یه‌کێتی
ئه‌وڕوپا ئازادی
زمانی کوردی
له تورکیا ده‌خوازێ
هه‌واڵه‌کان: کۆست لاژه‌ندیک
koost Lajendik له
راگه‌یاندراوێکی
رۆژنامه‌وانیدا
گوتی: "
من ده‌زانم
مژاری دامه‌زراندنی
هه‌رێمی
ئۆتۆنۆمی له
تورکیا زۆر هه‌ستیاره،
به‌ڵام له
وڵاتانی وه‌ک
ئه‌ڵمانیا،
به‌ریتانیا و
ئیسپانیا له‌مێژه
هه‌رێمی له‌و
بابه‌ته هه‌ن
و هه‌تا
ئێستاش نه‌بوونه‌ته
هۆی دابه‌شبوونی
ئه‌و وڵاتانه"
کۆست
لاژه‌ندیک به‌رپرسیاری
کۆمیسیۆنی
هاوبه‌شی
تورکیا- ئه‌وروپا،
رایگه‌یاند: " تورکیا
هه‌ڵه ناکات
ئه‌گه‌ر بۆ
دامه‌زراندنی
هه‌رێمی
ئۆتۆنۆمیداری
کوردی ده‌ست
به
دانوستاندن
بکات "
یه‌کێتی
ئه‌وڕوپا به
فه‌رمی
داخوازی له
حکومه‌تی
تورکیا
کردووه که
رێگه‌بدات
زمانی کوردی
له شاره‌وانیه
کوردیه‌کاندا
به‌کار
بهێنرێ.
کۆنگره‌ی
کۆنسه‌ی ئه‌وڕوپای
به‌ڕێوه‌به‌رێتی
هه‌رێمه
نێوخۆییه‌کان
به شێوه‌یه‌کی
فه‌رمی داوای
له کۆمیته‌ی
وه‌زیرانی یه‌کێتی
ئه‌وڕوپاکردووه
تا گوشار
بخاته سه‌ر
تورکیا تا
رێگه بدرێ له
شاره‌وانی و
به‌ڕێوه‌به‌رێتی
هه‌رێمی نێوه‌خۆدا
زمانی دیکه‌ش
به‌کاربهێنرێن،
مه‌به‌ست له
به‌کارهێنانی
زمانی دیکه
زمانی کوردی
ده‌گرێته‌وه
.
جێگه‌ی
ئاماژه‌یه
که سه‌رۆکی
شاره‌وانیه‌کانی
باکوری
کوردستان له‌و
کۆنگره‌یه‌دا
به‌شدار
ببوون، به‌ڵام
حکومه‌تی
تورکیا نوێنه‌ری
خۆی بۆ کۆنگره‌که
نه‌ناردبوو.