌وه
بۆ باوه‌ڕه‌کان
ده‌توانن
خۆیان له
حاڵه‌تی بون
به ڕۆبۆت و
خاڵی بون له
ئیحساساتی
مرۆیی ڕزگار
بکه‌ن و
هاوکات
ناوبراو
هیوای ئه‌مه‌یه
که مرۆڤایه‌تیی
زیاتر به‌ره‌و
پۆست مۆدێڕنه
بڕۆن و له
مۆدێڕنه‌ی
عاری له عه‌واتیف
و ئیحساسات
دور بکه‌ونه‌وه!
بیر و باوه‌ڕیی
ناوبراو
جێگای ڕێز و
تێڕوانینه و له
کۆمه‌ڵگاێکدا
هه‌مه جۆره مرۆڤێک
به ئینواعی
بیر و باوه‌ڕ و
بۆچون بونیان
هه‌یه، گرنگ
ئه‌وه‌یه که
هه‌موان ڕێز
له باوه‌ڕه‌کانی
یه‌کتر بگرن و
هیچکه‌س
سوکایه‌تیی
به بیر،
بۆچون،
تێڕوانین،
هزر و ئایینی
ئه‌ویتر نه‌کات
و له وه‌ها
کۆمه‌ڵگاێکدا
که هه‌موانیش
سه‌ربه‌ست بن
له ده‌ربڕینی
بیر و باوه‌ڕ
و حه‌ز و
ئاواته‌کانیان،
ئه‌و کۆمه‌ڵگایه،
کۆمه‌ڵگاێکی
شاینی ئینسانی
ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه
و ئه‌مه به
مانای بون له
قۆناخیی پۆست
مۆدێڕنه‌دایه.
مرۆڤ پێویسته
نه‌ک به
حزوری خۆی له‌م
قۆناخه‌دا
بێت، به‌ڵکو
به بیر و
فیکر و مێشک و
کار و کرده‌وه‌ش
له‌م قۆناخه‌دا
بژی!
........کۆتایی
پێناسه‌ێکی
کورتی هانس
کۆنگ (Hans Kung):
له
19ی مارسی 1928 له
ده‌وروبه‌ری
ده‌ریاچه‌ی
سوڕ (Sursee) له
کانتۆنی
لوتزێڕن له
وڵاتی سویس له
دایک بوه.
ناوبراو
ئایینناس و
نوسه‌رێکی
ناسراوه له
سه‌تحی
جیهاندا و قه‌شه‌ێکی
سه‌ر به که‌نیسه‌ی
کاتۆلۆکه‌کانیش
بو. له
خوێندنگای
باڵای سه‌ر به
پاپه‌کان له
ڕۆمی ئیتالیا
تێئۆلۆگی و فه‌لسه‌فه‌ی
ته‌وا کردوه. hans kung له دووهه‌مین
کۆبونه‌وه‌ی سه‌ر
به ڤاتیکانی
ناسراو به
کۆنیسیل که
له 11ی
ئۆکتۆبه‌ری 1962
تا 8ی دێسامبه‌ری
1965 له کاتی
ژیانی پاپا
یۆهانێسی XXIII دا به
ڕێوه چو، به‌شداری
کرد، ئه‌و کۆبونه‌وا‌نه
بۆ مه‌ناقه‌شه
کردن له‌مه‌ڕ
وازهێنانی
ئایین له ده‌سه‌ڵات
و خۆ
گونجاندنی که‌نیسه‌ی
کاتۆلیک له
گه‌ڵ هه‌لومه‌رج
و ئاڵوگۆڕی
فکری ئه‌م سه‌رده‌مه
به‌ڕێوه‌چون.
له ساڵی 1979 به‌هۆی
بڵاوکردنه‌وه‌ی
وتاره ڕه‌خنه
گرانه‌کانی
له که‌نیسه،
واتیکان مه‌دره‌که
فه‌لسه‌فیه‌که‌یان
یه‌ک لایه‌نه
بێ ئیعتیبار
له قه‌ڵه‌م
دا! به‌ڵام وه‌ک
پرۆفێسۆری
بواری فه‌لسه‌فه
هه‌ر ماوه و
تا کاتی
بازنشه‌سته
بون له
خوێندنگای
باڵای توبینگن،
ئه‌و
خوێندنگایه‌ی
که هێگل و
هۆڵدێڕلین و
شیلینگ تێیدا
خوێندبویان،
ماوه و فه‌لسه‌فه
و تێئۆلۆگیی
ته‌دریس ده‌کرد.
هانس کۆنگ ئه‌مڕۆکه
دوای بازنشه‌سته
بونیش وازی له
هه‌وڵه‌کانی
نه‌هێناوه و
مه‌رکه‌زێکی
به ناوی (Stiftung Weltethos) دامه‌زراندووه
و له‌وێ هه‌وڵ
ده‌درێت که
هه‌مو ئایینه‌کان
له ده‌وری یه‌ک
کۆ بکرێنه‌وه
و له‌مه‌ڕ ئاشتیی
ئایینی له
جیهان باس و
دیالۆگ بکرێت.
هانس کۆنگ له
حاڵی حازردا
به ڕه‌خنه‌گرترین
مامۆستا له
ئایینی
کاتۆلیک، هه‌ر
ئه‌و ئایینه‌ی
که خۆی قه‌بوڵیه‌تیی،
ده‌ناسرێت!!
23ی ڕه‌شه‌مه‌ی
2708